تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

بنه‌ما ئیسلامه‌یه‌کان و ئازادی ڕا ده‌ر بڕین

ئاماده‌كردنی: ماكوان

پێناسه‌ی  ئیسلام:

 

ووشه‌ی  ئیسلام  له‌ زمانی  عه‌ره‌بیدا به‌مانای  سه‌ردانه‌واندن و خۆ ته‌سلیم کردنه‌،ئاینی ئیسلامیش هه‌رئه‌م ناوه‌ی لێنراوه‌.

چونکه‌ ئه‌م ئاینه‌ خۆ ته‌سلیم کردنه‌ وسه‌ر دانه‌‌واندنه‌ بۆ خوای  گه‌وره‌ بۆ فه‌رمانه‌کانی.

بناغه‌ی  ئیسلام:

ئیسلام له‌ سه‌ر  بنه‌ڕه‌ت و  بناغه‌یه‌ کی  بنچینه‌یی  داده‌مه‌زرێت که‌ ئه‌ویش  باوه‌ڕ بوونه‌ به ووشه‌ی (لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ،مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ) .

جا  هه‌ر  که‌سێك  ووتی (لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ،مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ /

هیچ په‌رستراوێك  راست نییه‌ جگه‌ له‌ (الله‌) و محمد پێغه‌ مبه‌ر خوا یه‌  ئه‌و که‌ سه‌ موسڵمانه‌ وه‌، به‌ ووتنی  ئه‌م  ووشه‌ ئه‌ویش  مافی  ئه‌وه‌ی ده‌بێت که‌ موسڵمانان هه‌یانه‌ و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ره‌ که‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌.

هه‌روه‌ها به‌دوی ئه‌م باوه‌ڕبوونه‌یشدا کار کاردن و ئیلتیزام وپابه‌ندیی و پراتیك وجێبه‌ جێکردنی  هه‌موو ئه‌وشتانه‌ دێن که‌پایه‌می  ئیسلامیی هیناونی،تا مرۆڤ بڕوادارێکی  حه‌قیقیی  و ڕاسته‌ قینه‌ و درووستی لێ ده‌ربێت.

وشه‌ی یه‌که‌م{ لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ}مانایه‌کی  زۆری هه‌یه‌  باوه‌ڕ به‌ یه‌کتایی خوای به‌دیهێنه‌ر و دروست که‌ری  مه‌زن و  یه‌کتایی یه‌  ئه‌و له‌ زات و سیفه‌ت  و کرده‌وه‌کان و  به‌ندایه‌تیی ده‌گرێته‌وه‌، مانای ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ موسڵمان بڕوای  هه‌بێت به‌وه‌ی که‌ خوا تاکه‌و ته‌نهایه‌ و له‌ هیچ ناچێت و هێچ له‌  شێوه‌ی  ئه‌و نیه‌،له‌ هیچ دروست کراوه‌کانی  ناچێت وه‌ به‌  پێچه‌وانه‌وه‌ دروست کراوه‌کان  له‌ خوا ناچێت، هیچ یه‌کێك هاوڕه‌نگ و به‌شدار نییه‌ له‌ سیفه‌ته‌کانیدا،وه‌ که‌س ناتوانێت  دژیه‌تی  ئه‌وه‌  بکات  خۆی خاوه‌ن موڵکو داد گه‌ریه‌ و خاوه‌نی ده‌سڵاتی  ڕه‌هایه‌، توانای  به‌سه‌ر  هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

دیسان هه‌ر  ئه‌وه‌ که‌ خالق ده‌کات و رزق ورۆزیی ده‌دات و ده‌ژیه‌نێت و ده‌مرێنێت  هه‌ر له‌ توانی  خوای مه‌زندایه‌  مردوو زیندوو بکاته‌وه‌ وه‌ هه‌موو به‌ندایه‌تی و په‌رستشێکمان بۆ ئه‌وه‌ له‌ غه‌یری په‌روه‌ردگاری میهره‌بان که‌سێك شایسته‌ی په‌رستش نییه‌ وه‌ هه‌ر بۆ ئه‌ویش گه‌ردن که‌چین.

دووباره‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی بڕوا بوون به‌ خوا بڕوا بونیشه‌ به‌وه‌ی که‌ محمد به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ر و نێردراوی خوای گه‌وره‌یه‌وه‌ بڕوا بون به‌ پێغه‌مبه‌ره‌کانی پێش ئه‌و، به‌وه‌ی که‌ محمد دواین په‌یامبه‌ره‌و په‌یامه‌که‌ی ته‌واوکه‌ری هه‌موو په‌یامه‌کانی ئه‌وانه‌ وه‌ به‌ سروشت بۆی هاتۆته‌ خوارله‌ ڕێگای جوبره‌ئیله‌هوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها په‌یامه‌که‌شی تا ڕۆژی دوای ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ په‌یامه‌که‌شی بریتیه‌ له‌ قورئانی

پیرۆزوه‌ هه‌روه‌ك له‌ پێش ئه‌ویش بۆ ئیبراهیم و موسا و عیسا و داوود نێردراوه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ صوحوف و ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بور که‌ ڕه‌وانه‌ کراوه‌ بۆ ئه‌م په‌یامبه‌رانه‌.

دووباره‌ یه‌کێکی تر له‌ پایه‌ دامه‌زراوه‌کانی ئه‌یدۆلۆژیه‌ی ئیسلامی بڕوابوونه‌ به‌وه‌ی که‌ خوا خوایه‌کی دادگه‌ره‌و، ئه‌رکێك و کارێك ناسپێرێت به‌ به‌نده‌کانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و توانایان و، خواست و ئیراده‌و ویستی هه‌ڵبژاردنی پێداون و پاداشتی هه‌رمرۆڤێك به‌ پێی کرداری خۆی ده‌داته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت له‌ سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا {لا یکلف الله‌ إلا وسعها}

واتا: خوا کارو ئه‌رك ناخاته‌ سه‌ر شان و ئه‌ستۆی هیچ یه‌کێك و هیچ که‌سێك ئه‌رك به‌ هیچ که‌سێك نه‌سپێرێت مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی بێت.

وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: {ولا یظلم ربك أحدا}

واتا: خوای په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی (محمد) زوڵم و سته‌م له‌ هیچ یه‌کێك و له‌ هیچ که‌سێك ناکات.

یه‌کێکی تر له‌ بنه‌ماکانی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ئه‌وه‌یه‌ که‌ موسڵمان بڕوای هه‌بێت به‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ بێگه‌ردو ده‌سه‌ڵات دارو توانا داره‌ به‌سه‌ر زیندو کردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کاندا هه‌ر ئه‌وه‌ ژیان و مردن ده‌به‌خشێت له‌ پاشانیشدا ده‌یگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ جیهانێکی تر که‌ جیهانی دواڕۆژه‌ که‌ تێیدا پاداشتی چاکه‌و خراپه‌ تیا وه‌رده‌گیرێت به‌ گوێره‌ی گوێڕایه‌ڵی و سه‌ه‌رپێچی.

ئه‌م پایه‌ بناغه‌ی ئایدۆلۆژیانه‌ش پێیان ده‌وترێت (پایه‌کانی ئاین/اصول الدین) یان (ئایدیاو بیرو باوه‌ڕ) که‌ بریتین:

  1. ئیمان و باوه‌ڕ بوون به‌ خوای تاك و ته‌نهای به‌ صیفات و که‌مالی دوور له‌ که‌م و کوڕی کاری شه‌ڕو خراپه‌ و زوڵم و سته‌م هاوڕه‌نگی له‌ مه‌خلوق چون.
  2. باوه‌ڕ بون به‌ پێغه‌مبه‌ران و نێراوه‌کانی خوا وه‌ به‌ په‌رتوکه‌ ئاسمانیه‌کان و فریشته‌کان و به‌وه‌ی که‌ محمد دواین پێغه‌مبه‌ره‌.
  3. باوه‌ڕ بون به‌ جیهانی دواڕۆژ و پاداشت و لێپرسینه‌وه‌ و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ.

به‌ندایه‌تی و ڕێكخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی:

ئه‌گه‌ر له‌ باسه‌کانی پێشودا به‌کورتی ده‌رباره‌ی پایه‌و ئه ر‌که‌کانی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی دوابێتین له‌به‌سی داهاتودا به‌کورتی ده‌رباره‌ی لایه‌نه‌کانی یاساو سیسته‌م و ئه‌رکه‌ به‌ندایه‌تیه‌کان و ڕه‌وشت له‌ په‌یامی ئیسلامدا ده‌دوێین، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به‌ مه‌زنیه‌تی و گه‌وره‌ی ئه‌م ئاینه‌ فراوان و به‌رینه‌ شاره‌زای تیا په‌یدا بکه‌ین.

لایه‌نی ڕه‌وشتی:

په‌یه‌می ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌یه‌خی به‌ ڕه‌وشت و په‌روه‌رده‌کردنی ویژدان و ئابڕوی مرۆڤایه‌تی داوه‌ که‌ مرۆڤ ئاراسته‌ ده‌کات به‌ره‌و چاکه‌خوازی و ڕێز گرتنی مافی به‌رابنه‌ر هه‌ست کردن به‌ ئێش و ئازاره‌کانیان، سۆز و میهره‌بانی نواندن له‌ نێوانیاندا وایان لێده‌کات تا مانای مرۆڤایه‌تی له‌ دڵ و ده‌رون و پێگه‌یاندا به‌رهه‌م بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی که‌م و کوڕی لابه‌رێت قرئانی پیرۆز له‌ چه‌ند ئایه‌تێکدا بانگه‌وازی بۆ ڕه‌وشتی به‌رز کردوه‌ بانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌ی به‌ جوانتری ڕه‌وشت دواندوه‌. که‌ ده‌فه‌رموێت:

{ وإنك لعلی خلق عظیم}.

واتا: به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر خوڕه‌وشتێكی به‌رزو گه‌وره‌یت.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێت: { إنما بعثت لاتمم مکارم الأخلاق}

واتا: من که‌ نێردراوم بۆ ئه‌وه‌ نێردراوم که‌ ڕه‌وشتی به‌رزو شیرین بنیاد بنێم و پێتانی بگه‌یه‌نم.

لایه‌نی به‌ندایه‌تی:

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموموێت:

ِنَّنِی أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِی وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِی}

واتا: به‌ر له‌هه‌ر شتێك بازانه‌ که‌ منم خوای تاك و تانهام و هێچ خوایه‌ك و په‌رستراوێکی تر جگه‌ له‌من شایه‌نی په‌رستن نیه‌ هه‌ر من خوام،که‌واته‌ بمپه‌رستن و به‌ندایه‌تیم بکه‌ن و نوێژ بۆ یادی  من بکه‌ن و به‌جێی بێنن.

جا هه‌ر وه‌ك چۆن ئیسلام  بناغه‌ی و بنچینه‌کانی  باوه‌ڕی داناوه‌، هه‌ڵساوه‌ به‌ چاره‌سه‌رکردنی  کاروباره‌کانی بیر و چه‌قاندنی چه‌ندین بنچینه‌ی  دروست و سه‌لامه‌تی ده‌رونی و ڕه‌وشتی که‌ هه‌ڵقوڵاوی ناخی ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا، که‌ په‌یوه‌ستو ڕێکخستوه‌له‌ نێوانی  تاك مرۆڤه‌کان و کۆمه‌ڵدا.

 بۆ ئه‌م  مه‌به‌سته‌ ئه‌رکی  پێ سپاردوین تا  نوێژ وڕۆژو حه‌ج و قۆربانی هه‌ر بۆ ئه‌و بکه‌ین که‌ خوای تاك ته‌نهایه‌ و خۆمان بپارێزین له‌ پیس و شه‌هه‌واتاکانی دنیا و دنیا ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکانی تر که‌ دیاری کراون...هتد.

 چاودێری له‌ ته‌ندروسیه‌کانی مرۆڤ:

که‌واته‌  ئیسلام فێری کردوین  که‌ ته‌نانه‌ت چاودێری  له‌شه‌ی خوامان بکه‌ین تا کۆمه‌ڵگه‌ یه‌کی باش و ته‌ندروست  بنیاد بنێین خوای  گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت :

{ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّیَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ.....}

واتا :( ئه‌ی  پێغه‌مبه‌ر ) تۆ پێیان بڵێ خوامن هه‌موو جۆره‌  کارێکی  خراپ و زشتی  قه‌دغه‌ کردوه‌، ئه‌گه‌ر به‌ ئاشکراو به‌ په‌نهانی بێت هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌.

به‌گشتی  ئه‌م چه‌مکه‌ ئه‌وه‌مان فێر ده‌کات  تا بتوانین به‌  به‌ مێشکی  ساغ و له‌شه‌ی باش له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بێنه‌ ناو هه‌موو کایه‌کان !.

ڕێزلێنان له‌ مافی مرۆڤ:

ئیسلام گرنگی و به‌یه‌خێکی زۆری داوه‌ به‌تاك و به‌ماف و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ڕێزی که‌سایه‌تی وی چ نێر و چ مێ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت:

{ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِی الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّیِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِیرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِیلاً}

واتا: ( ئێمه‌ ڕیزو حورمه‌تمان له‌ ئاده‌میرزاد  گرتوه‌ هه‌ڵمان گرتوون له‌ وشکایی و ده‌ریاداو له‌ خۆراکێکی خۆش وبه‌تام  ڕزق و ڕۆزیمان پێ به‌خشیون، وه‌ هه‌روه‌ها ڕێزی ئه‌وانمان داوه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری دروست کراوه‌کانی تر که‌ درستمان کردوون.

وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك  جیاوازی  له‌نێوانی  نێر و مێ نابینرێت له‌  مافی  پاداشت و سزادا خوای  گه‌وره‌ ده‌فرموێ له‌م باره‌یه‌وه‌

{ إِنَّ الْمُسْلِمِینَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِینَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِینَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِینَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِینَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِینَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِینَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِینَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِینَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِینَ اللَّهَ كَثِیراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِیماً}

واتا: به‌ڕاستی بۆ پیاوانی موسڵمان وه‌ ژنانی موسڵمان و وه‌ پیاوانی بڕوادارو وه‌ ژنانی بڕوادار، پیاوانی فه‌رمانبه‌رو ژنانی فه‌رمانبه‌ر وه‌ پیاوانی ڕاست بێژ و  ژنانی ڕاست بێژ، پیااوانی خۆڕاگرو ژنانی خۆڕاگر، پیاوانی له‌ خوا ترس و ژنانی له‌ خوا ترس، پیاوانی سه‌ده‌قه‌ ده‌رو ژنانی سه‌ده‌قه‌ده‌ر، پیاوانی به‌ڕۆژو ژنانی به‌ڕۆژو، پیاوانێك که‌ داوێنی خۆیان به‌پاکی ڕاده‌گرن و ژنانێك که‌ داوێن پاکن، پیاوانێك که‌ زیاد یادی خوا ده‌که‌ن و ژنانێک که‌ زۆر زکری خوا ده‌که‌ن، خوا لێخۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌ بۆ گشتیان ئاماده‌ کراوه‌.

لێره‌دا گۆمانی  ئه‌و گوماندارانه‌ به‌تواوه‌تی  ده‌سڕێته‌وه‌  که‌ ده‌ڵێن مافی  پیاو ژن وه‌ك یه‌ك نین.

سیسته‌می  کۆمه‌ڵایه‌تی :

ئیسلام  په‌یامێکی  کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ئامانجی بنیاتنانی  کۆمه‌ڵگایه‌کی  هه‌روه‌زی یه‌کگرتوه‌ و یه‌کانگیره‌، کۆمه‌ڵێك  دروست ده‌کات که‌ تاکه‌کان یه‌کسانن له‌ به‌رانمبه‌ر  ماف وئه‌رکه‌کاندا به‌ دروست کردن و ئاراسته‌ کردنیان بۆ خۆشه‌ویستی و سۆزو میهره‌بانی، هه‌ره‌وه‌ز کاری و ده‌ست گیرۆی  یه‌ك ترین.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:

{ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ}

واتا :.....ئه‌ی مۆسڵمانان، ده‌ست و پشتی یه‌کتریو یاریده‌ده‌ری یه‌کتر بن له‌ سه‌ر کاری باشه‌و چاکه‌و خواپه‌رستی و ته‌قوا، هه‌روه‌ها پشتی یه‌کتر مه‌گرن بۆ کاری گوناهو تاوان و خراپه‌ و دوژمنکاری ...

پێغه‌مبه‌ر خوا ده‌فه‌مووێت:

{مثل المؤمنین فی توادهم وتراحمهم وتعاطفهم کمثل الجسد إذا اشتکی منه‌ عضو تداعی له‌ سائر الجسد بالسهر والحمی}

واته‌: نمونه‌و بڕواداران له‌ خۆشه‌ویستی و ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهرو سۆزی نێوان خۆیاندا چه‌شنی له‌شه‌، که‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌کانی ئێش و ئازاری هه‌بێت و بیه‌شێت ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش له‌ تاو ئه‌و ئه‌ندامه‌ تاو ده‌گرێت و ئێشك ده‌گرن.

هه‌روه‌ها ئیسلام گرنگی و به‌یه‌خیشی داوه‌ به‌ په‌ییوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێو خێزان و کۆمه‌ڵگه‌و، خێزانی به‌ بناغه‌ی بنیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی داناوه‌.

بونیادی خێزانی:

خێزان له‌دیدی  ئیسلامدا پایه‌ی بنچینه‌یی له‌ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگادا پێك دێنێت،له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئیسلام گرنگیی و بایه‌خی داوه‌ به‌ بونیادنانی و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ژن ومێرد ڕۆڵه‌کانیان، وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیانی  داناوه‌  به‌وه‌ی که‌ پێوسته‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زیی وسۆزو میهره‌بانی بێت یان ڕێز گۆڕینه‌وه‌ی نێوانیان دابمه‌زرێت.

 خوای گه‌وره‌  ده‌فه‌رمووێت:

{وَمِنْ آیَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَیْهَا وَجَعَلَ بَیْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِی ذَلِكَ لَآیَاتٍ لِّقَوْمٍ یَتَفَكَّرُون}

واتا: یه‌كێك له‌ نیشانه‌و  ئایه‌ته‌کانی خوا ئه‌وه‌یه‌  که‌له‌خۆتان نێرو مێی دروست کردوه‌  بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ هاوسه‌ری یه‌کتری  تا له‌ پانی ئه‌و هاوسه‌رایه‌تییه‌دا، ئارام و ئۆقره‌ی پێکه‌وه‌ بگرن و به‌ ئاسوده‌ی بژین جا بۆ ئه‌م کاره‌  خۆشه‌ویستی و سۆزو به‌زه‌یی خستۆته‌ نێوانتان.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر له‌م باریه‌وه‌ ده‌فرمووێت :

{ما بنی بناء فی الإسلام أحب إلی الله‌ عز وجل من التزویج}

واتا هیچ بینایه‌ك و بونیادێك نه‌نراوه‌ له‌ ئیسلامدا  که‌ به‌ئه‌ندازه‌ی  هاوسه‌ر گیری  ژن خواستن و شو کرد له‌ لای خوای گه‌وره‌  خۆشه‌ویستر بێت.

هه‌روه‌ها  ده‌بێت ڕۆله‌کانیان له‌ سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی ڕیز په‌روه‌رده‌ بکه‌ن  تا کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لیم دروست بێت که‌ ده‌فرموێت:                                  

{ وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِیَّاهُ وَبِالْوَالِدَیْنِ إِحْسَاناً}

واتا : خوای تۆ  ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر  حوکمو بڕیاری داوه‌ و فرمانی  کردوه‌ که‌ جگه‌ له‌و  که‌سێکی تر نه‌په‌رستن وبه‌ندایه‌تی بۆ که‌س نه‌که‌ن جه‌گه‌ له‌و،هه‌روه‌ها چاکه‌ له‌گه‌ڵ دایکاتن باوکتان بکه‌ن وڕوفتارتان جوان بێت له‌گه‌لیاندا.

وه‌ هاروه‌ها  ده‌فرموێت له‌ باسی چاکه‌ له‌گه‌ڵ مناله‌کاندا پێغه‌مبه‌ری ئازیز :

{أحبوا الصبیان وارحموهم، وإذا وعدتموهم شیئا ففوا لهم، فإنهم لا یدرون إلا إنکم ترزقونهم}

واته‌: منداڵانتان خۆش بوێت و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ن و به‌زه‌ییتان بۆیان بجوڵێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی شتێکیشتان پێدان وه‌فا بکه‌ن به‌ڕاپه‌ڕاندنی شته‌که‌ بۆیان، چونکه‌ هیچ نازانن و ته‌نیا چاویان له‌ده‌ستی ئێوه‌یه‌ ڕزق و ڕۆزیان بده‌ن.

ئیسلام هه‌روه‌ك نه‌فه‌قه‌و خه‌رجی کێشانی منداڵانی بچوکی له‌سه‌ر باوکان پێویست کردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بێده‌سه‌ڵاتن له‌ نه‌فه‌قه‌و خه‌رج کێشانی خۆیان، به‌وجۆره‌ش نه‌فه‌قه‌و خه‌رجکێشانی باوکانیشی پێویست کردووه‌ له‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانیان له‌کاتی بێده‌سته‌ڵات بوونیان له‌نه‌فه‌قه‌و خه‌رج کێشانی خۆیان.

 

مافی دراوسێ:

بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خێزان ببه‌سترێت به‌ خێزانه‌کانی تره‌وه‌و، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ساختاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی پته‌ودابمه‌زرێت، ئیسلام وه‌سیه‌ت و ڕاسپێری کردووه‌ له‌سه‌ر دراوسێ و ، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵی چاك و، پاراستنی مافه‌کانی: له‌م باره‌یه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمێت:

{ مازال جبریل یوصینی بالجار حتی ظننت أنه‌ سیورثه‌}

واته‌: به‌رده‌وام جوبره‌ئیل وه‌سیه‌تی پێده‌کردم له‌سه‌ر دراوسێ، ئیدی وام گومان ده‌کرد که‌ ئیرس و میراتی لێده‌بات.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی:

{من کان یؤمن بالله‌ والیوم الاخر فلیحسن ألی جاره‌ ومن کان یؤمن بالله‌ والیوم الاخر فلیکرم ضیفه‌، ومن کان یؤمن بالله‌ والیوم الاخر فلیقل خیرا أو لیصمت}

واته‌: هه‌رکه‌سێ بڕوای به‌ خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه‌، به‌له‌گه‌ڵ دراوسێی خۆیدا ڕافتاری چاك و جوان بێت، هه‌رکه‌سێکیش باوه‌ڕی به‌ خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ به‌ ڕێز له‌ میوانی خۆی بگرێت، ئه‌و که‌سه‌یش بڕوای به‌ خواو به‌ ڕؤژی دوایی هه‌یه‌ به‌ شتی خێر بڵێت یا با بێده‌نگ بێت.

سیسته‌می  سیاسی :

ئه‌م سیسته‌مه‌  پاش  ڕێکخستن کۆمه‌ڵایه‌تی  به‌ ووردی  ڕێکخستوه‌،  سه‌ره‌کی ترین به‌شه‌  له‌ بنه‌ماکانی   ئیسلامیدا .

 خوای گه‌وه‌ره‌ ده‌فرمووێت :

{ وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِینَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ}

واتا ئه‌ی موسڵمان  په‌نا مه‌به‌نه‌ به‌ر  ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ستمکارن سته‌م ده‌که‌ن مه‌چنه‌ ژێر باڵی ئه‌وان ئه‌و ده‌م ئاگر  ده‌تان سوتێنێت.

 له‌م باره‌یه‌ پێغمبه‌ر ده‌فرمووێت:

 ‏كانت ‏ ‏بنو إسرائیل ‏ ‏تسوسهم الأنبیاء....

 واتا : پێغمبه‌رانی   ناوه‌کانی ئیسرائیل  سیاستیان ده‌کرد  بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ به‌رێگاوه‌ به‌رن ئه‌رك وپێوستکانیان له‌ ڕێگای سیاسه‌ته‌ وه‌بوو.

 وه‌ له‌  به‌شه‌کانی سه‌روه‌  به‌ گوێره‌ی پێویست  سیاسه‌ت ڕوونمان کردۆته‌وه‌.

سیسته‌می ئابوری :

بواری ئابوری لایه‌نێکی  گرنگه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تی دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیسلام  ئه‌م بواره‌ی  ڕێکخستوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ یش موڵکایه‌تیی تایبه‌ت و گشتی، موڵکایه‌تی ده‌ووڵه‌تی حه‌ڵاڵ کردوه‌  ڕێگایی به‌م جۆره‌ موڵکایه‌تیانه‌ داوه‌، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌  شت شاردنه‌وه‌ و مۆنۆمپۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی  سه‌رمایه‌داری  قه‌ده‌غه‌ کردوه‌ .

خوای گه‌وره‌ چه‌ند  سیسته‌مێکی بۆ داناوه‌  که‌ ده‌فه‌رمووێت:

وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَیْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا}

واتا: خوا کڕین و فرۆشتنی  حه‌ڵاڵ کردوه‌ ڕیباو سودی حه‌رام وقه‌ده‌غه‌ کردوه‌.

وه‌هه‌روها ده‌فرموێت : كَیْ لَا یَكُونَ دُولَةً بَیْنَ الْأَغْنِیَاء مِنكُمْ

واتا: بۆ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و دارای ته‌نها له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌داره‌کاندا خڕ نه‌بێته‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ مۆنۆمپۆل نه‌بێت له‌ داهاتودا له‌باسی دادگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئیسلامدا به‌ درێژی باسی مه‌سه‌له‌ی ئابوری ده‌که‌ین وه‌ له‌باسی سیسته‌می نویی جیهانیدا زیاتر ڕوونده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئیسلام تێکڕای خه‌ڵکیشی به‌ یه‌کسان و به‌ به‌رانبه‌ر داناوه‌ له‌ پێداویستیه‌کانی ژیاندا، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای کۆشش و ته‌لاشی مرۆڤه‌کان بۆ هه‌وڵدانی خۆیان.  وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:

 {... فَامْشُوا فِی مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَیْهِ النُّشُورُ}

واتا: ئێوه‌ به‌ کون و قوژبن و به‌رزایی و نزماییه‌کانی زه‌ویدا بگه‌ڕێن له‌ ڕزق و ڕۆزی و به‌رهه‌مه‌کانی بخۆن و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ بکه‌ن چونکه‌ دروست کراوه‌کان هه‌مووی ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ لای ئه‌و.

سیسته‌می دادگایی:

ئیسلام دادگای له‌ به‌رپرسیاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داناوه‌، وه‌ فه‌رمانی پێداون به‌ حه‌ق و ڕاست و دروستی تا دادگه‌ری و دادوه‌ری بچه‌سپێت مرۆڤی بێتاوان هه‌تا به‌ڵگه‌ و ئیدانه‌ی تاوانبارکردنی ده‌سه‌لمێت هه‌ر بێتاوانه‌، هه‌روه‌ها نابێت بێتاوانێك به‌ تاوانی تاوانبارێك بسوتێت یان ده‌ستگیر بکرێت.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: {وَأَنِ احْكُم بَیْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ...}

واتا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ نێوانی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا حوکم بکه‌ به‌وه‌ی که‌ خوای ناردوواتا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌ نێوانی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا حوکم بکه‌ به‌وه‌ی که‌ خوا ناردوێتی (واته‌ به‌ قورئان)...

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یاسای دادگایی داناوه‌و، دادگایی به‌ بنچینه‌یه‌ك له‌ بنچینه‌کانی پاراستنی کۆمه‌ڵ ژماردووه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت:

{ وَلَكُمْ فِی الْقِصَاصِ حَیَاةٌ یَاْ أُولِیْ الأَلْبَابِ...}

واتا: ئه‌ی خاوه‌ن ئه‌قڵ و هزرو هۆشمه‌نده‌کان حوکمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و له‌یایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی ئێوه‌دایه‌.

سیسته‌می جیهادو خه‌باتگێڕی:

ئه‌م سیسته‌مه‌ ئیسلام به‌ سیسته‌می جیهادو خه‌بات دایناوه‌ بۆ داکۆکی کردن له‌ ئایدیاو بیرو باوه‌ڕی حه‌ق و ڕاستی و ڕێزو که‌رامه‌ت و نیشتمان، بۆ به‌ره‌بگاری و به‌رهه‌ڵست کردنی زۆرداران وه‌ مل هوڕان و سته‌م کاران بۆ ڕزگار کردنی مرۆڤ له‌ گومڕاییو چه‌وت ڕه‌وی تا کۆمه‌ڵگا له‌یه‌ك نه‌ترازێت.

خوای گه‌وره‌ قانونی داناوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموێت:

 {انْفِرُواْ خِفَافاً وَثِقَالاً وَجَاهِدُواْ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِی سَبِیلِ اللّهِ...}

واتا: بۆ جه‌نگین له‌ دژی خوا نه‌ناسان بارسووك و ئاماده‌و پڕچه‌ك بچنه‌ ده‌رێ (واته‌ به‌ له‌شکری پیاده‌و سواره‌ی ئاسان یا سه‌نگین) و، له‌ ڕیگای خوادا به‌ ماڵ و گیان جیهادو خه‌بات بکه‌ن و بجه‌نگن.

هه‌روه‌ها بانگه‌وازیش بۆ ئاشتی و لێکگه‌یشتن ده‌کات و ده‌فرموێت:

{ وَإِن جَنَحُواْ لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ....}

واتا: ئه‌گه‌ر دوژمنان ده‌ست و باڵیان ڕاکێشا بۆ ئاشتی، تۆیش باڵی بۆ ڕابکێشه‌و له‌سه‌ر خوا پشت ببه‌سته‌و کاری خۆت به‌و بسپێره‌...

هه‌روه‌ها فه‌رماندان به‌ چاکه‌و ڕێگری کردن له‌ خراپه‌یشی فه‌رزو پێویست کردووه‌، له‌بۆ چاك کردنی کۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی له‌ فه‌سادو خراپه‌کاری و هه‌ره‌سهێنان، هه‌ڵسان به‌م کاره‌یش له‌ ڕێگای کاری تاکیی یاخود پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌و چه‌ند ڕێکخراوه‌ یا ڕۆژنامه‌و هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندن چ بینراوییه‌کان و چ بیستراوییه‌کان و نمونه‌کانی تری ئه‌م هۆکارانه‌.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:

{ وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ یَدْعُونَ إِلَى الْخَیْرِ وَیَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَیَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}

واتا: به‌ له‌ ئێوه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێك بێت به‌نگه‌واز بۆ خێرخوازی بکات و، فه‌رمان بده‌ن به‌چاکه‌و ڕێگریی بکه‌ن له‌ خراپه‌، چونکه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ سه‌رکه‌وتوون.

ئه‌مانه‌ بوون گرنگترینی بنه‌ماکان له‌ په‌یامی ئیسلامییدا، که‌ من پێم خۆش بوو به‌ پوخته‌یی و به‌کورتیی له‌م بابه‌ته‌مدا پێناسه‌یان بکه‌م و به‌ خوێنه‌رانیان بناسێنم.

          

صفحات سایت

پیچک