تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

ئیسلام و جیهان  بینی و سیسته‌م نوێ جیهانی به‌ره‌ کوێ - به‌شی پێنجه‌م

ئاماده‌كردنی: ماكوان

تێڕوانینێك  بۆ جیهان گیری: 


له‌ دوای تێڕوانینم بۆ  ئه‌م لێکۆڵینه‌ وه‌  هه‌روه‌ك  له‌ پێشه‌کی یه‌ که‌ی دا  ئاماژه‌م  پێ کرد  جیهان  گیری  له‌ دوو جه‌مسه‌ری  (ئه‌رێنی و نه‌رێنی) دایه‌. هه‌موو بیرێك که‌ داده‌مه‌زرێت  له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ کاری بۆ ده‌کرێت که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی  پیاده‌ی بکات،  جیهان گیری بیرێکی  هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ بۆ ژیان  ئه‌توانین  بڵێین خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی  له‌ به‌ر ئه‌وی  که‌رت بوونی  خانه‌ی سه‌رمایه‌داری یه‌ و به‌ بیری سه‌ربازی  پێچراوه‌ .

 که‌واته‌ بۆ برسی کردنی کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ هه‌موو ڕوه‌کانیه‌وه‌ ( لاشه‌یی، فکری، ڕه‌وشتی ..هتد)

 جیهان گیری بێجگه‌ له‌ ده‌مه‌زراوه‌کانی  خۆی  هیچی  تری پێ قوبوڵ نیه‌ وه‌ دامه‌زراندنی بانکی جیهانی هه‌روه‌ها سندوقی دراوی نێو ده‌ووڵه‌تی و ڕێکخراوی بازرگانی  جیهانی ته‌نها  بۆ پیاده‌ کردنی  بیری خۆی و ڕووتانه‌وه‌ی  وولاته‌ هه‌ژاره‌کانی  جیهان و  زیاد کردنی ڕۆژانه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی وولاته‌ دواکه‌وتوه‌کانه‌ و سه‌پاندی (سوو) به‌ سه‌ریانداو  به‌ کار هێنانی  خه‌ڵکه‌کانی بۆ مه‌رامی پیشه‌سازی خۆیان وه‌ له‌ هه‌مان کات دا  به‌ شێوه‌یه‌ك  ده‌یچه‌مێنه‌وه‌ وه‌ بیری ڕامیاری ئه‌و ووڵاته‌ ده‌خه‌نه‌ ژێر ڕکێفی خۆیان.

 خۆ ئه‌ گه‌ر ئه‌و ووڵاته‌  خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌کی نه‌بێت ئه‌وا  هه‌رچی  پاشه‌ڕۆی ئه‌تۆمیان  هه‌یه‌   ئه‌و کات  ده‌یکه‌نه‌ دیاری  بۆ خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان..... ئافه‌رین جیهان گیری داکۆکیکه‌ر له‌مافه‌کانی مرۆڤ!!!!!

 منداڵ و پیرو جوان ده‌بێته‌  قوربانی سه‌رمایه‌دارانی  جیهان گیری  نمونه‌ ی وه‌ك ووڵاتانی( مۆریتانیا، کینیا، که‌ناری ده‌ریاکانی سریلانکا، باکوری  ڕوسیا، فلیپین، که‌ناری نیوه‌ دوورگه‌کانی ئه‌مریکای  باشور)..هتد

 له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ مێدیاکانیان  کۆنترۆڵ کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  با ئاره‌زو خۆیان  پڕو پاگه‌نده‌کانیان و  ووشه‌ی باق و بریق  به‌ چه‌واشه‌ کراوی بده‌ن به‌ گوێی  خه‌ڵکیدا.

 وه‌له‌ هه‌مان کاتدا  زه‌ره‌رو زیانێکی گه‌وره‌ی ده‌بێت  بۆ سه‌ر جیهان. ژینگه‌ ده‌شێوێنێت لێره‌دا بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت  جیهان گیری بانێکه‌ و دوو هه‌وا.

 له‌ ڕووی ڕامیاریه‌وه‌   جیهان گیری  بێ هیچ په‌رده‌یه‌ك هه‌وڵ بۆ له‌ ناو بردنی  نیشتیمان  ده‌دات که‌چی  گێله‌ پیاوانی ناسیۆنالیزمی  کوردی پشتگیری له‌ سیسته‌می  نوێ جیهانی  ده‌که‌ن  هه‌میشه‌ ووشه‌ی دیموکراسی  بۆته‌ وویردی  سه‌ر زمانیان.

پاشان ئه‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی  ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی بێت  ئه‌وه‌ ده‌توانێت ڕێشمه‌ی جیهان گیری  له‌ ده‌ستا بێت به‌ ئاره‌زوی خۆی په‌خشی بکات

که‌واته‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی  ئه‌مریکا خاوه‌نیه‌تی  به‌ مانایه‌ی  که‌ ڕازی بین به‌ خواردنیان  به‌ ڕوشنبیریان وه‌ به‌ فه‌رهه‌نگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان و  ڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌هاکانی  تریاندا، به‌ واتایه‌کی  گشتی  به‌ جیهانی بوون نیه‌ به‌ڵکو به‌ ئه‌مریکی  بوونه‌.

وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی  ئابووریه‌وه‌  سه‌رمایه‌داران جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات یان له‌ ده‌ستایه‌ وه‌ دروشمی سه‌رمایه‌داری جیهانی بریتیه‌ له‌ کاری  خێراو  سوودی زۆر  بۆ ئه‌وه‌ی نینۆکمان  نه‌بێت سه‌ری خۆمانی پێ بخورێنین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تیکه‌ نانێکی خیرا   نان بخۆین  وه‌ک مه‌کدۆناڵ  وه‌ ده‌بێت دروشمی  ژیان بریتی بێت له‌ کار کردن به‌ شێوه‌یه‌کی مۆنۆمپۆڵی تا مردن.

 مامۆستا (عه‌لی باپیر) له‌ بابه‌تێکیدا   له‌ سه‌ر جیهان گیری ده‌فه‌رموێ هه‌مبه‌رگری خۆتان بۆ خۆتان، منیش ده‌ڵێم برنج وفاسۆلیاکه‌ی خۆمان بۆ خۆمان.

 له‌ ڕاستیدا ئه‌گه‌ر  ڕامیاری و ئابووری  هاوڕا بوون له‌ سه‌ر بیرێك  ئه‌وا کۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو بنه‌ما زانستیه‌کان له‌ سه‌ر هێڵی شه‌مند نه‌‌فه‌ری ئه‌و بیره‌ ده‌ڕوات که‌واته‌ کۆمه‌ڵگا له‌ ناویدا ده‌توێته‌وه‌ وه‌ به‌ها ڕه‌وشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهان گیری به‌ره‌و کاڵ بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات 

نه‌ ڕێز  ده‌مێنێت نه‌ سۆز وخۆشه‌ویستی  وه‌ نه‌ پیمان  هه‌موو له‌ سه‌ر بنه‌مایی پاره‌و ده‌سه‌ڵات کار ده‌کات.

ڕێڕه‌وی ژیان به‌ره‌و   یاسای دارستان  ده‌ڕوات  ئه‌وه‌ی پیاده‌ی جیهان گیری بکات  وه‌ك ئاژه‌ڵه‌ له‌ ناو جیهانه‌کیدا.

ڕۆشنبیری ته‌نها له‌ ڕێگایی په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کانه‌وه‌ ده‌بێت جه‌ختی کاردانه‌وی  ئه‌و ڕۆشنبیریه‌ په‌خش ده‌بێت که‌ ووڵاتی  گه‌وره‌یی پیشه‌سازی  له‌ که‌ناڵه‌کانی خۆیه‌وه‌  په‌خشی ده‌کات  واتا ڕۆشنبیری  ئه‌مریکی بوونه‌ به‌ هه‌موو ماناکانیه‌وه‌ ئه‌کات کۆنترۆڵی بیرو مێشكمان ده‌کرێت له‌م فه‌رهه‌نگه‌وه‌ مۆنۆمپۆڵ ده‌کرین ئه‌و کات ئازایه‌تی سه‌ر به‌رزی شه‌ره‌ف مه‌ندایه‌تی  ده‌بێته‌ چیرۆکی به‌ر ئاگردان.

تێبینی:

جیهان گیری  کارکردن  نیه‌ بۆ (ئومه‌میه‌ت) به‌ڵکو کار کردنه‌ بۆ سه‌رمایه‌دارانی جیهان  بوون به‌ کاپیتالیزم و  لیبراڵیه‌ت  و هیچی تر.

          

صفحات سایت

پیچک