تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له‌چاوه‌شكاریدا


ئاماده‌كردنی: سه‌ركه‌وت جه‌لال

ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن به‌درێژایی مێژوو ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو بووه‌و به‌باری سلبی و ئیجابیدا ڕۆڵی خۆی گێڕاوه‌
ناحه‌زانی ئیسلامیش هه‌ر له‌سه‌رتای هه‌ڵهاتنی خۆری ئیسلامه‌تی هه‌موو هه‌ڵێكیان خستووه‌ته‌ سه‌ر یه‌ك بۆ ناشیرین كردن و له‌بار بردنی ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگارمان به‌ پایامبه‌ره‌كه‌یدا ناردوویه‌تی و له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام ڕاگه‌یاندنه‌ زه‌به‌لاحه‌كانیان خستووه‌ته‌ خزمه‌تی ئه‌و كاره‌ چه‌په‌ڵه‌یانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوختان و ته‌شهیریان به‌مسوڵمانان و په‌یامبه‌رو خوای گه‌وره‌ كردووه‌.
هه‌روه‌ك چۆن كاتێك په‌یامبه‌رمان محمد درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌ستی كرد به‌و كاره‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار له‌سه‌ری دانا بوو كه‌ ئه‌ویش دینی ڕه‌حه‌مه‌ت بوو بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، ده‌ستبه‌جێ كه‌سانێكی داخ له‌دڵ و ناحه‌ز به‌مرۆڤایه‌تی و له‌به‌ر به‌رژاوه‌ندی خۆیان و له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ته‌هشیركردن سوكایه‌تی كردن و 

ناوزڕاندنی په‌یامبه‌رمان و شوێن كه‌وتووانی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌هه‌‌موو هێزیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی مسوڵمانان ده‌بوونه‌وه‌و ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان و تیرۆریان ده‌كردن، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی زینا بخه‌نه‌ پاڵ دایكی مسوڵمانان خاتو عائیشه‌ و یه‌كێ له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان و زۆر به‌زوویی تۆمه‌ته‌كه‌یان كرد به‌ هه‌واڵێك و بڵاویان كرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك تۆمه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵبه‌ستبوو كه‌ كه‌س نه‌یده‌توانی به‌رگری له‌داێكمان خاتوو عائیشه‌ بكات. تا ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگارو باڵاده‌ست خۆی وه‌ڵامی تۆمه‌ت كارانی دایه‌وه‌و پیلانه‌ چه‌په‌ڵه‌كه‌یانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

به‌ڵام بێ باوه‌ڕان به‌م كاره‌یان كۆتاییان به‌م كاره‌یان نه‌هێنا تا ده‌گاته‌ ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامن هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی پێشوودا بینیمان كه‌ چۆن له‌ڕێی فیلمێكه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ په‌یامبه‌رو شوێن كه‌وتووانی كراو له‌ ئێستاشدا كه‌ مسوڵمانان له‌ چاوه‌ڕوانی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانن بێ بڕوایان چاویان به‌ خۆشی و شادی مسوڵمانان هه‌ڵنایه‌ت و به‌جۆرێكی تر له‌جۆره‌كان له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ ده‌سیان به‌كاره‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ك چه‌ند په‌یجێك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ سوكایه‌تی كردن به‌پیرۆزیه‌كانی ئیسلام و مسوڵمانان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن (تكایه‌ ئه‌مساڵ كه‌س ئه‌و تاوانه‌ نه‌كات ئیسلامه‌ خۆپه‌رسته‌كان له‌ژێر ناوی خێرو سه‌ده‌قه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ له‌ناوبردنی هه‌زاران گیانله‌به‌رو په‌له‌وه‌ر) ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌زانێت ده‌ڵێت ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ به‌زه‌ین كه‌ ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به‌ گیان له‌به‌ران و په‌له‌وه‌رانیشدا دێته‌وه‌ بی ئاگا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌ستیان سوره‌ به‌ كوشتنی چه‌نده‌ها گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌و له‌ناوبردنی چه‌نده‌ها خێزان و بێوه‌ژن كردنی چه‌نده‌ها ئافره‌تی ئه‌م وڵاته‌و هه‌تیو كردنی چه‌نده‌ منداڵی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كه‌سوكاری بێسه‌رو شوێن كراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ كه‌ داوا ده‌كه‌ن ته‌نها چاره‌نوسی بێ سه‌روشوێنكراوه‌كانیان بزانن.

          

صفحات سایت

پیچک