ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

سیاسه‌ت چیه‌؟

ئاماده‌كردنی: ماكوان

سیاسه‌ت بریتیه‌ : له‌ شێوازی ئه‌و ده‌ستکه‌وت و قازانجانه‌یه‌، له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا

بریتیه‌ له‌ کاروباری  ده‌وڵه‌ت، ڕێبازی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌ بردنی ووڵات، دیاری کردنی  شێوه‌کانی  ئه‌رك و ناوه‌ڕۆکی چالاکییه‌کانی ده‌ووڵه‌ت.

خا‌ڵه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی  سیاسه‌ت:

ووشه‌ی سیاسه‌ت  به‌مانای یاسایه‌که‌ی  ئه‌گڕێته‌وه‌ بۆ ووشه‌ی

}ی یۆنانی کۆن برتیه‌:Politique{

له‌هونه‌ری و ده‌ستور وسیستمی به‌ڕێوه بردنی شارو دانانی هاووڵاتی‌و مافه‌کانی له‌ جێ و ڕێی شیاوی خۆی.

(ڕایدار لارسون)ی سویدی و مامۆستای ده‌وڵه‌تناسی له‌ زانکۆسوید، له‌کتێبه‌که‌یدا {ئایدۆلۆژی یه‌ سیاسی یه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه‌} پێناسه‌ی سیاسه‌ت  ئه‌کات و ئه‌ڵێ:

سیاسه‌ت بریتی یه‌ له‌ململانێ ی نێوان گروپه‌ جۆر به‌ جۆره‌کانی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی  به‌رێوه‌ بردن وڕێکخستنی  کۆمه‌ڵگه‌.

ئه‌و ململانێ یه‌ش خۆی له‌ خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ ته‌فسیرکردن و ناوه‌ڕۆکی بڕیاره‌ سیاسیه‌کانه‌.

ململانێی ی نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌سه‌ر کۆنترۆڵ کردنی ووشکایی و مافی سوود وه‌رگرتن له‌ به‌رهه‌می ئاوی ئه‌مه‌ش سیاسه‌ته.

ململانێ ی ناوخۆ تاك به‌ تاکی  نه‌ته‌وه‌کان خۆشیان  ده‌رباره‌ی مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ هه‌ر له‌ مافی هاووڵاتێتی یه‌وه‌ بیگره‌ تا ئه‌گاته‌ یاسا وڕێسای و کارو ‌کارکردن و زه‌ریبه‌ ئه‌مه‌یش سیاسه‌ته‌ .

کار کاردنی  پێکه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ پیشه‌یه‌کان بۆ دیاری  کردنی  موچه‌ و کرێ ی کرێگرته‌ و ڕێسادانان بۆی سیاسه‌ته‌.

ململانێ ی بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕێکخراوێك سیاسه‌ته‌.

ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت  هێزو توانایه‌ {قودرته‌} قودره‌تیش بۆ هێنانه‌دی ویست و ئاره‌زووه‌‌.

له‌ سه‌دان سه‌ده‌ له‌ مه‌وبه‌روه‌ کۆنترۆڵ کردنی  ده‌زگاکانی  دووڵه‌ت  گرنگترین ئامراز بوون بۆ کۆنترۆڵ کردنی و به‌ یاسا کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی  مرۆڤ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا .

ئه‌و گروپه‌ی ده‌سڵاتی  ده‌ووڵه‌ت  ئه‌گرێته‌  ده‌ست  دوو ده‌زگا داده‌مه‌زرێنێت، یه‌کێکیان بۆ یاسا دانان و ئه‌وه‌ی تر بۆ  سزادان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی  که‌ مل که‌چ نابن.

ناوه‌کانی سیاسه‌ت :

سیاسه‌ت  گه‌لێك ناوی لێنراوه‌ وه‌ك { سیاسه‌تی پارێزگاری، سیاسه‌تی ئازاد، سیاسه‌تی ڕاستڕه‌و، سیاسه‌تی چه‌پڕه‌و، سیاسه‌تی ئابووری،سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی  سیاسه‌تی جه‌نگ.....هتد .

تێبینی :

{ ئه‌گه‌ر له‌ جیاتی  ئیسلام سیاسی  بوترایه‌  سیاسه‌تی  ئیسلامی  ئه‌و کات  کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ دروست نه‌ده‌بوو، هه‌موولاکان  په‌سندیان ده‌کرد }.

زانستی سیاسه‌ت:

یه‌که‌م: بریتی یه‌ له‌ لێکۆلینه‌وه‌ی له‌ دیارده‌کانی ده‌ووڵه‌ت

دووه‌م:بریتی یه‌ له‌  لێکۆلینه‌وه‌ی له‌ دیارده‌کانی ده‌سه‌ڵات

 

سیسته‌می سیاسی:

واتا به‌ مانای شێوازی  ده‌وڵه‌ته‌  جیاجیاکان  دێت  که‌ له‌ کارووباری  کۆمه‌ڵگه ‌مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌به‌ن به‌ڕێگاوه‌.

سیسته‌می  سیاسی له‌کۆندا بریتی بووه‌:  له‌شیوازو جۆری ده‌وڵه‌ت نه‌ك له‌ چالاکیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌  کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کانی سه‌ر به‌و چالاکیانه‌ی  ده‌سه‌ڵات .

واتا زیاتر لایه‌نی  سیاسی ده‌وڵه‌تی له‌ خۆ گرتبوو. ئه‌وش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوو که‌ ده‌وڵه‌ت  ده‌سه‌ڵاتی له‌ بواری ئاسایش وپه‌یوه‌ندی یه‌کانی  ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ی ووڵات  و هێنانه‌دی  داد په‌روه‌ری  له‌ نێوانی تاکه‌کانی  کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه‌

به‌ڵام  ئه‌مڕۆ بواره‌کانی  ده‌سڵاتی  ده‌وڵه‌ت  فراوانتر بوون و، ده‌وڵه‌ت  شوێن ده‌ستی له‌بواره‌  کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و  ته‌نانه‌ت فکریشدا هه‌یه‌،له‌و بواره‌ندا  ململانێ له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی که‌مه‌ڵگه‌ ده‌کات.

زانستی سیاسه‌ت  ئه‌مڕۆ له‌و ڕێکخراو و ئۆرگانانه‌ش  ئه‌کۆڵێته‌وه‌  که‌ شان به‌شانی  ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کانی  ده‌ووڵه‌ت بوونیان هه‌یه‌  و کار ئه‌که‌ن،وه‌ك پارته‌ سیاسیه‌کان،ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، پاراستنی مناڵ، ڕێکخراوی کرێکارو قوتابیان و ڕێکخراوی  ژنان ..هتد

سیاسه‌ت به‌ گشتی ئه‌بێ ئه‌م  خاڵانه‌ له‌ خۆ بگرێت:

یه‌که‌م: به‌ زمانێکی  ساده‌  بدوێ.

دووه‌م:له‌ زنجیره‌یه‌کی پێکه‌وه‌ گرێدراودا خۆی ده‌ربخات.

سێیه‌م: ته‌نها تیۆری  نه‌بێت، به‌ڵکو بتوانێت له‌ مه‌یدانی عه‌مه‌لیدا  پیاده‌  بکرێت.

چواره‌م: بیر له‌ ئێستاو  داهاتوو بکاته‌وه‌.

پینجه‌م:ڕێڕه‌وێکی نه‌گۆڕبگرێته‌ به‌ر و بێ ئاگاش نه‌بێ له‌ گۆڕانکاری و ئه‌زموونه‌  ئه‌رێنی گه‌لانی ده‌وورو به‌ر  یان دوور و نزیك.

شه‌شه‌م:سیاسه‌تمه‌دارو کادێر بۆ کۆمه‌ڵگه‌ دروست بکات نه‌ك بۆپارت و تاکی  فه‌رمان ڕه‌وا.

حه‌وت:زیندو بێت وهه‌میشه‌ له‌ رۆحێکی  نوێ دا خۆی بنوێنێ.

هه‌شت:شوێن که‌وتوانی  بۆ هاوکاری و بنیات نان و هاندانیان بۆ گیانێکی له‌ خۆ بوردوونه‌ك بۆ دووژمنایه‌تی،واتا پێکه‌یاندنیان بۆ کاری  باشه‌و پێداویستیه‌کانی ئاشتی.

نۆیه‌م: ڕوو له‌و جیهانیانه‌ بێت  که‌ خزمه‌تی مرۆڤه‌یاتی  به‌گشتی و ئه‌وه‌ی که‌ کێشه‌که‌تی به‌لاوه‌ گرنگه‌.

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو