تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : جیهاد و تێكۆشان,

 

بەهانەی مونافیقان بۆ وازهێنان لەجیهاد...


نوسینی: م،هومام سه‌عید

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن ولاه ...
سورەتی تەوبە یەكێكە لەوسەرەتە قورئانیانەی كە بەچەندین ناوی جیاواز  ناوبراوە، ئەویش بەهۆی سروشت‌و گرنگی ئەو بابەتانەی لەو سورەتەدا ئاماژەیان پێدراوە، یەكێك لەو ناوانە بریتییە لە (الفاتحە) واتە: (ئابڕوبەر) چونكە خوای تەعالا لەم سورەتەدا بەیەكجاری نهێنی مونافیقان ئاشكرادەكات‌و ئاماژە بە وردوو درشتی هەڵوێست‌و ئاكارە پەنهان‌و ئاشكراكانیان دەكات، بەجۆرێكی وا هاوەڵی بەڕێزی پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم عەبدوڵڵای كوری عەبباس رەزای خوایان لێبێ‌ دەفەرموێ‌ : خوای تەعالا لەسورەتی تەوبەدا ئەوەندە باسی لە هەڵوێست‌و سیفەتی مونافیقان دەكردوو، دەیفەرموو:

( ومنهم ... ومنهم...) هەتا دەترساین ئێمەش بگرێتەوە...
كەواتە جێگەی خۆیەتی تاكی ئیماندار بەهەمان هەڵوێستی هاوەڵان بڕوانێتە ئاراستە قورئانیەكان‌و، بەوردی لە مەبەستەكانیان حاڵی ببێت، نەباداو خوانەخواستە ئالودەی یەكێك لەو دەردانە بوبێت‌و، سەرەنجامیش بۆێ‌ ببێتەمایەی خەشم‌و توڕەی پەروەردگار.
یەكێك لەو دەردە كوشندانەی كە كۆمەڵگای موسوڵمان پێوەی گیرۆدەبووە‌و، تاكەكانی پێوەی ئالودەبوون، وە خوای تەعالاش لەسورەتی تەوبەدا وەك سیفەتێكی مونافیقان باسی لێوەدەكات‌و، هەرەشە لە خاوەنەكەی دەكات بریتییە لە بەهانە خستنەبەر موسوڵمانان بۆ ساردكردنەوەیان لە جێبەجێكردن‌و، بەپیرەوەچونی فرمانەكانی خوای تەعالا، یان گومان خستنە بەریان لەمەڕ واجبە شەرعییەكان. 
ئێمە لێرەدا‌و بۆ بەیانی مەبەست دەچینە خزمەت دوو ئایەتی سورەتی تەوبە كەباس لەهەوڵی مونافیقان دەكەن لە بەهانە هێنانەوە بۆ وازهێنان لە جیهادو‌و، لەمپەرخستنەبەر موسوڵمانان لە جێبەجێكردنی ئەو واجبە شەرعییە‌و، خۆئامادەكردن بۆ گەیشتن بە كاروانە پیرۆزەكەی . بۆ ئەوەی پێمان بەداوی مونافیقانەوە نەچێت‌و، بە بانگەشەو ئوسلوبە جۆراوجۆرەكانیان فریوو نەخۆێن..   
خوای تەعالا دەفەرموێ‌: 
[ فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ وَكَرِهُوا أَنْ یُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِی سَبِیلِ اللَّهِ وَقَالُوا لَا تَنْفِرُوا فِی الْحَرِّ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا لَوْ كَانُوا یَفْقَهُونَ * فَلْیَضْحَكُوا قَلِیلًا وَلْیَبْكُوا كَثِیرًا جَزَاءً بِمَا كَانُوا یَكْسِبُونَ ] (التوبة: 81_82)..
چەند ئاماژەیەكی گرنگ  لەم دوو ئایەتە:
1.( فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ )  : دواكەوتوان دڵخۆشبوون بەهۆی دانیشتن‌و دواكەوتنیان لە جیهاد لەگەڵ پێغەمبەری خوادا .
- دواكەوتن یان دانیشتن لە بەجێهێنانی واجبێكی شەرعی( وەك جیهاد) خۆی لەخۆیدا گوناهێكی گەورەیەو، پێویستە ئینسانی موسوڵمان لەبەرامبەردا هەست بە تاوان‌و، دەرونگوشادیی‌و، پەشیمانی گەورە بكات. خۆ ئەگەر بەوشێوەیە نەبوو ئەوە پەنا بەخوا لەگەڵ ئەوەی تاوانێكی گەورەی ئەنجامداوە‌و، پێویستە تەوبەی لێبكات، لەخۆیدا بۆتە هەڵگری فایرۆسێكی نیفاق‌و، ئەوكات زەرەرو زیانیش بەدەورو بەریشی دەگەیەنێت، وەك ئەو مونافیقانەی كە لە زەمەنی پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم هەوڵی بەهانەخستنەبەرو گومان خستنەدلێ‌ موجاهیدانیان دەدا، یان هەوڵی ساردكردنەوی ئەوانەیان دەدا كە خۆیان بۆ گەیشتن بەكاروانی موجاهیدان ئامادەدەكرد، ئیدی پێویستە ئەم خاڵە بكەینە پێوەر بۆ  ئاستی ئیمان‌و تەسلیمبوونمان بۆ قبوڵكردن‌و جێبەجێكردنی واجبە شەرعییەكان، وە هەوڵی دۆزینەوەی بەهانە‌و پاساو بۆ دواكەوتن لە بەجێهێنانیان نەدەین، یان بازنەی پاساو بەهانەهێنانەوە بۆ خۆمان‌و خەڵكی فراوان نەكەین، چونكە وەك ئەم ئایەتە ئاماژەی پێداوە ئەو كارە یەكێكە لەسیفەتی مونافیقان پەنا بەخوا.

- دواكەوتن لە جیهاد دواكەوتنە لە كاروانەكەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم، وە پشت هەڵكردنە لەو رێگەیەی پێغەمبەرو هاوەڵانی بەڕێزی بۆ پاسەوانی لەدین‌و گەیاندنی بانگەوازەكەی گرتبویانەبەر، ئیدی یەكسانە پێغەمبەری خوا لەژیان بێت یان لەژیان دەرچوبێت، چونكە وەك ئیبن‌و تەیمییە لە تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزەدا(وَكَأَیِّنْ مِنْ نَبِیٍّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّیُّونَ كَثِیرٌ...)  دەفەرموێ‌ : ( فەرمایشتەكەی خوای تەعالا لەبارەی (ئەو پێغەمبەرانەی كە خواناسگەلێكی زۆر لەگەڵیاندا گوژراوون...) ئەو مانایە ناگەیەنێت یان مەرج نییە كە ئەو پێغەمبەرە لەجەنگدا لەگەڵیان بوبێ‌، بەڵكە ئەوەی شوێن ئەو پێغەمبەرە كەوتبێت وە لەسەر دینەكەی جەنگابێت ئەوە بێ‌ گومان شانبەشانی ئەو پێغەمبەرە جەنگی كردووە، وە هاوەڵانیش هەربەم شێوەیە لە ئایەتەكە حاڵی بوون، چونكە زۆربەی جەنگەكانی ئەوان لەپاش مردنی پێغەمبەری خوابوو صلی الله علیە وسلم ، هەتا ئەو كاتەی وڵاتانیان لە شام‌و میصر‌و عێراق‌و یەمەن‌و رۆما ئازادكرد، وە لە رۆژهەڵات‌و رۆژئاواوە جیهادیان دەكرد، ئیدی بەوشێوەیە ژمارەی ئەوكەسانەی لەگەلێ‌ كوژران وەك زۆرینەیەك دەركەوتن. چونكە ئەوانەی كە لەسەر دینی پێغەمبەران جەنگاون‌و شەهیدبوون هەمیشە زۆرینەبوون. وەئەم ئایەتە هەتا رۆژی قییامەت رازێكی مەزن‌و پەندێكی دڵخۆشكەرە بۆ هەموو ئیماندارێك چونكە ئەوان هەموویان لەبەرەی پێغەمبەری خوادا دەجەنگێن، وە لەسەر دینەكەی ئەو بەجواب دێن .هەرچەندە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم خوێ‌ مردووە. وە بێگومان ئەوانە ئەو فرمایشتەی خوای تەعالا دەیانگرێتوە كە دەفەرموێ‌ : (مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِینَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَیْنَهُمْ)  واتە:موحەممەد صلی الله علیە وسلم فرستادەی خوایە، وە ئەوانەشی لەگەڵیان توندووتیژن بەرامبەر كافران وە بەسۆزو بەزەین لەنێو خۆیاندا...   وەهەروەها  ئەو فەرمایشتەیش دەیانگرێتەوە كە دەفەرموێ‌: (وَالَّذِینَ آَمَنُوا مِنْ بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ فَأُولَئِكَ مِنْكُمْ) واتە: وە ئەوانەی لەپاش فەتحی مەككە ئمانیان هێناو هیجرەتیانكرد، وەشانبەشانی ئێوە جیهادیانكرد بێگومان ئەوانە لەئێوەن ... چونكە بەمەرج نەگیراوە بۆ ئەوكەسەی لەگەڵ شوێنكەوتەی خۆی بێ‌ بەچاو  شوێنكەوتەكەی ببینێ‌ یان سەیری بكات) . مجموع الفتاوی.

2. ( وَكَرِهُوا أَنْ یُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِی سَبِیلِ اللَّهِ ) : وە مونافیقان پێیان خۆش نەبوو كە بە ماڵ‌و گیانیان لە رێگەی خوادا جیهادبكەن. 

- پێخۆشبوون یان پێی ناخۆشبوونی ئیماندار پێویستە پەیوەستبێت بەرەزای خوای گەورەوە، وە پێویستە لەپێناو بەدەستهێنانی رەزای خوادا دەستبەرداری هەموو ئەو حەزوو ئارەزوانەی ببێت كە دەبنە هۆی لەدەستدانی ئەو رەزامەندییە، وە ئەوەش نهێنی تاقیكردنەوەی خوایە بۆبەندەكان، وە جیهادكردن یان ماڵبەخشین لەپێناوی خوادا لەو پەرستشانەن كە ئەنجامدانیان لەسەر دەرون‌و نەفسەكان قورس‌و گرانن( كتب علیكم القتال وهو كره لكم )، بۆیە زیاتر پێویستیان بە راهێنانی نەفس‌و ئامادەكاری‌و خۆسازدان هەیە كە ئەوەش زیاتر لە بەهێزی ئێمان‌و لاوازیی ئەوكەسە دەرهەق بەو واجبە رەنگ دەداتەوە، وەك دەبینین هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم جیاواز لەئێمە چونە جەنگ‌و جیهادوو، روبوڕوبونوەی دوژمن‌و، سەنگەرنشینی‌و، سەرماو گەرمای جیهادیان بەلاوە خۆشتربوو لە بەندایەتی تەنیشت كەعبەی پیرۆز لە شەوی قەدری پیرۆزدا ..!! یان لە مزگێنی منداڵبوون‌و شەوی زاوایەتی...!بەپێچەوانەشەوە مونافیقان نەك هەر بەجێهێنانی ئەو واجبەیان لەسەرشان قورس بوو، بەڵكە هەوڵی پەشیمانی و بەهانەخستنەبەری دەوروبەریشیان دەدا.

3.( وَقَالُوا لَا تَنْفِرُوا فِی الْحَرِّ )  : مونافیقان دەیانوت بەم گەرمایە دەرمەچن بۆ جیهاد ...

- لێرەدا خوای تەعالا ئاماژە بەو بەهانەیە دەكات كە مونافیقان لەكاتی خۆئامادەكردن بۆ غەزای تەبوك لەنێو خەڵكیدا بڵاویاندەكردەوە ، هەرچەندە ئەم بەهانەیە لەخۆیدا بەهانەیەكی لاوازو نابەجێیەو ناكرێتە پاساو بۆ وەڵامنەدانەوەی فەرمانێكی خوای  وەك: دەرچون بۆ جیهاد، بەڵام لەخۆیدا گوزارشێكی رون‌و ئاشكرایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو بەهانەیەك كە لەكاتی هاتنەپێشی فەرمانێكی خوای دەبێتە رێگر لەبەردەم ئینساندا‌و، ئیرادەو عەزمی بۆ بەپیرەوەچونی ئەو فەرمانە لاواز دەكات.

- مەرج نییە مونافیقان لەهەموو سەردەم‌و كاتێكدا بەیەك ئسلوب‌و دەستەواژەی تایبەت ژەهری نیفاقیان لەنێو كۆمەڵی موسوڵماندا بڵاوبكەنەوە‌و خەڵكی لەجیهاد پێسارد بكەنەوە، نەخێر بەڵكە بۆ هەموو زەمان‌و كاتێك، وە لەنێو هەر چین‌و توێژێكدا ئسلوبی كاراو دەستەواژەی بریقەدار بەكاردەهێنن‌و، بەهۆیەوە ریزی موسوڵمانانی پێ دەردەدار دەكەن، ئەوسا بەهانەی نارەحەتی گەرمابوو، ئێستە بەهانەی نارەحەتی‌و سەختی: كەمی ژمارەو نەبونی پشتیوان، دەربەدەری‌و نەبونی مەئواو كیان، سەختی زیندان‌و ئەشكەنجەی دوژمنان، دەسبەرداری ژن‌و منداڵ‌و خۆشییەكانی ژیان ، بێبەرامبەری هێزو تۆمەتی دوژمنان ...!!.
 
4.( قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا )  :پێیان بڵێ‌:  بێگومان گەرمای جەهەنەم سەختترو بەهێزترە لەو گەرمایەی ئێوە دەیكەنە بەهانە بۆ ساردكردنەوەی خەڵكی لەجیهاد.
 
- ئەمە وەڵامێكی هەڕەشە ئامێزە بۆ سەرجەمی ئەو بەهانانەی مونافیقان دەیوروژێنن‌و دەیكەنە هۆكاری بەستنی دەست‌و قاچ‌و زبانی خەڵكی لە هەستانیان بەئەركی سەرخستنی دین‌و گەیاندنی بانگەوازەكەی، ئای چەند زۆرن ئەو كەسانەی گەرمای نارەحەتی بەجێهێڵانی وڵات‌و دەستبەرداری ماڵ‌و ژیان گەرمای ئاگری جەهەنەمی لەبیر بردونەتەوە..!! یان گەرمای نارەحەتی رێگاو نامۆی ژیان‌و، ئەشكەنجەی زیندان تین‌و خەشمی ئاگر‌و سزای قیامەتی لە یاد بردوونەتەوە..!! یان چەند زۆرن ئەو كەسانەی ترسی تۆمەت‌و ناوزڕاندنی مونافیقان خۆفی ژورەتارەكانی ئاگرو بڵێسە سوتێنەرەكانی جەحیمی لا ئاسایكردونەتەوە.. بەراستی ( لَوْ كَانُوا یَفْقَهُونَ )  ...! :

5.( لَوْ كَانُوا یَفْقَهُونَ )  :ئەگەر ئەوانە تێبفكرێن‌و تێبگەن دەزانن. 

بەڵی ئەگەر ئەوانە بەراوردێكی ژیرانەبەكەن زۆرێك لەو راستیانەیان لا روندەبێتەوە‌و، بەباشی لەهەقەكان حاڵی دەبن، ئەوكات نە گومانی مونافیقان، نە پلانی شەیتان، نە داخوازی‌و حەزی دەرونەكان، رێیان پێنابڕێت‌و هیممەتیان لەبڕینی كاروانی گەیشتن بەڕەزامەندی خوا سست‌و لاواز ناكات. ئەگەر لە روانگەی یەكێك لەفەرمودەكانی پێغەمبەری خواوە بەراود لەنێوان هەموو ئەو نارەحەتی‌و سەختی‌و ئازارانە بكەین كە ئیماندا لەرێگەی جیهاددا دوچاری دەبێتەوە، لەگەڵ بەشێك لەو نارەحەتی‌و ئازارە بەردەوام‌و نەبڕاوانەی قیامەت بەباشی دەگەینە ئەنجام‌و لەدەردی تێنەگەیشتن لە مورادەكانی الله تەعالا رزگارمان دەبێت.. 

بۆنمونە: ئیمام موسلیم لە ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێبێ‌ دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی::( نَارُكُمْ جُزْءٌ مِنْ سَبْعِینَ جُزْءًا مِنْ نَارِ جَهَنَّمَ قِیلَ یَا رَسُولَ اللَّهِ إِنْ كَانَتْ لَكَافِیَةً قَالَ فُضِّلَتْ عَلَیْهِنَّ بِتِسْعَةٍ وَسِتِّینَ جُزْءًا كُلُّهُنَّ مِثْلُ حَرِّهَا). واتە: ئەو ئاگرەی ئێوە بەكاریدەهێنن بەشێكە لە هەفتا بەش لە ئاگری جەهەنەم ، وتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم خۆ هێندە بەسبوو بۆ سوتاندن‌و سزادان، فەرمووی: ئەو بەشە لەئاگری جەهەنەم نەوەدوو نۆ بەرامبەر بەسەر هەموو ئەو ئاگرانەی دونیادا بەهێزترە، كەهەر بەشێك لەو بەشانەیەش گەرمای وەك گەرمای ئاگری دونیایە.بەڕاستی (نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا) خوابمانپارێزێت.

6.( فَلْیَضْحَكُوا قَلِیلًا وَلْیَبْكُوا كَثِیرًا جَزَاءً بِمَا كَانُوا یَكْسِبُونَ )  : بائەو مونافیقانە لەژیانی كورتی دونیادا دڵخۆشبن‌و پێبكەنن، وە لە رۆژی دوایدا بۆهەمیشەی‌و بەبەردەوامی بگرین لەپاداشتی وازهێنانیان لەجیهاد .

- دڵخۆشی‌و پێكەنینی مونافیقان بەهۆی نەچونیانبوو بۆ جیهاد لەرێی خودا ...!! بەڕاستی سەیرە دواكەوتن لەجیهاد واتە: وازهێنان لە واجبێكی شەرعی .. واتە: وازهێنان لە ئەركی پاراستن‌و پاسەوانی دین .. واتە: قایلبون بەزەلیلی‌و ژیان لەژێر نیری تاغوتدا ... ئیدی خۆشحاڵبوون‌و پێكەنین لەپای چی..!؟. بەڕاستی ئەگەر لەزەمەنی خۆماندا ئەم دیاردەمان لەنێو خەڵكی موسوڵماندا بەچاوی سەر نەبینیایە بەئاسانی لەو سیفەتەی مونافیقان نەدەگەیشتین‌و وێنای دروستمان بۆ نەدەكرد..!!

- نارەحەتی‌و گەرمای جیهاد چەندە سەخت‌و دژواربێت بەبڕانەوی ژیانی دونیا كۆتای دێت، وە هەموو ئەو خۆشی‌و لەزەت‌و تام لەژیانكردنەشی بەهۆی خۆدزینەوە‌و، تەرككردنی جیهادەوە دروست دەبێت  دیسانەوە ئەویش كۆتای دێت. بەڵام تەنها ئەوانە لەم راستییە حاڵی دەبن‌و پەندی لێوەردەگرن كە تام لەو خۆشیانە ناكەن بەهۆی تەركی جیهادوو دواكەوتن لەكاروانەكەیەوە رویان لێدەكات..!! ئەوانەی دەترسن كرانەوەی دەرگاكانی ژیان بەڕویاندا عقوبەتێكی خوایبێت‌و ببێتە هۆی دابڕانیان لەجیهادوو لەكیسچونی كەنزو پاداشتە گەورەكانی ...

دەستەواژەی (لَا تَنْفِرُوا فِی الْحَرِّ)  و هەڵوێستەیەكی پێویست:
ئەم ئاماژە قورئانیانە رێسایەكی روون‌و بنەمایەكی بەهێزە بۆ ناسینەوەی ریشەو نەژادی مونافیقان، یان ئەوانەی ئالودەی دەردوو سیفەتەكانیان بوون. پێویستە تاكی ئیماندار لەكاتی خوێندنەوەی ئەم ئایەتانەدا واتاو دەرهاوێشتە‌و ئاماژە مەزنەكانی بەسەریدا تێنەپەڕن‌و، بەباشی چاوی سەروو دڵی بەرویاندا بكاتەوە هەتا  لە مورادیان حاڵی ببێت.
مونافیقان وەك خوای تەعالا ئاماژەی پێداوە لەپاش ئەوەی دانیشتنیان لەنێو ژن‌و منداڵ‌و ماڵاتەكەیاندا پێخۆشتربوو لە هاوڕێیكردنی پێغەمبەرو یاوەرە بەرێزەكانی خوالێیان رازیبێ‌، وە ئامادەی ئەوەیان تێدانەبوو لەپێناوی خوادا گیان‌و ماڵیان ببەخشن، هەوڵی پەشیمانكردنەوەی خەڵكی موسوڵمانیشیان دەدا‌و پێنان دەوتن: (لَا تَنْفِرُوا فِی الْحَرِّ)  بەم گەرمایە دەرمەچن  بۆ جیهاد ... بەڵی دەیانگوت: بەم گەرمایە دەرمەچن بۆ جیهاد ... 

ئەم دەستەواشە نەگریسە، ئەم وتە بێشەرمانەی مونافیقان كە خوای تەعالا بۆمانی گێڕاوەتەوە هەروا بەو ئاسانییە نەگوتراوە‌و خەڵكی پێی لەجیهاد ساردنەكراوەتەوە ... خۆ ئەگەر بەخێرای  ئەو ساتەوەخەت‌و كەش‌و زەمینە وەبیر بێنینەوە كە مونافیقان ئەم وتەیان تێدا وتووە، زۆر بەباشی لە واتاو كاریگەری ئەم وتەیە دەگەین‌و، دواتریش بۆمان دەردەكەوێت كە ئەم وتەیە گوزارشتە لە هەقیقەتێكی گەورە‌و دەردێكی كوشندە كە بەهۆیەوە خەڵكی لەرێگەی بەجێهێنانی فرمانی جیهاد ساردكراوەتەوەو سارد دەكرێتەوە ... ئەم وتەیە لەكاتی خۆئامادەكردنی موسوڵمانان بوو بۆ جەنگی تەبوك، ئەو جەنگەی لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بانگی جیهادی بۆدا خەزێنەی موسوڵمانان خاڵیبوو لەقوتی رۆژانەی خەڵكی مەدینە ...!! ئەو جەنگەی زۆرێك لە موسوڵمانان نەك هەرسواری‌و قوتی رێگاكەیشیان نەبوو بەڵكە ئامرازی جەنگكردنیشیان نەبوو كە تەنها شمشێرێك بوو...!! ئەو جەنگەی لەكاتێكدابوو كە تاوی گەرمای مەدینە‌و پێستی لەبەر جەستەدا دادەماڵی‌و، گەرمای بیابانی دورو نەبڕاوەی رێگەی تەبووك هێزی لەبەر ئەژنۆ‌و پێكانی نەك ئادەمییەكان بەڵكە وشتری ئەو سەردەمەش دەبڕی...!!. ئەوجەنگەی كە لەساتە سەرەتاییەكانی پێگەیشتنی بەری رەنج ‌و تاكە سەرچاوەی قوتی خەڵكی مەدینەدا بانگەوازی بۆكرا ..!!
سەرەڕای هەموو ئەم هۆكارو بەربەستە مادی‌و مەعنەوییانە لەبەردەم بانگەوازی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بۆ دەرچوون بۆ ئەم جەنگە دەبینین مونافیقان زیاتر لە كاتەكانیتر قۆڵی بێشەرمی‌و، قولی ئابڕوتكاوییان لێ هەڵماڵیبوو، وە دڕك‌و داڵی گومان‌و شوبهەو بەهانەیان دەخستە بەر پێ‌و دلێ‌ موسوڵمانان بۆ ئەوەی  لە هاوەڵایەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم پەشیمانیان بكەنەوە‌و، رازییان بكەن هەریەكەو پاساوێك بۆ خۆقایلكردن بێنێتەوە‌و خۆی لەگەرمای ئەو جیهادە رزگار بكات ..!!

لە پاش ئەوەی سروشتی ناهەموارو كەشی سەختی ئەو جەنگەمان بۆ دەركەوت هەست بەكاریگەری ئەو وتەیە دەكەین كە مونافیقان وەك ورەورێك دەیانخستە نێو موسوڵمانان‌و، بەهۆیەوە خەڵكیان لە خۆئامادەكردن بۆ جیهادوو، گەیشتن بەكاروانەوانانی‌و، بەشداریكردن لە مەیدانەكانی سارد دەكردەوە...

بەڵێ‌  لێرەدا جێگەی خۆیەتی كە لەتەك ئەم حەقیقەتە قورئانیەدا لەخستنەروی ئاكارو هەوڵی مونافیقان دژ بەجیهادوو موجاهیدان ، ئاماژە بەو رازە مەزن‌و یاسا قورئانییە بكەین كە خوای تەعالا بۆی وێنا كردووین‌و، دەیەوێت ئێمەی موسوڵمان هەمیشە لەكاتی بەپیرەوەچونی فرمانەكان‌و جێبەجێكردنی واجبەكانی وریاو چاوكراوەبەین لەمەڕ ئەو لەمپەرو كۆسپانەی دەخزێنرێنە رێگەمان، ئەو گومان‌و بەهانانەی بەپێی مۆدێلی سەردەم‌و رۆژ دەنەخشێنرێن‌و زاق‌و بریقەدار دەكرێن ... ئەو دەستەواژانەی بەناوی خەمخۆری‌و حیكمەت زانییەوە ساحیرانە لەداوی شەیتان دەتەنرێن‌و دڵ‌و دەرونی لاوانی خوێن گەرم‌و خەمخۆری ئەم دینەیان پێ‌ گومانارێژ دەكرێ ...

