ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

بێ ئاگایى موسڵمانان له‌ درۆى ( 1 ) ى نیسان

ئاماده‌كردنی: رِه‌وه‌ند عبدالله

بسم الله الرحمن الرحیم

جێگه‌ى داخه‌ له‌ كاتێكدا سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله علیه وسلم هه‌موو موسڵمانانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ له‌ خراپى درۆكردن و ئه‌و ئاكامه‌ى دووچارى درۆزن ده‌بێت له‌ دوارِۆژدا ، كه‌چى موسڵمانان به‌ شوێنكه‌وتنى بێباوه‌رِان ناشرینترین سیفه‌ت ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خۆیان و له‌ یه‌كى نیسان به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدا درۆ ده‌كه‌ن !!! به‌ بێ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌تاى ئه‌م نه‌ریته‌ خراپه‌ كه‌ى ده‌ستى پێكردوه‌ و له‌ چ وڵاتێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتوه‌ و چۆن گه‌شتۆته‌ موسڵمانان .
درۆى نیسان له‌ رِووى مێژووییه‌وه‌
چه‌ندین رِاى جیاواز له‌سه‌ر سه‌ره‌تا و هۆى دروست بوونى درۆى (1) ى نیسان باس كراوه‌ ، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگترینیانن :

ئه‌م نه‌ریته‌ سه‌ره‌تا له‌ ساڵى 1564 ى زاینى له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستى پێ كرد له‌دواى ئه‌و گۆرِانكاریه‌ى له‌ رِۆژمێرى ئه‌و كاته‌ ئه‌نجام درا له‌ لایه‌ن ( شارلى نۆیه‌م ) پادشاى ئه‌وكاته‌ى فه‌ره‌نسا ، وه‌ فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات بوو كه‌ كارى به‌و رِۆژمێره‌ نوێ یه‌ كرد . به‌ڵام كاتێك له‌ رِۆژمێرى نوێ له‌ جیاتى ( 1 ) ى نیسان ، ( 1 ) ى ینایر كرایه‌ سه‌رى ساڵى نوێ خه‌ڵكانێك هه‌ر له‌(1) ى نیسان ( ابریل ) وه‌كو جاران ئاهه‌نگیان ئه‌گێرِا بێ گوێدانه‌ رِۆژمێره‌ تازه‌كه‌ ، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ى كاریان به‌ رِۆژمێرى تازه‌ ئه‌كرد له‌(1) ى نیسان دیارى درۆ و هه‌واڵى نادروستیان بۆ ئه‌وانه‌ ئه‌نارد كه‌ رِۆژمێره‌ تازه‌كه‌یان پێ باش نه‌بوو ، ئه‌وانیش كه‌ به‌ رِاستیان ئه‌زانى ده‌بونه‌ جێگاى گاڵته‌ی ئه‌وانى تر . به‌م شێوه‌یه‌ درۆ كردن له‌نێوان خه‌ڵكى بوه‌ شتێكى باو له‌ رۆژه‌ .
هه‌ندێكى تر واى ئه‌بینن كــــه‌ پــــه‌یوه‌ندیه‌كى پتـــه‌و هه‌یه‌ له‌نێوان درۆى ( 1 ) ى نیسان و جـــه‌ژنى ( هولى ) ، كه‌ له‌ هند ناسراوه‌ ، هندۆسه‌كان لــــــه‌(31) ى مارسى هه‌موو ساڵێك دا ئاهه‌نگیان ئه‌گێرِا به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى (هولى) له‌و رِۆژه‌ هه‌ندێك خه‌ڵكى ساده‌ هه‌ڵئه‌سان به‌ ئه‌نجامدانى كار و كرده‌وه‌ى درۆ به‌ مه‌به‌ستى گاڵته‌ و یارى و رِابواردن . وه‌ رِاستى ئه‌م درۆیانه‌یان ئاشكرا نه‌ده‌كرا تا ئێواره‌ى ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) .
هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن : بناغه‌ى ئه‌م رِۆژه‌ ئه‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ یۆنانیه‌ كۆنه‌كان كه‌(1) ى نیسان یـــــان ته‌رخــــــان كردبوو بــــۆ سازدانى ئاهه‌نگى گه‌وره‌ بۆ ( ڤینۆس ) خواى جوانى و خۆشه‌ویستى یۆنانیه‌كان . كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاهه‌نگانه‌دا نوكته‌ و شتى گاڵته‌ جارِى جۆرا و جۆر له‌ ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌بوه‌وه‌ ، كه‌ ساڵ له‌ دواى ساڵ خه‌ڵكى رِاهاتن له‌سه‌رى .
هه‌ندێكى تر ئه‌یگه‌رِێننه‌وه‌ بۆ سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاست چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ پێیان وابوو كه‌ مانگى نیسان ( ابریل ) كاتى شه‌فاعه‌ته‌ بۆ شێت و مێشك لاوازه‌كان . بۆیه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگ شیته‌كان ئازاد ئه‌كران و ژیر و عاقڵه‌كان دوعاى چاك بونه‌وه‌یان ئه‌كرد بۆیان ، له‌و كاته‌وه‌ جه‌ژنێك دروست بوو به‌ناوى ( جه‌ژنى هه‌موو شێته‌كان ) وه‌كو چاولێكردنێك بۆ جه‌ژنى ( جمیع القدیسین ) هه‌موو قه‌شه‌كان .
هه‌ندێكى تر ئه‌یگه‌رِێننه‌وه‌ بۆ چاخه‌ كۆنه‌كان ( جه‌ژنه‌ بت په‌رستیه‌كان ) ، چونكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ رِۆژێكى دیارى كراو له‌ سه‌ره‌تاى به‌هار كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ مه‌راسیمى جه‌ژنه‌ بت په‌رستیه‌كان ، چونكه‌ له‌ رِابردودا ئاهه‌نگه‌كانى به‌هار له‌(21)ى مارس له‌كاتى یه‌كسان بوونى شه‌و و رِۆژ ده‌ستى پێده‌كرد و به‌رده‌وام ئه‌بوو تا ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) ، وه‌ له‌ رِوانگه‌ى گاڵته‌كردن به‌وانه‌ى كه‌ به‌شدار نه‌ده‌بوون له‌ جه‌ژنه‌كانى هاتنى به‌هار ، بۆیه‌ ئه‌و رِۆژانه‌ى ئاهه‌نگه‌كان شێوازێكى گاڵته‌جارِى و ده‌ربرِینى خۆشى به‌ خۆوه‌ ده‌گرت .
ته‌نانه‌ت له‌ به‌ر خراپى و قێزه‌وه‌نى ئه‌م نه‌ریته‌ له‌ به‌ریتانیا كه‌ كانگاى خاچ په‌رستیه‌ به‌(1) ى نیسان ئه‌ڵێن ( یوم الحمقى و المغفلین ) !!!! واته‌ : رِۆژى گێل و گه‌مژه‌كان !!!
له‌وه‌ى كه‌ باسمان كرد بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه‌ رِۆژى ( 1 ) ى نیسان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه‌ لاى گه‌لانى ئه‌وروپا له‌ چاخه‌ كۆنه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا .
سه‌ره‌رِاى جیاوازى باسه‌كان و گێرِانه‌وه‌كان ، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ى خواره‌وه‌ :
بناغه‌ى ئه‌م رِۆژه‌ جه‌ژنى خاچ په‌رستانه‌ یان له‌ پاشماوه‌ى جه‌ژنى بت په‌رستان بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ یان په‌یوه‌سته‌ به‌ هندۆسه‌كان یان په‌یوه‌سته‌ به‌ رِۆژمێرى بێ باوه‌رِان یان جه‌ژنى چاكبونه‌وه‌ى شێته‌كانه‌ ، بۆیه‌ :
1 ـ ئه‌گه‌ر هه‌موو گێرِانه‌وه‌كان رِاست بن ئه‌وا نابێته‌ هۆى رِه‌وا كردنى درۆ له‌م رِۆژه‌ چونكه‌ هیچیان له‌وى تر باشتر نیه‌ و هه‌مویشیان پێچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامن . 
2 ـ ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كێكیان رِاستبێ به‌ هه‌مان شێوه‌ى یه‌كه‌م نابێته‌ هۆى رِه‌وا كردنى درۆ له‌م رِۆژه‌ چونكه‌ هیچیان له‌وى تر باشتر نیه‌ .
3 ـ ئه‌گه‌ر هیچیشیان رِاست نه‌بێ و ئه‌فسانه‌ بێت هیچ له‌ قێزه‌وه‌نى و له‌ نارِه‌وایى درۆى ئه‌م رِۆژه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌فسانه‌ش هیچ له‌ جه‌ژنى بت په‌رستان و خاچ په‌رستان و هیندۆسه‌كان باشتر نیه‌ ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت . 
درۆى نیسان له‌ رِوانگه‌ى شه‌رعه‌وه‌
مه‌ترسی دارترین شت له‌ لاسایى كردنه‌وه‌ى بێ باوه‌رِان ئه‌وه‌یه‌ له‌ شتێك لاساییان بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ بیروباوه‌رِیاندا بێت ، وه‌ ئه‌و كاته‌ى درۆكردن ئه‌بێته‌ ناشیرین ترین و قێزه‌وه‌ن ترین سیفه‌ت له‌ ئیسلامدا ، كه‌چى ئوممه‌تى ئیسلامى به‌ شوێن كه‌وتنى بێ باوه‌رِان خۆشحاڵن به‌ هاتنى ( 1 ) ى نیسان و وائه‌زانن درۆكردن له‌م رِۆژه‌ رِێگه‌ پێدراوه‌ و ئاساییه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى شه‌رع رِێگه‌ى پێ دابن ، درۆكردن له‌و رِۆژه‌ بۆ خۆیان ئه‌شه‌رعێنن ، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه‌ هه‌موو رِۆژه‌كان لاى خوا جیاوازیان نیه‌ . وه‌ بێ ئاگا له‌وه‌ى كه‌ درۆكردن له‌ ئیسلامدا هه‌ر درۆكردنه‌ و هێنده‌ قێزه‌وه‌نه‌ له‌ هیچ رِۆژێكدا رِێگه‌ى پێنه‌دراوه‌ و له‌هه‌ر رِۆژێكدا بێت هه‌ر تاوانه‌ ، به‌ڵكو زانایان له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان ئه‌یژمێرن ، ده‌بێ ئه‌وه‌شتان وه‌بیر بهێنمه‌وه‌ كه‌ درۆ كردن سیفه‌تى مونافیقه‌كانه‌ . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت كه‌ درۆ كردن قه‌ده‌غه‌ ئه‌كه‌ن و ده‌بنه‌ به‌ڵگه‌ش بۆ قه‌ده‌غه‌ كردنى درۆى رِۆژى ( 1 ) ى نیسان ، له‌وانه‌ش :
1 ـ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِی قُلُوبِهِمْ إِلَى یَوْمِ یَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُواْ اللّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ یَكْذِبُونَ ] ( التوبة : 77 ) . ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : (( به‌ سێ سیفه‌ت دوورِوان بناسنه‌وه‌ : ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته‌ سه‌ر ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته‌ ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات )) ، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ى خوێنده‌وه‌ ( مصنف ابن أبی شیبة : 6 / 125 ) .
2 ـ ( ابن عمر ) له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله علیه وسلم بۆمان ده‌گێرِیته‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تى :" ویل للذی یحدث بالحدیث لیضحك به القوم فیكذب ویل له ویل له " ( رواه الترمذی فی جامعه برقم : 235 ، و صححه العلامة الألبانی فی صحیح سنن الترمذی ، برقم : 2315 ) ، واته‌ : وه‌یل ( كه‌ دۆڵێكه‌ له‌ دۆڵه‌كانى دۆزه‌خ ) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ قسه‌ بۆ خه‌ڵك ده‌كات و تێیدا درۆ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێبكه‌نن ، وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه‌ وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه‌ .
ئاشكرایشه‌ ئه‌و جۆره‌ گاڵته‌ و قسانه‌ى له‌(1) ى نیسان ئه‌كرێ بۆ گاڵته‌ كردنه‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكى چــــــوارده‌ور پێبكه‌نن !!!! كه‌واته‌ درۆى ( 1 ) ى نیسانیش به‌شێكه‌ له‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌یه‌ باس كراوه‌ .
3 ـ وه‌ له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى :" لا یؤمن العبد الایمان كله حتى یترك الكذب فی المزاحة و المراء ولو كان صادقا " ( صححه العلامة الألبانی فی صحیح الترغیب والترهیب ، برقم : 2939 ) ، واته‌ : باوه‌رِى هیچ به‌نده‌یه‌ك ته‌واو نابێت تاكو واز نه‌هێنێت له‌ درۆكردن له‌ كاتى گاڵته‌دا ، و ده‌مه‌قاڵه‌ و موجاده‌له‌دا ، ئه‌گه‌ر رِاستیش بكات . ئاشكرایه‌ ده‌قاو ده‌ق ئه‌م فه‌رموده‌یه‌(1) ى نیسان ئه‌گرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و درۆیه‌ى له‌م رِۆژه‌ ئه‌كرێت بۆ گاڵته‌یه‌ .
4 ـ وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى : " آیة المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان " ( رواه البخاری ومسلم ) . واته‌ :
نیشانه‌كانى دوورِوان سێ دانه‌یه‌ : ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته‌ سه‌ر ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته‌ ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات .
پێشه‌وا ( النووی ) ئه‌ڵێ : ئه‌وه‌ى كه‌ رِاى زۆرینه‌ى زانایانى له‌سه‌ره‌ و وته‌ى هه‌ڵبژارده‌شه‌ ، واتاى ئه‌م فه‌رمووده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌ سیفه‌تى كه‌سى دورِون و خاوه‌نه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى دورِوانه‌ له‌م سیفه‌تانه‌دا و خو رِه‌وشتى ئه‌وانى هه‌یه‌ .
ئه‌مه‌یان زۆر مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ درۆ كردنى كردۆته‌ یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانى دورِویى ، ( 1 )ى نیسانیش درۆیه‌ با هه‌ر ناوێكى تریشى لێ بنێن .
5 ـ وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى : " علیكم بالصدق ... ، وإیاكم والكذب ؛ فإن الكذب یهدی إلى الفجور ، وإن الفجور یهدی إلى النار ، ولا یزال الرجل یكذب ویتحرى الكذب حتى یكتب عند الله كذابًا " ( متفق علیه ) .
واته‌ : به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رِاستگۆیى و دور بگرن له‌ درۆ ، چونكه‌ درۆكردن رِێخۆشكاره‌ بۆ خراپه‌كارى و خراپه‌كاریش ئاكامى دۆزه‌خه‌ ، مرۆڤیش به‌رده‌وام درۆ ئه‌كاو به‌دوایدا ده‌رِوات تاوه‌كو له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار به‌ درۆزن ده‌ناسرێ .
6 ـ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى : " لا یحل لمسلم أن یروع مسلما " ( صححه العلامة الألبانی فی : صحیح الجامع : 7658 ) ، واته‌ : حه‌ڵاڵ نیه‌ بۆ موسڵمان موسڵمان بتۆقێنێت .
ئه‌مه‌یان زیاتر نزیكه‌ له‌ رِۆژى ( 1 ) ى نیسان چونكه‌ زۆرێك له‌ درۆكانى ئه‌و رِۆژه‌ هه‌واڵى دڵ ته‌زێن و خراپن كه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌خاته‌ دڵه‌ رِاوكێ و ترسه‌وه‌ و ئه‌یتۆقێنێ . ته‌نانه‌ت چه‌ندین كێشه‌ به‌هۆى ئه‌و هه‌واڵه‌ ترسناك و درۆیانه‌وه‌ دوچارى خه‌ڵكى ده‌بێت بگره‌ زۆرجار بوه‌ته‌ هۆى مردن و تێكچونى شیرازه‌ى زۆرێك له‌ خێزانه‌كان .
وته‌ى پێشین سه‌باره‌ت به‌ درۆ
1. ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ رِاست ده‌كات و به‌دواى رِاستگۆییدا ده‌روات تاكو ده‌گاته‌ رِاده‌یه‌ك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه‌ خراپه‌ى تێدا جیگیر بێت ، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ درۆ ده‌دات و به‌دواى درۆدا ده‌روات تاكو ده‌گاته‌ رِاده‌یه‌ك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه‌ رِاستگۆیى تێدا جیگیر بێت .
2. هه‌ر له‌وه‌وه‌ ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى : درۆ دروست نیه‌ به‌ رِاست بێت یان به‌ گاڵته‌ ، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌ : [ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِینَ ] ( سورة التوبة : 119 ) .
3. وه‌ ( أبو بكر الصدیق ) فه‌رموویه‌تى : ئامان دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ درۆ ، چونكه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌رِدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌ .
4. وه‌ له‌ ( عمر ) ى كورِى ( خطاب ) ه‌وه‌ ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ ناگات به‌ رِاستى و ته‌واوى باوه‌رِ ، تاكو واز له‌ درۆ نه‌هێنێت له‌ گاڵته‌كردنیدا ( مصنف ابن أبی شیبة : 5 / 235 ، 236 ) .
له‌وانه‌ى كه‌ خستمانه‌ رِو بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ :
1 ـ درۆكردن كارێكى ناشه‌رعیه‌ و رِێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .
2 ـ درۆ كردن سیفه‌ت و رِه‌وشتى ئیماندار نیه‌ به‌ڵكو سیفه‌تى دورِوه‌كانه‌ .
3 ـ درۆكردن پێچه‌وانه‌ى باوه‌رِى رِاسته‌قینه‌یه‌ .
4 ـ خیانه‌تێكى گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانان ئه‌كرێت .
5 ـ ده‌بێته‌ هۆى رِوو رِه‌ش بوونى درۆزن له‌ دونیا و له‌ قیامه‌ت .
6 ـ رِێگا خۆشكه‌ره‌ بۆ چونه‌ ئاگرى دۆزه‌خ .
7 ـ له‌به‌ر خراپى سیفه‌تى درۆ شایه‌تى دانى درۆزن قبوڵ ناكرێ .
8 ـ له‌ قیامه‌تدا سزایه‌كى سه‌ختى توش ئه‌بێت .
9 ـ ده‌بێته‌ هۆى ناته‌واوى باوه‌رِى موسڵمان .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسمان كرد شتێكى زۆر سه‌خت هه‌یه‌ كه‌ شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌شدارى ئه‌كه‌ن له‌ درۆى نیسان ئه‌ویش : دوو وڵاتى بێ باوه‌رِ هه‌ن باوه‌رِیان به‌ درۆى نیسان نیه‌ و له‌و رِۆژه‌ كه‌ درۆ كردن له‌هه‌موو جیهان رِه‌وا ده‌كرێ ته‌نانه‌ت له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانیش كه‌چى ته‌نها له‌و دوو وڵاته‌ بێ باوه‌رِه‌ له‌و رِۆژه‌ درۆكردن رِوا نیه‌ ئه‌ویش هه‌ردوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ، چونكه‌ ئه‌و رِۆژه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادى رِۆژى له‌دایك بوونى ( بسمارك ) سه‌ركرده‌ى ئه‌ڵمانى ناسراو .
له‌ ئیسپانیاش ( 1 ) ى نیسان له‌ رِوى ئاینیه‌وه‌ رِۆژێكى پیرۆزه‌ لایان بۆیه‌ درۆ ناكه‌ن . ئایه‌ ئه‌مه‌ شه‌رمه‌زارى نیه‌ بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى له‌(1) ى نیسان درۆ ئه‌كه‌ن ؟؟
ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌تى درۆى رِۆژى نیسان بوو به‌چاوى خۆت خوێندته‌وه‌ و چۆنێتى و هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و دروست بونیت زانى ، هه‌روه‌ها حوكمه‌ شه‌رعیه‌كه‌یشیت زانى ، هیچى تر ناڵێم چونكه‌ چى بڵێم هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌و به‌ڵگانه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌هێز نین ، گه‌ر یه‌كێكیش له‌دواى ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ نه‌گاته‌ ئه‌نجام ئه‌وا خۆى خۆش . چونكه‌ به‌ زندویى دڵى مردوه‌ و ئاگاى لـــــه‌خۆى نیــــه‌ ، بــــۆیه‌ سه‌ره‌خۆشى مــــــردنى دڵى ئاراسته‌ ئه‌كه‌ین وه‌ ( إنَّا لله و إنَّا إلیه راجعون ) .
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو