تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

50 چیرۆک له‌گوڵزاری فه‌رمووده شیرینه‌کانی
پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلی الله علیه وسلم-به‌شی سێ یه‌م

ئاماده‌كردنی: ڕۆژان ڕه‌ئوف

چیرۆكی بیست و یه‌ك: به‌زه‌ی هاتنه‌وه‌ به‌بێ زمان دا

ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی له‌كاتێكدا شوانێك مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند، گورگێكی لێ په‌یدا بوو مه‌ڕێكی فڕاندو بردی , شوانه‌كه‌ دوای كه‌وت تا لێی بستێنێته‌وه‌ گورگه‌ ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت پێم ناڵێیت له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كێ پارێزگاری له‌ مه‌ڕه‌كانت ده‌كات ؟ ئاخر بێجگه‌ له‌ من كێ ئه‌مێنێت شوانی مه‌ڕه‌كان بكات ؟ هه‌روه‌ها گێڕایه‌وه‌ جارێكیان پیاوێك گایه‌كی باركردبوو پێش خۆیدا بوو , مانگاكه‌ ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت به‌خوا من بۆ ئه‌مه‌ دروست نه‌كراوم ئیشی من زه‌وی كێلاَنه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه‌ ووتیان (سبحانه‌ الله‌) ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی من و ئه‌بوبكر و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بڕوامان به‌و ڕووداوانه‌ هه‌یه‌.

(حدیث صحیح متفق علیه)



-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیست و دوو: پاداشتی خێر و چاكه‌)


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاوێك بڕیاریدا و ووتی ئه‌بێت ئه‌مشه‌و خێرێك بكه‌م , چوو ئه‌وه‌ی بڕیاری دابوو بیكات به‌خێر كردییه‌ ده‌ستی پیاوێكه‌وه‌ ، بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ دزبووه‌ ده‌یان ووت ئه‌مشه‌و خێر به‌دزێك كراوه‌ پیاوه‌ش خه‌فه‌تی خوارد و له‌ دڵی خۆیدا ده‌ی ووت خوایه‌ هه‌ر تۆ كار سازی به‌لاَم خێره‌كه‌م بۆ دز ده‌رچوو!. شه‌وی دووه‌م هه‌مان بڕیاریدا و خێره‌كه‌ی كرده‌ ده‌ستی ئافره‌تێكه‌وه‌ , بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ڕه‌وشت نزم بووه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بوو به‌ مقۆ مقۆ كه‌ ئه‌مشه‌و خێر به‌ ڕه‌وشت نزمێك كراوه‌ دیسان ووتی خوایه‌ خێر و ڕه‌وشت نزم! بۆ شه‌وی سێیه‌م خێره‌كه‌ی كرده‌ ده‌ستی پیاوێكه‌وه‌, بۆ به‌یانی ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌ و موسته‌حه‌قی خێر نه‌بووه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بوو به‌ هه‌را ئه‌مشه‌و خێر به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێك كراوه‌ ئه‌ویش به‌دڵگرانییه‌وه‌ ده‌یووت خوایه‌ خێر و ده‌وڵه‌مه‌ند ! پاشان له‌ غه‌یبه‌وه‌ پێیان ووت هه‌موو خێره‌كانت جێی خۆیان گرتووه‌و له‌لایه‌ن خواوه‌ قبوڵ كراون چونكه‌ دزه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌وه‌ كه‌تۆ داوته‌ پێی واز له‌ دزی بهێنێت و ڕه‌وشت نزمه‌كه‌ش ده‌ست له‌و كاره‌ ناشیرینه‌ی هه‌ڵبگرێت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش ده‌رس وه‌ربگرێت و له‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ی خوا پێی داوه‌ شتێكی لێ ببه‌ خشێته‌وه‌.

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیست و سێ: هه‌موو شتێك به‌ ئیراده‌ی خوایه‌)


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی سلێمانی كوڕی داوود له‌ دڵی خۆیدا ووتی بڕیار بێت ئه‌مشه‌و بچمه‌ لای هه‌موو خێزانه‌كانم (كه‌ ژماره‌یان سه‌د بوو) به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێكیان منداڵێكی ببێت و كه‌ گه‌وره‌ بوون سوار چاكێكی لێ ده‌ربچێت و له‌ ڕێگای خوادا غه‌زا بكات. هاوڕێیه‌كی پێی ووت سڵێمان باشتر وایه‌ بڵێی گه‌ر خوا حه‌ز بكات (انشاء الله‌) به‌لاَم سلێمان ئه‌وه‌ی نه‌وت . پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ لای هه‌موویان ، ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت هیچیان سكیان پڕ نه‌بوو ئه‌وه‌شیان كه‌سكی پڕ بوو منداڵێكی بوو لایه‌كی نه‌بوو واته‌ كه‌رته‌ منداڵێك بوو . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویی سوێند به‌وه‌ی گیانی (محمد)ی به‌ ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر (ان شاء الله‌ )ی بكردایه‌ ئه‌وا نه‌زره‌كه‌ی ده‌هاته‌ دی و بۆی ده‌بوونه‌ پشت و په‌نا له‌كاتی پێویستیدا.

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیست و چوار: ته‌وازوعی پێغه‌مبه‌ری خوا (درووی و سه‌لامی خوای سه‌ر بێت)


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی دوێنێ شه‌و له‌كاتی نوێژدا ، دێوێكی جنۆكه‌ هێرشی كرده‌ سه‌رم وویستی نوێژه‌كه‌م پێ ببڕێت , منیش به‌ره‌نگاری بوومه‌وه‌ و به‌سه‌ریدا زاڵ بووم خستمه‌ ژێر خۆمه‌وه‌و ده‌موویست به‌ یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی مزگه‌وته‌وه‌ بیبه‌ستمه‌وه‌ تا كه‌ ڕۆژ بۆوه‌ هه‌مووتان بی بینن به‌لاَم ووته‌كه‌ی سلێمانی برام هاته‌وه‌ بیر كه‌ ده‌فه‌رمووێت (رب اغفرلی وهب لی ملكا لاینبغی لاحد من بعدی) واته‌ خوایه‌ لێم خۆشببه‌ و هێز و ده‌سته‌لاَتێكی وام پێ ببه‌خشه‌ كه‌ كه‌س دوای من ئه‌وه‌ی نه‌درێتێ , ئیتر وازم لێ هێناو ئه‌ویش به‌ڕوو زه‌ردی و مل شكاوی هه‌لاَت.

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چبیرۆكی بیست و پێنج: دوو به‌ره‌كی نێوان ژن و مێرد


جابری كوڕی عه‌بدولاَ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی شه‌یتانی له‌عین عاده‌تی وایه‌ له‌ ناو ئاودا و له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌لاَتی داده‌نیشێت و دارو ده‌سته‌كه‌ی به‌م لاو ئه‌و لایدا بلاَو ده‌كاته‌وه‌ , كامه‌یان له‌ هه‌مووان زیاتر ئاشووب وفیتنه‌ بنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ لای ئه‌و له‌ هه‌مووان خۆشه‌ویستتره‌ . كه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای هه‌ریه‌كه‌ و كرده‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت هیچی واتان نه‌كردووه‌ و به‌دڵم نییه‌ پاشان یه‌كێكیان دێته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌ڵێت من چووم بۆ لای پیاوێك وازم لێ نه‌هێنا تا وام لێكرد له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا تێك به‌ربوون وته‌لاَقیدا. ئیتر شه‌یتان ئه‌وه‌یان له‌خۆی نزیك ده‌كاته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت ئافه‌رین باشترین كرده‌وه‌ت ئه‌نجام داوه‌ و ئینجا باوه‌شی پیادا ده‌كات .

(حدیث صحیح اخرجه مسلم واحمد)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیست و شه‌ش: مرۆڤ به‌هیچ شتێك چاوی تێر نابێت


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت )ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی له‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌ییوب پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆی ده‌شوشت له‌ ئاسمانه‌وه‌ جۆره‌ كولله‌یه‌ك به‌سه‌ریا باری كه‌ له‌ ئاڵتوون دروست كرابوون , ئه‌ویش كه‌وته‌ خڕكردنه‌وه‌یان وجله‌كانی لێ پڕكردن له‌ خواییه‌وه‌ پێی ووترا ئه‌ی ئه‌ییوب تۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ته‌ی پێت دراوه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت ؟! ئه‌ویش ووتی به‌ڵێ سوپاس بۆ خوا له‌ هیچم كه‌م نییه‌ به‌لاَم ناشتوانم واز له‌ به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌تت بهێنم .

(حدیث صحیح اخرجه البخاری والنسائی واحمد)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیست و حه‌وت: خێرو چاكه‌)


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بیستووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی له‌وكاته‌ی كه‌ پیاوێك به‌ بیابانێكدا ده‌ڕۆیشت، گوێی له‌ ده‌نگێك بوو كه‌ له‌ هه‌ورێكه‌وه‌ ده‌هات ده‌یووت بڕۆ باخچه‌ی فلاَن تێر ئاو بكه‌ هه‌وره‌كه‌ جیا بۆوه‌ و چی ئاوی پێ بوو ڕژاندیه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كی ڕه‌ش باوی تینوو , پاشان هه‌موو ئاوه‌كه‌ له‌ شیوێكدا خڕ بۆوه‌و به‌ره‌و خوار ملی نا. پیاوه‌كه‌ش دووی كه‌وت تا بزانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. بینی وا پیاوه‌ك بێڵێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ئاوه‌كه‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كێڵگه‌كه‌ی لێی پرسی ئه‌ی به‌نده‌كه‌ی خوا تۆ ناوت چی یه‌ ؟ ووتی ناوم فلاَنه‌( ئه‌و ناوه‌ بوو كه‌ له‌ هه‌وره‌كه‌ی بیستبوو) پیاوه‌ جوتیاره‌كه‌ لێی پرسی ناوی منت بۆ چییه‌ ؟ ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ووتی پێش ماوه‌یه‌ك گوێم له‌ ده‌نگێك بوو كه‌ له‌ هه‌وره‌وه‌ ده‌هات كه‌ ئه‌م ئاوه‌ی لێ باری ناوی تۆی هێنا پێم خۆشه‌ بزانم تۆ چی له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌كه‌یت ؟ جوتیاره‌كه‌ش وه‌لاَمی دایه‌وه‌ مادام وا ده‌ڵێی با پێت بڵێم , هه‌ر كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌م كۆكرده‌وه‌ ده‌ی كه‌م به‌سێ به‌شه‌وه‌ به‌شێكی ده‌كه‌م به‌خێر، خۆم وخێزانم به‌شێكی ده‌خۆین، به‌شه‌كه‌ی تریشی له‌ پێداویستی زه‌وی یه‌كه‌دا خه‌رج ده‌كه‌م .

(حدیث صحیح اخرجه مسلم واحمد)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیست و هه‌شت: گیانداران خوا په‌رستن


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت )ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی جارێكیان مێروله‌یه‌ك قاچی پێغه‌مبه‌رێكی گه‌زی ئه‌ویش فه‌رمانیدا شاره‌ مێروله‌كه‌ بسووتێنن خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌قسه‌یان كردوو سووتاندیان , له‌ خوایییه‌وه‌ (وه‌حی) بۆ هات وپێی ووترا له‌سه‌ر یه‌ك مێرووله‌ كه‌ گازی لێگرتی خه‌ڵكێكی زۆرت سووتاند ، كه‌ هه‌موویان ته‌سبیحاتی خوایان ده‌كرد.

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیست و نۆ: شه‌وی میعراج


مالكی كوڕی سه‌عسه‌عه‌ (خوای لێ ڕازبێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (درووی و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی كاتێك له‌نزیك دیواری (كه‌عبه‌وه‌ ) ڕاكشابووم یه‌كێك هاته‌ لام و سینگی له‌ت كردم وه‌ دڵی ده‌رهێنام و پاشان ته‌شتێكی ئاڵتوونی پڕ له‌ باوه‌ڕی هێناو دڵه‌كه‌می پاك پاك به‌ئاوی (زه‌مزه‌م) شت , وه‌ پاش پڕكردنی خستییه‌وه‌ شوێنی خۆی ئینجا وولاَخێكیان بۆ هێنام كه‌ له‌ ئێستر بچووكترو له‌ گوێ درێژ گه‌وره‌تر بوو پێی ده‌ووترا (بوراق) له‌ ڕۆیشتندا ئه‌وه‌نده‌ خێرا بوو قاچی له‌ دوورترین شوێنی ده‌ستی ده‌كه‌وته‌ زه‌وی , سواری بووم (جبریل) بردمی تا گه‌یشتینه‌ ئاسمانی یه‌كه‌م له‌ده‌رگایدا ، ووتیان ئه‌وه‌ كێیه‌ ؟ وه‌لاَمی دایه‌وه‌ جبریلم ووتیان كێت له‌گه‌ڵدایه‌ ؟ فه‌رمووی (محمد) ه‌ وتیان كه‌س ناردوویه‌ به‌ شوێنیدا ؟ فه‌رمووی به‌ڵێ ووتیان یاخوا به‌خێر بێت میوانێكی به‌ڕێزه‌ ده‌رگا كراوه‌یه‌ ,كه‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ ئاده‌مم بینی جبریل ووتی ئه‌وه‌ ئاده‌می باوكته‌ سلاَوی لێ بكه‌ منیش سلاَوم لێكرد , ئه‌ویش وه‌لاَمی دامه‌وه‌و فه‌رمووی به‌خێر بێیت پێغه‌مبه‌ری چاكه‌كارو ڕۆڵه‌ی چاك . پاشان به‌ره‌و ئاسمانی دووه‌م به‌رزكرامه‌وه‌ له‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ پێشوازیم لێ كراكه‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ یه‌حیا و عیسام بینی كه‌ كوڕه‌ پوری یه‌كترن سلاَوم لێ كردن وه‌لاَمیان دامه‌وه‌ و به‌خێرهاتنیان كردم . پاشان به‌ره‌و ئاسمانی سێیه‌م به‌رزكرامه‌وه‌ له‌وێش یوسفم بینی سلاَوم لێكرد به‌گه‌رمی وه‌لاَم دامه‌وه‌و به‌ خێر هاتنی كردم كه‌ به‌ره‌و ئاسمانی چواره‌م به‌رزكرامه‌وه‌ له‌وێ ئیدریسم بینی سلاَوم لێكرد و به‌گه‌رمی وه‌لاَمی دامه‌وه‌ و به‌خێر هاتنی كردم له‌ئاسمانی پێنجه‌م هارونم بینی سلاَوم لێكردو به‌خێرهاتنی كردم له‌ئاسمانی شه‌شه‌م مووسام بینی پاش سلاَوو به‌خێرهێنان كه‌لێی دووركه‌وتمه‌وه‌ ده‌ستی كرده‌ گریان كه‌لێیان پرسی بۆ ده‌گریت ؟ ووتی دوای من كوڕێك كراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ئه‌وانه‌ی له‌ ئۆممه‌تی ئه‌ون و ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ زۆرترن له‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئۆممه‌تی منن و ده‌چنه‌ به‌هه‌شت. له‌ئاسمانی حه‌وته‌م ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رم بینی سلاَوم لێكرد زۆر به‌خێرهاتنی كردم و وه‌ك ڕۆڵه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی خۆی ڕێزی لێنام . پاشان به‌ره‌و (سدره‌ المنتهی) به‌رزكرامه‌وه‌و به‌ره‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر لوتكه‌ی چیاكانی ولاَتی (هیجر) ده‌بوو گه‌لاَكه‌شی به‌قه‌ده‌ر گوێ فیل ده‌بوو جبریل فه‌رمووی ئه‌مه‌ (سدره‌ المنتهی) یه‌ چوار ڕووباری زۆر گه‌وره‌م به‌دی كرد دوانیان له‌سه‌ره‌وه‌ دووانیان له‌خواره‌وه‌ , جبریل فه‌رمووی ئه‌و دوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دیجله‌ و فوڕاتن و دووانه‌كانی تریش دوو ڕووباری به‌هه‌شتن ئینجا به‌ره‌و (البیت المعمور) به‌رز كرامه‌وه‌ جبریل فه‌رمووی ئه‌مه‌ (البیت العمور)ه‌كه‌ هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار فریشته‌ ده‌چنه‌ ناوی كه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئیتر جارێكی تر ناچنه‌وه‌ ناوی ئه‌وه‌ دواكاره‌ كه‌ پێیان سپێردراوه‌ . پاشان قاپێك شه‌راب و قاپێك شیر و قاپێك هه‌نگوینیان بۆ هێنام منیش شیره‌كه‌م هه‌ڵگرت جبریل فه‌رمووی ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌و ئایینه‌یه‌ كه‌تۆ و قه‌ومه‌كه‌تی له‌سه‌ره‌ پاشان په‌نجا نوێژم له‌ ڕۆژێكدا له‌سه‌ر فه‌رز كرا ئیتر گه‌ڕامه‌وه‌. له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا مووسام بینی لێی پرسیم خوا ئه‌مری چی پێ كردی ؟ منیش ووتم ڕۆژانه‌ په‌نجا نوێژ ئینجا ووتی ئوممه‌ته‌كه‌ت توانای ئه‌و هه‌موو نوێژانه‌ی نییه‌ من پێش تۆ خه‌ڵكم تاقیكردۆته‌وه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ خزمه‌ت خوای گه‌وره‌ داوای لێ بكه‌ با له‌سه‌ریان سووك بكات منیش وام كرد ده‌ نۆێژیان له‌سه‌ر لابرا كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ لای مووسا و بۆم گێڕایه‌وه‌ فه‌رمووی ئێستاش هه‌ر زۆره‌ . ئیتر ده‌ ده‌ له‌سه‌رمان لاده‌برا تا بۆمان كرا به‌ پێنج نوێژ له‌ ڕۆژێكدا مووسا هه‌ر به‌زۆری ده‌زانی و ده‌یفه‌رموو ئۆممه‌ته‌كه‌ت بۆیان ناكرێت بچۆره‌وه‌ داوای سووك كردنیان بكه‌ منیش ووتم ئه‌وه‌نده‌ چووم ئیتر شه‌رم ده‌كه‌م به‌مه‌ ڕازیم كه‌دوور كه‌وتمه‌وه‌ یه‌كێك له‌ غه‌یبه‌وه‌ پێی ووتم فه‌رزه‌كان بڕیاردراون و باری به‌نده‌كانم سووك كرد.

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی سی: به‌ڕواڵه‌ت درۆكانی ئیبراهیم


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی هه‌رگیز ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ژیانیدا درۆی نه‌كردووه‌ بێجگه‌ له‌سێ درۆ كه‌دووانیان له‌سه‌ر ئیسباتی بوونی خوا بوون ,كه‌ فه‌رموویه‌تی(انی سقیم)...واته‌ من نه‌خۆشم . هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی (بل فعله‌ كبیرهم هذا)...واته‌ ئه‌و بتانه‌ من نه‌م شكاندوون به‌ڵكو گه‌وره‌كه‌یان ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ . ئه‌وی تریش بۆ ڕزگاركردنی (ساره‌)ی خێزانی بوو ڕووداوه‌كه‌ش به‌م جۆره‌ بوو ئیبراهیم ڕووی كرده‌ وولاَتی زۆردارێك كه‌به‌وه‌ مه‌شهوور بوو ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ ئافره‌تێكی جوانه‌وه‌ ڕووبكاته‌ وولاَته‌كه‌ی ژنه‌كه‌ی لێ داگیرده‌كات و پیاوه‌كه‌ش ده‌كوژێ له‌به‌رئه‌وه‌ ئیبراهیم به‌(ساره‌)ی ووت ئه‌گه‌ر ئه‌و زاڵمه‌ لێی پرسیت ئه‌و پیاوه‌ چیته‌ ؟ بڵێ ئه‌وه‌ برامه‌و من خوشكی ئه‌وم , ئاشكراشه‌ من و تۆ له‌دنیا خوشك و براین چونكه‌ وه‌ك من بزانم له‌م سه‌ر زه‌وی یه‌دا له‌ من وتۆ زیاتر كه‌س شك نابه‌م خوا بپه‌رستێ . كاتێك گه‌یشتنه‌ ئه‌و وولاَته‌ دارو ده‌سته‌ی زۆر داره‌كه‌ هه‌واڵیان پێدا كه‌ ئافره‌تێك هاتووه‌ كه‌له‌وه‌ جوانتر نی یه‌ و هه‌ر قابیلی تۆیه‌ ئه‌ویش ناردی هێنایان و ئیبراهیمیش ده‌ستی كرد به‌ نوێژكردن هه‌ركه‌ زاڵمه‌كه‌ چاوی پێ كه‌وت خۆی پێ نه‌گیرا گورج په‌لاماریدا به‌فه‌رمانی خوا ده‌ست به‌جێ ده‌ستی ووشك بوو داوای لێكردكه‌ له‌ خوا بپاڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی چاك ببێته‌وه‌ ئیتر جارێكی تر كاری وه‌ها ناكات ئه‌ویش دوعای كرد وه‌ك خۆی لێ هاته‌وه‌ تاسێ جار ئه‌م كاره‌ دووباره‌ ده‌بۆوه‌ له‌جاری سێ یه‌مدا بانگی خزمه‌تكاره‌كه‌ی كردوو پێی ووت ئه‌مه‌ی تۆ هێناوته‌ مرۆڤ نییه‌ شه‌یتانه‌ تا زووه‌ ده‌ری بكه‌ و (هاجه‌ر)یشی بده‌یه‌ با ولاَته‌كه‌م به‌جێ بهێڵێت . ئیتر (ساره‌) هاته‌ ده‌ره‌وه‌ كاتێك ئیبراهیم چاوی پێكه‌وت لێی پرسی هاچی بوو ؟ ئه‌ویش له‌وه‌لاَمدا ووتی باش بوو له‌ده‌ست ئه‌و كافره‌ ڕزگارم بوو وخزمه‌تكارێكیشمان ده‌سكه‌وت.

ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌فه‌رمووێت ئه‌وه‌ بوو كه‌له‌ پاشاندا بوو به‌دایكی ئێوه‌ ڕۆڵه‌كانی (ماءالسماء).

(ماء السماء) نازناوی ئافره‌تێكه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ ناوی (ام منذر) بووه‌ له‌ خێڵی له‌خمه‌ له‌به‌ر جوانی ئه‌و ناوه‌یان لێ ناوه‌ .

(حدیث صحیح متفق علیه)

          

صفحات سایت

پیچک