ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

دیارده‌ی سفوری له‌ناو ئافره‌تاندا

نوسینی: کارزان

یه‌کێک له‌و دیارده‌ زه‌ق و نامۆیانه‌ی له‌ ولاتانی موسڵماناندا به‌دی ده‌کرێت: خۆروتکردنه‌وه‌و لاشه‌ی خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانه‌ بۆ که‌سانی بێگانه‌ وه‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌یانه‌ له‌ماڵ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنج راکێش و بۆنی خۆشدان له‌خۆ.
خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی( نور__30-31)ده‌فه‌رمویتکه‌ ئه‌مه‌ واتاکه‌یه‌تی..: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ بروادارانی نێر بڵێ که‌له‌ ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه‌و داوێنیان بپارێزن ئا ئه‌وه‌ جاکترو پاکتره‌ بۆیان ، بێگومان خوای گه‌وره‌ شاره‌زایه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌یکه‌ن ...
وه‌ به‌ ئافره‌تانی بروادار بڵێ باله‌ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه‌و داوێنیان بپارێزن ، وه‌به‌جوانی خۆیان- جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌رده‌که‌ویت- وه‌ده‌رنه‌خه‌ن، وه‌ بابه‌سه‌رپۆشه‌کانیان یه‌خه‌و به‌رۆکیان داپۆشمن، وه‌ با جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن مه‌گه‌ر بۆ مێرده‌کانیان یان باوکیان یان کورانی مێرده‌کانیانیان وه‌یان کوره‌کانیان یان براکانیان وه‌یان کئرانی براکانیان یان کورانی خوشکه‌کانیان یان ئافره‌تانیان یان

که‌نیزه‌ک و کۆیله‌کانیان یان پیاوانیکی به‌رده‌ست که‌ ته‌ماحیان له‌ ژندا نیه‌ یان منداڵانێک که‌ عه‌قڵیان به‌ عه‌وره‌تی ژن ناسکی،، وه‌ با ئافره‌تان لاقی خۆیان به‌ زه‌ویدا نه‌کوتن بۆ ئه‌وه‌ی خشڵێک که‌ په‌نهانیان کردوه‌ پێی بزانرێت وه‌ تێکرا هه‌موتان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌ی بروا دارینه‌ به‌ڵکو سه‌رفراز ببن. 
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی (الأحزاب__59) ده‌فه‌رموێت ..: ئه‌یپێغه‌مبه‌ری خوا به‌ خێزانه‌کانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی برواداران بڵی. که‌ چارشێوه‌کانیان له‌ خۆیانه‌وه‌ بپێچن، ئائه‌وه‌ جاکتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێن (که‌خاوه‌ن حه‌یا و حورمه‌تن) و (به‌هۆی ته‌ماع تێکرانه‌وه‌) ئازار نه‌درێن ، وه‌ خوای گه‌وره‌ لێ بورده‌ی و به‌به‌زه‌ییه‌ .
جارێکی تر به‌ خێزانه‌ به‌ حه‌یاو به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت له‌ سوره‌تی( الأحزاب_32-33) که‌ ئه‌مه‌ واتاکه‌یه‌تی: ئه‌ی خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خوا ناسبن (له‌ فه‌زڵده‌) وه‌ک هیچ ئافره‌تێکی تر نین ده‌سا ده‌نگتان ناسک مه‌که‌نه‌وه‌ نه‌با ئه‌و که‌سه‌ی دڵی نه‌خۆشی ده‌غه‌ڵی تێدایه‌ ته‌ماعتان پێ ببات، وه‌ وته‌ی چاک و باش بڵێن، وه‌له‌ ماڵه‌کانتاندا بمێننه‌وه‌و وه‌ک خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌ر ده‌می نه‌فامی خۆتان ده‌ر مه‌خه‌ن، وه‌نوێژ به‌ر پابکه‌ن و زه‌کات بده‌ن و گوێ ڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن به‌ڕاستی ئه‌ی ئه‌هلی به‌یت خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێت پیسی و تاوانتان لێدور بخاته‌وه‌و پاکتان بکاته‌وه‌ به‌ پاکردنه‌وه‌ .
جا له‌ ته‌فسیری ئه‌م دووئایه‌ته‌دا ئیبن که‌ثیر (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: هذا آداب أمر الله تعالی بها نسآء النبی (ص) و نسآء الأمة تبع لهن فی ذلک ...).تفسیر القرآن العظیم 3\423.
واته‌: ئه‌مه‌ کۆمه‌ڵه‌ ئادابێکه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی کردوه‌ به‌ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌ خێزانی پیاوانی ئه‌م ئوموتوش له‌ مه‌دا شوێن که‌وته‌ن و ئه‌وا نیش ده‌گرێته‌وه‌ .
به‌ڵام بێ ئاگا له‌م ئایه‌تانه‌ زۆرێک له‌ ئافره‌تان له‌م ڕۆژگاره‌دا لاشه‌و جه‌سته‌ی خۆیان کردۆته‌ کاڵایه‌کی هه‌ر زان و بێ باکانه‌ نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ نیشانه‌کانی ئاخر زه‌مان و قیامه‌ت 
خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ بدات که‌ هیدایه‌ت نه‌دراون؛؛؛ وه‌ له‌و که‌سانه‌ به‌دورمان کات که‌ شیاوی هیدایه‌ت نین !!!
          

صفحات سایت

پیچک