ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

ئیسلام و جیهان  بینی و سیسته‌م نوێ جیهانی به‌ره‌ کوێ - به‌شی چواره‌م

ئاماده‌كردنی: ماكوان

ڕه‌هه‌ندی  لایه‌نه‌کانی جیهان گیری: بریتیه‌ له‌   جیهان گیری  ئابووری ،ڕامیاری،کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕوشنبیری .

 یه‌که‌م : لایه‌نه‌کانی جیهان گیری ئابووری:

ئابووری جیهان گیری  له‌ سه‌ر بنه‌مای  ئازادی  بازرگانی جیهانی یه‌، واتا کاڵا و خزمه‌ت گوزاری.

 سه‌رمایه‌کان بڵاو بکرێته‌وه‌  بێ هیچ سانسۆرێك وڕێگیریه‌ك  له‌سه‌ر بنه‌مای  بازارگانی جیهانی ئازاد ، به‌رز کردنه‌وه‌ی  ئاستی  بژێوی  خه‌ڵکی له‌ ووڵاته‌ دواکه‌وت وه‌ کاندا  له‌ سه‌ر  وه‌ په‌یمان نامه‌یه‌ی  که‌ پێی ده‌وترێت (الجات)  وه‌ به‌کار هێنانی هه‌موو که‌رسه‌ خاوه‌کان بۆ دروست  کردنی  کاڵا جیهانیه‌کان و خزمه‌ت گوزاریه‌کان وه‌ هاندانی سه‌رمایه‌دارانی جیهانی بۆ به‌کار هینانی سه‌رمایه‌کانیان له‌  جیهاندا.

له‌ هه‌مان کات کار ئاسانی بۆ گه‌یشتن  به‌ بازاڕه‌ جیهانیه‌کان  وه‌ به‌ ده‌ست خستنی که‌رسه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا کار کردن بۆ په‌یوه‌ست کردنی  کارگه‌کان له‌گه‌ڵ بانکی صڕافی وه‌ دروست کردنی  پێشبڕکێ له‌ نێوان که‌رته‌ گشتیه‌کاندا و وه‌ك نمونه‌ به‌هێزه‌کانی  جیهان (ماکدۆناڵ-دوجلاس)و(مارتین-ماریتیا)له‌ پیشه‌سازی  وه‌پاشان(تشیر مانهاتن) وه‌ (کیمیکاڵ بانك) له‌ که‌رتی صه‌ڕافی ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. پاشان به‌کار هێنانی ئه‌م  تێکڵاو کردنه‌ی بانك و کارگه‌ به‌هیزه‌کانی جیهان له‌ ووڵاته‌ پیشه‌سازیه‌کانی جیهاندا له‌ ساڵی (1999)دا ئه‌م تێکڵاو بوونه گه‌یشته‌  (2500) تێکڵاو بوون  وه‌ کار کردن بۆ ئه‌م کاره

‌ سه‌رمایه‌که‌ی گه‌یشته‌ نزیکه‌ی (411)ملیار دۆلار . ئه‌مه‌ش به‌ سه‌رۆکایه‌تی  دوو کارگه‌ی گه‌وره‌ی جیهانی (دیملر-کریزلر) که‌ کارگه‌یه‌کی ئۆتۆمۆبێلی ئه‌ڵمانی ئه‌مریکیه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌  ووڵاتانی پیشه‌سازی گه‌وره‌ی جیهان له‌ دێسه‌مبه‌ری ساڵی (1996)دا پێشنیاری  ئه‌وه‌ کرا  ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دابمه‌زرێنن له‌مایو ساڵی (1998)دا ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گه‌شه‌ پێدان درست بوو، بۆ پارێزگاری کردنی سه‌رمایه‌.

 ئه‌م بیری جیهان گیری ئابووریه‌ له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ باشترین که‌ره‌سه‌ی فکریه‌ بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ووڵاته‌ دواکه‌وته‌کانی جیهان له‌ سه‌ر بناغه‌ی فکری(الجات) ئه‌م بیره‌ فه‌لسه‌فیه‌ واتا به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌ ووڵاته‌ دواکه‌وتوه‌کاندا به‌رز بکرێته‌وه‌.

دووه‌م: لایه‌نه‌کانی جیهان گیری  ڕامیاری :

ئه‌م لایه‌نه‌ هه‌ڵده‌ستێت  به‌ ئازاد کردنی بیرو باوه‌ڕه‌کان و فیکرو بۆچونه‌کان وه‌ ئازاد کردنی   ڕێکخراوه‌ پیشه‌یه‌کان ، دامه‌زراندنی  پارتی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و  ئازادی ڕه‌ها بوون.

 پاشان ڕوخاندنی سیسته‌می  دیکتاتۆری وه‌ پشتگیری کردن له‌ دیموکراتی وه‌ کار کردن بۆ یه‌کسانی و ڕێز گرتن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ.

جیهانی گیری سیاسی وای  کرد که‌ دیموکراتی  له‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان بچه‌سپێنێت ، به‌ڵام  فیکری دیموکراتی له‌ ووڵاتێك بۆ ووڵاتێکی تر ده‌گۆڕێت له‌ سه‌ر بنه‌ما یاسایه‌کان.

ئه‌م دیموکراتیه‌ که‌ جیهان گیری سیاسی پشتگیری ده‌کات  له‌ زۆر به‌ی ووڵاتانی دواکه‌وتوی  جیهان وا خه‌ریکه‌ پیاده‌ ده‌کرێت، وه‌  بریتیه‌ له‌ وه‌ی  که‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك خۆیان  ئازادن له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆیان وه‌ نه‌هێشتنی  تاکه‌ حیزبی و بڵاو کردنه‌وه‌ی فره‌ حیزبی  له‌ ووڵات دا بۆ سوود گه‌یاندن به‌ نیشتیمان و هاوڵاتیان وه‌ ڕێز گرتن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ ئازادی سیاسی له‌ سه‌ر بڕیاره‌کانی  نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان وه‌ ئه‌م ڕێکخراوه‌ دروست کراوه‌  بۆ یارمه‌تی  مرۆڤه‌کان وه‌ بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له‌ ووڵاتان ئه‌گه‌ر ئازادی مرۆڤه‌کان پێشێل بکه‌ن  نمونه‌ی  ئه‌مه‌ش وه‌ك عێراق له‌ باکور پاراستنی  کورده‌کان  له‌ باشوریش  شیعه‌کان.

له‌ (26) فێبرایوساڵی (1991)دا کاتێ  عێراق که‌  کوێتی داگیر کرد  وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌  له‌ سۆماڵ  له‌ ساڵی (1993) دا  بۆ پاراستنی  خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌  له‌ برسێتی .

له‌ ڕاستیدا  ئه‌مه‌ دوو ڕوویه‌کی پێوه‌ دیاره‌ که‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌ته‌کانی ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ین!!!!

سێیه‌م : لایه‌نه‌کانی جیهان گیری  کۆمه‌ڵایه‌تی :

لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهان گیری به‌ یه‌کگه‌یاندن و نزیك کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکانه‌، وه‌ نزیك کردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تیه‌کان و دروست کردنی  کۆمه‌ڵگایه‌کی  گه‌ردونی  نوێ .

به‌ فه‌لسه‌فه‌ی جیهان گیری کۆمه‌ڵایه‌تی واتا : بچوک کردنه‌وه‌ی  جیهان و  زانیاری له‌ سه‌ر هه‌موو شارستانیه‌ته‌ جیهانیه‌کان  له‌ ڕووی تاکه‌ که‌سی و کۆمه‌ڵگاوه‌ وه‌ نه‌هێشتنی جیاوازی له‌ نێوان  مرۆڤه‌کان دا .

دروست کردنی تاکه‌ کۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ بنیاد نانی  خۆشه‌وستی و کارکردنه‌  بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌ ئایین  وپه‌رستنێك له‌ جیهاندا ، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان فێربن  باشتر کاڵا به‌ ده‌ست بهێنن. وه‌ دروست کردنی پێش بڕکێ له‌ نێوان کۆمه‌ڵگاکاندا له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌.

وه‌ پاشان  سڕینه‌وه‌ی سنووره‌کان له‌ داهاتوو دا ، دروست کردنی  ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌ که‌سی وه‌ نه‌هێشتنی  بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌ جیهاندا  به‌  بێ ڕه‌چاو کردنی  هیچ بیرو باوه‌ڕێکی ڕه‌وشتی  واتا  توانه‌وه‌ له‌ ناو حه‌زه‌کاندا. به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ش جێگای  سه‌ر سوڕمانه‌!!!

 

 چواره‌م : لایه‌نه‌کانی جیهان گیری ڕۆشنبیری

 

ئه‌م لایه‌نی جیهان گیری  ڕۆشنبیریه‌ خۆ سه‌پاندنه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو  شارستانیه‌تی جیهان  ئه‌گه‌ر ئابووری  ئه‌م بیره‌  پیاده‌ بکرێت به‌ ئاسانی  خۆسه‌پاندی  ڕۆشنبیری  ڕووده‌دات  چونکه‌ ڕۆشنبیری په‌یوه‌نده‌ به‌ هه‌موو  فه‌رهه‌نگه‌کانی جیهان  .

 (رۆجیه‌ گارودی )   بیرمه‌ندی  فه‌ره‌نسی  ده‌ڵێت  جیهان گیری  ڕۆشنبیری : ترسناکترین و وێران کردنی  شارستانیه‌ جیهانیه‌کانه‌

که‌ دووکه‌ڵی خۆسه‌پاندنه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو بیره‌کاندا.

وه‌ هه‌روه‌ها  ئاگادار کردنه‌وه‌کی  جیهانی  له‌ لایه‌ن ..

(فیدریکو مایور)  به‌ر پرسی یونسکۆ پێشوو  ده‌ڵێت  له‌ سه‌ر تایبه‌ت مه‌ندی  ڕۆشنبیری جیهان گیری  : ژیان نغرۆی  هه‌میشه‌ی ده‌بێت به‌ مانای  ئه‌وه‌ی  هه‌موو ڕۆژێك  لاشه‌مان ده‌گۆڕێت، بیرمان ده‌گۆڕێت،  له‌ ئه‌نجامی ئه‌م گۆرانکاریه‌ نه‌  ژه‌هری ڕۆشنبیری ده‌که‌ن به‌ کاڵاو ده‌یکه‌ن به‌ باڵاماندا  وه‌ ده‌ڵێت :

له‌ ناو چونی  تاکی ڕۆشنبیره،‌ کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌تی، وه‌ پێشی وایه‌ ده‌ست درێژی کردنه‌ له‌سه‌ر که‌رامه‌تی  مرۆڤ.

 واتا جیهان گیری  ڕۆشنبیری  بریتیه‌ له‌ مۆنۆپۆڵ کردنی  بیرو هه‌ستی  مرۆڤ به‌ پێی  ئه‌و دامه‌زراوه‌ ئابووری  سیاسی کۆمه‌لایه‌تیانه‌ی که‌ جیهان گیری  پڕو پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کات له‌ ڕێگای ئه‌وه‌ په‌خش ده‌کرێت.

وه‌ به بۆ چونی زۆربه‌ی  لێکۆڵه‌ره‌وانی  جیهان گیری ڕۆشنبیری   بریتیه‌ له‌  ڕۆشنبیری ڕۆژ ئاوا  له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ و وه‌هه‌روه‌ها له‌ مه‌یدانی  په‌یوه‌ندیش دا.

 ئه‌مه‌ش ده‌گڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی  ئه‌مریکا له‌ جیهاندا  له‌ ڕووی  پیشه‌سازی و  موزیك و درامکانیان و  جۆری پۆشاك  و مێدیاکانی .

   ئه‌مه‌ش وای کردوه‌ له‌ جیهان  که‌ جێ ده‌ستی  خۆی پێوه‌ دیار  بێت

بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا  سانسۆر بخاته‌ سه‌ر به‌نامه‌ و  فیلمه‌کانی  و هه‌روه‌ها موزیك له‌ جیهاندا ده‌بێت زۆربه‌ی که‌ناڵه‌ کانی جیهان دابخرێت  له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی  ده‌زگایی په‌خشی باڵا ئه‌مریکایه‌، به‌ ته‌واوی کاریگه‌ری ڕۆشنبیری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو ڕۆشنبیره‌کانی جیهان.

 له‌  ڕاستیدا ئه‌م  بیره‌ زیاتر په یوه‌ندی داره‌  به‌ ئابووری و کردنه‌وه‌ی بازاڕی  ئازاد  .

ڕۆشنبیری جیهان گیری  جیاوازیه‌کی  ته‌واوی هه یه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری نیشتمانی  له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی  ڕۆشنبیری نیشتمانی   په‌یوه‌ندی تاکه‌ که‌سه‌ له‌ سه‌ر خاکی خۆی  به‌ڵام ڕۆشنبیری جیهانی  واتا یه‌ك جلو به‌رگ یه‌ك بیر کردنه‌وی هاوبه‌ش  هه‌ست و سۆزه‌کان وه‌ک یه‌ک ده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌ما په‌یوه‌نده‌یه

‌ گه‌وره‌ جیهانییه‌ی که‌ کات و جێگا ڕه‌چاو ناکات  وه‌ك مانگی ده‌ست کرد، ئه‌نته‌رنێت،  ته‌له‌فزون ...هتد

وه‌ له‌ هه‌مان کات دا سه‌فه‌ری زۆری خه‌ڵکی له‌ ڕێگای فڕۆکه‌وه‌ نزیك کردنه‌وه‌ی ڕێگای  چه‌ند مانگه‌ به‌ چه‌ند  کاتژمێرێك.!!!!!


          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو