تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ویه‌که‌م ده‌ستوور

ئاماده‌كردنی: ماكوان

بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بنه‌ماکانی باس ده‌که‌ین و وه‌ مه‌به‌ستیشم له‌ یه‌که‌م ده‌ستور بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گومانی ئه‌و گوماندارانه‌ ڕه‌ت بکه‌مه‌وه‌ که‌ بزانن یه‌که‌م کاری پێغه‌مبه‌ری ئازیز دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوو هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێکرد وه‌ ڕوونمان کرده‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت پیویستت به‌ سیاسه‌ته‌ لێره‌دا دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ شتێك نییه‌ له‌م دنیایه‌دا ناوی ئیسلامی سیاسی بێت به‌ڵکو ئه‌م ووشه‌یه‌ ووشه‌یه‌کی نه‌زۆك و زۆڵه‌ك و زڕه‌ ته‌نها بۆ بچوك کردنه‌وه‌ی ئیسلامه‌ ده‌یانه‌وێت خودی ئاینی پیرۆزی ئیسلام پۆلێن بکه‌ن به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ خۆیان ووتیان ئیسلامی سیاسی و وه‌ سه‌ریشیان حه‌تمه‌ن ده‌بێت بدات له‌ به‌ردی ئه‌لحه‌د به‌ڵام سیاسه‌تی ئیسلامی ئه‌وه‌یه‌ که‌ باسی لێوه‌ ده‌که‌ین و به‌بێ هیچ شه‌رم و پێچ و په‌نایه‌ك ئاماده‌ی له‌ خوانی هه‌موو مرۆڤه‌کاندا واڵای بکه‌ین.

یه‌کێك له‌ کاره‌ مه‌زنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ دوای دروست کردنی مزگه‌وت، دانانی یاسایه‌ك بوو بۆ ڕێك خستنی بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ نۆێ موسڵمانه‌ی که‌ خۆی بونیادی نابوو وه‌ نه‌هێشتنی خراپه‌و سته‌مکاری و ده‌ست درێژی له‌ نێوانیاندا وه‌ ئه‌و یاسایه‌ش به‌ گوێره‌ی فه‌رمانی خوا دانرا، بوو به‌ بناغه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و جوله‌که‌و بت په‌رستانی مه‌دینه‌ تا

هه‌مویان له‌ چوارگۆشه‌یه‌کی یاسادا کۆ بکاته‌وه‌ و له‌سه‌ری بڕۆن و دوور نه‌که‌ونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای یه‌که‌م سیاسه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیز بوو که‌ له‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا توانایه‌کی سیاسی  وا به‌دی نه‌کراوه.

 پێغه‌مبه‌ر(دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) که‌ ده‌سه‌ڵاتی که‌وته‌ ده‌ست یه‌که‌م هه‌نگاوی سیاسی ئه‌وه‌ بوو به‌ خێرای ڕێگایه‌کی وای دانا که‌ که‌س نه‌توانێت به‌ گوێره‌ی هه‌واو هه‌وه‌س ده‌وڵه‌ت به‌ ڕێگاوه‌ به‌رێت موسڵمانانی کرده‌ یه‌ك کۆمه‌ڵ تا هه‌موو پێویستیه‌کانی ژیانیانی له‌ده‌ست بێت و کردارو کرده‌وه‌ی ناو گه‌ڵ ڕێك بخه‌ن و به‌ڕیوه‌ی به‌رن.

هه‌ر گه‌لێك له‌ ناو خۆی کارو باری به‌ چاکی و به‌ گوێره‌ی یاسای خوا به‌ڕێوه‌ نه‌برد کاره‌که‌یان ده‌شڵه‌ژێت بێگانه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ده‌شکێ و پرژو بڵاویان ده‌کاته‌وه‌.

یاسای ده‌ستوری ئیسلام هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ که‌ دامه‌زرا جیاوازی نه‌کرد له‌ نێوانی پیاو و ژن و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بێده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارو بێ ئاین و موسڵمان و جوله‌که‌.

مافی جوله‌که‌کانیشی به‌ ته‌واوی دیاری کرد له‌ژێر سێبه‌ری ئیسلام بونه‌وه‌ یه‌ك ناوی ڕۆم و عه‌جه‌م و حه‌به‌ش وون بون و نه‌مان به‌ هه‌مویان ده‌ووت گه‌لی ئیسلام.

جارێکیان کۆمه‌ڵێك له‌  موسڵمانان کۆ بوونه‌وه‌ له‌ مه‌دینه‌، وویستان سه‌لمانی فارسی به‌ سوکی ناو بێنن، هه‌ریه‌که‌یان خۆی و باوو باپیرانی هه‌ڵدایه‌وه‌ شانازیان به‌ نه‌سه‌بی خۆیانه‌وه‌ ده‌کرد تاکو هاتنه‌ لای سه‌لمانی فارسی و لێیان

پرسی تۆ کوڕی کێیت؟ ئه‌ویش ووتی من کوڕی ئیسلامم، به‌و ڕسته‌یه‌ هه‌مویان شه‌رمه‌زارو بێده‌نگ بوون.

کاتێك که‌ ئیمامی عومه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌لمانی بیست ده‌ستی کرد به‌ گریان ئنجا هاواری کرد سه‌لمان ڕاستی گووت منیش کوڕی ئیسلامم ئه‌م ووته‌یه‌ بوه‌ یاسایه‌ك و دانیشتوانی مه‌دینه‌ له‌ به‌ره‌ڵای هۆزایه‌تی ڕزگار بوون.

تێبینی: گێله‌ پیاوانی ناسیۆنالیزمی کوردی که‌ بانگێشه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی بوونی داده‌نێن که‌چی له‌ناو سه‌رکرده‌کانیشیاندا سلێمانی چێتی و یان هه‌ولێر چێتی یان ڕۆژهه‌ڵاتی و ئاپۆچێتی  ده‌که‌ن و وه‌ك سه‌رده‌می جاهیلی نوکته‌وه‌ قسه‌ی ناشرین له‌سه‌ر شارو لادێکان داده‌نێن وه‌ سوکایه‌تی به‌ یه‌کتری ده‌که‌ن وه‌ زۆری تریش که‌ نامه‌وێت له‌ بابه‌ت ده‌رچم.

ئه‌و ده‌ستوره‌ی که‌ دامه‌زرا بۆ ڕیکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دینه‌ی که‌ موسڵمان و جوله‌که‌ و بت په‌رست له‌ سایایه‌یدا حه‌سانه‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ده‌ستور لایان دابێت خۆیان توشی نه‌هامه‌تی و سه‌رگه‌ردانی بوون ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کانی ده‌ستوره‌که‌یه‌.

          

صفحات سایت

پیچک