تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

تاكه‌ خواستی ئه‌هلی یه‌كخواپه‌رستی


به‌ پێنووسی: شێخ تركی البنعلی      
وەرگێڕانی: پێشەنگ عبداللە

هزرمه‌ندی ئینگلیزی جۆرج برنارد شۆ ده‌ڵێ: " جیهان چه‌ند پێویستی به‌ موحه‌ممه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی جیهان چاره‌سه‌ر بكات له‌كاتێكدا فنجانێك قاوه‌ فڕ ده‌كات."...
به‌ڵێ باشترین ودروستترین چاره بۆ هه‌موو كێشه‌ وگرفته‌گه‌وره‌كان، وگه‌رده‌لوول وڕه‌وته‌كان، بریتییه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوا وبه‌ حاكم دانانی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی له‌ هه‌موو بچووك وگه‌وره‌یه‌كدا، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی خه‌ڵكی دروستكردووه‌ وهه‌ر خۆشی ده‌زانی چی بۆیان چاك وگونجاوه { أَلَا یَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِیفُ الْخَبِیرُ} واته‌:" ئایا ئه‌و خوایه‌ی که‌ مه‌ردوومی دروست کردووه‌ ئاگای له‌ نهێنی یان نی یه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌و وردبین و ئاگاداره‌"‌؟!

حوكم بردنه‌ به‌ر شه‌ریعه‌تی خوا چاره‌ی  كێشه‌ وگرفته‌ ئه‌منی وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابوورییه‌كانه‌...
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ:{ وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُواْ التَّوْرَاةَ وَالإِنجِیلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَیهِم مِّن رَّبِّهِمْ لأكَلُواْ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم } واته‌:" وه‌ بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و نامه‌دارانه‌ ته‌ورات و ئینجیلیان کار پێ بکردایه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و قورئانه‌ی که‌ هێنراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆیان له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ بێگومان ڕۆزی یان ده‌خوارد له‌لای سه‌رویانه‌وه‌(له‌ ئاسمانه‌وه‌) وه‌ له‌ ژێر پێیانه‌وه‌(له‌ زه‌وی یه‌وه‌) تێیان دایه‌ ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێکی ڕێك و پێك به‌ڵام زۆرێك له‌وان ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن زۆر به‌دو خراپه‌ "
وه‌هه‌روه‌ها ابن عباس _رضی الله عنهما_ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر_ صلی الله علیه وسلم_ فه‌رموویه‌تی:{ خَمْسٌ بِخَمْسٍ، قَالُوا: یَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا خَمْسٌ بِخَمْسٍ؟ قَالَ: مَا نَقَضَ قَوْمٌ الْعَهْدَ إِلا سُلِّطَ عَلَیْهِمْ عَدُوُّهُمْ، وَمَا حَكَمُوا بِغَیْرِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلا فَشَا فِیهِمُ الْفَقْرُ، وَلا ظَهَرَتْ فِیهِمُ الْفَاحِشَةُ إِلا فَشَا فِیهِمُ الْمَوْتُ، وَلا طفَّفُوا الْمِكْیَالَ إِلا مُنِعُوا النَّبَاتَ وَأُخِذُوا بِالسِّنِینَ، وَلا مَنَعُوا الزَّكَاةَ إِلا حُبِسَ عَنْهُمُ الْقَطْرُ}(رواه الطبرانی فی المعجم الكبیر) واته‌:"پێنج به‌ پێنجه‌، هاوه‌ڵان فه‌رموویان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێنج به‌ پێنج چییه‌؟ فه‌رمووی: هه‌ر كۆمه‌ڵێك په‌یمان بشكێنن ئیللا دوژمنیان به‌سه‌ر زاڵده‌كرێ، وه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵێك حوكم به‌ غه‌یری ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خوا دایبه‌زاندووه‌ ئیللا هه‌ژاری له‌ناویاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌، وه‌ئه‌گه‌ر كاری فاحشه‌ له‌ناویاندا بڵاوبوویه‌وه‌ ئیللا مه‌رگ له‌ناویاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌، وهه‌ر كات فرت وفێڵیان له‌ ته‌رازوو كرد ئیللا له‌ ڕووه‌ك بێبه‌ش ده‌بن وتووشی وشكه‌ شاڵی ده‌بن، وه‌هه‌ر كات زه‌كاتیان نه‌دا ئیللا بارانیان لێ ده‌گیرێته‌وه‌"
هه‌ر بۆیه‌ عمر بن الخطاب فه‌رموویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ له‌ كورتترین قسه‌ چاره‌سه‌ر بكات:" ئێمه‌ گه‌لێكین خوا عیززه‌تی پێ به‌خشین به‌ هۆی ئیسلامه‌وه، جا هه‌ر كاتێك داوای عیززه‌ت بكه‌ین له‌ غه‌یری ئیسلام ئه‌وا خوا ڕیسوامان ده‌كا‌"
جا ئه‌گه‌ر ده‌رمانی ئه‌و ده‌ردانه‌مان بوێ، له‌ كه‌پسووله‌ ئێشبڕه‌كان(مسكن)ی، وه‌ك ئیشتراكییه‌ت ودیموكراسییه‌ت ئه‌وا ئێمه‌ خه‌و ده‌بینین! و له‌ ته‌شه‌نه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ زیاتر هیچمان پێنابه‌خشن، ونه‌خۆشییه‌كان به‌ به‌ دوور ودرێژی وپان وپۆڕی بڵاو ده‌بنه‌وه‌ و كاره‌كان گه‌وره‌ ده‌بن، له‌ ماوه‌ی ڕۆژ ومانگه‌كان...
بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌ ئه‌م زه‌وییه‌ خۆشه‌ویستییه‌ی خۆشده‌وێ(مه‌به‌ستی خاكی جه‌زیره‌یه‌ والله أعلم_ وه‌رگێڕ_)، وهه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عیززه‌ته‌ زه‌وتكراوه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌م وشانه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌م وه‌كو نه‌یزكێكی زێڕ..
 

بذلت لهم نصحی بمنعرج اللوى*** فلم یستبینوا الرشد إلا ضحى الغد!
          

صفحات سایت

پیچک