ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

ئایا جه‌ژنی خۆشه‌ویستی جه‌ژنێکی شه‌رعییه‌ ؟؟

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله

ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌موو موسوڵمانێک ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : 
( ان الدین عند الله الاسلام ) واتا دیه‌ و به‌رنامه‌ بۆ مرۆڤ لای خوای گه‌وره‌ ته‌نها ئیسلامه‌ : واته‌ نابێت مرۆڤ له‌ ئیسلام به‌ولاوه‌ هیچ شتێكی که‌ بکاته‌ دین و به‌رنامه‌ی خۆی ، که‌واته‌ هه‌ر شتێک له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ئیسلامه‌ به‌ده‌ر بێت موسوڵمان ئه‌بێت به‌رپه‌رچی بداته‌وه‌ وه‌ری نه‌گرێت . 

چونکه‌ لاسایی کردنه‌وه‌ی موسوڵمان بۆ که‌سانێکی غه‌یری دینه‌که‌ی توش بوونه‌ به‌سه‌رگه‌ردانی دونیاو قیامه‌ت وه‌ده‌رچوونه‌ له‌ ئیسلام . 

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ( صلی الله علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( من تشبه‌ بقوم فهو منهم )

 واته‌ : هه‌ر که‌سێک خۆی بشبهێنێت به‌ قه‌ومێک ئه‌وه‌ له‌وانه‌ و وه‌ک ئه‌وانه‌ و له‌ی خوای گه‌وره‌ وه‌ك ئه‌وان حیسابی بۆ ده‌کرێت . 

لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و خاچ په‌رستانه‌ش بۆ گێرانی رۆژی چوارده‌ی شوباط 14/2 به‌ جه‌ژنێک ( عید الحب ) به‌دڵنیایه‌وه‌ کوفرێکه‌و موسوڵمان ده‌بێت خۆی لێ به‌دوور خات . 

بۆچی ؟؟ 

چونکه‌ چه‌ژنه‌کان له‌ ئیسلامدا عیباده‌ت کردنی خوای گه‌وره‌ن ، ئه‌ی باشه‌ به‌ناو جه‌ژنی خۆشه‌ویستی و داوێن پیسی چ عیباده‌تێکی خوای گه‌وره‌ی تێدایه‌ ؟؟ چونکه‌ ئه‌م رۆژه‌ ( 14/2 ) له‌وه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا که‌ پێش هاتنی مه‌سیح ( علی نبینا وعلیه‌ السلام ) بۆ که‌سێکیان دانا که‌ نه‌غرۆ بوبو له‌ناو ئافره‌ت و داوێن پیسی دا وه‌ خه‌ڵکی ئه‌کوشت له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ئافره‌ت و کاری داوێن پیسی ،که‌ناوی سانت ڤاله‌نتین یان سانت ڤاله‌نتا بوو بۆیه‌ ناویان نا ( اله‌ الحب ، خوای خۆشه‌ویستی ) کاتێکیش که‌ مرد رۆژی مردنه‌که‌یان ( 14/2 ) بۆ کرده‌ جه‌ژنی خوای خۆشه‌ویستی که‌پاشان دینی ده‌ست کاری کراوی مه‌سیحی ره‌واجی به‌م رۆژه‌ پیسه‌ داو هه‌تا وای لێهات به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک موسوڵمانی نه‌زانیش یادی ده‌که‌نه‌وه‌ وه‌ک جه‌ژنێک . 

موسوڵمانی خۆشه‌ویست سه‌لماندنت بۆ خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ( صلی الله علیه‌ وسلم ) شوێن که‌وتن و گووێ رایه‌لی کردنی قورئان و فه‌رمووده‌ شیرینه‌کانه‌ ، وه‌دوور که‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌مووشتێک که‌ قورئان و فه‌رمووده‌ نه‌هی لێ کردوون ... 

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ((قل إن كنتم تحبون الله فاتبعونی یحببكم الله ویغفر لكم ذنوبكم)) 

که‌واته‌ طاعه‌تی خوای گه‌وره‌ نایه‌ته‌ دی ئه‌گه‌ر طاعه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌که‌یت ( صلی الله علیه‌ وسلم ) . 

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ((من یُطعِ الرَّسول فقد اطاعَ الله)). 

به‌ناوجه‌ژنی خۆشه‌ویستی ( عید الحب ) جه‌ژنی خاچ په‌رستانه‌ به‌هیچ جۆرێک موسوڵمانان نابێت ئه‌م رۆژه‌ ناوبنێت جه‌ژن و ئاهه‌نگی پێوه‌ بگێرێت وه‌دیاری پێشکه‌ش به‌ خێزان و ....هتد . 

هه‌ر که‌سێکیش نه‌هی له‌م ڕۆژه‌ ده‌کات وه‌ک وجه‌ژنێک وه‌ ئاماده‌ نیه‌ ئاهه‌نگی بۆ بگێرێت ...به‌راستی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ وسلم ) له‌ ناخی دڵی دایه‌ ، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ په‌نا به‌خوا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ وسلم ) ده‌بێته‌ خۆشه‌ویستیه‌کی سه‌رزاره‌کی و سود به‌ موسوڵمانان ناگه‌یه‌نێت ... 

ئیتر موسوڵمانی خۆشه‌ویست ...خۆشه‌ویستیخوای گه‌وره‌و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌( صلی الله علیه‌ وسلم ) له‌ دڵتا جێ بکه‌ره‌وه‌ و له‌‌ خوا بترسه‌و رۆژی مردنی که‌سێكی داوێن پیس مه‌که‌ به‌جه‌ژنێك و خوای گه‌وره‌ش له‌خۆت مه‌ره‌نجێنه‌ .
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو