تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

ئیسلام و جیهان  بینی و سیسته‌م نوێ جیهانی به‌ره‌ کوێ - به‌شی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: ماكوان

   به‌شی دووه‌م

 

John Balis and  Steve smith (eds)The Globaliztion of World Politics,and introduction to internatonal Relations,  London: Oxford Universtity Press, 1997,P.15

 

العولمة تعنی: تکثیف العلاقات الاجتماعة عبر العالم حیث تترابط

الاحداث المحلیة المتباعیدة بطریقة وثیقة کما لو کانت تقع فی مجتمع واحد.

 

خوێندنه‌وه‌یه‌کی  ئایدیالی بۆ سیسته‌می جیهانی نوێ(جیهان گیری):

ئه‌گه‌ر له‌ ڕووه‌  ئه‌ندێشه‌یه‌که‌یه‌وه‌ سه‌یری بکه‌ین هه‌موو پێکهاته‌کانی به‌ کاڵاو باڵان .

ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی که‌ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌کات پێشکه‌شی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی جیهانی بکه‌ن .مه‌به‌ستاکانیش برتین:

 

یه‌که‌م:کردنه‌وه‌ی بازاڕێکی  جیهانی کراوه‌ که‌  بریتی بێت له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌کان و فابریکه‌ کانی جیهانی  تا وای لێ بێت تاکه‌ که‌سه‌کان و کۆمه‌ڵگاکانیش به‌شداربن بازاڕێکی یه‌کگرتوی جیهانی دروست بکرێت تانزیك بوونه‌وه‌ی جۆری نه‌ته‌وه‌کان و شارستانیه‌ته‌کان و ڕۆشنبیره‌کان و بیری جیاواز کۆکردنه‌وه‌  ئه‌وان و ئولفه‌ت گرتن به‌یه‌که‌وه‌ تا پیوه‌ندیه‌کی باش دروست ببێت.

 

 

دووهه‌م : برتیه‌ له‌ گیشتن به‌ یه‌کی مرۆڤه‌کانی جیهان یه‌کسانی له‌ نێوانیانداو  بڵاو کردنه‌وی داد په‌روه‌ری و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی گوزه‌ران و به‌ پیاده‌ کردنی  دیموکراتی وه‌ ڕێز گرتن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ تا وای لێ دێت خۆشه‌وستی و به‌زه‌یی ده‌که‌ویته‌ نێو خه‌ڵکی و میلله‌تانی جیهان.

سێیه‌م: بریتیه‌ له‌وه‌ی  دامه‌زراندنی جیهانێکی  یه‌کگرتو له‌ ڕێگای که‌رت بونه‌وه‌ (جنس،سێکس) تا مرۆڤه‌کان  وا هه‌ست بکه‌ن که‌ هه‌موو سه‌ر به‌یه‌ك کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تین وه‌ پشگیری جیهان بکه‌ن له‌ هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ ڕوو به ‌ڕووی جیهان ده‌بێته‌وه‌.

هه‌موو تواناکان بخنه‌ گه‌ڕ بۆیارمه‌تی دانی ده‌وڵه‌ته‌کان وچالاکیه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا  دروست بێت.

 

چواره‌م : بریتیه‌ له‌ نه‌هێشتنی ده‌مار گیری له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا و پاکردنه‌وه‌یان له‌ نه‌ژاد په‌رستی و سه‌یر کردنی هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌یه‌ك چاو بێ جیاوازی وه‌ له‌م ڕێگایه‌وه‌ ناسنامه‌ یه‌کی  جیهانی بۆ خه‌ڵکی دروست ببێت.

 

پێنجه‌م و خاڵی کۆتایی: بریتیه‌ له‌ کۆکردنه‌وه‌ی جیهان له‌ سه‌ر یه‌ك تاکه‌ زمانێك که‌ مرۆڤه‌کان به‌و زمانه‌ بدوێن و وه‌هاروه‌ها به‌کار بێت بۆ هاوکێشه‌ ژماره‌یه‌کان و واتا ماتماتیک.ئه‌لیکترۆنیش.وه‌ گرنگی بدرێت به‌ دامه‌زراوه‌ی  بڵاو کراوه‌کان وپیشه‌زی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری.

 

له‌ ڕاستیدا  ئه‌مه‌ شکی تێدا نیه‌ ئه‌گه‌ر  بگاته‌ ئه‌نجام   کارێکی باشه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی جیهان ئه‌مه‌یان پێ پیاده‌ ده‌کرێت،که‌ ئازادی و یه‌کسانی ئاشتی...هتد دابین بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی؟

 

ئایا ده‌کرێت ووڵاتانی زل هێزی جیهان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان نه‌هێڵن له‌ سه‌ر ووڵاتانی بچوك تر به‌ چاوێکی یه‌کسانی و ئازادی ...هتد؟

 

وه‌ زۆر پرسیاری  تر که‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌که‌ن هه‌موو ده‌سته‌و سان ماوین له‌ به‌رده‌میاندا وه‌ ووڵاتانی  دیکتاتۆری جیهان ڕازین به‌وه‌ی که‌ مافی مرۆڤه‌کان پێشێل نه‌که‌ن بۆنمونه‌ مافی ئێمه‌ی کورد بده‌ن ئه‌ویش که‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ جیهان گیری ده‌کات له‌ پێش دیکتاتۆره‌کانه‌ وه‌ مافی  ئێمه‌یان خوارد؟!.

ئێستایش ده‌یانه‌وێت  ئاستی ڕۆشنبیری جیهانی سێیه‌م به‌رز بکه‌نه‌ وه‌ تا کاڵاکانی خۆیان به‌ سه‌رماندا  ساغ بکه‌نه‌وه‌ .

ئالێره‌دا شتێکی  ناوازه‌ خۆی نیشان ده‌دات ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ مۆنۆپۆل کردنی بازاڕ و مێشکی  خه‌ڵکی!.

 

ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که‌ یارمه‌تی  ده‌رن بۆ جیهان گیری:

 

له‌ساڵی(1944) که‌ کاتێك  هاوپه‌یمانان له‌ کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا پێوستیان به‌  ئابوری و یارمه‌تی دانی یه‌کتری بوو له‌و کاته‌دا  کۆنگره‌ی (بریتون وودز) له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌سترا.بڕیاڕیان دا(44) ده‌ووڵه‌ت که‌ سندوقی دراوی جیهانی دروست بکه‌ن   وه‌ پاشان بانکی جیهانی دروست بکه‌ن به‌ و مه‌به‌سته‌ی تا نمونه‌یی ئابوریان به‌رز بکه‌نه‌وه ‌تا ببێته‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی جیهانی .

وه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م  ئه‌مریکا داوای کرد له‌ ووڵاتانی ڕۆژ ئاوا  که‌ دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌میکی   بازرگانی له‌ جیهاندا  دروست بکرێت وه‌ له‌ سه‌ر داوای ئه‌مریکا گۆنگره‌یه‌کی  هاوبه‌ش له‌  له‌نده‌ن له‌ ساڵی (1946)

 

گیرا وه‌ ئه‌م  کۆنگریه‌ له‌ جنێڤ له‌ ساڵی(1947) به‌ ته‌واوی  داڕێژرا کۆتایه‌کی له‌ پایته‌ختی کوبا  له‌ هاڤانا(24)مارس له‌ ساڵی(1948) کۆتای هات ناو نرا به‌ په‌یمان  نامه‌ی  هاڤانا یان په‌یمان نامه‌ی  بازرگانی جیهانی . هه‌ر چه‌نده‌  ئه‌م په‌یمان نامه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌  گۆڕانکاری به‌ سه‌ردا هات له‌ ساڵی (1950) که‌ له‌دوایدا(8) گۆنگره‌ی تر به‌سترا  که‌ کۆتایه‌که‌ی ساڵی (1986)دا بوو. وه‌ پاشان  به‌ ڕازی  بونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ جنیڤ بڕیاڕ درا له‌ (15) دیسه‌مبه‌ری ساڵی (1993)دا وه‌ داوای ساڵیکی تر له‌(15) ئه‌پریلی ساڵی (1994) له‌ شاری مه‌راکیش

ڕێکخراوی بازرگانی  جیهانی دامه‌زرا ده‌ست به‌کار بونی به‌ ته‌واوی له‌ ساڵی (1995)دا بوو.

 

نه‌خشه‌ی دامه‌زراوه‌ی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی:



GATT.”FOCUS”  GATT News letter,No. 107, May  1994


          

صفحات سایت

پیچک