تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

بۆ ئیسلام تاکه‌ دین بێت ئه‌ی مه‌سیحیه‌ت یه‌هودیه‌ت؟ به‌شی كۆتایی

ئاماده‌كردنی: ماكوان

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و ته‌واو کردن

 

  [قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَیْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِیمَ وَإِسْمَاعِیلَ وَإِسْحَاقَ وَیَعْقُوبَ      وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِیَ مُوسَى وَعِیسَى وَمَا أُوتِیَ النَّبِیُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَیْنَ أَحَدٍ  مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (136)لبقره‌]

 

  [بڵێن: ئێمه‌ بڕوامان  هێناوه‌ به‌خوا و به‌وه‌ی وا بۆ ئێمه‌ هاتۆته‌ خوار، به‌وه‌ی بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و ئه‌سباط هاتۆته‌ خوار، وه‌ به‌وه‌ی وا به‌ موسا و عیسا دراوه‌ 

  وه‌ به‌وه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌رانی تر له‌ په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ پێیان گه‌یشتوه‌ ئێمه‌ جیاوازیه‌ك له‌ نێوانیاندا دانانێین وه‌ ئێمه‌ ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی خوای تاك و ته‌نهاین]

 گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ سه‌رجه‌م په‌یامه‌ یه‌زدانیه‌کان له‌سه‌ر یه‌ك ڕێباز پێك دێن و یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌ هه‌موو به‌ره‌و یه‌ك ئه‌نجامیش ملی ڕێگای ڕاستیان گرتوه‌ ئه‌ویش ڕزگار کردنی مرۆڤایه‌تی و به‌ندایه‌تی تاکی مرۆڤه‌ له‌ خواکانه‌وه‌ بۆ خوای پاك و بێگه‌رد ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی بنه‌ما باوه‌ڕیه‌کانه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ران مزگێنی و مژده‌یان پێ داون وه‌ یان به‌ گشتی فرستاد و نێردراوه‌کانی خوا بانگه‌وازیان بۆ کردوه.‌

  هه‌روه‌ك ئاماژه‌شمان پێ کرد ئا به‌و جۆره‌ ته‌واوی په‌یامه‌کان به‌دوای یه‌کدا ده‌ڕۆن و ڕیگه‌ بۆ ئاینی   دوای خۆی خۆش ده‌کات وه‌ سیسته‌م و یاساو نه‌ریته‌ بۆگه‌نه‌کان له‌ناو ده‌بات و له‌هه‌ر یه‌ك بوون و فراماسیۆنێکی شارستانیه‌تیدا که‌ بێته‌ سه‌ر ڕووی خاکه‌که‌ی، تا پرۆسه‌ی بنیات و ڕووناکی تر بهێنێته‌ گۆڕێ تا ڕووناکی بیرو هزرو ڕۆح دابمه‌زرێنێت.

  مه‌به‌ست له‌ ته‌واو کردن ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤایه‌تی کۆتا په‌یامی خۆی وه‌ربگرێت له‌به‌رز ترین و باڵاترین   وه‌ پێش که‌وتو ترین شكڵ و قاڵب داڕێژراو بێت بڕوای شارستانیه‌تی شیاو و شایسته‌ بێت ئه‌ویش که‌   مرۆڤه‌کان له‌به‌ردمیا ده‌سته‌و سان بن ئه‌و په‌یامه‌ش کۆتا په‌یامی مرۆڤایه‌تیه‌.

  الْیَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِینَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَیْكُمْ نِعْمَتِی وَرَضِیتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِیناً......سوره‌تی   المائدة ئایه‌ی 3

  [ئه‌مڕۆ دینی ئێوه‌م کامل کرد وه‌ نیعمه‌تی خۆمم له‌سه‌ر ئێوه‌ ته‌واو کرد وه‌ باشترین ئاینم بۆ ئێوه‌ هه‌ڵبژارد ئه‌و ئاینه‌ش ئه‌ینی پیرۆزی ئیسلامه‌].

  إِنَّ الدِّینَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ....... سوره‌تی ال عمران ئایه‌تی 19

  [ئاین له‌ لای خوای گه‌وره‌ ته‌نها ئیسلامه‌ ]

  وَمَن یَبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِیناً فَلَن یُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِی الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِینَ. سوره‌تی ال عمران ئایه‌تی 85

 

[هارکه‌سێك جگه‌ له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر دین و ئایدۆلۆژیاو ئاینێکی تر هه‌ڵبژێرێت وه‌ په‌یڕه‌وی لێ بکات، ئه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ی لێوه‌رناگیرێ و له‌ دواڕۆژدا له‌ ڕیزی ڕه‌نجه‌ڕۆو زیان مه‌نده‌کانه‌]

  په‌یامه‌ یه‌زدانیه‌کان پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و ته‌واو کاریان له‌ داهێنانی ته‌شریعی و شارستانیه‌تی خۆیاندا له‌ڕیگای دوو ئاکاره‌وه‌یه‌ .

