ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

50 فه‌رمووده‌ بۆ ئافره‌تان به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: شاناز ئه‌حمه‌د

ده‌رباره‌ی‌ كاریگه‌ری‌ په‌روه‌ده‌ی‌ دایك وباوك له‌سه‌ر منداڵ

1- قال قال (صلى الله علیه وسلم ) : (مامن مولود إلا یولد على الفطرة  ، فأبواه یهودانه وینصرانه ویمجسانه )  

   (رواه مسلم )   

                                                      
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ ( هه‌موو كۆرپه‌یه‌ك له‌سه‌ر سروشتی‌ خواناسی‌ له‌دایك ده‌بێت ، به‌لاَم باوك ودایكیان به‌ره‌و جوله‌كه‌بون یاگاوور بون یا ئاگر په‌رستی‌ ده‌یبه‌ن )

ده‌رباره‌ی‌ جیاوازی‌ نه‌خستن له‌نێوان كوڕو كچدا

2- قال (صلى الله علیه وسلم ) (من كانت له أنثى  فلم یئدها ولم یهنها ولم یؤثر علیها ولده أدخله الله الجنة)  

  (متفق علیه )  

واته‌ : پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( هه‌ركه‌سێك كچێكی‌ هه‌بوو ، زینده‌ به‌چاڵی‌ نه‌كردو، زوڵم وسته‌می‌ لێ نه‌كردو هاوسه‌نگی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر دانه‌شكانده‌وه‌ ، خوای‌ په‌روه‌ردگار ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .

                                             ده‌رباره‌ی‌ یه‌كسانی‌ خستن له‌نێوان  مندالاَندا    
3- قال (صلى الله علیه وسلم ) : (ساووا بین اولادكم فى العطیة  )   

  ( رواه الطبرانی )

                                                          

                                  
واته‌ ( له‌نێوان منداڵه‌كانتاندا له‌به‌خشیشدا یه‌كسانی‌ بنوێنن )

                                                     ده‌رباره‌ی‌  دادپه‌روه‌ری‌ له‌نێوان مندالاَندا

4- قال (صلى الله علیه وسلم ) : (إتقوا الله واعدلوا فى اولادكم )                  

     (متفق علیه )    

واته‌( پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ ( سنوره‌كانی‌ خوا بپارێزن و له‌نێوان منداڵه‌كانتاندا دادپه‌روه‌ربن ) 
                                                                  
ده‌رباره‌ی‌ ڕێزی‌ كچ لای‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) 

 
5- تقول أم المؤمنین عائشة (رضی الله عنها) : إن فاطمة (بنت  النبى (صلى الله علیه وسلم ) كانت إذا دخلت على النبى قام إلیها ، فرحب بها ، وقلبها وأجلسها فى مجلسه )     

                (متفق علیه )  

                                                 
واته‌ : حه‌زره‌تی‌ عائیشه‌ دایكی‌ موسوڵمانان (ر: چ) ده‌ڵێت : هه‌ركاتێك فاگمه‌ی‌ كچی‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  سه‌ری‌ له‌پێغه‌مبه‌ر بدایه‌، پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  له‌به‌ری‌ هه‌ڵده‌ستاو ، پێشوازی‌ لێده‌كردو له‌ته‌نیشت خۆیه‌وه‌ دای‌ ده‌نا .

                                             ده‌رباره‌ی‌ ڕێزی‌ ئافره‌ت و منداڵ  

 لای‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  
6- عن أنس قال : ( راى النبی النساء والصبیان مقلبین من عرس  فقام النبی ممثلا ( اى إنتصب قائما ) فقال ( اللهم أنتم من أحب الناس إلی )      ثلاث مرات          

                                  (رواه بخاری ومسلم )      

                          
واته‌ :له‌ئه‌نه‌سه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌فه‌رمویه‌تی‌   : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  چه‌ند ئافره‌ت ومنداڵێكی‌ به‌دی‌ كرد له‌زه‌ماوه‌ند ده‌گه‌رانه‌وه‌ ، به‌رزه‌ پێ‌ هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‌ و سێ‌ جار له‌سه‌ر یه‌ك فه‌رموی‌ ( به‌خوا ئێوه‌ خۆشه‌ویسترینی‌  كه‌سن له‌لام )

                                                  ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به‌هاوسه‌رگیری  ‌ 

7- قال (صلى علیه وسلم )  (النكاح من سنتى فمن لم یعمل بسنتی فلیس منی ، وتزوجوا فإنی مكاثر بكم الأمم )

                                                                                                                                                           (رواه بن ماجه)    

                                          
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ ( هاوسه‌رگرتن له‌سونه‌تی‌ منه‌ ، هه‌ركه‌سێك لابدات شوێنكه‌وتوی‌ ئاینه‌كه‌م نی یه‌ ، هاوسه‌ربگرن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ من ده‌مه‌وێ‌ ژماره‌تان له‌هه‌موو گه‌لانی‌ تر زیاتر بێت ) .

                                                      ده‌رباره‌ی‌ بایه‌خدان به‌ئافره‌تی‌ دیندار له‌هاوسه‌رگیریدا

8- قال قال (صلى الله علیه وسلم ) : (تنكح المرأة لأربع : لمالها ولحسبها ولجمالها ولدینها فاضفر بذات الدین تربت یداك)      

  ( رواه البخاری ) 

              واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)   فه‌رمویه‌تی‌ : ئافره‌تان بۆیه‌كێك له‌م چواره‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌خوازرێن ، یان بۆ ماڵ و سه‌روه‌ت ، یان له‌به‌ر ڕێزداری‌ و خانه‌واده‌ی‌ ، یان له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی‌ ، یان له‌به‌ر ئایین په‌روه‌رییه‌كه‌ی‌ ، جا ئافره‌تی‌ خاوه‌ن ئایین بخوازه‌ ، تابه‌خت یاوه‌رت بێت

                                                               
                                      ده‌رباره‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ بینینی‌ ئافره‌تی‌ خوازرراو

9- قال (صلى الله علیه وسلم ) :(إذا خطب أحدكم ألمراة فإن إستطاع أن ینظر منها  إلى مایدعوه إلى نكاحها فلیفعل )              
                                      

   ( رواه احمد وابو دواد ورجاله ثقات وصححه)  

                
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ (ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان به‌نیاز بوو ئافره‌تێك بخوازێت وبوار هه‌بوو بیبینێ‌ ، باسه‌یری‌ بكات

                                     ده‌رباره‌ی‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی‌ خوازیاری‌ موسوڵمان

10- قال (صلى الله علیه وسلم ): (إذا أتاكم ممن ترضون دینه وخلقه فزوجوه إلا تفعلوا تكن فتنة فى الأرض وفساد عریض)

( رواه الترمیذی بسند حسن وابن ماجة والحاكم )


واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( ئه‌گه‌ر یه‌كێك هاته‌ داخوازی‌ كچتان و رازی‌ بوون له‌ئاین په‌روه‌ری‌ و ره‌وشتی‌ ئه‌وا ماره‌ی‌ بكه‌ن ،ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن فیتنه‌و ئاشوبێكی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ دا به‌رپا ده‌بێت .

ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌زۆر به‌شودانی‌ كچ

11-زوج جذام خنساء ، وهى كارهة فأتت خنساء رسول الله فرد نكاحها ( أى فسخها )        

                 ( متفق علیه )             

واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  فه‌رمویه‌تی‌ جوزام خه‌نسای‌ كچی‌ به‌زۆر دابه‌شوو ، خه‌نساش هاته‌ لای‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) پێغه‌مبه‌ری‌ خواش (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  نیكاحه‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ ( واته‌ هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌ . 
                                          
12- قال رسول (صلى الله علیه وسلم )  أیضا : ( لاتنكح الأیم حتى تستأمر ولا تنكح البكر حتى تستأذن ) 

( متفق علیه )  

                                   
واته‌ :پێغه‌مبه‌ری‌ خوا فه‌رمویه‌تی‌ (بێژوه‌ژن تاوه‌كو فه‌رمانی‌ پێ نه‌درێت و ، كچیش تامۆڵه‌تی‌ لێ‌ وه‌رنه‌گیرێـت ، ماره‌یی‌ یان نایه‌ت

 ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ژن به‌ژن

13- قال إبن عمر (رضی الله عنه) : ( نهى رسول الله عن الشغار )              

                       ( متفق علیه )                                             

واته‌ : ئیبن و عومه‌ر (ر.چ) وتویه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) ژن به‌ژنی‌ قه‌ده‌غه‌كردووه‌ .

ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ نیكاحی‌ (متعه‌ )

14- من علی (رضی الله عنه) قال : ( نهى رسول الله عن متعة النساء)                    

                   (متفق علیه)   

                                             
واته‌ : له‌حه‌زره‌تی‌ عه‌لیه‌وه‌ ( ره‌زای‌ خوای‌ لی‌ بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وتویه‌تی‌  پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)  نیكاحی‌ (متعه‌ ) ی‌ قه‌ده‌غه‌كردووه


ده‌رباره‌ی‌ ده‌عوه‌تی‌ زه‌ماوه‌ند

15- قال : (صلى الله علیه وسلم ) ( إذا دعی أحدكم إلى الولیمة فلیأتها )                                

   ( متفق البخاری ومسلم )    

                           
    واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بانگهێشتی‌ زه‌ماوه‌ند كرا ، بابه‌ده‌میه‌وه‌ بچێت .                             
ده‌رباره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ژن وپیاو له‌گه‌ڵ یه‌كتردا 

16- عن الجابر (  رضی الله عنه ) قال : ( كنا مع النبى فلما قدمنا المدینة ذهبنا لندخل ؟ فقال ( أمهلو حتى تدخلو لیلا لكى تمتشط الشعتة وتستحد المغیبة )                                                                                        

( رواة ابن ماجة )  

                                              واته‌ : له‌جابره‌وه‌  (ڕازای‌ خوای‌ لی‌ بێت ) ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وتویه‌تی‌ : له‌خزمه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ردا بووین ، كاتێك نزیك مه‌دینه‌ بوینه‌وه‌ به‌نیاز بوین به‌ره‌و ماڵه‌كانمان بكه‌وینه‌ ڕێ‌ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی‌ : هێواش بن تاكو شه‌وتان به‌سه‌ر دادێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئافره‌تان قژیان دابهێنن و خۆیان بڕازێننه‌وه‌ .
 

  17- وفى روایةللبخارى : ( إذا أطال أحدكم الغبیة فلا یطرق أهله لیلا )      
له‌ڕیوایه‌تێكی‌ تری‌ بوخاریدا هاتووه‌ ( ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان ماوه‌یه‌كی‌ درێژخایه‌ن بوو له‌ماڵ نه‌بوو بابه‌شه‌و له‌ده‌رگای‌ ماڵ نه‌دات )   واته‌ : له‌ناكاو نه‌چێته‌ لای‌ خێزانی‌ نه‌وه‌كو له‌حاڵه‌تیچكدا بێت كه‌پێی‌ خۆش نییه‌ .  

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو