ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

50 فه‌رمووده‌ بۆ ئافره‌تان به‌شی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: شاناز ئه‌حمه‌د

    ده‌رباره‌ی‌ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ خێزاندا 

18- فى اخر وصیة للرسول (صلى الله علیه وسلم ) قبل وفاته قال : ( الله الله فى النساء ، فإنهن عوان فى أیدیكم ، أخذتموهم بأمانة الله)                                                                                                       

                                                                                                    ( أخرجه النسائى فى )

واته‌: له‌دوا وه‌سیه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) پێش وه‌فاتی‌ فه‌رموی‌ : بۆخاتری‌ خوا اگاداری‌ ئافره‌تان بن ، ئه‌وان له‌ژێر چاودێریتان و به‌ئه‌مانه‌تی‌ خوا له‌ده‌ستی‌ ئێوه‌دان )


19-  وقال ایضا ( خیركم خیركم لأهله وأنا خیركم لأهلی )     

   ( رواه ابن ماجة )


واته‌ : هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی‌ ( چاكترینتان باشترینتانن بۆ خێزانی‌ ، منیش باشترینتانم بۆ خێزانم )


                                           ده‌رباره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ زایه‌ندی‌ 

20- قال : (صلى الله علیه وسلم ) : (إذا باتت ألمرأة مهاجرة فراش زوجها لعنها الملائكة حتى ترجع )               

    (رواه البخاری ومسلم )

 واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌بێزاریی‌ جێ‌ ی‌ هاوسه‌ری‌ جێهێڵێت و به‌دوور له‌و ڕۆژ بكاته‌وه‌ ، فریشته‌كان نه‌فره‌تی‌ لێده‌كه‌ن و تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ) 

ده‌رباره‌ی‌ دركاندن و بردنه‌ ده‌ری‌ نهێنی‌ ماڵ و په‌یوه‌ندی‌ ژن وپیاو


21- قال رسول الله (صلى علیه وسلم ) ( إن من شر الناس عندالله  منزلة یوم القیامة الرجل یفضى إلى إمرأتة وتفیضی إلیه ثم ینشر أحدهما سر صاحبه )         

                                                                              (رواه مسلم وأبوداو وغیرهما )


واته‌ : پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ ( خاپترین كه‌س له‌قیامه‌تدا له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار پیاوێكه‌ ده‌چێته‌ لای‌ خێزانی‌ ، یان ژنێكه‌ ده‌چێته‌ لای‌ مێرده‌كه‌ی‌ و پاشان یه‌كێكیان نهێنی‌ ئه‌وی‌ تریان ده‌دركێنێ‌  )

ده‌رباره‌ی‌ وه‌سف نه‌كردنی‌ دیمه‌نی‌ ئافره‌تان بۆپیاو


22- قال : (صلى الله علیه وسلم ) (لاتباشر المرأة المرأة فتنفعها لزوجها كأنه ینضر إلیها )                              

                 (رواه البخاری )


واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ بائافره‌تێك به‌ ئافره‌تێكی‌ تر نه‌گات و ئه‌ندامه‌كانی‌ ببینێ‌ و پاشان وه‌سفی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ بۆ مێرده‌كه‌ی‌ بكات ، وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت كه‌خۆی‌ سه‌یری‌ بكات .

ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خه‌ڵوه‌ت وته‌نیایی‌ ژن وپیاو


23- قال : (صلى الله علیه وسلم ) ( لایخلون رجل بإمرأة إلا مع ذى محرم )                                                     

           (رواه البخاری )


 واته‌ : باپیاوێك و ئافره‌تێك به‌ته‌نیا نه‌بن له‌شوێنێكی‌ چۆڵدا مه‌گه‌ر مه‌حره‌مێكیان له‌گه‌ڵدا بێت )


24- وقال :(صلى الله علیه وسلم ) أیضا : ( إیاكم  والدخول على النساء ، فقال رجل من الأنصار : یارسو الله افرأیت الحمو ؟ قال : الحمو الموت )                  

                                                                                                                (رواه البخاری ومسلم )

   هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ (نه‌كه‌ن سه‌ردانی‌ ئافره‌تان به‌ته‌نیایی‌ بكه‌ن ) پیاوێك له‌ ئه‌نصار وتی‌ : ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا گه‌رماڵه‌ خه‌زورانیش یه‌كتریش  بن ، فه‌رموی‌ (ئه‌وه‌ هه‌ر مه‌رگه‌ ) 

   
25- وقال : (صلى الله علیه وسلم )أیضا : ((لایخلون رجل بإمرأة إلا كان الشیطان ثالثهما  )                   

             (   رواه البخاری )


واته‌ : هه‌رگیز پیاو و ئافره‌تێك به‌ته‌نیا نابن ، گه‌ر شه‌یتان سێیه‌مینیان نه‌بێت .


                                      ده‌رباره‌ی‌ مافی‌ پیاو له‌مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی‌ ژندا


26- وقال (صلى الله علیه وسلم ) : ( لایحل للمرأة أن تصوم وزوجها شاهد إلا بإذنه ولا تأذن فى بیته إلا بإذنه )                

          (متفق علیه)


واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ دروست نی‌ یه‌ بۆئافره‌ت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ بوو ڕۆژوی‌ سونه‌ت بگرێت ، مه‌گه‌ر مۆڵه‌تی‌ لێ‌ بخوازێت ، هه‌روه‌ها بۆی‌ نی‌ یه‌ میوانداری‌ كه‌سێك بكات بۆماڵه‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌تی‌ بدات ).

ده‌رباره‌ی‌ چاوپۆشی‌ له‌هه‌ڵه‌ی‌ هاوسه‌ر


27 - قال : (صلى الله علیه وسلم )  (لایفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضی منها اخر)                    

                                    (رواه مسلم)


 واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ ( هیچ ئیماندارێكی‌ پیاو بێزاری‌ له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌ری‌ ده‌رنه‌برێت ، چونكه‌ گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی‌ نواند لای‌ په‌سه‌ند نه‌بوو ، ئه‌وا ره‌فتارێكی‌ تری‌ هه‌یه‌ كه‌په‌سه‌نده‌و لێی‌ ڕازیه‌ ) 
واته‌ : به‌چاوی‌ ئینصافه‌وه‌ هه‌ڵی‌ سه‌نگێنێت و هه‌م ڕه‌وشته‌كانی‌ له‌پێش چاو بێت )              

 
                                           ده‌رباره‌ی‌ ئه‌ركی‌ چاودێری‌ ماڵ و منداڵ له‌سه‌ر ژن


28- قال: (صلى الله علیه وسلم ) ( المرأة راعیة على أهل بیت بعلها وهى مسؤلة عنهم )                          

                             (رواه البخاری )


واته‌ : ئافره‌ت چاودێره‌ به‌سه‌ر ماڵ ومنداڵی‌ هاوسه‌ریه‌وه‌ ، هه‌رئه‌ویش به‌رپرسه‌ لێیان .


                                                  ده‌رباه‌ری‌ هاوكاری‌ كردنی‌ ئافره‌ت بۆپیاو


29- قال  (صلى الله علیه وسلم :) (إنما النساء شقائق الرجال )                                    

                                          (رواه أبوداود )


واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ (به‌راستی‌ ئافره‌تان برا ( واته‌ پاڵپشت و هاریكاری‌ )  پیاوانن


ده‌رباره‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ ژن له‌ماڵدا


30- عن الأسود قال: ( سألت عائشة ما كان النبى یصنع فى بیتة ؟ قالت : كان یكون فى مهنة أهله (فى خدمتهم ) فإذا حضرت الصلاة خرج إلى الصلاة ) 

                                                                                                               (رواه البخاری)


واته‌ :له‌ئه‌سوه‌ده‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وتویه‌تی‌ : له‌حه‌زره‌تی‌ عائیشه‌ پرسیارم كرد :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  له‌ماڵدا چی‌ ده‌كات ، ئه‌ویش فه‌رموی‌ : له‌ماڵه‌وه‌ خزمه‌ت ده‌كات و به‌ده‌م خێزانیه‌وه‌یه‌ ، واته‌( یارمه‌تی‌ ده‌دات له‌ئیش وكاری‌ ماڵدا ) كه‌كاتی‌ نوێژیش هات ئه‌ڕوات بۆ مزگه‌وت . 

 
ده‌رباره‌ی‌ پارێزگاریكردنی‌ له‌تایبه‌تمه‌ندی‌ ژن وپیاو


31 قال رسول الله (صلى الله  علیه وسلم )  : (لعن رسول الله المتشبهین من الرجال بالنساء والمتشبهات من النساء بالرجال )

  ( رواه البخاری)


واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ (پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)   نه‌فره‌تی‌ له‌و پیاوانه‌ كردووه‌ كه‌خۆیان به‌ژن ده‌چوێنن هه‌روه‌ها نه‌فره‌تی‌ له‌و ژنانه‌ كردووه‌ كه‌خۆیان به‌پیاو ده‌چوێنن .


                                              ده‌رباره‌ی‌ سیله‌ی‌ ره‌حم

 
32- تقول أسماء بنت أبى بكر : قدمت علی أمى وهی مشركة فاستفتیت رسول الله ،قلت : قدمت علی أمى وهی راغبة (أی ترغب زیارتی) أفأصل أمی ؟ قال : نعم ،صلی أمك .                                                

                            (متفق علیه)


واته‌ : ئه‌سمای‌ كچی‌ ئه‌بوبه‌كر ( خوای‌ لێ‌ ڕازی‌ بێت ) ده‌ڵێت (دایكم هاته‌ لام و ئه‌وكاته‌ باوه‌ڕی‌ نه‌هێنابوو ، پرسیارم له‌پێغه‌مبه‌ری‌ خوا كرد و، وتی‌ دایكم هاتووه‌ بۆلام و ئه‌یه‌وێت سه‌ردانم بكات ، ئایا سه‌ردانی‌ بكه‌م ،فه‌رموی‌ ، به‌ڵێ‌ سیله‌ی‌ ره‌حم له‌گه‌ڵ دایكتدا به‌جێبهێنه‌.


ده‌رباره‌ی‌ مافی‌ دایك وباوك

 
33-  قال (صلى الله علیه وسلم ) : ( ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ؟ ثلاثا قلنا بلى یارسول الله ، قال : الأشراك بالله وعقوق الوالدین )                

                                                                                                         (متفق علیه)

 واته‌ : ئایا پێتان بڵێم گه‌وره‌ترین تاوانی‌ گه‌وره‌ كامه‌یه‌ ؟ سێ‌ جار ئه‌مه‌ی‌ فه‌رموو ، وتمان به‌ڵێ‌ ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ، فه‌رموی‌ ( هاوه‌ڵ بۆخوا بڕیاردان ، ئازای‌ دڵی‌ دایك وباوك )


ده‌رباره‌ی‌ مافی‌ دراوسێ‌ 

 
34- قال :( یانساء المسلمات لاتحقرن جارة لجارتها ولو قرین بشاة )                         

                           (متفق علیه)  

          
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)   فه‌رمویه‌تی‌ (ئه‌ی‌ بڕواداره‌كان با هیچ دراوسێ‌ یه‌ك ژنه‌ دراوسێكه‌ی‌ بێ ڕِێز سه‌یر نه‌كات و شتی‌ یه‌كتر به‌كه‌م نه‌زانن.                                                                                                                           


له‌بواری‌ تاییه‌تكردنی‌ ڕۆژێك بۆ ئافره‌تان


35-  جاءت امرأة إلى رسول الله (صلى الله علیه وسلم ) فقالت : یا رسول الله أذهب الرجال بحدیثك فاجعل لنا من نفسك یوما نـأتى إلیك منه تعلمنا مما علمك الله فقال : (أجتمعن فى یوم كذا وكذا ، فاجتمعن فعلنهن رسول الله صلى الله علیه وسلم مما علمه الله )  

                                                                                                       (رواه الخاری والمسلم )


واته‌ :  ئافره‌تێك هات بۆلای‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  وتی‌ : ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا هه‌موو ووتاره‌كانت بۆپیاوانه‌ به‌ڵكو ڕۆژێكیش بۆ ئێمه‌ی‌ دانێیت بێینه‌ خزمه‌تت ، تا له‌وه‌ی‌ په‌روه‌ردگار فێری‌ كردویت فێری‌ ئێمه‌شی‌ بكه‌یت ، پێغه‌مبه‌ریش (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رموی‌ : فلاَنه‌ ڕۆژو فیساره‌ ڕۆژ كۆببنه‌وه‌ ، جا كۆبونه‌وه‌ و پێغه‌مبه‌ریش له‌وه‌ی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار فێری‌ كردبوو ، فێری‌ كردن ) . 

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو