ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

سه‌د فه‌رموده‌ی لاواز ئاگادار بن لێیان به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: باوکی زوبێر

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله أمابعد

برایان وخوشکانی به‌رێزم ئه‌بێت ئێمه‌ به‌رده‌وام هه‌ول بده‌ین (زانیاری شه‌رعی) وه‌ربگرین جایه‌کێک له‌وزانیاریانه‌ (زانیاری فه‌رموده‌یه‌) بۆیه‌ به‌باشم زانی که‌چه‌ند (فه‌رموده‌یه‌کی لاواز) له‌سه‌ر زمانی خالک به‌رده‌وام ئه‌گوترێته‌وه‌ وه‌من به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر زمانی چه‌ند مه‌لایه‌ک یش ئه‌بیسته‌مه‌وه‌ که‌له‌ووتاره‌کانایان یان له‌تلفزیوێنه‌کان ئه‌به‌ینم چه‌ند مامۆستایه‌ک ئه‌یلێنه‌وه‌ ،راسته‌ ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی (ترغیب وترهیب_ هاندان وترساندن) ی خه‌لک بێت ئه‌بێت به‌لام ته‌نها له‌باره‌ی (بیروباوه‌ر_عقیده‌) نابێت فه‌رموده‌ بلێین ئه‌گه‌ر لاواز بوو وه به‌پێویستم زانی ئه‌م چه‌ندفه‌رموده‌یه‌ لاوازه‌ بهێنمه‌وه‌ چونکه‌ (سند_زنجیره‌ی گێره‌ره‌وه‌ی فه‌رموده‌)ته‌نها له‌ ئاینی ئیسلام دا هه‌یه‌ بۆیه‌ ئیسلام تائیستا به‌ پاکی وه‌بێ گه‌ردی ماوته‌وه‌ چونکه‌ ئاینه‌کانی دیکه‌ ئه‌م شته‌ی تێدانیه‌

فه‌رموده‌ی یه‌که‌م :_
(أتق شر من أحسنت إلیه ) واتا بترسه‌ له‌خراپه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی که‌چاکه‌ت له‌گه‌لدا کردوه‌.
ئه‌مه‌ فه‌رموده‌ی( پێغه‌مبه‌ر _درودی خوای لێ بێت) نیه‌ به‌لکو قسه‌یه‌کی سه‌رزاری خه‌لکه‌.

فه‌رموده‌ی دووه‌م : _
(. أجرؤكم على الفتیا أجرؤكم على النار) واتا ‌ئازاترین که‌ستان له‌سه‌ر فه‌توادان ئازاترین که‌ستانه‌ له‌سه‌رئاگر.
فه‌رمودیه‌کی لاوازه‌ .

فه‌رموده‌ی سێیه‌م :_ 
(أحب الأسماء إلى الله ما عبٌد أو حٌمّد ) واتا خۆشترین ناوله‌لای خوای گه‌وره‌دا ناوه‌کانی (مانایی به‌ندایه‌تی ومانای سوپاس گوزاری) .
هیچ سه‌ره‌تایه‌کی نیه‌ .

فه‌رموده‌ی چواره‌م :_
(أحبو العرب لثلاث: لأنی عربی والقرآن عربی وكلام أهل الجنة عربی ) . واتا عه‌ره‌ب تان خۆشبوێت بۆسێ شت له‌به‌رئه‌وه‌ی من عه‌ره‌بم وقورئان عه‌ره‌بیه‌ وقسه‌ی خه‌لکی به‌هه‌شت عه‌ره‌بیه‌) .
پێشه‌وه‌ا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ هه‌لبه‌ستراوه‌ .

فه‌رموده‌ی پێنجه‌م :_
(اختلاف أمتی رحمة) واتا رارای ئومه‌ته‌که‌م ره‌حمه‌ته‌ .
پێشه‌وا سبکی ئه‌فه‌رموێ (نه‌ناسراوه‌لای زانایان وه‌هیچ سه‌نه‌دێکی نیه‌ نه‌لاواز نه‌نه‌هه‌لبه‌ستراو).

فه‌رموده‌ی شه‌شه‌م :_
(أدبنی ربی فأحسن تأدیبی) واتا خوای په‌روه‌ردگار په‌روه‌رده‌ی کردم چاکترین په‌روه‌رده‌ی کردوم 
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه‌ ئه‌فه‌رموێ ( ماناکه‌ی ته‌واوه‌ به‌لام هیچ سه‌نه‌دێکی نیه) .

فه‌رموده‌ی حه‌فته‌م :_
( إذا بلیتم بالمعاصی فاستتروا) واتا ئه‌گه‌ر تاقی کرانه‌وه‌ به‌گوناه ئه‌وا بیشارنه‌وه‌ .
ئه‌مه‌ هه‌ر فه‌رموده‌نیه‌ .به‌لکو هه‌لبه‌ستراوه‌ .
فه‌رموده‌ی هه‌شته‌م :_
(إذا حضرت الملائكة ذهبت الشیاطین) واتا ئه‌گه‌ر فریشته‌کان هاتن ئه‌وا شه‌یتانه‌کان ئه‌رۆن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ هه‌لبه‌ستراوه‌ .

فه‌رموده‌ی نۆیه‌م : _
(إذا رأیتم الرجل یعتاد المساجد فأشهدوا له بالأیمان ) واتا ئه‌گه‌ر پیاوێکتان بینی هاتوچۆی مزگه‌وتی ئه‌کرد به‌رده‌وام ئه‌وا شایه‌دی بۆبده‌ن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ هه‌لبه‌ستراوه‌ .
فه‌رموده‌ی ده‌یه‌م :_
(أرحموا عزیز قوم ذل، وغنی قوم افتقر، وعالماً یتلاعب به الصبیان) واتا به‌زه‌یتان بێته‌وه‌به‌ سه‌رداری گه‌لێک که‌ زه‌بون بوه‌ ،وه‌ده‌وله‌مندێک که‌ هه‌ژاربوه‌ ،وه‌زانایه‌ک مناله‌ وردکه‌ گالته‌ی پێ بکه‌ن .
پێشه‌وا ئیبن جه‌وزی ئه‌فه‌رموێ( هه‌لبه‌ستراوه‌) .

فه‌رموده‌ی یازدیه‌م : _
(تنظفوا فإن الإسلام نظیف) واتا پاکو خاوێن بن چونکه‌ ئیسلام پاکو خاوێنه‌ .
پێشه‌وا _عیراقی _ئه‌فه‌رموێ ( به‌م شێوه‌یه‌ نه‌م بینوه‌ _شێوه‌کی تری هه‌یه‌ ) 

فه‌رموده‌ی دوانزه‌هه‌م : _
(استعینوا على إنجاح الحوائج بالكتمان ، فإن كل ذی نعمة محسود) واتا پشت به‌ستن به‌نهێنی کاره‌کانتان ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ سه‌رکه‌ون ،له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موخاوه‌ن نیعمه‌تێک ئێره‌ی_حساده‌ت پێ ئه‌بردرێت ) 
فه‌روموده‌یه‌کی لاوازه‌ .

فه‌رموده‌ی سێ نزه‌هه‌م : _
(اطلبوا العلم من المهد إلى اللحد) واتا داوی زانیاری بکه‌ له‌ بێشکه‌وه‌ تا وه‌کو گۆر .
پێشه‌وا ئبن باز ئه‌فه‌رموێ هیچ سه‌نه‌دێکی نیه‌ .

فه‌رموده‌ی چوارده‌هه‌م :_
(اعمل لدنیاك كأنك تعیش أبدا ، وأعمل لآخرتك كأنك تموت غدا ) واتا ئه‌وه‌نده‌ ئیش بۆدونیابکه وه‌ک ئه‌وه‌ هه‌تا هه‌تا ئه‌ژیت ،وه‌ئه‌وه‌نده‌ کرده‌وه‌ بکه‌ بۆرۆژی دوایی وه‌ک ئه‌وه‌وا بێت به‌یانی ئه‌مریت .
پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ( فه‌رموده‌یه‌کی هه‌لبه‌ستراوه‌ ، که‌وتۆته‌ سه‌رزمانی خالک .

فه‌رموده‌ی پانزه‌هه‌م : _
(إكرام المیت دفنه ) واتا رێزگرتنی مردوو شاردنه‌ویه‌تی .
فه‌رموده‌یه‌کی هه‌لبه‌ستراوه‌ .

فه‌رموده‌ی شانزه‌هه‌م : _
(اللهم بارك لنا فی ما رزقتنا وقنا عذاب النار) واتا خوایه‌به‌ره‌که‌ت بخه‌یته‌ ئه‌وه‌ی که‌رۆزیت داوین وه‌ بمان پارێزه‌ له‌ئاگری دۆزه‌خ .
پێشه‌وازه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ( زۆرلاوازه‌ ،فه‌رمودیه‌کی نه‌ناسراوه‌ .
فه‌رموده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م : _
(اللهم لك صمنا وعلى رزقك أفطرنا ، اللهم تقبل منا ، انك أنت السمیع العلیم ) واتا خوایه‌ بۆتۆبه‌رۆژو بوین،وه‌له‌سه‌ررۆزی تۆ شکاندمان،خوایه‌لێمانی قبول بکه‌یت،خۆت بیسه‌روزانای.
فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه‌ .

فه‌رموده‌ی هه‌ژده‌هه‌م : _
(إن الله أمر حمامتین وحشیتین فوقعتا بفم الغار, وأقبل فتیان قریش فنظر أولهم فرأى الحمامتین ، فرجع فقال له أصحابه : مالك لم تنظر فی الغار؟ قال : رأیت حمامتین وحشیتین بفم الغار، فعرفت أنه لیس فیه أحد ) خوای گه‌وره‌فه‌رمانی به‌دوو کۆتری کێویلکه‌ کرد_مه‌به‌ستی رۆژی کۆچ کردنه‌_ هاتنه‌ به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌ وه‌گه‌نجه‌کانی قوریش هاتن یه‌که‌میان ته‌ماشای کرد هه‌ردوو کۆتره‌که‌ی بینی گه‌راوه‌لای براده‌رکانی برادره‌کانی وتیان ئه‌وه‌بۆته‌ماشای ئه‌شکه‌وته‌کات نه‌کرد؟ئه‌ویش ووتی دووکۆتری کێویلکه‌ له‌به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌ هێلانه‌یان کردبوو ئنجازانیم که‌سی تێدا نیه‌ .
پێشه‌وا بوخاری ئه‌فه‌رموێ( ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ هه‌لبه‌ستراوه‌ ) .

فه‌رموده‌ی نۆزده‌هه‌م : _
(إن الله لا ینظر للصف الأعوج ) واتا خوای گه‌وره‌ ته‌ماشای ریزی خوار ناکات .
پێشه‌وا ئبن باز ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه‌ فه‌رموده‌ نیه‌ ،وه‌راست نیه‌ ) .

فه‌رموده‌ی بیسته‌هه‌م : _
(إن النبی (ص) أوصى على سابع جار ) واتا پێغه‌مبه‌ر وه‌سیه‌تی کردوه‌ چاک بین له‌گه‌ل دراوسێکانمان تا حه‌وت دراوسێ) .
( ئه‌مه‌ هه‌ر فه‌رموده‌ نیه‌ به‌لکو قسه‌ی خه‌لکه‌ .) 

فه‌رموده‌ی بیست ویه‌که‌م : _
(إن للصائم عند فطره دعوة لا ترد ) واتا بۆرۆژوه‌ وان له‌کاتی رۆژوشکاندن هه‌ردوعایه‌ک بکات گیرا ئه‌بێت .
پێشه‌وائه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ لاوازه‌) .

فه‌رموده‌ی بیست ودووه‌م :_
(أول شهر رمضان رحمة ، وأوسطه مغفرة ، وآخره عتق من النار ) واتا سه‌رتای مانگی ره مه زان ره‌حمه‌ته‌،وناونده‌که‌ی لێخۆش بونه‌، وه‌کۆتایه‌که‌ی رزگاربوونه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ .
پێشه‌وا باوکی حاته‌م ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ زۆرلاوازه‌) .

فه‌رموده‌ی بیست وسێیه‌م :_
(بروا آباءكم تبركم أبناؤكم و عفوا تعف نسائكم ) واتا چاک بن له‌گه‌ل باوکتان کوره‌کانتان چاک ئه‌بن له‌گه‌لتان ،وه‌داوێن پاک بن خێزانه‌کانتان داوێن پاک ئه‌بن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ لاوازه‌ .

فه‌رموده‌ی بیست وچواره‌م :_
(بشر القاتل بالقتل والزانی بالفقر ولو بعد حین ) واتا موژده‌بده‌ به‌ بکوژ ئه‌کوژرێته‌وه‌ ،وه‌داوێن پیس به‌ هه‌ژاری ئه‌گه‌ر چی پاش ماوه‌یه‌کی دیکه‌ بێت ) هیچ سه‌رتایه‌کی نیه‌ .
فه‌رموده‌ی بیست وپێجه‌م :_
(تسعة أعشار الرزق فی التجارة والعشر فی المواشی ) واتا نۆله‌سه‌ر ده‌ی رۆزی له‌ بازرگانیه‌،وه‌ده‌یه‌میش له‌ مه‌رومالت دایه‌ .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ لاوازه‌ .

فه‌رموده‌ی بیست وشه‌شه‌م :_
(الجنة تحی أقدام الأمهات ) واتا به‌هه‌شت له‌ژێرپی ی دایکان دایه‌ .
پێشه‌وا ئبن ته‌یمیه‌ ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه‌ فه‌رموده‌ نیه‌ به‌لام ماناکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هۆی چونه‌ به‌هه‌شت رێزگرتن وخزمات کردنیه‌تی ) .

فه‌رموده‌ی بیست وحه‌وته‌م :_
(الحكمة ضالة المؤمن، فحیث وجدها فهو أحق بها ) واتا دانایی دیتراوه‌ی باوه‌رداره‌، وه‌له‌کوێ دیتیه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و شیاوتره‌ بۆی) .
پێشه‌وا ئبن جه‌وزی ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌م فه‌رمودیه‌ راست نیه‌ ،ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ لاوازه‌) .

فه‌رموده‌ی بیست وهه‌شته‌م :_
(خیر الأمور أوسطها ) واتا باشترین کار ناونجیه‌ . 
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ لاوازه‌ .

فه‌رموده‌ی بیست ونۆیه‌م :_
(خیر البر عاجله ) واتا باشترین کاری چاکه‌ په‌له‌ی تێدا بکرێت .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ هه‌لبه‌ستراوه‌ .

فه‌رموده‌ی سی یه‌مین:_
(الدعاء مخ العبادة ) واتا پارانه‌وه‌ عیباده‌ته‌ .
به‌م شێوه‌یه‌ لاوازه‌ به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی تر هاتوه‌ ئه‌م به‌هێزه‌ (الدعاء هو العبادة ) پێشه‌وا ئه‌لبانی به‌م شێوه‌یه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ .

فه‌رموده‌ی سی ویه‌که‌مین :_
(الدین المعاملة ) واتا ئاین موعامه‌له‌ کردن وتێکه‌لاو کردنه‌ .
پێشه‌وا ئیبن باز ئه‌فه‌رموێ هیچ سه‌ره‌تایه‌کی نیه‌ .

فه‌رموده‌ی سی ودوه‌مین:_
(سلمان منا أهل البیت ) واتا( سه‌لمان ) له‌ئێمه‌یه‌ ئه‌هل وبێت .
پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ زۆر لاوازه‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌.

فه‌رموده‌ی سی وسێ یه‌م :_
(شراركم عزابكم ) واتا خراپترین که‌ستان ئه‌وانه‌ن که‌ بێ ژنن .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ نه‌ناسراوه‌ .

فه‌رموده‌ی سی وچواره‌م :_
(علموا أبناءكم السباحة والرمی و ركوب الخیل ) واتا فێری مناله‌کانتان بکه‌ن مه‌له‌وانی ،وپێکاندن ،وسوارچاکی .
ئه‌مه‌ فه‌رموده‌ نیه‌ .

فه‌رموده‌ی سی وپێنجه‌م :_
(الغنیمة الباردة الصوم فی الشتاء ) واتا ده‌سکه‌وتی سارد به‌رۆژوبونه‌ له‌ زستان .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ لاوازه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ گێرره‌وه‌کان نه‌ی بیستوه‌.

فه‌رموده‌ی سی وشه‌شه‌م :_
(قدم القرض على الفرض ) واتا قه‌رز پێش بکه‌ له‌سه‌ر فه‌رز .
هه‌ر فه‌رموده‌ نیه‌ .

فه‌رموده‌ی سی وحه‌وته‌م :_
(كان إذا دخل رجب قال : "اللهم بارك لنا فی رجب وشعبان وبلّغنا رمضان) وا تا پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت_ کاتێک ئه‌گه یشته‌ مانگی ره‌جه‌ب ئه‌ی فه‌رموو _خوایه‌ به‌رکه‌ت بخه‌ یته‌ مانگی ره‌جه‌ب وبمان گه‌یه‌نیت بۆمانگی شه‌ عبان .
پێشه‌وا بوخاری ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ نه‌ناسراوه‌ وپێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ لاوازه‌.

فه‌رموده‌ی سی وهه‌شته‌م :_
(كل قرض جر منفعة فهو ربا ) واتا هه‌مو قه‌رزێک ئیستفاده‌ی هه‌بوو ئه‌ وه‌ سووه‌_ربا.
پێشه‌وا سه‌خاوی ئه‌فه‌رموێ لاوازه‌ _پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ که‌ پێشه‌وا ئه‌حمه‌د فه‌رمویه‌تی که‌
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ یه‌کێک له‌ زنجیره‌ گێره‌وه‌رکانی فه‌رموده‌ی لێ وه‌رناگیرێت.

فه‌رموده‌ی سی ونۆیه‌م :_
(لا تمارضوا فتمرضوا ، ولا تحفروا قبوركم فتموتوا) واتا خۆتان نه‌خۆش مه‌هێخن دوای نه‌خۆش ئه‌که‌ون ،وبه‌ده‌ستی خۆتان گۆرهه‌لمه‌که‌نن دوای ئه‌مرن.
پێشه‌وا ئه‌بوو حاته‌م ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ نه‌ناسراوه‌.

فه‌رموده‌ی چله‌مین :_
(لا صلاة لجار المسجد إلا فی المسجد ) واتا نوێژی قبول نیه‌ ئه‌که‌سه‌ی دراوسیێ مزگه‌وت بێت .
پێشه‌وائیبن حه‌جه‌رئه‌فه‌رموێ له‌سه‌رزمانی خه‌لک بلاوبۆته‌وه‌ وه‌لاوازه‌ووه‌هیچ سه‌نه‌دێکی نیه‌ .

فه‌رموده‌ی چل ویه‌که‌مین :_
(المعدة بیت الداء والحمیة خیر دواء) واتا گه‌ده‌ مالی نه‌خۆشیه‌ وخۆپاراستن باشترین ده‌رمانه‌.
ئه‌م فه‌رمودیه‌‌هه‌لبه‌ستراوه‌ وه‌یه‌کێکه‌ له‌ قسه‌کانی دکتۆری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب (الحارث بن كلدة) .

فه‌رموده‌ی چل ودووه‌م :_
(من عاشر قوما 40 یوما صار منهم ) واتا هه‌رکه‌سێک تێکه‌لاوی گه‌لێک بکات بۆماوه‌ی چل رۆژ ئه‌وا له‌وانه‌ .
ئه‌مه‌ هه‌ر فه‌رموده‌ نیه‌ به‌ ناو خه‌لک دا بلاو بۆته‌وه‌ .

فه‌رموده‌ی چل وسێ یه‌م :_
(من قرأ سورة الواقعة كل لیله لم تصبه فاقه ) واتا هه‌ر که‌سێک سوره‌تی (واقعه‌) ی خوێند هه‌مو شه‌وێک ئه‌وا توشی هیچ ناخۆشیه‌ک نابێت .
زۆر لاوازه‌ وپێشه‌وا ئه‌حمه‌دئه‌فه‌رموێ نه‌ناسراوه‌ .

فه‌رموده‌ی چل وچواره‌م :_
(النظافة تدعوا إلى الأیمان ) وا تا پاک وخاوێنی سه‌رئه‌کێشی بۆ‌ باوه‌ر .
پێشوه وا( العراقی) ئه‌فه‌رموێ زۆر لاوازه‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ .

فه‌رموده‌ی چل وپێنجه‌م :_
(النظافة من الأیمان ) واتا پاک وخاوێنی له‌ باوه‌ردایه‌ .
ئه‌م قسه‌یه‌ هه‌ر فه‌رموده‌ نیه‌ .

فه‌رموده‌ی چل وشه‌شه‌م :_
(لو اعتقد أحدكم بحجر لنفع ) واتا ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان بروای به‌ به‌ردێک هه‌بوو ئه‌وا قازانجی پێ ئه‌گه‌یێنێ .
پێشه‌وا ئیبن قه‌یم ئه‌فه‌رموێ (ئه‌مه‌ قسه‌ی بت په‌رسته‌کانه‌ که‌گومانی باشیان ئه‌برد به‌ بته‌کان و پێشه‌وا ئبن حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رموێ (هیچ سه‌ره‌تایه‌کی نیه‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ ) .

فه‌رموده‌ی چل و حه‌وته‌م :_
(من حج ولم یزرنی فقد جفانی ) واتا هه‌ر که‌سێک حه‌جی کرد وه‌سه‌ردانی منی نه‌کرد ئه‌وا بی وه‌فا بووه‌ له‌گه‌ل من .
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه‌ ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه‌ درۆیه‌ به‌ ده‌می پێغه‌مبه‌ر_ درودی خوای لێبێت) .

فه‌رموده‌ی چل وهه‌شته‌م :_
(من زارنی وزار أبی فی عام واحد ضمن له الجنة) واتا هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی من و سه‌ردانی باوکی کردم له‌ یه‌ک سال ئه‌وا من به‌هه‌شتی بۆمسۆگه‌ر ئه‌که‌م .
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه‌ ئه‌فه‌رموێ( ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ درۆیه‌ به‌ ده‌می پێغه‌مبه‌ر به‌ یه‌ک ده‌نگی زانایان ).

فه‌رموده‌ی چل ونۆیه‌م :_
(من زار قبری فقد وجبت له شفاعتی ) واتا هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی قه‌بری منی کرد ئه‌وا به‌ر شه‌فاعتی من ئه‌که‌وێت .
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه‌ ئه‌فه‌رموێ ( قسه‌ی خه‌لکه‌ وه‌هیچ فه‌رموده‌ نیه‌ ) .



فه‌رموده‌ی په‌نجا هه‌مین :_

(من لم تنهه صلاته عن الفحشاء والمنكر لم یزدد من الله إلا بعدا ) واتا هه‌رکه‌سێک نوێژه‌که‌ی دوری نه‌کاته‌وه‌ له‌خراپه‌ وگوناه ئه‌وا ته‌نها له‌خوای گه‌وره‌ دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ .
ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ قسه‌کانی (عبد الله‌ کوری مه‌سعود )ه‌ وه‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر نیه‌ .


چاوه‌روانی به‌شی دووه‌م بن...
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو