ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

بنه‌ماکانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

ئاماده‌كردنی: ماكوان

ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م بنمایه‌نه‌ڵێك دێت:

یه‌که‌م: گه‌ل {ئومه‌ت}

دووه‌م:یاسا

سێیه‌م :ده‌سه‌ڵات

چواره‌م:سه‌روه‌ری

*له‌ فیكری ئیسلامیدا زه‌مین مه‌رجێك نییه‌ بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، وه‌لێ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر زه‌ویه‌ك پێك ئه‌هێنرێ كه‌ خه‌ڵكی تیا نیشته‌ جێ بووبن

كه‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ش هه‌بوون، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌درێت كه‌ ده‌وڵه‌تیان بۆ پێك بهێنرێ و له‌ چوار چێوه‌ی یاسای ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه‌

 فه‌رهه‌نگی خۆی به‌م خه‌ڵكه‌ بناسێنێ، واته‌ به‌و مانایه‌: ئیسلام كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی خوداییه‌ و بۆ به‌شه‌ریه‌تیش هاتووه‌، وه‌ ته‌نها له‌ چوار چێوه‌ی حوكمه‌تێكیشه‌وه‌ ئه‌كرێت كه‌ سه‌رو به‌ری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ ناودا به‌ چاكی له‌ ئیسلام حاڵی بكرێت.

كه‌واته‌ زه‌وی ناكه‌وێته‌ مه‌رجی كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، بگره‌ زه‌وی ئه‌بێته‌ مه‌رجێك بۆ درووست بوونی ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌ت درووست نابێت له‌ سه‌ر زه‌ویه‌ك نه‌بێت كه‌ تاكو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی تیا نیشته‌ جێ نه‌بێت، بۆیه‌ ده‌گوترێت: ده‌وڵه‌تی پێغه‌مبه‌ر [صلى الله علیه وسلم] له‌ مه‌دینه‌ درووست بوو، یان ده‌وڵه‌تی ئومه‌ویه‌كان له‌ شام درووست بوو، یان ده‌وڵه‌تی فیرعه‌ونه‌كان له‌ میسر درووست بوو...هتد. سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی پێغه‌مبه‌ریش [صلى الله علیه وسلم] له‌ مه‌دینه‌ ده‌وڵه‌تێك بوو له‌ شارێك رِه‌گی خۆی داكوتا كه‌ پێی ئه‌گوترا مه‌دینه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ی په‌رته‌وازه‌و خۆ خۆر بوون، سه‌د سالڕ بوو كه‌ شه‌رِ له‌ نێوان ئه‌وس و خه‌زره‌جدا هه‌بوو، به‌ڵام به‌ درووست كردنی ئه‌و حوكمه‌ته‌، چونكه‌ پرِۆژه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ بوو نه‌ك ده‌سه‌ڵات، زۆر به‌ئاسانی ئه‌و خوێنه‌ی نێوان ئه‌م دوو تاقمه‌ی وشك كرد، نه‌ك هه‌ر وشك بوونیش بگره‌ بوون به‌ برای یه‌كترو ژن و ژن خواستنیان ده‌گه‌ڵ یه‌كدا برِیاردا.

خاڵی دووه‌م له‌ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورِئان ئه‌بێته‌ پایه‌یه‌ك له‌ پایه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش له‌م هه‌قیقه‌ته‌ قورِئانیه‌ وه‌ر ئه‌گیرێت كه‌ ده‌فه‌رموێت: [كانَ النّاسُ اُمّه‌ً واحِدَه‌ً فَبَعَث اللهُ النّبیِّین مُبشِّرینَ ومُنذِرینَ وانْزَڵ مَعَهُم الكِتابَ بالحقِّ لِێحْكُمَ بینَ الناسِ فیما اخْتَڵفُوا فیه ... ][ البقره‌ /213] واته‌: (له‌ سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی خه‌ڵكیدا دوای قۆناخه‌كه‌ی نوح) خه‌ڵكی، یه‌ك ئوممه‌ت بوون و خاوه‌نی ته‌نها بیرو باوه‌رِی یه‌كتاناسین بوون، (به‌ڵام به‌ره‌ به‌ره‌ لایاندا) خوایش وێڵی نه‌كردن و پێغه‌مبه‌رانی رِه‌وانه‌ كرد، تا مژده‌ ده‌رو ترسێنه‌ر بن بۆیان، وه‌ كتێبی پیایاندا ناردووه‌، بۆ رِوون كردنه‌وه‌ی هه‌ق و رِاستی، تا له‌ نێوان خه‌ڵكیدا فه‌رمانرِه‌وایی دادوه‌رانه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌ بۆته‌ كێشه‌یان و رِاو بۆچوونیان له‌ سه‌ری جیاوازه‌.

قورِئان لێره‌ دا ئه‌وه‌مان بۆ رِوون ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ران پێكهێنراوه‌، هه‌روه‌ك هه‌ر چوار توخمه‌كه‌ی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌شی بۆ رِوونكردووینه‌ته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌ 1. ئوممه‌ت، 2. یاسا (قورِئان)، 3. حكومه‌ت (پێغه‌مبه‌ران)،4. ویلایه‌ (السیاده‌)ن كه‌ ئه‌ویش پێغه‌مبه‌ران به‌ حوكم كردنیان به‌ كتێب په‌یرِه‌ویان ئه‌كرد.

به‌م شێوه‌ چه‌مكی ده‌سه‌ڵات گرێ ئه‌درێت به‌ یاساو به‌و رِه‌وشتانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و كتێبه‌ن.

كه‌واته‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بریتیه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌وڵه‌تی بیرو باوه‌رِ، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ئیسلامی و پا به‌ند بوون پێیه‌وه‌ دا ئه‌مه‌زرێت. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له‌ سه‌ر بنه‌مای بیرو باوه‌رِی ئیسلامیه‌وه‌ پێك ئه‌هێنرێ.

وه‌ ئه‌توانین هه‌ر له‌ چوار چێوه‌ی ده‌قه‌كان و تێگه‌یشتنه‌كان و ئامانجه‌كاندا له‌ ته‌فسیری ئیسلامیش بگه‌ین بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت. هه‌ر له‌مپێوه‌ دانگه‌وه‌ ئه‌توانین بڵێین: جیهانبینی ئیسلامی (التصور الإسلامی) ته‌فسیری ده‌وڵه‌ت ئه‌كات به‌ ته‌فسیرێكی ئه‌خلاقی و ئه‌قایدی، وه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ چه‌مك و تێگه‌یشتنی ئیسلامیه‌وه‌ پێویستیه‌تی بوونی ئه‌خلاق و ئه‌قیده‌ ئاشكرا ئه‌كات.

بۆ رِوون بوونه‌وه‌ی زیاتریش ئه‌توانین بڵێین: ده‌وڵه‌ت له‌ رِوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی هه‌ق و دادگه‌ری و فه‌رمان به‌ چاكه‌و رِێگرتن له‌ خراپه‌ و چاككردنی زه‌مین و بیناكردن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و گه‌شه‌ پێدانی ژیان و بره‌و پێدانی پێك ده‌هێنرێ. ئه‌مه‌ش سه‌ر باری ئه‌مانه‌، هه‌وڵێكیشه‌ بۆ مسۆگه‌ر كردنی چاكترین ژیان بۆ به‌شه‌ریه‌ت و به‌خته‌وه‌ر بوونێكی ته‌واو بۆ مرۆڤایه‌تی. وه‌ك بۆ بانگه‌واز كردنیشه‌ بۆ یه‌كتایی خوای تاكو ته‌نیاو رِێنمایی كردنی ئینسانه‌ بۆ رِاسته‌ رِێ بوونی.

هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ش پێویست بوونی ئه‌خلاق و ئاقیده‌ی ئیسلامین. ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خواو سیره‌و ژیانی پێغه‌مبه‌ریش به‌ڵگه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن كه‌ باسمان كردن.

له‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:

(1) [إنّ اللهَ یامُرُكُم ان تُۆدّوا الاماناتَ إلى اهْلِها وإذا حَكَمْتُم بینَ النّاسِ ان تَحْكُمُوا بالعَدْل] [ النساء / 58 ] (له‌ پێشه‌وه‌ لێكمان داوه‌ته‌وه‌).

(2) [وبالحقِّ انزَلْناهُ وبالحقِّ نَزَل ... ]). [ الإسراء / 105] واته‌: ئێمه‌ قورِئانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ق و رِاستی دا به‌زاندووه‌، وه‌ بۆ چه‌سپاندنی هه‌ق و رِاستیش دا به‌زیوه‌.

(3) [الّذینَ إن مَكّنّاهُم فی الارْض اقامُوا الصلاه‌َ وآتوا الزّكاه‌َ وامَرُوا بالمعروفِ ونَهُوا عن المُنْكَر ]. ([ الحج / 41] واته‌: كه‌ ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان كردن له‌ زه‌ویدا نوێژه‌كان به‌ چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌كاتیش به‌ ته‌واوی ئه‌به‌خشن، فه‌رمان به‌ چاكه‌ ده‌ده‌ن، رِێش له‌ خراپه‌ ده‌گرن.

(4) [وَعَدَ اللهُ الّذینَ آمَنُوا مِنْكُم وعَمِلُوا الێصلحاتِ ڵێسْتَخْلِفَنّهُم فی الارْض كما اسْتَخْڵفَ الّذینَ مِن قَبْلِهِم ... ]. [ النور / 55] واته‌: خوا به‌ڵێنی دڵنیا به‌خش و ته‌واوی داوه‌ به‌ وانه‌ی كه‌ باوه‌رِیان هێناوه‌ له‌ ئێوه‌و كارو كرده‌وه‌ی چاكیان ئه‌نجام داوه‌، كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێنشین و پایه‌داریان ده‌كات له‌ سه‌ر زه‌ویدا، هه‌روه‌ك چۆن (برِوادارانی) پێش ئه‌مانی جێنشین كردووه‌.

(5) [تِلْكَ الدّارَ اڵاخِرَه‌َ نَجْعَلها للذِینَ لا یُریدونَ عُلُوّاً فی الارْض وَلا فَسادا ... ). ( القصص / 83] واته‌: جا ئه‌و ماڵی دوا رِۆژه‌مان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌ به‌رزیی و بڵندی و گه‌وره‌ییان ده‌وێت له‌ زه‌ویدا، نه‌فه‌سادو گوناهو خراپه‌.

(6) [وَما ڵكُم لاتُقاتِلونَ فی سَبیلِ الله والمُسْتَضعَفینَ مِنَ الرِّجالِ والنِّساءِ والُولْدانِ ێقولُونَ رَبّنا اخْرِجْنا مِن هذهِ القَرْێه‌ِ الڤّالِمِاهْلِها ).( النساء / 75] واته‌: ئه‌وه‌ چیتانه‌و بۆچی شه‌رێ ناكه‌ن له‌ پێناوی خوادا بۆ رِزگار كردنی لاواز كراوو چه‌وساوه‌كان، له‌ پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان، ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ رِزگارمان بكه‌ له‌م شاره‌ی كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی سته‌مكارن...

(7) [وَما خَڵقْتُ الجِنَّ والإنْسَ إلّا لِێعْبُدون ). ( الژاریات / 56 ] واته‌: من جنۆكه‌و ئینسانم درووست نه‌كردووه‌ بۆ په‌رستشی من نه‌بێت.

(8) [قَاڵ ێا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا ڵكُمْ مِنْ إِڵهٍ غَیْرُهُ هُوَ اَنْشَڕَكُمْ مِنَ الارْض وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِیهَا] هود / 61 واته‌: (ساڵح به‌ گه‌له‌كه‌ی خۆی گوت:) ئه‌ی گه‌له‌كه‌ی خۆم، گوێرِایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن جگه‌ له‌و (زاته‌) هیچ خوایه‌كی ترتان نییه‌، ئه‌و به‌رپای كردوون له‌م زه‌ویه‌دا، داوای لێ كردوون ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه‌...

به‌م شێوه‌ له‌ چه‌مكو مه‌فهومی ئیسلامی هه‌قیقه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیمان بۆ رِوون ئه‌كاته‌وه‌.

پوخته‌ی قسان سه‌باره‌ت به‌ ناسینمان به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌توانین به‌ر چاوترین بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندی به‌ ئوممه‌ت و جیهانی غه‌یره‌ ئیسلامی (كه‌ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و سرووشته‌كانیه‌تی) له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كه‌وه‌ بوه‌ستێنین:

1. ده‌سه‌ڵات له‌ ئیسلامدا له‌ كه‌سایه‌تی فه‌رمانرِه‌وا ئاوێته‌ ئه‌بێت، ده‌وڵه‌ت خۆی كه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی سه‌ر به‌خۆیه‌. وه‌ فه‌رمانرِه‌وایش ئه‌مینه‌و به‌ر پرسیاره‌ له‌ به‌جێ گه‌یاندنی كاره‌كانی له‌به‌رده‌م ئوممه‌ت و پره‌نسیپه‌كانی ده‌وڵه‌ت.

2. رِاوێژو رِێزگرتنی له‌ رِاو بۆ چوونی خه‌ڵكی: وه‌ توخمی بنه‌رِه‌تی كه‌ فه‌رمانرِه‌وا له‌ ئیسلامدا ئیعتیمادی له‌سه‌ر ئه‌كات، بریتییه‌ له‌ توخمی به‌یعه‌ت و شورِا، به‌یعه‌ت و شورِا ته‌عبیره‌ له‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی خۆیان خاوه‌ن هه‌قن له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، به‌و مانایه‌ ده‌سه‌ڵات و حوكمرِانێتی بنه‌رِه‌ته‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ رِاپه‌رِاندنی كارو باری خه‌ڵك .

عه‌لی كورِی ئه‌بو تاڵب، خوا لێی رِازی بێت، ده‌فه‌رموێ: (إنّ لی علیكم حقّاً ، ولكم علیَّ حقّ ، فڕمّا حقّكم علیَّ فالنّێیحه‌ لكم... وڕمّا حقِّی علیكم فالوفاء بالبیعه‌). واته‌: من هه‌قم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌یه‌، ئێوه‌ش هه‌قتان به‌سه‌ر منه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌قی ئێوه‌ له‌سه‌ر من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئامۆژگاریتان بكه‌م... وه‌ هه‌قی منیش به‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ وه‌فابن به‌ به‌یعه‌تتان له‌ گه‌ڵ مندا..

وه‌ له‌ قورِئانی پیرۆزیشدا مه‌بده‌ئی رِاوێژ رِوو له‌ پێغه‌مبه‌ر [صلى الله علیه وسلم] بوو كه‌ خوای پێی فه‌رموو: [وَشَاوِرْهُمْ فِی الْاَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ] [آل عمران:159] واته‌: له‌ كارو پێشهاتا پرس و رِایان پێ بكه‌، (ئه‌گه‌ر برِیارت دا كارێك ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌ خوا ببه‌سته‌.. له‌و ده‌قه‌ قورِئانیه‌شه‌ كه‌ سوود له‌ مه‌بده‌ئی رِاوێژ ئه‌بینین كه‌ حاكم ئه‌بێ رِاوێژ بكات به‌ ئوممه‌تی خۆی و رِێز له‌ رِاو بۆچوونه‌ شه‌رعیه‌كانیان بگرێت، ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ ته‌نها رِوو له‌پێغه‌مبه‌ر [صلى الله علیه وسلم] بێت، بگره‌ مه‌بده‌ئێكه‌ مسوڵمانانیش پێیه‌وه‌ ئه‌بێ پابه‌ند ببن. وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [والّذینَ اسْـتَجابُوا لربِّهم واقامُوا الصلاه‌ واَمْرُهُم شورى بینهم ... ] الشّورى/38، واته‌: ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ ده‌چن و نوێژه‌كانیان به‌ چاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، وه‌ كارو باریان هه‌رده‌م به‌ مه‌شوره‌ت و رِاوێژكارییه‌... لێره‌شه‌وه‌ دیكتاتۆریه‌تی سیاسی رِه‌ت ئه‌كرێته‌وه‌، ده‌ورێكی زۆر به‌ر چاویش ئه‌درێته‌ ئوممه‌ت له‌ ژیانی سیاسئ و وه‌ رِاستگێرِانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی، به‌ پێی به‌رژوه‌ندی گشتی یه‌كانه‌وه‌.

3. ده‌سه‌ڵات ئه‌مانه‌ت و مه‌سئولیه‌ته‌، هه‌روه‌ك له‌ قورِئاندا به‌ مه‌بده‌ئێكی سیاسی گرنگی گرتووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌مانه‌ته‌ له‌ ده‌ست فه‌رمانرِه‌واوه‌و به‌ر پرسیاره‌ له‌ به‌ رِێوه‌ بردنی كارو باری خه‌ڵكییه‌وه‌، سه‌رۆكی وڵات ئه‌بێت ئه‌مین بێ و به‌ر پرسیار بێت له‌ كارو باره‌كانی ژیانی خه‌ڵكیدا. وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [ إنّ اللهَ یڕمركُم ان تُۆدّوا الاماناتَ إلى اهْلِها وإذا حَكَمْتُم بینَ النّاسِ انْ تَحْكُمُوا بالعَدْل ][النساء / 58 ] واته‌: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێ ئه‌دات كه‌ ئه‌مانه‌ت بگێرِنه‌وه‌ ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ی، هه‌ر كاتێكیش داوه‌ریتان كرد له‌ نێوان خه‌ڵكیدا، داد په‌روه‌رانه‌ فه‌رمانرِه‌وایی بكه‌ن. پێغه‌مبه‌ریش r ده‌فه‌رموێ: [كُلّكُم راع وكُلّكُم مسۆولٌ عن رعیّته]. [ متفقٌ علیه وعن ابن عمرَ رضی اللَّهُ عنهما]. (پێشتر مانا كراوه‌)

وه‌ مه‌بده‌ئی به‌ر پرسیارێتی جێگیره‌ له‌ ده‌یان ده‌ق كه‌ باس له‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و رِێگری له‌ خراپه‌ ئه‌كه‌ن، كه‌ هانی خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ به‌ كاری ئامۆژگاری و فه‌رمان به‌ چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی له‌ خراپه‌ هه‌ڵبسن، ئه‌و هه‌قه‌ به‌ ئوممه‌ت ئه‌دات كه‌ له‌ پێشه‌واكه‌ی خۆی بپێچێته‌وه‌و رِوو به‌رِووی بێته‌وه‌ له‌ كه‌م ته‌رخه‌مییه‌كانی و له‌ خراپ به‌ رِێوه‌ بردنی كارو باره‌كانی ژیانی بپرسێته‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر بینیان كه‌ ئه‌و خه‌ریكه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌قۆزێته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌ كه‌سی، یان لادانی له‌ رِه‌وتی شه‌رعه‌وه‌، هه‌مدیس ئاگادار ئه‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ریش چاك نه‌بوو لا ئه‌بردرێت. هه‌روه‌ك به‌ر پرسیاریش ئه‌بێت له‌ به‌رده‌م خوای په‌روه‌ردگاردا.

4. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌:

پێش ئه‌وه‌ی باس له‌ یاسایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بكه‌ین، پێویسته‌ له‌ پێشدا مانای ده‌وڵه‌تی یاسایی بكه‌ین:

ده‌وڵه‌تی یاسایی بریتییه‌ له‌ كه‌سایه‌تی یاسایی، واته‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ سیاسه‌ت و له‌ ئیداره‌ دا هه‌ن ئه‌بێ مل كه‌چ بن به‌ یاساوه‌، یاسا حوكم ئه‌كات و ژێر خانووه‌كه‌ی رِێك ئه‌خات، ئه‌گه‌ر كه‌م ته‌رخه‌می تیا رِوودا، لێپێچینه‌وه‌ی تیا ئه‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن حوكم له‌ سه‌ر رِه‌وشتی تاكه‌كانه‌وه‌ ئه‌كرێت و له‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ئه‌پێچرێته‌وه‌.

ئیسلام دێت ده‌سه‌ڵات [السلطه‌] جێگیر ئه‌كات، سه‌ڵاحیه‌ته‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات دیار ئه‌كات و هه‌موو حه‌ق و مافه‌كانی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات.

له‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ مانای ده‌سه‌ڵات له‌ ئیسلامدا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌كات كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئیسلامدا بریتیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌نفیزی، به‌و مانایه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌كلیف كراوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و پاراستنی به‌ر ژه‌وه‌ندیه‌كانی، زۆر جاران پێویستی به‌ سه‌ڵاحیاتێك هه‌یه‌ كه‌ بۆی ده‌ستنیشان كراوه‌ تا رِایانپه‌رِێنێ. بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌میرایه‌تی ئه‌و ئیسلامه‌ ئه‌كه‌ن پێویستیان به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دیار كراوه‌ هه‌یه‌، تاكو بتوانن كاره‌كانی خۆیان رِاپه‌رِێنن، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئاستێكی بچووكتر له‌م ده‌سه‌ڵاته‌شه‌وه‌ بێت، هه‌ر وه‌ تره‌، بۆ نموونه‌ ده‌سه‌ڵاتی باوك به‌ سه‌ر منداڵه‌كانییه‌وه‌، ئه‌بێ چاك مامه‌ڵه‌یان ده‌گه‌ڵدا بكات و سوورِبێت له‌ سه‌ر پارستنی به‌ر ژوه‌ندیه‌كانیانه‌وه‌. به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر مافیان پێشێل بكات و هه‌قیان لێ زه‌وت بكات ئه‌وا جوامێری خۆی له‌ ئاستیاندا له‌ ده‌ست ئه‌دات و له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ لێپیچینه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت.

كه‌واته‌ قورِئان یاسایه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری یاسامان بۆ دیار ئه‌كات به‌و به‌ڵگه‌ی كه‌ خوا رِوو له‌ پێغه‌مبه‌ر [صلى الله علیه وسلم] ئه‌كات و ده‌فه‌رموێ: [إن اتّبِعُ إلّا ما یُوحى إلیَّ ] یونس / 15 واته‌: من ته‌نها په‌یرِه‌وه‌ی ئه‌و سرووشه‌ ئه‌كه‌م كه‌ بۆم هاتووه‌.

یان ده‌فه‌رموێ: [پُمّ جَعَلْناكَ على شریعه‌ مِنَ الامْرِ فاتّبِعْها ولا تَتَّبِع اهواءَ الّذینَ لا ێعْڵمُون ]. [ الجاثیه‌ / 18] واته‌: له‌وه‌ودوا ئێمه‌ تۆمان خستۆته‌ سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی رِاست و رِه‌وان، شوێنی بكه‌وه‌و لێی لا مه‌ده‌، نه‌كه‌یت شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی نه‌فامان و نه‌زانان بكه‌ویت.

یان ده‌فه‌رموێ: [... قُل ما یكون لی ان اُبدِّلهُ مِن تِلقاءِ نَفْسی ... ] یونس / 15 واته‌:... بڵێ: من ناتوانم له‌ خۆمه‌وه‌ (فه‌رمانی خوا) بگۆرِم.

یان ده‌فه‌رموێ [... وَاُمِرْتُ لأعْدِڵ بَیْنَكُم ... ). ( الشورى / 15] واته‌: من فه‌رمانم پێ كراوه‌ كه‌ دادپه‌روه‌ری له‌ نێوانتاندا به‌ر قه‌رار كه‌م.

به‌م شێوه‌یه‌ قورِئان بۆمان رِوون ئه‌كاته‌وه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌ر [صلى الله علیه وسلم] ئه‌بێ شوێن ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ بكه‌وێت كه‌ خوا بۆی برِیار داوه‌، لێریشدا ئه‌وه‌ ئاشكرا ئه‌بێت كه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی شه‌ریعه‌ت و یاسایه‌. بگره‌ به‌ جێگه‌یه‌نه‌ری یاساو شه‌ریعه‌تی خوایه‌.

5. سه‌ر به‌خۆیه‌تی قازی: خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [إنّ اللهَ یأمُرُكُم ان تُۆدّوا الاماناتَ إلى اهْلِها وإذا حَكَمْتُم بَینَ الناسِ ان تَحْكُموا بالعَدْل ... ]. [ النساء / 58] (پێشتر مانا كراوه‌)

بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر [صلی الله علیه وسلم] ده‌فه‌رموێ: [إِنَّمَا اَهڵكَ اللذینَ قَبْڵكُمْ اَنَّهمْ كَانُوا إِذا سَرَقَ فِیهم الشَّرِیفُ تَرَكُوهُ، وَإِذا سَرَقَ فِیهِمُ الضعیف ، اَقامُوا عَڵیْهِ الحَدَّ ، وَایْمُ اللَّهِ ڵوْ اَنَّ فاطمة بِنْبتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتَ لقطعت ێدَهَا ] [متفقٌ علیه عَنْ عَائِشَه‌َ رضی اللَّهُ عَنْهَا]

واته‌: گه‌لانی پێش ئێوه‌ به‌ فه‌تاره‌ت چوون، به‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی ناو دار دزی بكردایه‌، وازیان لێ ئه‌هێنا و هه‌قیان لێ نه‌ئه‌سه‌ند ، وه‌لێ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی هه‌ژارو بێ ناو دزی بكردیه‌، شه‌للاق و حه‌ددیان لێی ئه‌دا، سوێن به‌ خوا ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ی كچی موحه‌ممه‌د دزی بكات من ده‌ستی ئه‌برِم.

یان ئه‌بو به‌كری سه‌ددیق (خوا لێی رِازی بێت) ده‌فه‌رموێ: [القوی منكم عندی ضعیف حتى آخذ الحق منه، والضعیف منكم قوی حتى آخذ الحق له] واته‌: هێز دارتان له‌ لای من بێ به‌هاو بێ هێزه‌ تا هه‌قی لێ ئه‌سه‌نمه‌وه‌، بێهێزیشتان به‌هێزه‌ تا هه‌قی بۆ ئه‌سه‌نمه‌وه‌.!

بۆیه‌ قورِئان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گرێت كه‌ نابێت ته‌حاكوم به‌ تاغوت بكرێت، چونكه‌ كار به‌ده‌ستی تاغوت حاكمێكی زاڵمه‌و حوكم به‌ هه‌ق ناكات و كاریش به‌و شه‌ریعه‌ته‌ دادگه‌ره‌ ناكات.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [ اڵم تَرَ إلى الذینَ ێزْعمونَ ا نّهُم آمَنوا بما اُنزِڵ إڵیْكَ یُریدونَ ان ێتَحاكَمونَ إلى الطاغوتِ وقد اُمِروا ان ێكْفُروا بِه ]. ( النساء / 60] واته‌: ئایا نابینیت و سه‌رسام نیت له‌وانه‌ی وا نیشان ده‌ده‌ن كه‌ باوه‌رِیان هێناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ تۆ رِه‌وان كراوه‌، وه‌ به‌وه‌ش كه‌ پێش تۆ رِه‌وانه‌ كراوه‌ (بۆ پێغه‌مبه‌ران) كه‌چی ده‌یانه‌وێت رِوو بكه‌نه‌ زۆر دارو تاغوتان تا دادوه‌رییان له‌ نێواندا بكه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن. له‌ كاتێكدا فه‌رمانیان پێ دراوه‌ كه‌ باوه‌رِیان پێیان نه‌بێت.

لێره‌ دا بۆمان رِوون ئه‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر رِه‌وشت و نیزامێكی ئیسلامی پێك بهێنرێت، شكۆمه‌ندی فیكری ئیسلامیمان بۆ به‌هه‌ق ئه‌گرێت، ئه‌وه‌مان بۆ رِوون ئه‌كاته‌وه‌ كه‌وا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چۆن ئه‌توانێت كه‌ پێشه‌وایه‌تی به‌شه‌ریه‌ت بكات له‌ قۆناغه‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كاندا.

پوخته‌ی قسان:

ئێمه‌ی مسوڵمان له‌سه‌رمانه‌ كه‌ رِوو له‌ هه‌موو جیهان بكه‌ین و هانیان بده‌ین كه‌ ئیسلام بكه‌ن به‌ دین و ده‌وڵه‌ت و شارستانی، له‌ به‌رده‌م به‌شه‌ریه‌ت هیچ شتێك نییه‌ كه‌ رِزگاریان بكات ته‌نها ئیسلام نه‌بێت. بێگومان كه‌ وایش بوو ئه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووش ئه‌وه‌ ئاشكرا ئه‌بێت كه‌ ئه‌م دینه‌ ئاینێكی گه‌وره‌یه‌، كه‌ ئه‌بینن عیلم و ئه‌قڵ له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا حوكم ئه‌كات. ئه‌ لێره‌شه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ قورِئانیه‌ وه‌ رِاست ئه‌گه‌رِێت كه‌ ده‌فه‌رموێ: [وَڵقَد كَتَبْنا فی الزّبورِ مِن بعد الذكرِ انّ الارض یرثها عِبادی الصالِحون ] [الانبیاء/105 ] واته‌: به‌رِاستی ئێمه‌ له‌ كتێبی زه‌بوردا دوای زیكرو یادمان برِیارمانداوه‌ كه‌ به‌نده‌ چاكو پاكه‌كانم ده‌بنه‌ خاوه‌نی زه‌وی له‌ (دونیادا)، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا خاوه‌نی سه‌ر زه‌وی به‌هه‌شتن.

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو