ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٢٦- مه‌دینه‌ پێش كۆچ

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كه‌ نیشته‌جێی مه‌دینه‌ بوون، عه‌مالیقه‌كان بوون، كه‌ له‌ نه‌وه‌ی (عِمْلِـیق كوڕی لاوَذَ كوڕی إِرَمَ كوڕی سامِ كوڕی نُوح)ن. ئه‌وانیش كه‌ ده‌سه‌ڵاتدار و به‌هێزی پاشماوه‌ی گه‌لی عاد بوون. له‌ سه‌رده‌می موسادا -سه‌لامی لێ بێت- له‌ شام بوون، پاشان به‌ وڵاتدا په‌رتوبڵاو بوونه‌وه. ئیتر هاتن بۆ (یثرب) و له‌وێ نیشته‌جێ بوون. 

پاشان هه‌ندێ تیره ‌و هۆزی جووله‌كه كه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ڕۆمان و ده‌ركردنیان له‌ شام هاتن بۆ (یثرب)، ئیتر هه‌ندێ تیره‌ و هۆزی جووله‌كه‌ په‌نایان برده‌ به‌ر (یثرب) و هاتنه‌ ئه‌وێ. له‌ سه‌روو هه‌موشیانه‌وه‌ هۆزی به‌نوونه‌زیر و به‌نووقه‌ینوقاع و به‌نووقوره‌یزه‌ هاتن و له‌وێ نیشته‌جێ بوون. 

وه‌ جووله‌كه‌ش له‌ (یثرب) مانه‌وه‌ تاكوو هه‌ندێ له‌ تیره‌ و هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب

له‌ ئه‌نجامی ڕووخان و نه‌مانی پردی (مئرب) له‌ یه‌مه‌ن ئه‌وێیان به‌جێ هێشت و هاتن له‌ مه‌دینه‌ ئه‌وانیش نیشته‌جێ بوون. 

جووله‌كه ‌و ئه‌وس و خه‌زه‌رج ماوه‌یه‌ك به‌ خۆشی و شادییه‌وه‌ ئه‌ژیان. بۆ پاراستن و ئه‌مین بوون له‌ یه‌كتری هاوپه‌یمانیان له‌ناو خۆیان دروست كردبوو. كاتێكیش جووله‌كه‌ هه‌ستیان به‌ هێز و توانای ئه‌وس و خه‌زره‌ج كرد، لێیان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و كووده‌تایان له‌سه‌ر كردن؛ ئه‌و په‌یمانه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا كرابوو. ئیتر عه‌ره‌به‌كان داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تییان له‌ غه‌ساسینه‌كانی هاوزمان و ڕه‌گه‌زی خۆیان كرد و ئه‌وانیش له‌ دژی جووله‌كه‌ یارمه‌تییان دان. 

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌وس و خه‌زره‌ج به‌خۆشی و دڵئارامییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژیان و‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌مه‌ تاكوو شه‌ڕ كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه. شه‌ڕێكی دێژخایه‌ن ڕووی دا له‌نێوانیان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیش زۆربه‌ی جار یاوه‌ری خه‌زره‌ج ده‌بوون. ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌وس هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دا ببه‌ستن و ئه‌وانیش پاڵپشتیان لێ كردن و له‌ ڕووداوی "بعاث" دوای ئه‌وه‌ی كوشتارێكی گه‌وره‌یان لێ كردن،‌ ئه‌وسه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر خه‌زره‌جییه‌كاندا. پاشان هه‌ردوو لا ئاشت بوونه‌وه ‌و پێك هاتن له‌سه‌ر دروستكردنی حكوومه‌تێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و جێگیركردنی كاره‌كانیان له‌ (یثرب) به ‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لوولی خه‌زره‌جی. 

دوای ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، چه‌ند كه‌سانێك له‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ هاتنه‌ ناو ئیسلامه‌وه و‌ به‌یعه‌ت و په‌یمانیان دا به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر پاڵپشتی و سه‌رخستنی. لێره‌وه‌ ئیسلام له‌ مه‌دینه‌دا ده‌ستی كرد به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ناو ئه‌وس و خه‌زره‌جدا. پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به‌ خۆشیی ئیمان و له‌زه‌تی به‌ندایه‌تی كرد، زۆربه‌یان شوێن ئیسلام كه‌وتن و به‌دڵخۆشییه‌وه‌ هاتنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌. 

كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌، وه‌ هه‌موو ملكه‌چ بوون بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام، ئیبن ئه‌بووسه‌لوول بینی وا ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی له‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دایه‌ و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئیتر ئیسلامه‌تیی ئاشكرا كرد و به‌ڕوواڵه‌ت هاته‌ ناو ئیسلامه‌وه، به‌ڵام له‌ ناواخنیدا هه‌ر‌ كافر و بێباوه‌ڕ مایه‌وه ‌و ئیمانی نه‌هێنا. 
          

صفحات سایت

پیچک

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Website Traffic | Buy Targeted Website Traffic