  یه‌که‌م : ئاکاری سڕینه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکم: ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تێکی پێشو تر وه‌ هێنانه‌ کایه‌ی جێگیرێك که‌ بریتی بێت له‌ شه‌ریعه‌تێکی پشتگیر بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌وی تر بگرێته‌وه‌ بۆشایه‌کان پڕ بکاته‌وه‌ که‌ به‌ گوره‌ی سه‌رده‌م و کات گۆڕاوه‌.

  وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجاً وَذُرِّیَّةً وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن یَأْتِیَ بِآیَةٍ     إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ**یَمْحُو اللّهُ مَا یَشَاءُ وَیُثْبِتُ وَعِندَهُ أُمُّ الْكِتَابِ. سوره‌تی    رعد ئایه‌تی 38،39

  [له‌ڕاسیدا ئێمه‌ به‌ر له‌ تۆ پێغه‌مبه‌رانێکمان نارد ژن و منداڵمان پێ دابوون وه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بوه‌ به‌ر له‌ تۆ نیشانه‌یه‌ك ببینێت، مه‌گه‌ر ڕێگه‌ی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ پێ درابێت وه‌ بۆ هه‌ر ڕۆژگارێك په‌رتوکێکمان ناردوه‌ یان (په‌ڕاو) هارچی خوا بیه‌وێت له‌ناوی ده‌بات و وه‌ هه‌رچی ئه‌و ئاره‌زومه‌ند بێت ده‌یهێڵێته‌وه‌ وه‌ کۆڵه‌که‌و کتێبی ئه‌سڵی بریتیه‌ له‌ حه‌ڵاڵ و حه‌رام یان یادی په‌روه‌ردگار]    

  جا هه‌ر به‌و جۆره‌ شه‌ریعه‌ت وپه‌یامه‌ ئاسمانیه‌کان به‌گشتی که‌وتونه‌ته‌ ژێر باری دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ مه‌به‌ست له‌ حوکم گۆڕینه‌، ئه‌حکامه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش له‌چوارچێوه‌ی خۆیدا   که‌وتۆته‌ ژێر باری بنه‌مای ته‌واوکاری زاتی له‌ ئه‌حکامه‌کانیدا.

  قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م دیارده‌ ته‌شریعیه‌ ته‌واوکاریه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی کردوه‌ که‌ ده‌فه‌رمێت :

  مَا نَنسَخْ مِنْ آیَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَیْرٍ مِّنْهَا أَوْ مِثْلِهَا أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَلَىَ كُلِّ شَیْءٍ      قَدِیرٌ

  سوره‌تی البقره‌ ئایه‌تی 106

 ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك له‌ ئایه‌ته‌کانی قورئان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ "نه‌سخ" بکه‌ین یان له‌بیری ببه‌ینه‌وه‌ ئه‌وا  ئه‌و ئایه‌ته‌ هه‌ڵناوه‌شینینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌و چاکتر یان نمونه‌ی ئه‌ومان نه‌هێنابێته‌وه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌و هه‌ر خۆی باڵا ده‌سته‌ .

  ئه‌مه‌ مه‌به ست به‌ گه‌یشتبه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و حوکمرانیه‌تییه و گه‌یشتنه‌ به‌ بنه‌ما یاسایه‌کان وه‌ بۆ داڕشتینی بنه‌ما ته‌شریعیه‌کان وه‌ چۆن مرۆڤه‌کان ئاراسته‌ ده‌کات جۆری ڕه‌فتارو په‌یوه‌ندیان پته‌وتر ده‌کات.

  دووه‌م: ئاکاری په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردن و درێژه‌ کێشان له‌ ئه‌حکام و یاساو تێگه‌یشتن له‌ چه‌مکه‌کاندا: بێگومان هه‌ر په‌یامێك که‌ له‌لایه‌نی خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی هاتبێت له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌کانی ژیاندا بووه‌ گومانیشی تێدا نییه‌ خاوه‌نی به‌رفراوانترین ئاسۆ بوون وه‌ سه‌رتاپا  گشتگیر تر له‌ ڕێخستنی کۆمه‌ڵگا بوون وه‌ چآلاك کردنی مرۆڤ و باڵا ترین لایه‌نه‌ جۆراو جۆره‌کانی   سۆسیۆلۆژی و ئه‌نتۆنۆژیاو پڕ توانا ترین په‌یام بووه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا به‌گوێره‌ی         شاستانیه‌ته‌کان.

  به‌م پێیه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ ووتوێژ بکه‌ین درێژه‌ی ڕه‌وتی خۆی داوه‌ په‌یامه‌ ئاسمانیه‌کان  تا دوا مه‌نزڵگای خۆی که‌ کۆتا په‌یام په‌یامی ىێگه‌ردی ئیسلامه‌ که‌ بۆ حه‌زره‌تی (محمد)پێغه‌مبه‌ری   ئیسلام (دروودو سولامی خوای لێبێت) هاتوه‌ که‌ قورئانی پیرۆز له‌ فه‌رموده‌یاکی خۆیدا ئه‌م دیارده‌ شریعیه‌ یاسا داڕێژه‌ داهێنانه‌ له‌ په‌یامه‌که‌دا تۆمار کردوه‌و په‌یوه‌ندی نێوان بنه‌ماکانی ڕوون کردۆته‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رمێت

‌  وَأَنزَلْنَا إِلَیْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقاً لِّمَا بَیْنَ یَدَیْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَیْمِناً عَلَیْهِ فَاحْكُم       بَیْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً  وَمِنْهَاجاً وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّیَبْلُوَكُمْ فِی مَا آتَاكُم فَاسْتَبِقُوا الخَیْرَاتِ إِلَى الله مَرْجِعُكُمْ جَمِیعاً فَیُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِیهِ تَخْتَلِفُونَ. سوره‌تی المائدة ئایه‌تی   48

  [ئه‌و کتێبه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ قورئانی پیرۆز ناردویه‌تیه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر که‌ هه‌موو کتێبه‌ ئاسمانیه‌کانی به‌ حه‌ق زانیوه‌و شایه‌دی داوه‌ به‌ حه‌ق بۆ هه‌موویان وه‌ هه‌موویانی به‌ڕاست و دروستی په‌رتوکه‌ ئاسمانیه‌کانی ده‌رخستوه‌ که‌ وا بوو تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ناو ئه‌واندا (ئه‌هلی کیتاب) حوکم به‌وه‌ بکه‌ن که‌ خوا ناردویه‌ی شوێن هه‌واو ئه‌ره‌زوه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌ په‌یڕه‌ویان لێمه‌که‌ ئه‌گه‌ر داواین لێکردی وه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌و گه‌لانه‌ شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌و پرۆگرامێکمان ناردوه‌ وه‌ به‌ندایه‌تیشمان بۆ دیاری کردبوون وه‌ (ئه‌گه‌ر خوا به‌ ویستی ئه‌زه‌لی و بڕیاری ئه‌زه‌لی بیویستایه) ئه‌وه‌ هه‌موتانی ده‌کرده‌ یه‌ك ئومه‌ت و نه‌ته‌وه‌ به‌لام خوای گه‌وره‌ ئه‌وکاره‌ی نه‌کرد تا پێشبڕکێ له‌ ئاکاری خێروچاکه‌دا بکه‌ن چونکه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موتان بۆلای خوایه‌  وه‌ ئه‌و خوایه‌ له‌هه‌رشتێکدا که‌ ئێوه‌ جیاوازیتان هه‌یه‌ ئاگادارته‌ان ده‌کاته‌وه‌ له‌ سزای ناکۆکیه‌کان و کارو کردوه‌ خراپه‌کانتان].

مژده‌ پێدانی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت)

  پاش ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ سه‌رده‌می دوو ئاینی یه‌هودی و مه‌سیحی له‌ ڕووی واقعیی، مێژووی کۆتایی هاتووه‌ ئه‌و کات پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ته‌واو کردن ده‌بێته‌ کارێکی سروشتی له‌بانگه‌وازی په‌یامی خودایدا وه‌هه‌ر ده‌بێت مرۆڤ په‌نا به‌رێته‌ به‌ر ئاینێکی تر تا ڕۆحی خۆی تێر بکات.

  پوخته‌ی باسه‌که‌مان ئه‌وه‌یا که‌ کۆتای هاتووه‌ به‌ ته‌واوی یاسا ته‌شریعی و ئه‌حکام و هه‌موو بنه‌ماکانی ئه‌و دوو ئاینه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك کاری پێ ناکرێت وه‌ هه‌ر ئه‌و دوو ئاینه‌ش مژده‌ی ته‌واویان داوه‌ به‌ هاتنت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ته‌ خه‌ڵکی ئاگادار بێته‌وه‌ که‌ شوێن ئه‌و سه‌روه‌ری  مرۆڤایه‌تیه‌ بکه‌ون.

   وَلَمَّا جَاءهُمْ كِتَابٌ مِّنْ عِندِ اللّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُواْ مِن قَبْلُ یَسْتَفْتِحُونَ عَلَى      الَّذِینَ كَفَرُواْ فَلَمَّا جَاءهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِ فَلَعْنَةُ اللَّه عَلَى الْكَافِرِینَ

  سوره‌تی البقره‌ ئایه‌تی 89

‌  [کاتێك که‌ قورئان له‌ لایه‌ن خواوه‌ هات بۆ پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ په‌یام و کتێبه‌کانی ئه‌وان ئه‌م قورئانه‌یان ده‌سه‌لماند  وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێش هاتنت و چاوه‌ڕوانی  زاڵ بون و سه‌رکه‌وتنیان  ده‌کێشآ به‌سه‌ر کافرو خوا نه‌ناسه‌کاندا به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی کۆتا  پێغه‌مبه‌ر( ئه‌وان له‌ خوا به‌ نێوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ داوای سه‌رکه‌وتن و زاڵ بونیان ده‌کرد)،  به‌ڵام کاتێك که‌ هات نیشانه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ناسیه‌وه‌ به‌ڵام بڕوایان پێ نه‌هێنا ده‌ك نه‌فرینی خوای گه‌وره‌ له‌ کافرو بێباوه‌ڕان بێت]

   قُلْ أَرَأَیْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ اللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّن بَنِی إِسْرَائِیلَ عَلَى         مِثْلِهِ    فَآمَنَ وَاسْتَكْبَرْتُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا یَهْدِی الْقَوْمَ الظَّالِمِینَ. سوره‌تی الاحقاف ئایه‌تی 10

  [واتا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئێوه‌ لاتان وایه‌  ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئینکاری قورئان ده‌که‌ن پێیان بڵێ ئێوه‌ لاتان وایه‌  چ کارێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌م قورئانه‌ بڕوای پێ بێنن و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتوه‌ مادام که‌ ئێوه‌ هه‌ر بڕوای پێ ناهێنن له‌ کاتێکیشدا که‌ شاهێدێکی به‌نی ئیسرائیلی (عبدلله‌ کوری  سه‌لام) شایه‌تی له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی ئه‌و قورئانه‌ بدات و بڕوای پێ بێنێت به‌ڵام ئێوه‌ لوت به‌رزی          ده‌که‌ن جگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان ماڵ وێران دکه‌ن بێگومان خوای گه‌وره‌ که‌سانی سته‌مکار ڕینمونی ناکات]

  ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (عبدلله‌ کوڕی سه‌لام) هاته‌ خوارێ که‌سێك بوو له‌ به‌نی ئیسرائیل پاشان موسڵمان   بوونی خۆی ڕاگه‌یاند به‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) فه‌رموی له‌ جوله‌که‌کان بپرسه‌ ده‌رباره‌ی من بزانه‌ چی به‌ تۆ ده‌ڵێن دیار بوو ئه‌و ئازیزه‌ که‌ پرسی له‌ وه‌ڵامدا ووتیان (عبدلله‌ی کوڕی سه‌لام) له‌ هه‌مومان زانا ترو وه‌ ده‌م ڕاستی هه‌مومانه‌و وه‌ گه‌وره‌و پێشه‌وامانه‌ وه‌ که‌سێکی به‌توانایه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) فه‌رمووی له‌و بپرسن که‌ سیفه‌ت و  وه‌سفه‌کانی من له‌ ته‌وراتدا به‌ ڕوونی و ئاشکرای باس کراوه‌ ئه‌وه‌ بوو ئه‌ویش  شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ر(دروودو سڵاوی خوای لێبێت) داو ئیمانی خۆی ڕآگه‌یاند .

  چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌له‌ ته‌ورات و ئینجیلدا که‌ باسی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) کراوه‌ با لێره‌دا واز له‌ ده‌قه‌ قورئانیه‌کان بهێنین تا نه‌ڵێن موسڵمانان  به‌ قورئانه‌که‌ی خۆیان باڵگه‌ دێننه‌وه‌ بۆ باسی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان، به‌ڵکو بڵگه‌ی ته‌ورات و ئینجیلی  خۆیان بهێنینه‌وه‌ وه‌ یان ووتو وێژی زاناکانی خۆیان که‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ری      ئیسلامدا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) کردوه‌.

پرۆفیسۆری زانای مه‌سیحی (دایڤید بنجامین کلدانی) که‌له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ده‌ڵێت: ته‌ورات و ئینجیل ده‌رباره‌ی هاتنی (محمد) (دروود و سڵاوی خوای لێبێت) وا ده‌ڵێت که‌ له‌ ده‌قه‌ ئینجییه‌کاندا هێناویه‌تی جاخت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ده‌کات مژده‌ی پێدراوه‌ که‌ هه‌واڵێکی سروشییه‌ که‌ ده‌ڵێت نورێکی دره‌وشاوه‌ نمونه‌ی دره‌خشانی خۆر  وه‌ نورێک له‌( فاران)ه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ خۆی بریتیه‌ له‌ (سارانی مه‌ککه‌) وه‌ ئه‌م ووشه‌یه‌ش له‌ ته‌وراتدا هاتوه‌ له‌ به‌شی (33)ی تکوین که‌ له‌  ڕسته‌ی دوای ئه‌و ده‌قه‌ ئاوا نوسراوه‌ [په‌وه‌ردگار له‌ سیناوه‌ هاتوو له‌ سه‌عیره‌وه‌ بۆیان هه‌ڵهات وه‌   کاتێك له‌ چیای فارانه‌وه‌ دره‌وشایه‌وه‌ له‌ده‌م که‌له‌که‌یه‌وه‌  له‌گه‌ڵیدا ده‌هه‌زار پیاوی پیرۆز هاتن له‌ده‌ستی ڕاستی ئاگرێك بوو که‌ شه‌ریعه‌تی تێدا بوو هه‌ڵچوو بوو].

 جا نوری په‌روه‌ردگار ته‌شبیهی کردوه‌ به‌ نوری خۆر که‌له‌ خۆی له‌ سیناوه‌ هاتوه‌ و له‌ سه‌عیره‌وه‌ بۆیان هه‌ڵهاتوه‌ به‌ڵام نوره‌که‌ له‌ ماجدی فارانه‌وه‌ دره‌وشااوه‌ته‌وه‌ که‌ پێویست بوو ده‌ربکه‌وێت له‌گه‌ڵ   ده‌هه‌زار پیاوی پیرۆزدا به‌ده‌ستی ڕاستی شه‌ریعیتێکی بۆ هه‌ڵگرتبوون.

  له‌ ڕاستیدا له‌ هیچ سه‌رده‌م و کاتێکدا هیچ یه‌کێك له‌ پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل به‌ مه‌سیحیشه‌وه‌ (سڵاوی خوایان لێبێت) هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌ فارانه‌وه‌ نه‌بووه‌ وه‌ فارانیش شاخێکه‌ لای مه‌ککه‌.

  به‌ڵکو هاجه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی کوڕیدا له‌ ناوچه‌ی سارانی فاراندا نیشته‌جێ بوون.!

 هه‌روه‌ها له‌ جیگایه‌کی تردا له‌ لاپه‌ڕه‌ (33)دا له‌وه‌حی (ئیسحاحی ئه‌شعیا) هاتوه‌ که‌ له‌ ئیسحاحی  (21)ئایه‌تی (13-17)ده‌ڵێ :ئه‌م سروشه‌ سروشێکه‌ که‌ له‌ ته‌ره‌فی  ووڵاتی عه‌ره‌به‌وه‌ شه‌و نه‌خونیتان بۆ ده‌کات و کاروانی ڕاستیتان بۆ ده‌خاته‌ ڕێ ئه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی که‌ ده‌زانن ده‌گاته‌ جێ هه‌ریه‌که‌ بۆ خۆی به‌ نانه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵدێت چه‌نکه‌ ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر شمشێره‌کاندا و له‌به‌رانبه‌ر تیره‌ دابه‌ستراوه‌کاندا و له‌به‌رانبه‌رتین سه‌ندنی جه‌نگدا هه‌ڵدێن، سه‌روه‌ر ئاوای پێ      ووتم، که‌له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا وه‌ك ساڵی (ئه‌جیر) هه‌موو سه‌ربازێکی قیدار له‌ناو ده‌چێت وه‌ باقی تیرهاوێژه‌کانی تر، پاڵه‌وانانی به‌نی قیدار هه‌ڵدێن و ده‌پوکێنه‌وه‌.

 

  له‌ ده‌قێکدا به‌ ئاشکرا باس له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) ده‌کات ده‌ڵێت:

  له‌ داهاتودا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ده‌شڵه‌قێنم (ئه‌حمه‌د) دێت  بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ئه‌وجا ئه‌م هه‌موو ماڵه‌کان پڕ ده‌کات له‌ سه‌ربه‌رزی....

  په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان ووتویه‌تی زیو من خاوه‌نیم وه‌ زێڕیش هه‌ر من، ئاوا ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان له‌م شوێنه‌دا سه‌لام و ئاشتی ده‌به‌خشم ئاوا ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان ئه‌م ده‌قه‌ له‌  ئیسحاحی دووه‌م له‌ سه‌فه‌ری حه‌جی ڕسته‌ی (7-9)دا هاتووه‌.

 

 پرۆفیسۆر دیڤید بنجامین کلدانی ده‌ڵێت: خۆم هه‌ڵسام به‌ وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه‌  که‌ نوسخه‌یه‌کم له‌  ئینجیله‌ کۆنه‌که‌ له‌لا مابوو که‌ ئه‌ویش ئافره‌تێكی ئاشوری ئامۆزای خۆم به‌خواستن پێی دابوم وه‌ ئه‌و   به‌رگه‌ به‌ زمانی نیشتمانی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نوسرابوه‌وه‌ به‌ڵام با سه‌یرێکی ووشه‌ ته‌رجومه‌ کراوه‌که‌ی که‌له‌ عیبرییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ووشه‌ی (حه‌مدا)یه‌ بۆ (ئه‌حمه‌د) به‌کار هاتوه‌ ئه‌ویش به‌مانای   ئومیدو ئاره‌زو ته‌رجومه‌ کراوه‌ وه‌ ووشه‌ی (شالوم)یش بۆ (ئیسلام) ته‌رجومه‌ کراوه‌ وه‌ پاشان  (قسیس. پرۆفیسۆر عبدالاحد) ده‌ڵێت: کاتێك که‌ ئه‌م ده‌قه‌م بینی یه‌کسه‌ر بروام پێ هێناو زانیم که‌ (محمد) (دروودو سڵاوی خوای ڵێبێت) نێردراو و فرستاده‌ی خوایه‌ وه‌ موسڵمان بوونی خۆم ڕاگه‌یاند ئیتر نکۆڵی و ئینکاریم نه‌کرد تێیدا چونکه‌ ڕێك گه‌نجاوه‌ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی (ئه‌حمه‌د) ونێردراوی به‌ ئیسلام هه‌ردوو ووشه‌ی (حه‌مدا ، شالۆم) یان له‌ جێگایه‌کی تردا به‌(‌شه‌لاماش ) که‌ ده‌لاله‌تن له‌ سه‌ر مانای هه‌ردوو ووشه‌ی (ئه‌حمه‌د وه‌ ئیسلام)  .

  ئه‌وه‌ی که‌ لێ دواین پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد  سه‌رده‌می کۆن بوو یان ته‌ورات،به‌ڵام بێنه‌ سه‌ر ئینجیله‌ ی که‌ له‌به‌ر  ده‌ستایه‌  بزانین چۆن باسی  پێغه‌مبه‌ری  ئازیز ده‌کات(درودوسڵاوی خوای لێبێت)وێڕای  ئه‌و شێواندنانه‌ی که‌ ئاشکرا پێوه‌ی  دیاره‌. له‌ لاپه‌ره‌ (49-50)ی یوحه‌نادا هاتووه‌  دێڕی (15-25)ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ منتان خۆش ده‌وێت وه‌سیه‌ت و ڕاپرسییه‌کانم بپارێزن منیش له‌  باب داوا ده‌که‌م ئه‌ویش "بارقلید" خه‌بات گێڕێکی ترتان پێ ده‌داتتا له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه‌  بۆ هه‌تاهه‌تای .

خه‌بات گێڕی گیانی پیرۆز ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له‌ دوای باب هه‌ربه‌ناوی من دینێرێت ئه‌و خۆی هه‌مووشتێکتان فێر ده‌کات ئه‌و شتانه‌تان بیر ده‌خاته‌وه‌ که‌ من پێشتر پێم ووتون. 

 زۆرتان له‌گه‌ڵ نادوێم چونکه‌ سه‌رۆکی ئه‌م جیهانه‌ بۆ خۆی دێت و که‌ هیچ شتێك نییه‌ له‌ مندا هی ئه‌و نه‌بێت جا که‌ ئه‌و هات ئه‌و خه‌بات گێڕه‌ له‌لایه‌ن گیانی حه‌قه‌وه‌ من بۆتان ده‌نێرم ئه‌ویش هه‌ر له‌   بابه‌وه‌ ده‌رده‌چێت ، ئه‌و ده‌م ئه‌و شاهیدیش بۆ من ده‌دات به‌ڵام من حه‌قیقه‌تان پێ ده‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ چاکتره‌ بۆ ئێوه‌ له‌وه‌ی که‌ من ده‌ربچم تا من ده‌رنه‌چم وه‌ نه‌ڕۆم ئه‌و خه‌بات گێڕه‌ نایه‌ت بۆتان، به‌ڵام  گه‌ر من چووم ئه‌و ده‌نێرم بۆتان ئه‌ویش هه‌رکات هات جیهان شمشێر ده‌گریت بۆ ئه‌وه‌ی گوناهو       تاوان نه‌هێڵێت و خێرو چاکه‌ له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه‌  ئه‌نجام ده‌دات له‌سه‌ر گوناهو تاوان هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان بڕوا به‌ من ناکه‌ن ناهێڵن که‌ من ڕۆشتم بۆ لای په‌وه‌ردگار ناشم بیننه‌وه‌  به‌ڵام ئه‌و سه‌ردارو لێپرسراوه‌ چونکه‌ ئه‌و سه‌رۆکی ئه‌م جیهانه‌یه‌ خۆی دین و ئاینێکی گرتووه‌ ئه‌وجا من گه‌لێ شتی تریشم له‌لایه‌ که‌ پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام ئێوه‌ ناتوانن بچنه‌ ژێری و له‌ئه‌ستۆی بگرن به‌ڵام ئه‌و گیانی حه‌قه‌ که‌ هات ڕێنمونیتان ده‌کات و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ هه‌موو حه‌ق و ڕاسیتیه‌ك  چه‌نکه‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نادوێت و قسه‌ ناکات وه‌ هه‌ر شتێك له‌لای بابه‌وه‌ بێت پێتان ده‌ڵێت هه‌واڵی کۆمه‌ڵێك ڕووداوی داهاتوتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و که‌سه‌ من سه‌ربه‌رزو مه‌زن ده‌کات  چونکه‌ من هه‌رچیم هه‌یه‌ ئه‌و بۆ خۆی ده‌بات و وه‌ری ده‌گرێته‌وه‌ هه‌موو هه‌واڵێك به‌ ئێوه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

لێره‌دا به‌ ووردی ده‌مه‌وێت چه‌ند خاڵێك بخه‌مه‌ ڕوو

1-  مه‌سیح (سلاوی خوای لێبێت) وه‌سیه‌ت ده‌کات و مژده‌ ده‌دات به‌ هاتنی خه‌بات گێڕێك و کار سازێك   له‌دوای خۆی.

2-  هاتنی کار سازو ئه‌و په‌یامبه‌ره‌ به‌ستراوه‌ به‌ ڕۆشتنی مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوی خوای لێبێت).

3-  ئه‌و که‌سه‌ نێردراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ واتا موعجیزه‌ی هه‌یه‌.

- ئه‌و که‌سه‌ هه‌موو شتێك ده‌زانێت.4

5- ئه‌و که‌سه‌ به‌ یادی خه‌ڵکی دێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) وتوویه‌تی.

6- ئه‌و شایه‌تی راستگۆی بۆ مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) ده‌دات.

7- جیهان شوێن ئه‌ینه‌که‌ی ده‌که‌ون.

8- ئه‌و که‌سه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نه‌دوێت به‌ڵکو به‌وه‌ ده‌دوێت که‌ ده‌ی بیستێ.

9- ئه‌و که‌سه‌ هه‌واڵ به‌شتی داهاتوو ده‌دات.

10- ئه‌و که‌سه‌ مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) سه‌ر به‌رزو مه‌زن ده‌کات.

11- ئه‌و که‌سه‌ بۆ هه‌تاهه‌تای له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه.

  که‌واته‌ (تبیان لکل شیئا) به‌ ئاشکرا هه‌واڵی ناردنی پێگه‌مبه‌ری ئازیزه‌ (دروودو سڵاوی خوای  لێبێت)    

  من (11)خاڵم نوسیوه‌، به‌ڵام زۆر له‌وه‌ زیاتر هه‌ڵده‌گرێت که‌ لێی بکۆڵیته‌وه‌.

  شتێکی زۆر باڵکێش که‌ سه‌رنجی منی ڕاکێشا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ نوسراوه‌ ئاینه‌که‌شی له‌ جیهان بڵاو   ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ی و هه‌تا هه‌تای ده‌مێنێته‌وه‌، دیاره‌ ئه‌و بیرو باوه‌ڕه‌ی ئێمه‌ زیاتر پته‌وتر ده‌کات. موعجیزه‌یه‌کی تر ڕووی داوه‌ ئاله‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه‌ش ووشه‌ی خه‌بات گێڕو کارساز هاتوه‌ ، له‌ ڕاستیدا ته‌رجومه‌ی ووشه‌یه‌کی شێوێندراوی یۆنانیه‌ که‌ ئه‌و زمانه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئینجیلی           یوحه‌نای پێ نوسراوه‌ته‌وه‌ که‌ ووشه‌که‌ش بریتیه‌ له‌ (بیریکلیتۆس) که‌ بنه‌ڕه‌تی ووشه‌که‌ بریتیه‌ له‌  ووشه‌ی (ئه‌حمه‌د)، به‌ڵام ووشه‌ که‌ له‌ ئینجیلدا گۆڕاوه‌ بۆ (بارکلیتۆس) که‌ بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ووشه‌ش به‌  خه‌بات گێڕو کارساز دێت.

  ئامه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ئایه‌ته‌ موعجیزه‌که‌یمان نیشان ده‌درێت که‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت له‌ سه‌ر زمانی  (عیسا) (درودی خوای لێبێت):

  وَإِذْ قَالَ عِیسَى ابْنُ مَرْیَمَ یَا بَنِی إِسْرَائِیلَ إِنِّی رَسُولُ اللَّهِ إِلَیْكُم مُّصَدِّقاً لِّمَا بَیْنَ یَدَیَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ یَأْتِی مِن بَعْدِی اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءهُم بِالْبَیِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُّبِینٌ

   سوره‌تی صف ئایه‌تی (6)

 

  {کاتێك که‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م به‌ به‌نی  ئیسرایلیه‌کانی ووت منیش هه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوام و ڕه‌وانه‌کراوم بۆلاتان، بڕوام به‌وه‌یه‌ له‌به‌رده‌ستمدایه‌ له‌ ته‌ورات هه‌یه‌ ، مژده‌ی پێغه‌مبه‌رێکتان پێ ده‌ده‌م که‌ پاش من دێت و ناوی (ئه‌حمه‌ده‌) به‌ڵام کاتێک ئه‌وپێغه‌مبه‌ره‌ی ئێمه‌یان  بۆ هات وله‌ گه‌ڵ خۆیدا  چه‌ندین  ئایه‌ت وبه‌ڵگه‌ وموعجیزه‌ی هێنا،ووتیان ئه‌م (ئایه‌ت وبه‌ڵگه‌نه‌ قۆرئانه‌ی ) ئه‌و سحر وئه‌فسانه‌یه‌ وجادویه‌کی ئاشکرایه‌].

  ................................................................................

  تێبنی : قه‌شه‌ (دیڤد بنجامین کلدانی )  به‌وه‌ڕی به‌ ئیسلام هێناو  ناوی خۆی  گۆڕی  بۆ پڕۆفیسۆر

  (عه‌بدول ئه‌حه‌د داود) و، خۆی له‌ هۆزی کلدانیه‌ خوا په‌رسته‌کانی سه‌ر به‌ کڵێسای کاتۆلیکی  ڕۆمانیه‌و ، خاوه‌ن به‌ڵگه‌ نامه‌ی[ لیسانسه‌ ]له‌ زانستی  لاهوت دا ، که‌پاش ئیسلام بوونی کتێبێکی  دانا به‌ ناوی {موحه‌مه‌د له‌ په‌رتوکی  پیرۆزدا}.

  (فاران) بریتیه‌ له‌ سارانی  مه‌ککه‌، ئاماژه‌ کردنه‌ به‌ جێگاو ووڵاتی هاتنی پێغه‌مبه‌ر  حه‌زره‌تی  {موحه‌مه‌د} [درودو سڵاوی خوای لێبێت ]، که‌ ده‌هه‌زار جه‌نگاوه‌ری له‌ مه‌دینه‌وه‌ هێنا بۆ گرتنی  مه‌ککه‌، هه‌روه‌ك هه‌مومان ئاگامان له‌ داستانی گرتنی مه‌ککه‌ هه‌یه‌.

          

صفحات سایت

پیچک