ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

ئیسلام و جیهان  بینی و سیسته‌م نوێ جیهانی به‌ره‌ کوێ - به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: ماكوان

جیهان گیری

 بۆ شی کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌  پێوسته‌  تۆزێك وورد تر بچه‌مه‌  ناو باسه‌که‌وه‌   ره‌هه‌نده‌کانی  دیاری بکه‌ین و  به‌رو کوێمان ده‌بات ئاقاره‌که‌ی ڕو له‌کوێیه‌

تا بتوانین  له‌ مێژووی  ئه‌م  بیره‌یش تێ بگه‌ین کام تا زۆر باسێکی  به‌که‌ین

شی بکه‌ینه‌وه‌.

جیهان گیری چیه:

جیهان گیری فکرێکی  کۆنه‌ ، به‌ڵام دیارده‌یه‌کی تازه‌یه‌ وکۆکراوه‌ی هه‌موو ئه‌و  فکره‌  به‌ ناو پێشکه‌وت  و  خوازنه‌ی  گرتۆته‌ خۆ له‌گه‌ڵ..

ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ ته‌کنه‌ لۆجیایه‌ که‌ ئێستا شا ڵاوێکی بازاڕی  جیهانی داگیر کردوه‌.

 به‌ڵام  ناوی جیهان گیری ناوێکی تازه‌یه‌و کراوه‌ به‌ کاڵاو به‌باڵای ئه‌م بیره‌.

وه‌ بڵاو بوونه‌وی ئه‌م  بیره‌ به‌ فراوانی له‌ سه‌ره‌تایی ساڵه‌کانی 90

ده‌ستی  پێکرد له‌ سه‌ده‌ی بیستدا  په‌یوه‌ندیه‌کی گۆڕاوی له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری ،به‌قوڵی جیهان به‌خۆیه‌وه‌  بینیوه‌.

له‌ ڕاستیدا پێمان خۆش بێت  یان ناخۆش ‌بێت کاریگه‌رێکی خستۆته‌ سه‌ر ووڵاتانی دواکه‌وت و له‌ڕووی پیشه‌سازیه‌وه‌به‌ هه‌مان شێوه‌ ووڵاتانی به‌ ناو ئیسلامی، خه‌ڵکی موسوڵمان.

له‌ ڕاستی دا جیهان گیری(العولمة) ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ له‌ ڕووی په‌یوندیه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو له‌ڕاستیدا قوبوڵمان بێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهان گیری له‌ دووجه‌مسه‌ره‌وه‌  خۆی ده‌نوینێت..

ئه‌توانین  ناوی لێبنێن

یه‌که‌م / پۆزه‌تیف(ئه‌رێنی)

دووهه‌م/نیگه‌تیف(نه‌رێنی)

له‌م ڕوانگه‌وه‌ ده‌توانین شی بکه‌ینه‌وه‌.

 

به‌شی  یه‌که‌م

 

سه‌رهه‌ڵدانی جیهان گیری

تێگه‌یشتن له‌سروشتی جیهان گیری

هه‌ر وه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ باسمان کرد ‌ئه‌م بیره‌  له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کاندا خۆی ده‌ر خست  زۆربه‌ی زانایانی ئه‌م بواره‌ کۆك نه‌بوون له‌ سه‌ر ئه‌و زاراوه‌ی که‌ئێستا به‌کاری دێنن به‌ڵکو ناوی  (گه‌ردونیه‌ت)یان (هه‌ساره‌یی)له‌ ته‌نیشتی جیهان گیریه‌وه‌ دانا بوو.

ئه‌م بیره‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزو توانایانه‌یه‌ که‌ له‌ خۆیه‌وه‌ بگوێزریته‌وه‌ بۆ جیهان وه‌ ئه‌مه‌ش خاڵی  سه‌ره‌کی جیهان گیریه‌

یان ده‌توانین له‌ سێ خاڵدا کۆی بکه‌ینه‌وه‌

1 نه‌هێشتنی سنور

2 کۆکردنه‌وه‌ی رێکخراو پارت وکۆمه‌ڵه‌کان ...له‌ ژێر سێبه‌ری جیهان گیریدا

3 په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ نه‌هێشتنی سۆزی ناسۆنالیستی و تێکه‌ڵ بوون به‌ هه‌موو کلتوره‌کانی جیهان.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بیره‌ زۆر کۆنه، به‌ڵام ڕۆژ ئاوا زۆر ده‌مێکه‌ کاری بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ گۆڕینی ئه‌و  لۆژیکه‌ی که‌ پێشتر خه‌ڵکی کاری بۆ ده‌کرد وه‌ بیریان له‌ وه‌ کردبوه‌وه‌ که‌ چۆن بتوانن ڕێکخستنی جیهان بکه‌ن گۆرینه‌وه‌ی بیرو ڕاکان و هه‌روه‌ها له‌ ڕووی ئابووریشه‌وه‌ تا بتوانن یه‌کتری سودمه‌ند بکه‌ن به‌ واتایه‌کی تر خۆفه‌رز کردنه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو بیرو بۆچونه‌کانی  تردا که‌ ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه‌.

یه‌که‌م  ( جۆرج لودج) ده‌ڵێت جیهان گیری  بریتیه‌ له‌چڕ بوونه‌وی په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کان له‌ جیهاندا وه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ڕووداوه‌ کان له‌ گۆشه‌ نیگای جیهانه‌وه‌، واتا جیهان له‌ ناو له‌پی ده‌ستی خۆتا ببینه‌ره‌وه‌.

دووهه‌م ( رونالد روبرستون) ده‌ڵێت  جیهان  گیری  واتا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌یه ‌که‌ هه‌موو جیهان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌بستێته‌وه‌ له‌  هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا وه‌ك ڕۆشنبیری،ئابوری،ڕامیاری،ته‌کنه‌لۆژی وه‌هه‌روه‌ها ژینگه‌.

سێهه‌م  بریته ‌له‌ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی که‌ ڕێکخراوێکه‌ ڕاسته‌و خۆ  پشتگیره‌ بۆ ئه‌م فکره‌ له‌ ڕووی ئابوری بۆ ووڵاتانی دواکه‌وتو له‌ ڕووی به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌ی که‌ ئێستا جیهان سودمه‌نده‌ لێی، وه‌کاری  ئه‌م رێکخراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاستی توانای مرۆڤه‌کان به‌رز بکاته‌وه‌ تا بتوانێت کاڵا کانی بفرۆشێت.

 چواره‌هه‌م   بریتیه‌ له‌ جیهان گیری  گه‌ردوونی ئه‌مه‌ش ڕه‌چاوی هیچ سنورێک ناکات بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگا له‌ ڕووی  ڕامیاری،ئابوری،رۆشنبیری ته‌نانه‌ت مۆراڵیش.واتا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت  هیچ بایه‌خێکی نیه‌!.

 که‌واته‌ لێره‌وه‌ ده‌توانین ڕه‌هه‌ندی  مێژووی جیهان گیری دابه‌ش بکه‌ین به‌ سه‌ر چه‌ند  قۆناخێك دا.

ئه‌م  ڕه‌هه‌نده‌ مێژوویه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ سه‌ر چاوه‌ی  گرتوه‌ به‌ڵام به‌م شێوه‌ی  ئێستا گه‌شه‌ی نه‌کردوه وه‌ ده‌توانین  بڵێن  بۆچونێکی کۆمه‌ڵا‌یه‌تی ڕۆشنبیری گه‌ردونیه‌ له‌ جێگاو کاتی  خۆیدا پێوستی به‌ نه‌شو نمایه‌.

له‌ پێنج  قۆناغی  سه‌ره‌کیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌..

‌قۆناغی یه‌که‌م بریتیه‌:له‌ کۆرپه‌له‌یی

واتا قۆناغی ته‌کوین که‌ به‌رده‌وام بوو ئه‌م قۆناغه‌ له‌ ئه‌وروپا تا سه‌ده‌ی پانزده‌و نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌، گۆڕانکاریه‌کی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌ فراوانی له

‌ گۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌ی گۆشه‌نگای کاسۆلیکیه‌وه‌  وه‌ بووه‌  بیرێکی مه‌رکه‌زی جیهانی،‌ سه‌ره‌تایی جوگرافیایه‌کی پێشکه‌وت و

له‌ ڕوا‌نگه‌ی مرۆڤیه‌تیه‌وه‌ بیرێکی نوێ بوو به‌ هیومانیتزم ناوبرا  یان به‌سه‌رده‌می له‌دایک بوونه‌وه‌ ڕێکخستنه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا له‌ سه‌ر بوونیادی نه‌ته‌وه‌یی که‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تا بوو بۆ نه‌شو نماکردنی بیری جیهان گیری به‌ڵام به‌ ڕوویه‌کی تردا.

قۆناغی دووه‌م بریتیه‌: له‌ پێگه‌یشتن

 ده‌ست  پێکردنی ئه‌م قۆناغه‌  له‌ ئه‌وروپا له‌  ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه‌ تا حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی که‌به‌ گرنگترین قۆناغ داده‌نرێت که‌ کۆك بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فکریانه‌ی که‌ ده‌ووڵه‌تان  ڕێکه‌وتنامه‌ ی په‌یوه‌نده‌کانی خۆیان  به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا  گرێدا وه‌ کۆمه‌ڵیك له‌ پڕۆتۆکۆلاتی مرۆڤایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌  ئیمزا کرا وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی باش له‌ نێوان ده و‌ڵه‌تانی تری دونیا دروست کرا له‌ سه‌ر بنه‌مایی نه‌ته‌وه‌یی و جیهان و ئابوری هه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵێك کێشه‌ دروست بوو له‌ نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و دان پێدانانی ده‌وڵه‌تانی تری جیهان له‌لایان ڕۆژئاواوه‌.

قۆناغی سێهه‌م بریتیه‌: له‌ قۆناغی  ده‌رچون

ئه‌م قۆناغه‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌ ده‌ستی پێکرد تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست. بڵاوبوونه‌وه‌ی جیهان گیری له‌م سه‌رده‌مه‌دا  ناڕاسته‌وخۆ به‌ چوار ئاقاری گرنگدا‌ خۆی ده‌نوێنێت ( کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی)،

(سیسته‌می جیهانی کۆمه‌ڵگاکان)، (تێگه‌یشتن له‌ مافی تاکه‌ که‌س)،

(تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤایه‌تی) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافدان  به‌ تایبه‌ت مه‌ندی کۆمه‌ڵگا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ توانای  ژیان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی  دوو

ناسنامه‌ی جیاوازیش  بێت. لێره‌وه‌ ده‌ست  پێکردنی  خاڵی ده‌رچوونه‌ تازه‌ کردنه‌ وه‌ی فکری مرۆڤایه‌تییه‌ له‌ گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی دا . به‌ڵام ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی کۆچێکی  جیهان گیری  هه‌رچه‌نده‌ شێوه‌ی په‌یوه‌ندی په‌ره‌ی سه‌ند به‌ شێوه‌یه‌کی بێ شومار توانی گه‌شه‌یی په‌یوه‌ندی جیهان گیری  گه‌ردوونی دروست بکات وه‌ك

یاری ئۆڵمپیات،خه‌ڵاتی نۆبڵ... به‌ڵام ڕووداوی قۆناغی  جه‌نگی  جیهانی یه‌که‌م ڕویداو( عصبةالامم) دروست بوو.

                                                                           قۆناغی چواره‌م بریتیه‌:له‌ کێشه‌ی گرتنه‌ ده‌سه‌ ڵات

به‌رده‌وام  بوو ئه‌م قۆناغه‌ تا سه‌ده‌ی بیست و ساڵه‌کانی شه‌ست   جیاوازی بیرو بۆچونه‌ جیهانیه‌کان و دروست کردنی میحوه‌ری هاوپه‌یمانی و  جه‌نگی سارد و  پاشان دروست کردنی بۆمبی ئه‌تۆمی،

هه‌ڵدانی مانگی ده‌ست کرد و چوونه‌ سه‌ر مانگ، دروست بوونی  ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان‌، سه‌ر هه‌ڵدانی جیهانی سێهه م.

قۆناغی کۆتایی بریتیه‌: له‌ قۆناغی دڵنیا نه‌بوون:

 ده‌ست پێکردنی ئه‌م قۆناغه‌ له‌ شه‌سته‌کانه‌ وه‌ ده‌ست پێده‌کات  له‌دوای دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی و کیمیایی،بایه‌لۆژی . خۆکردن به‌ماڵی ڕۆشنیر‌یه‌ جیهانیه‌ کاندا وه‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی سیسته‌می مافه‌کانی مرۆڤ و گرنگی دان به‌  شارستانیه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها ڕێکخراوی پیشه‌ی و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا  پاشان ڕوخاندنی سۆڤیه‌ت و ڕوخاندنی دیواری  به‌رلین وه‌ پاشان گرنگی دان به‌سه‌رمایه‌کانی جیهان خستنه‌ گه‌ڕو  ‌ نه‌هێشتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و دروست کردنی فابریکی گه‌وره‌ پێکهاته‌که‌ی له‌ که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان و

 بڵاو کردنه‌وه‌ی  فکری کاپیتالیزمی پشتگیری کردنی وه‌ گه‌وره‌کردنی شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ هه‌موو وورده‌کاریه‌کانیه‌وه‌ له‌ڕوی  کیمایی،ئه‌لکترۆنی.په‌یوه‌ندی هه‌موو ته‌کنه‌ لۆژیاکانی سه‌رده‌م وه‌ بۆیه‌ ده‌ڵێن ئابووری پشتگیرێکی ته‌واوی جیهان گیریه‌ وه‌ فراوان کردنی بازاڕی جیهانی پێشبڕکێ کردن  تیدا(1947)له‌م ساڵه‌وه‌ توانرا بازاڕی جیهانی بۆ جیهان گیری  ئاماده‌ بکرێت وه‌ خۆسه‌پاندنی و دروست کردنی ڕێکه‌وتن نامه‌ی بازاڕی جیهانی که‌ له‌ ساڵی (1950) بریتی بوو له‌(308)بلیون دۆلار،  به‌ڵام تا ساڵی (1993)  گه‌یشته‌ (3.80) ترلیۆن له‌گه‌ڵ زیاد بوونی قه‌رزدا  ئالێره‌وه‌   بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت   که‌ بازاڕی جیهانی  پشتگیری ته‌واو وه‌ به‌ دڵنیا بوونیشه‌وه‌  بۆ جیهان گیری ئه‌م فابریکانه‌ که‌ خاوه‌نه‌کانیان  خاوه‌نی ناسنامه‌ی جیاوازن و هه‌ر ئه‌وانیشن  سه‌رکردایه‌تی جیهان گیری ده‌که‌ن واتا ده‌ست که‌وته‌ نیشتیمانیه‌کان بوون به‌ ده‌سکه‌وتی جیهانی وه‌ دروست بونی  ئه‌و کارگا‌نه‌ پێك هاته‌که‌ی

هه‌موو خه‌ڵکی ناسنامه‌ جیاوازن تا کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ پێک بێت دوور له‌ ته‌سك بیری نه‌ته‌وه‌ی له‌ دروست بوونی ئه‌م  ئه‌م بیره‌ (35.000) نوسینگه‌ دروست بووکه‌ پێکهاته‌که‌ی بریتیه‌ له‌ خه‌ڵکی ناسنامه‌ جیاواز و(170.000) به‌شی له‌ جیهاندا بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ (300) له‌ ڕێژه‌کی زۆر سه‌رسوڕماندان که‌ ده‌توانن داهاتی جیهان (%25) دابین بکات یان بڵێین پێوستیه‌کانی  جیهان دابین بکه‌ن. به‌ڵام له‌ هه‌مووی سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرینه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌  له‌ چوار ووڵاتی جیهانه‌وه‌ سه‌رچاوه ‌ده‌گرن ئه‌و ووڵاتانه‌  برتین له‌ ووڵاته‌  یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا،ژاپۆن، ئه‌ڵمان،سویسرا.که‌ نزیکه‌ی (20.000) دامه‌زراوه‌ له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یان  گرتوه‌.!

پاشان ووشه‌ی جیهان  گیری ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ ڕاستیدا له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ که‌ پێ ده‌وتریت به‌ عه‌ره‌بی(العولمة) به‌ینگلیزی پێ ده‌وترێت.....

) ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێ جیهانیه‌.......Globalization(

بریتیه‌ له‌بچوك کردنه‌وه‌ی جیهان له‌ هه‌موو ڕووه‌کانی پێداوستی مرۆڤه‌وه‌ وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌کان،ئابووری،ڕۆشنبیری.....هتد

له‌م به‌شه‌دا ته‌نها پێداچونه‌وه‌یه‌کی سانا بوو بۆ تێگیشتن  له‌ جیهان گیری پاشان ده‌مه‌وێت به‌ خوێنه‌ری ئازیز بڵێم که‌ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م بیره‌ سێ دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌کی جیهانی پشتگیری له‌ جیهان گیری ده‌که‌ن له‌هه‌موو بواره‌کانی وه‌ك سه‌ربازی،ئابووری،هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی تری .

یه‌که‌م: سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی

دووهه‌م: بانکی جیهانی

سێیه‌م: ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو