ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٣١- گه‌یشتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ مه‌دینه‌

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

موسڵمانه‌كانی مه‌دینه‌ هه‌واڵیان بیستبوو كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ مه‌ككه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌دینه‌ كه‌وتۆته‌ ڕێ، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه‌و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پێغه‌مبه‌رو هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ده‌كرد، ده‌مانه‌وه‌ تا كاتێك گه‌رما زۆری بۆ ده‌هێنان و پاشان ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵێ، به‌م شێوه‌یه‌ ماوه‌یه‌ك هه‌ر وا مانه‌وه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی تێیدا گه‌یشتن خه‌ڵكی مه‌دینه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدا بوون تا هیچ سێبه‌رێك نه‌مایه‌وه‌و له‌ ژێریدا بحه‌سێنه‌وه‌، كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌یشت ئه‌وان به‌ره‌و ماڵ ڕۆشتبوونه‌وه‌، جووله‌كه‌یه‌ك كه‌ له‌وێ مابۆوه‌ و له‌ دووره‌وه‌ چاوی پێی كه‌وت و بانگی موسڵمانانی كرد، ئه‌وانیش زۆر به‌ خۆشی و به‌ په‌له‌وه‌ هاتنه‌وه‌ ده‌رێ و ڕوو به‌ پێغه‌مبه‌رو ئه‌بوبه‌كر به‌ خۆشی و گوشادییه‌وه‌ به‌رێ كه‌وتن. 

پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بگاته‌ مه‌دینه

 ‌نزیكه‌ی ١٤ ڕۆژ له‌ (قباء) لای نه‌وه‌ی عه‌مری كوڕی عه‌وف لایداو مایه‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا مزگه‌وتی (قباء)ی دروست كرد. 

كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ویستی بچێته‌ ناو مه‌دینه‌وه‌ ناردی به‌ دوای گه‌وره‌كانی نه‌وه‌ی نه‌جار و به‌ خۆیان و شمشێره‌كه‌یانه‌وه‌ هاتن به‌ پیرییه‌وه(واته‌ مانای ئه‌وه‌ی ده‌یپارێزن)‌. 

به‌پێی ڕیوایه‌تێك ئه‌وانه‌ی له‌ پێشوازی پێغه‌مبه‌رو ئه‌بوبه‌كردا بوون له‌ پشتیوانه‌كان پێنج سه‌د كه‌سێك ده‌بوون، چوارده‌وری پێغه‌مبه‌رو ئه‌بوبه‌كریان داو خه‌نده‌و شادی و كامه‌رانی ئاوێته‌ی ڕوو ڕووخساریان بوبو، ئه‌مانیش به‌ سواری بوون، به‌م شێوه‌ به‌ ناو مه‌دینه‌دا به‌ڕێ كه‌وتن (وتراویشه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ناو مه‌دینه‌دا بوون و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاتۆته‌ ناویان) پیاوان و ژنان چونه‌ سه‌ر ماڵه‌كانیان و له‌وێوه‌ ده‌یانڕوانییه‌ پێغه‌مبه‌رو ئه‌بوبه‌كرو خه‌ڵكه‌كه‌، منداڵه‌كانیش له‌ ناو كۆڵانه‌كانی مه‌دینه‌دا بڵاو بوبونه‌وه‌و به‌ ده‌نگی به‌رز ده‌یانگوت: یا محمد یا رسول الله , یا رسول الله. 

به‌رائی كوڕی عازب -خوا لێی ڕازی بێت- كه‌ شایه‌تحاڵ بووه‌ و له‌وێ ئاماده بووه‌ ده‌فه‌رموێت: "نه‌مدیوه‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی دڵخۆشییان به‌ هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ هیچ شتێكی تر ئه‌وه‌نده‌ دڵخۆش بووبن." 

به‌ڵام ئه‌و ڕیوایاتانه‌ی وا ده‌گه‌یه‌نن كه‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ به‌ سروودی: (طلع البدر علینا من ثنیات الوداع) پێشوازی پێغه‌مبه‌ریان كردووه‌ ڕاست نین و هیچ ڕیوایه‌تێكی سه‌حیح و دروست به‌و شێوه‌ نه‌هاتووه‌. 

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ناو مه‌دینه‌دا به‌ڕێ كه‌وت تا گه‌یشته‌ لای ماڵی ئه‌بو ئه‌یوبی ئه‌نساری خوا لێی ڕازی بێت، له‌وێ پرسیاری كرد: ماڵی كام له‌ ئه‌هل و كه‌س و كارمان نزیكتره‌؟ ئه‌بو ئه‌یوب فه‌رمووی: من ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌وه‌ ماڵه‌كه‌مه‌و ئه‌وه‌ ده‌رگای ماڵه‌كه‌مه‌، پێغه‌مبه‌ریش دابه‌زی و له‌ ماڵی ئه‌بو ئه‌یوب لایدا. 

له‌ كتێبه‌كانی سیره‌دا هاتووه‌ كه‌ گه‌وره‌و ڕیشسپییه‌كانی ئه‌نساره‌كان هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ ماڵی ئه‌و بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ لای ماڵی هه‌ر كامێكیاندا گوزه‌ری بكردایه‌ داوای لێ ده‌كرد كه‌ بخات و لای ئه‌و بمێنێته‌وه‌، ئه‌ویش پێی ئه‌فه‌رموون: واز له‌ حوشتره‌كه‌ بێنن فه‌رمان پێ دراوه‌، ئه‌ویش له‌ ماڵی ئه‌بو ئه‌یوب سمی داو وه‌ستا، ماڵه‌كه‌ش دووقات بوو، ئه‌بو ئه‌یوب ده‌ڵێت: "كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاته‌ ماڵم و لایدا، له‌ قاتی خواره‌وه‌ بوو، من و ئوم ئه‌یوبیش له‌ سه‌ره‌وه‌ بوین، پێم وت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا-باوك و دایكم به‌ قوربانت بێت- من پێم ناخۆشه‌و لام گه‌وره‌یه‌ من له‌سه‌ره‌وه‌ بم و تۆ له‌خواره‌وه‌، تۆ بچۆره‌ سه‌ره‌وه‌و ئێمه‌یش دێینه‌ خوار، فه‌رمووی: ئه‌ی ئه‌با ئه‌یوب: سوودمه‌ندترو ئاسانتر به‌ ئێمه‌و به‌وه‌ش كه‌ داڵده‌ی داوین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ خواره‌وه‌ بین". 
ده‌ڵێت: جامۆڵكه‌یه‌ك كه‌ ئاوی تێدا بوو شكا به‌ ده‌ستمانه‌وه‌، من و ئوم ئه‌یوب به‌ پارچه‌ قوماشێك كه‌ له‌وه‌ زیاترمان نه‌بوو هه‌ستاین به‌ وشك كردنه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاوه‌كه له‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كا دڵۆپێك ئاو دزه‌ بكاته‌ خواره‌وه‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئازار بدات. 

به‌پێی ڕیوایه‌تی ئیبن سه‌عد ماوه‌ی مانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌ ماڵی ئه‌بو ئه‌یوب حه‌وت مانگ بووه‌. 


له‌ ڕاستیدا ئه‌م دیمه‌نه‌ وێنه‌یه‌كی نموونه‌ییه‌وه‌ تا ئێسته له‌ مێژووی مرۆڤدا شتێكی وا تۆمار نه‌كراوه‌، گیانی لێبورده‌یی‌و به‌خشین و پێشختن و برایه‌تی و دڵسۆزی، پشتیوانه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی به‌ خۆیان و ماڵ و منداڵ و ژیانیانه‌وه‌ یارمه‌تی كۆچكه‌ره‌كانیان دا، ده‌رگای ماڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌یان بووه‌ برای یه‌كێك له‌ كۆچكه‌ره‌كان، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر خۆشیاندا ئیساریان كردن و مافی زیاتریان به‌وان دا، بووه‌نه‌ خاوه‌نی فه‌زڵ و سه‌نای گه‌وره‌ كه‌ ناویان به‌ نه‌مری چووه‌ ناو مێژووه‌وه‌و به‌رده‌وام نه‌وه‌ له‌ پاش نه‌وه‌ ده‌یگێڕنه‌وه‌، كاتێك خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا باس له‌ به‌خشین و دڵفراوانی و یارمه‌تیدانیان ده‌كات و به‌رده‌وام موسڵمانان ده‌یخوێننه‌وه‌: والذین تبوّأوا الدار والإیمان من قبلهم یحبون من هاجر إلیهم ولا یجدون فی صدورهم حاجة مما أوتوا ویؤثرون على أنفسهم ولو كان بهم خصاصة ومن یوق شح نفسه فألئك هم المفلحون ( الحشر٩) . 

پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) به‌ پشتیواناندا هه‌ڵیداوه‌و باسی كردون و وه‌سفی كردون و ده‌فه‌رموێت: ( لولا الهجرة لكنت امرءاً من الأنصار) (ئه‌گه‌ر كۆچ نه‌بووایه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێك ئه‌بووم له‌ پشتیوانان) و ( لو سلكت الأنصار وادیاً أو شعباً لسلكت وادی الأنصار أو شعبهم) (ئه‌گه‌ر پشتیوانان شیو و دۆڵێك بگرنه‌ به‌ر، ئه‌وه‌ منیش شوێن و دۆڵی پشتیوانان ئه‌گرم (له‌ گه‌ڵیان ده‌بم)) . 

ئینجا له‌م ماوه‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ هه‌ر شوێنێكدا كاتی نوێژ بهاتایه‌ نوێژی ده‌كرد، پاشان فه‌رمانی دا به‌ دروستكردنی مزگه‌وت له‌ شوێنێك كه‌ دارخورمانی دوو نازدار (هه‌تیو)ی نه‌وه‌ی نه‌جاری تێدا بوو. 

پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) لێی كڕین، پاشان له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌كه‌ ته‌ختیان كردو ده‌ستیان كرده‌ ڕێكخستن و به‌رز كردنه‌وه‌ی دیواره‌كانی و دروستكردنی، هیچ حاڵه‌تێكیشیان له‌و ساتانه‌ خۆشتر نه‌بوو كاتێك هه‌موو كاریان ده‌كردو ئاره‌قیان بۆ كاركردن له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌ڕێژاو پێغه‌مبه‌ری خواشیان له‌گه‌ڵدا بوو ده‌یانگوت: 

اللهم إنه لا خیر إلا خیر الآخرة ***** فانصر الأنصار والمهاجرة 

یه‌كه‌م جار مزگه‌وته‌كه‌یان به‌ حه‌سیر دروست كرد، پاشان چوار ساڵ دوای كۆچ به‌ دیوار دروستیان كرده‌وه‌. 
له‌ سه‌ره‌تاد جیاوازی ئاو و هه‌واو بارودۆخی جیاوازی مه‌ككه‌ له‌ مه‌دینه‌ جۆرێك له‌ ناجۆرێ بۆ هه‌ندێ له‌ هاوه‌ڵه‌كان دروستكرد، چونكه‌ مه‌ككه‌ شارێكی شاخاوی و بێ زه‌وی و زار بوو، به‌ڵام مه‌دینه‌ شارێكی پڕ كشت و كاڵ، ڕێژه‌ی شێی زیاتر و به‌رزتر بوو له‌ مه‌ككه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ هاوه‌ڵه‌كان تووشی نه‌خۆشی ببن و تایان لێ بێت وه‌ك بیلال و ئه‌بوبه‌كر. 


عائشه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی دا به‌ پێغه‌مبه‌رو ئه‌ویش فه‌رمووی: : ( اللهم حبّب إلینا المدینة كحبّنا مكة أو أشدّ ، وصححها ، وبارك لنا فی صاعها ومدّها ، وانقل حمّاها فاجعلها بالجحفة) (خوایه‌ هه‌روه‌ك مه‌ككه‌ت لا خۆشه‌ویست كردبووین مه‌دینه‌شمان لا خۆشه‌ویست بكه‌و به‌ڵكوو زیاتریش، وه‌ ساغ و ته‌ندروستیمان سه‌لامه‌ت بكه‌، وه‌ به‌ركه‌ت و پیرۆزی بخه‌ نێو گه‌نم و دانه‌وێڵه‌و كێشان و پێوانیه‌وه‌، وه‌ ده‌ردو په‌تاو تاشی لێ دوور بخه‌ره‌وه‌و بیگوێزه‌ره‌وه‌ بۆ جوحفه‌(شوێنێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه‌). وه‌ فه‌رمووی : (اللهم امض لأصحابی هجرتهم ، ولا تردهم على أعقابهم ) (خوایه‌ كۆچی هاوه‌ڵه‌كانم به‌ره‌و پێش به‌ریت و به‌ دواوه‌ نه‌یانگێڕیته‌وه‌) 

ورده‌ ورده‌ كۆچكه‌ره‌كان به‌سه‌ر زۆرێك له‌ گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی ژیانی نوێدا زاڵ ده‌بوون، له‌ زه‌وی و ماڵ و جێگه‌ی نوێدا جێگیر بوون و پارسه‌نگی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان دا به‌سه‌ر ماڵ و سامان و كه‌س و كاریاندا له‌ مه‌ككه‌، به‌ڵكوو كۆچ بووه‌ ئه‌رك و واجێكی هه‌موو موسڵمانێك بۆ به‌رگریكردن له‌ پێغه‌مبه‌رو پاڵپشتیكردنی ئایینی ئیسلام، به‌ ماڵ و منداڵ و گیان و هه‌موو شتێكه‌وه‌ ده‌بوو به‌رگری له‌م ئیسلامه‌ بكرێت، ئه‌م ئه‌رك و واجبه‌‌ به‌م شێوه‌ مایه‌وه‌ تاكو ڕزگاركردنی مه‌ككه‌، ئیتر پاش فه‌تحی مه‌ككه‌ هیجره‌ت و كۆچ وه‌ستا، چونكه‌ كۆچكردن بۆ پاراستنی كیان و بوونی ئیسلام بوو له‌ فیتنه‌وه‌ ئاژاوه‌ و له‌ بنبردنی له‌ لایه‌ن كافرانه‌وه‌، هه‌موو حوكمێكیش له‌گه‌ڵ هۆكارو پاساوه‌كه‌یدایه‌، لێره‌وه‌ ده‌زانین كه‌ مۆرڤ له‌ هه‌ر شوێنێكدا ژیاو توانی دروشم و به‌ندایه‌تییه‌كانی تێدا به‌جێ بێنێ واجب نییه‌ كۆچ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌تی كۆچ بكات و ئه‌وێ به‌جێ بێڵێت. جا لێره‌وه‌ ماوردی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر توانی له‌ وڵاتێك له‌ وڵاته‌كانی كوفردا ئایینه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆی ده‌بێته‌ وڵاتی ئیسلام، مانه‌وه‌ی تێیدا باشتره‌ له‌ كۆچكردنی لێی، چونكه‌ ئومێدی ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكانی تر بێنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌. 

كاتێك له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب دا مێژوو نووسرایه‌وه‌، بۆنه‌ی كۆچ كرایه‌ سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له‌ ڕه‌بیعی یه‌كه‌مه‌وه‌ دواخست بۆ یه‌كی موحه‌ڕره‌م، چونكه‌ سه‌ره‌تای عه‌زم و ویستی كۆچ له‌ موحه‌ڕڕه‌مدا بوو، چونكه‌ په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م له‌ مانگی" ذی الحجة" دا ڕووی دا، كه‌ سه‌ره‌تای كۆچكردنه‌كه‌یه‌. به‌م شێوه‌ یه‌كه‌م مانگێك له‌ دوای په‌یمانه‌كه‌و عه‌زمكردن له‌سه‌ر كۆچكردنی هه‌ڵهات مانگی موحه‌ڕڕه‌م بوو، ئیتر هه‌ماهه‌نگ و به‌جێیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بكرێته‌ سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامی. 

ئاوه‌ها كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بووه‌ سه‌ره‌تای مێژووی ئوممه‌تی ئیسلام و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی ڕ‌ه‌واندنه‌وه ‌و مرۆڤی له‌ شیرك، كوفر، زوڵم و سته‌م به‌ره‌و دادوه‌ری، برایه‌تی، یه‌كسانی، عیززه‌ت و كه‌رامه‌ت برد.
          

صفحات سایت

پیچک

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Mobile Traffic | سایت سوالات