تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

ئیسلام و جیهان  بینی و سیسته‌م نوێ جیهانی به‌ره‌ کوێ - به‌شی سێ یه‌م

ئاماده‌كردنی: ماكوان

ده‌ووڵه‌ته‌ نه‌ته‌ویه‌کان و سیسته‌می جیهانی نوێ

نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی:

 

له‌ ڕاستیدا ئه‌و ووڵاتانه‌ی  که‌ ده‌یانه‌وێت  سه‌روه‌ری خاکی ووڵاتی  خۆیان بپارێزن ئه‌مه‌‌ له‌سیسته‌می جیهانی نوێ دا ده‌ست ناکه‌وێت واتا سنوورهیچ بایه‌خێکی نیه‌ جوگرافیای سیاسی ته‌نها له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ دیاری ده‌کرێت وه ‌له‌ هه‌مان کاتدا  جوگرافیای سه‌ربازیش ده‌ورێکی سه‌ره‌کی نامێنێت ته‌نها بازاڕی ئابوری   ووڵات ده‌پارێزێت.

ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی ووڵاتی نه‌ته‌وه‌ی کاپیتالیزم  ده‌بێته‌ سه‌نگی مه‌حه‌ك. ئه‌و تێگیشتنه‌ کلاسیکیه‌ نه‌ما بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ووڵه‌ت که‌ بتوانیت له‌ سه‌ر خاکی  خۆت ڕامیاری بکه‌یت .

له‌ دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه‌ بڕیار درا که‌ کاڵا ناوخۆیه‌کان ببنه‌ کاڵایی جیهانی  بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ یه‌ک کۆمه‌ڵگا سودمه‌ند  نه‌بێت ئه‌و ..کات به‌رهه‌م هێنان زیاتر ده‌بێت. باشترین به‌ڵگه‌ش دامه‌زراندنی بازاڕی ئه‌ورپایی یه‌کگرتو، وه‌ دامه‌زراندنی  ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی ، دامه‌زراندی دراوێکی یه‌کگرتو وه‌ك ئێورۆ وه‌ دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها ده‌مه‌زراوه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان ووڵاتاندا. وه‌ گۆڕانێکی خێرا به‌ سه‌ر ئه‌ورپایی  ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕووی سیسته‌می نوێ ی جیهانیه‌وه‌ سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکردنی له‌ ساڵی(1989) بوو. وه‌ له‌  دوای ڕوخاندنی سۆڤیه‌ت له‌ ساڵی (1991)دا واتا روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی جه‌مسه‌ری دووه‌هه‌م له‌ ناو چوو  به‌م  گۆڕانی هاوکێشه‌ سه‌ربازیه‌

پێنج ده‌سه‌ڵاتی  نوێی جیهانی دروست بوو که‌ بریتی بوون له‌( ڕووسیا،ئه‌مریکا،`چین،ژاپۆن،ئه‌ورپا) وه‌ له‌ هه‌مووی گرنگتر..ئه‌وه‌ بوو که‌ عێراق ووڵاتی کووێتی داگیر کرد. ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به

‌ سه‌رکردایه‌تی  جۆرج بۆش  توانیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و هاوپه‌یمانان کووێت ئازاد بکه‌ن . سه‌رۆکی ئه‌مریکی جۆرج بۆش ده‌ڵێت:  دامه‌زراندنی  سیسته‌می

جیهانی نوێ له و‌ کاته‌وه‌ به‌ته‌واوی سه‌ر چاوه‌ی گرت.

چڕبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیاکان

 

ده‌زگایی زانیاری  جیهانی(ئه‌نته‌رنێت):

ئه‌نته‌رنێت به‌یه‌کێك له‌ سه‌ر چاوه‌ گرنگه‌کانی جیهان گیری ده‌ژمێرێت وه‌ یه‌کێك له‌ شۆڕشه‌ پیشه‌سازیه‌کانی سه‌رده‌م داده‌نرێت. له‌م ڕێگایه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و پڕۆتکۆلانه‌ی که‌ به‌ ژماره‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت مرۆڤه‌کان سودمه‌ندن لێی وه‌ توانای په‌یوه‌ندی کردن به‌ هه‌موو خانه‌کانی ئه‌و دۆسیه‌یانه‌ی که‌  سه‌رچاوه‌ی  ئابووری و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیه‌کانی تری  ژیان، له‌گه‌ڵ ئه‌ وخزمه‌تانه‌ی که‌ پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌کریت له‌ ڕێگای ئه‌م  ته‌کنلۆژیا پێشکه‌وتوه ‌وه‌ ده‌توانریت سوود وه‌ربگیرێت له‌  خزمه‌ت گوزاریه‌کی  ئه‌نته‌رنێت.که‌ بریتئن:

‌أ-پۆستی ئه‌لکترۆنی: گه‌یاندنی ئه‌و دۆسیه‌ ژماره‌یا‌نه‌یه‌ به‌ کاتێکی  زۆر  خێرا.

ب-گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌کان: به‌ شێوه‌یه‌ک له‌م ڕێگایه‌وه‌   که‌     ده‌توانرێت به‌رنا‌مه‌کان سودمه‌ند بێت. FTP

Telnetج-

په‌یوه‌ندیه‌ دووره‌کان: ئه‌میش به‌کار دێت  بۆ په‌یوه‌ندیانه‌ی  که‌ ژماره‌یین.

Gopherد-

جوفر: دوسیه‌ی  زانیاری  ڕێکخراوه‌ که‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و  پڕۆتۆکۆلاتانه‌ ڕێگا پێدراوه‌ بۆ به‌ یه‌ك گه‌یاندنی زانیاریه‌ گرێدراوه‌کان.

ز-کۆمه‌له‌ی هه‌واڵ یان ماڵپه‌ڕ:

 ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی  هه‌واڵ و زانیاریانه‌یه‌ که‌ ڕۆژانه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ .....هتد

World Wide Webح-

 ماڵپه‌ڕی سه‌راسه‌ری  جیهان یان جاڵ جاڵۆکه‌ی جیهانی فراوان:

ئه‌میش پێداویستی هه‌موو  دامه‌زراوه‌  سه‌راسه‌ریه‌کانی جیهانه‌ .

 

بازرگانی ئه‌لکترۆنی

 

له‌م ساڵانه‌ی کۆتای سه‌ده‌ی بیستدا بازرگانی ئه‌لکترۆنی له‌ جیهاندا  قانزاجێکی باڵای به‌خۆیه‌وه‌ بینی. وه‌ شۆڕشی پیشه‌سازی  ئه‌و نمونه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینی وه‌ ئاسانکارێکی  باش بوو بۆ خه‌ڵکی  له‌ هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌م  جیهاندا به‌کار ده‌هێنرا.

 به‌تایبه‌تی له‌ ڕووی  ته‌له‌فۆنی ده‌ستیه‌وه‌ .

ڕایه‌ڵه‌ی میدیایی گه‌ردوونی:

 دروست بوونی  ئه‌ ڕایه‌ڵانه له جیهاندا  بۆ گۆستنه‌وه‌ی  زانیاری و هه‌واڵ له‌ سه‌راسه‌ری جیهاندا وه‌ك ئه‌م ڕایه‌ڵانه(سی ئێن ئین) و (بی بی سی) (جه‌زیره‌) زۆری تریش  وه‌ نزیک بونه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ ڕێگایی ڕووداوه‌کانه‌وه‌. وه‌ دروست بوونی  کۆمه‌ڵه‌ نا حوکمیه‌کان  ده‌ورو  کاریان له‌ سه‌ر جیهان. وه‌ له‌ هه‌موو گرنگتر سیسته‌می  ژماره‌ییه‌(دیجیتاڵ).

تێبینی: 

خوینه‌ری به‌رێز له‌ڕووی  ته‌کنیکی  ئه‌وبه‌رنامه‌نه‌ی که‌ ئاماژه‌م بۆ کرد من زانیاری باشم نه‌بوو له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی و که‌میه‌تیه‌که‌ی   ته‌نها وه‌ک زانیاری  من  ئاماژه‌م بۆ کردوه‌   بابه‌ته‌که‌ی من  ته‌نها لێکۆڵینه‌ویه‌ له‌ سه‌ر ده‌مه‌زراندنی سیسته‌می جیهانی نوێ.!

وه‌ بۆ وه‌ر گرتنی زانیاری  سوودم له‌م سه‌ر چاویه‌ وه‌رگرتوه‌!

Giddens, Antony, The third Way:The Renewal of Social Demoocracy Polity press 1999.

  ئه‌م سه‌رچاوه‌  به‌زمانی  نه‌رویژی  بڵاو کروه‌ته‌وه‌ .

          

صفحات سایت

پیچک