ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

50 چیرۆک له‌گوڵزاری فه‌رمووده شیرینه‌کانی
پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلی الله علیه وسلم-به‌شی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: ڕۆژان ڕه‌ئوف

چیرۆكی یانزه‌یه‌م: سه‌ر رِاستی له‌ قه‌رز دانه‌وه‌دا

ئه‌بو هوره‌یره‌(خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه‌ فه‌رمووی پیاوێكی به‌نی ئیسرائیلی ده‌چێته‌ لای پیاوێكی تر هه‌زار دینار قه‌رزی لێ ده‌كات ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت باشه‌ ئه‌ت ده‌مێ به‌لاَم با چه‌ند شایه‌تێك ئاگایان لێ بێت , له‌ وه‌لاَمدا ئه‌ڵێت خوا شایه‌ته‌و ئه‌ویش له‌ هه‌موو شایه‌تێك گه‌وره‌تره‌ ئینجا پێی ده‌ڵێت كه‌فیلێكم بۆ بێنه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ت هێنایه‌وه‌ ئه‌و بم داته‌وه‌ . پێی ده‌ڵێت خوا ده‌كه‌م به‌كه‌فیل كه‌له‌ هه‌موو كه‌فیلێك باشتره‌ ئه‌ویش ده‌ڵێت ڕاست ده‌كه‌یت و پاره‌كه‌ی ده‌داتێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراو ، پیاوه‌كه‌ چوو بۆ سه‌فه‌ر سواری كه‌شتی بوو كه‌ ئیشه‌كه‌ی ته‌واو بوو ویستی بگه‌ڕێته‌وه‌ تاله‌كاته‌ دیاریكراوه‌كه‌دا پاره‌كه‌ی بداته‌وه‌ پاش هه‌وڵێكی زۆر كه‌شتی ده‌ست نه‌كه‌وت هێنای هه‌زار دیناره‌كه‌ و نامه‌یه‌كی خسته‌ ناو دارێكی كلۆره‌وه‌ و سه‌ره‌كه‌ی توند به‌ست هاته‌ قه‌راغ ده‌ریاو ووتی خوایه‌ تۆ خۆت ده‌زانی من هه‌زار 

دینارم له‌فڵان كه‌س قه‌رز كرد و كاتێك داوای شایه‌ت و كه‌فیلی لێ كردم من تۆم كرد به‌شایه‌ت و 

كه‌فیل ئه‌ویش به‌وه‌ ڕازی بوو , ئیستاش كه‌سم ده‌ست ناكه‌وێت پیایدا بنێرمه‌وه‌ بۆی و كه‌شتیش نییه‌ سواری ببم وا ته‌سلیمی تۆی ده‌كه‌م ، ئینجا فڕێی دایه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌ و ڕۆیشت ، بڵكو كه‌شتی یه‌كی ده‌ست بكه‌وێت و پێی بگه‌ڕێته‌وه‌ . له‌ولاشه‌وه‌ كابرای خاوه‌ن قه‌رز له‌قه‌راغ ده‌ریا چاوه‌ڕێ بوو به‌ڵكو كه‌شتی یه‌ك بێت و قه‌رزه‌كه‌ی بۆ بهێنێته‌وه‌ ,كه‌شتی نه‌هات، چاوی به‌داره‌كه‌ كه‌وت هه‌ڵی گرته‌وه‌ و بردیه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ كاتێك خه‌ریك بوو ووردی بكات بۆ سووته‌مه‌نی پاره‌كه‌و نامه‌كه‌ی له‌ ناویا دۆزیه‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌ك كابرای قه‌رزدار هاته‌وه‌ هه‌زار دیناری بۆ هێناو سوێندی بۆ خوارد كه‌ له‌كاتی خۆی دا كه‌شتی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ وائیستا قه‌رزه‌كه‌ی بۆ هێناوه‌ته‌وه‌ پیاوه‌كه‌ لێی پرسی ئه‌ی هیچی ترت بۆ نه‌ناردووم ؟ ئه‌ویش ووتی وه‌ك پێم ووتی كه‌سم ده‌ست نه‌كه‌وت و كه‌شتی نه‌بوو ئینجا خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ ووتی خوای مه‌زن ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌له‌ داره‌كه‌ت خستبوو له‌بری تۆ گه‌یاندی هه‌زاره‌كه‌ی خۆت بۆ خۆت هه‌ڵبگره‌وه‌.

(حدیث صحیح رواه البخاری واحمد فی المسند)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی دوانزه‌یه‌م: بێ فیزی عیسا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی جارێكیان عیسا پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) پیاوێكی بینی دزی ده‌كرد ئه‌ویش سه‌ر زه‌نشتی كردوو پێ ووت دزی ده‌كه‌ی؟ ئه‌ویش وه‌لاَمی دایه‌وه‌و ووتی نه‌خێر قه‌سه‌م به‌و خوایه‌ی كه‌ له‌ ئه‌و زیاتر خوایه‌كی تر نییه‌ كاری وه‌هام نه‌كردووه‌ عیسا (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌وه‌لاَم دا ووتی بڕوام به‌خوا هه‌یه‌ خۆم به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه‌ .

 (حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی سیانزه‌یه‌م: چاو چنۆكی مرۆڤ


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت)ده‌فه‌رمووێت كه‌له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاوێك له‌ به‌هه‌شتدا داوا له‌خوا ده‌كات، ڕێی پێ بدات كشتوكاڵ بكات ، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ نییه‌ چ شتێكت بوێ بۆت ئاماده‌یه‌ ؟ پیاوه‌كه‌ش عه‌رزی ده‌كات به‌ڵێ وایه‌ به‌لاَم من حه‌ز له‌ كشتوكاڵ ده‌كه‌م ئینجا تۆو ده‌كات له‌ ماوه‌یه‌كی زۆركه‌م دا سه‌وز بوو به‌رز بۆوه‌ و كاتی دروێنه‌ هات و به‌قه‌ده‌ر چیایه‌ك به‌رز ببووه‌وه‌ خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ته‌ كۆی بكه‌ره‌وه‌ . چونكه‌ مرۆڤ به‌هیچ شتێك تیر نابێت.

(حدیث صحیح رواه البخاری والامام أحمد)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی چوارده‌یه‌م: سه‌ره‌نجامی خۆكوشتن


جوندوبی به‌جلی (خوای لێ ڕازبێت) له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاوێك له‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ كه‌ ژیاون برینێكی لێ په‌یدا ده‌بێت، تیرێك له‌ تیردانه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و برینه‌كه‌ی پێ هه‌ڵده‌دڕێت , له‌ ئه‌نجامدا خوێنی به‌رده‌بێت وخوێنه‌كه‌ی نه‌وه‌ستا هه‌تاكو مرد.خوا فه‌رمووی ئه‌و به‌نده‌یه‌م په‌له‌ی كرد له‌به‌رئه‌وه‌ به‌هه‌شتم لێ حه‌رام كرد.

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی پانزه‌یه‌م: ترسی خوا


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاوێك هه‌بوو دوژمنی خۆی بوو هیچ كارێكی باشی نه‌كردبوو , له‌سه‌ره‌ مه‌رگدا منداڵه‌كانی ڕاسپارد و پێی ووتن پاش مردنم لاشه‌كه‌م بسووتێنن و پاشان بی هاڕن وتۆزه‌كه‌ی بده‌ن به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه‌ به‌خوا به‌رده‌ست خوا بكه‌وم، سزایه‌كی وه‌هام ده‌دات كه‌هیچ كه‌سێكی تری به‌و شێوه‌یه‌ سزا نه‌دا بێت . كاتێك مرد چۆنی وتبوو وه‌هایان كرد. خوا فرمانی به‌ زه‌وی كرد كه‌ هه‌موو پارچه‌كانی ئه‌و پیاوه‌ كه‌ له‌سه‌رته‌ كۆبكه‌ره‌وه‌ ئه‌ویش وه‌های كرد، پیاوه‌كه‌ زیندوو بۆوه‌و له‌به‌ر ده‌م خوادا وه‌ستا ، خوای په‌روه‌ردگار لێی پرسی بۆچی وات له‌ خۆت كردو چی بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌یت ؟ ئه‌ویش عه‌رزی كرد خوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسام له‌ غه‌زه‌بی تۆ نه‌م زانی چی بكه‌م . ئیتر خوای گه‌وره‌مان لێ ی خۆش بوو.

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی شانزه‌یه‌م: مۆڵه‌ت پێدانی قه‌رزار


ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت و له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (درووی و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاوێك هه‌بوو هه‌رچی كرداری باشه‌ هه‌بوو نه‌ی كردبوو ، به‌لاَم كاتێك قه‌رزی ده‌دا به‌خه‌ڵك به‌ خزمه‌تكاره‌كانی ده‌ووت , هه‌رچی هه‌ی بوو لێی وه‌ربگرنه‌وه‌، كه‌سێكیش نه‌ی بوو وازی لێ بهێنن تا ده‌ی بێت ، به‌ڵكو به‌وه‌ خوا لێمان خۆش ببێت . پاش مردنی و وه‌ستانی له‌به‌رده‌م خوادا , خوای گه‌وره‌ لێی پرسی ئایا قه‌ت له‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆتدا كارێكی باشت كردووه‌ ؟ ئه‌ویش عه‌رزی كرد نه‌خێر ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ قه‌رزم ئه‌دا به‌خه‌ڵك پیاوه‌كانم ڕاده‌سپارد كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌بوو بوو، وه‌نه‌یده‌توانی قه‌رزه‌كه‌ بداته‌وه‌ ، ئه‌وا وازی لێ بهێنن به‌ڵكو خوا به‌وه‌ لێمان خۆش بێت. خوا ده‌فه‌رمووێت ئه‌وا منیش لێت خۆش بووم.

(حدیث صحیح رواه النسائی و ابن حبان والحاكم)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی حه‌ڤده‌یه‌م: سه‌رئه‌نجام هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو دوو پیاوی (به‌نی ئیسرائیلی) هه‌بوون زۆر هاوڕێیه‌تیان خۆش بوو هه‌میشه‌ هامۆشۆی یه‌كیان ده‌كرد , یه‌كێكیان زۆر گوناهبار بوو به‌لاَم ئه‌وی تریان خواپه‌رست و له‌خوا ترس بوو , هه‌ركه‌ هاوڕێ گوناهباره‌كه‌ی ده‌بینی گوناه ده‌كات ئامۆژگاری ده‌كرد كه‌واز له‌ گوناه كردن بهێنێت و چیتر گوناه نه‌كات ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا پێی ده‌ووت وازم لێبهێنه‌ ، من وخوای خۆم خۆ تۆ چاودێری من نیت ؟ هاوڕێ له‌ خوا ترسه‌كه‌ پێی ووت خوا قه‌ت لێت خۆش نابێت وه‌ هه‌رگیز چاوت به‌به‌هه‌شت ناكه‌وێت. پاش مردنیان هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا ڕاگیران و خوای گه‌وره‌ به‌ پیاوه‌ له‌ خواترسه‌كه‌ی فه‌رموو تۆ چی ده‌زانی ده‌رباره‌ی من ؟ تۆ چ توانایه‌كت هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر توانای من ؟ یه‌كسه‌ر فه‌رمانی دا گوناهباره‌كه‌ بخه‌نه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و به‌وه‌ی تریشیان فه‌رموو حه‌واڵه‌ی دۆزه‌خی بكه‌ن .

(حدیث صحیح رواه ابوداود والإمام أحمد)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی هه‌ژده‌یه‌م: سۆزی دایك


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی دوو ئافره‌ت له‌ چۆڵه‌وانییه‌كدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتن ، هه‌ریه‌كه‌یان كوڕێكی خۆی له‌گه‌ڵدا بوو گورگێكیان لێ په‌یدا بوو منداڵێكیانی فڕاند ژنه‌كان له‌ناو خۆیاندا كه‌وتنه‌ شه‌ڕه‌وه‌ , ئه‌ویان ده‌یووت منداڵه‌ براوه‌كه‌ هی من نییه‌ هی تۆیه‌ , ئه‌وی تریشیان هه‌مان قسه‌ی ده‌كرد , بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چوونه‌ خزمه‌ت داود پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌ویش حوكمی ده‌ركرد كه‌ مناڵه‌ زیندووه‌كه‌ هی ئافره‌ته‌ گه‌وره‌كه‌یانه‌ . كه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ سڵێمان پێغه‌مبه‌ریان (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بینی و مه‌سه‌له‌كه‌یان تێ گه‌یاند ئه‌ویش فرمانی دا چه‌قۆیه‌كی بۆ بهێنن , چه‌قۆكه‌یان بۆ هێنا و فه‌رمووی ئیستا ئه‌م منداڵه‌ ده‌كه‌م به‌ دوو كه‌رته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌تان نیوه‌ی ده‌ده‌مێ . كه‌ ئافره‌ته‌ بچوكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بیست قیژاندی و ووتی ڕه‌حمه‌تی خوات لێبێت كاری وامه‌كه‌، مناڵه‌كه‌ هی ئه‌و ژنه‌یه‌ بیده‌ به‌ ئه‌و , ئیتر سڵێمان پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) حوكمی كرد كه‌ مناڵه‌كه‌ بده‌ن به‌ژنه‌ بچوكه‌كه‌ .

(حدیث صحیح متفق علیه)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی نۆده‌یه‌م: مه‌كری ژنان


ئه‌بو سه‌عیدی خودری (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی ئافره‌تێكی به‌نی ئیسرائیلی بالاَ كورت له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌تی تری بالاَ به‌رزدا به‌ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆیشتن , پاش كه‌مێك خۆی وون كرد و دوو قاچی له‌دار دروست كرد و ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئاڵتونی هێنا خستیه‌ ناو قوڕه‌وه‌ و پڕی كرد له‌ (میسك)كه‌ خۆشترین بۆنی هه‌یه‌ ئیتر هاته‌وه‌ لایان و له‌گه‌ڵیاندا كه‌وته‌ ڕێ , وه‌ ئه‌وان نه‌یان ده‌ناسیه‌وه‌ و ئه‌ویش به‌ ده‌ست ئیشاره‌تی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی گاڵته‌ یان پێ بكات.

(حدیث صحیح رواه مسلم)


-------------------------------------------------------


چیرۆكی بیسته‌یه‌م: نزاكانی حه‌زره‌تی سوله‌یمان


عه‌بدولاَی كوڕی عه‌مر (خوای لێ ڕازبێت) له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (درووی و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ كه‌فه‌رموویه‌تی كاتێك (سلێمانی كوڕی داوود) مزگه‌وتی (بیت القدس)ی دروست كرد له‌ خوا پاڕایه‌وه‌ كه‌ سێ داواكاری بۆ بهێنیته‌ دی , له‌دادوه‌ریدا حوكمه‌كانی ڕاست و بێ هه‌ڵه‌بن ، خوا ئه‌وه‌ی پێدا. هه‌روه‌ها داوای كرد خوا سه‌روه‌ت و سامانێكی وای پێ بدات كه‌ به‌كه‌سی تری نه‌دابێت و پاش ئه‌ویش به‌كه‌سی تری نه‌دات . ئه‌وه‌شی بۆ هێنایه‌ دی . داواكاری سێ یه‌میشی ئه‌وه‌ بوو كه‌ هه‌ركه‌سێك به‌نیازی خواپه‌رستی و نوێژ ڕوو له‌ مزگه‌وت بكات خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو تاوانه‌كانی خۆش بێت وه‌ك ئه‌وكاته‌ی كه‌ تیایدا له‌دایك بووه‌. وه‌ك وتمان خوا دوو داواكاری بۆ گیرا كرد هیوا دارم كه‌خوا داوا كاری سێ یه‌میشی بۆ جێ به‌جێ بكات.

(حدیث صحیح رواه النسائی وابن ماجه‌ واحمد ابن حبان والحاكم)

          

صفحات سایت

پیچک