بەداخەوە بەهۆی تەشەنەكردنی زیادی ئەم دەردەتیابەرە لەنێو كۆمەڵگەی موسوڵماندا، زۆرجار هاشێوەی ئەم پاساوەی مونافیقان _ ئەگەر لە وتەیشدا وەك یەك نەبن بەواتا یەك دەگرنەوە_ لەنێو ریزی بانخوازانی ئیسلام‌و هەڵگرانی پەیامەكەیشیدا دەبیستینەوەو بەرگوێمان دەكەوێت، بەبێ ئەوەی خاوەنەكەی هەست بە گیرۆدەبوون بەو دەردە نیفاقییە بكات، یان لەكاتی وتنیدا خورپەیەكی ئیمان بەدڵیدا بێت‌و لەو ئاكارو دەستەواژە شەیتانییە _كە هۆكارە بۆ دورخستەنەوەی بەندەكانی خوا لە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی_ دوریبخاتەوە..!! لەڕاستیدا ئەوفیتنەیەی ئەمرۆ بەچاوی خۆمان دەیبین‌و رۆژانە یەخەمان دەگرێت، زۆر لەو فیتنەیە سەختترو فرەلایەنترە كە لەدەور‌و سەردەمی پێغەمبەرو یارانیدا یەخەی موسوڵمانانی دەگرت، خۆ مونافیقانی ئەو كاتە زۆر حیسابیان بۆ وتەكانی خۆیان دەكردوو بە ئاشكراو راشكاوانە‌و، لەلای هەموو موسوڵمانێك كاڵای نیفاق‌و گومانیان هەراج نەدەكرد، چونكە دەیانزانی مەچەكی هاوەڵان بەشمشێرەكانیانەوە نوساوە‌و هەردەم ئامادەی جێبەجێكردنی فرمانی خواین لەبەرامبەر كافرو مونافیقان . یان لەوە دەترسان _ ئەگەر بە دزیشەوە بیانكردایە_ كە خوای تەعالا لەسەرو حەوت ئاسمانەوە نهێنییان ئاشكرابكات‌و ئابڕویان بەرێ‌، ئەوان دەیانزانی بەو گومانە لەرزۆك‌و تاوە عەنكەبوتیانەیان ناتوانن ئیمانی نەلەخشاوی هاوەڵان بۆشبكەن‌و جێگەی گومانی خۆیانی تێدابكەنەوە ... بەڵام ئایا مونافیقانی ئەمرۆ _ یان هەندێك كە ئالودەی دەردی ئەوان بوون خوا پارێزراومان بكات_ چ شتێك لە زڕەو زاڕی گومان‌و، زوبانی بێشەرمیان بەرامبەر جیهادوو موجاهیدان دەیان گێڕێتەوە... چ شتێك لە  تۆمەت هەڵواسین‌و ناو زڕاندنی بەندە بۆ خوا یەكلابووەكانی میدانی جیهاد  ساردیاندەكاتەوە.. لە چ ترسێكی دونیای یان دوارۆژی  لەئەكامی ئەو ئاكارە قێزەون‌و شەرمەزاركەرەیان دەیانگێرێتەوە. خۆ ئەوانە تەنها  هەوڵی بەهانە خستنەبەر موسوڵمانان بۆ نەچونە جیهاد نادەن، بەڵكە هەوڵی پەشیمانركدنەوەو، گومانخستنەبەریشیان لەمەڕە ئەو فەرزە خواییە دەدەن ، لەوەش زیاتر زۆر كات زوبانی گوماناوی لە ئەسڵ‌و بنچینەی شەرعیبونیشی وەردەدەن ... بۆیە دواجار دەگەینە ئەو یەقینە كەئەو فیتنەی ئەمرۆ لەدەوری فەریزەی جیهاددا بونی هەیە، وە ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ بێهودەناساندنی‌و سڕینەوەی مەعالیمەكانی لەواقیع‌و بیرو هۆشی موسوڵماناندا، زۆر زیاترو گەورەترو ترسناكترە لەوەی لە سەردەمی نازڵبونی قورئاندا هەبووە، چونكە ئەو كات جیهاد مەیدانەكانی ئاوەدانبوو ... تیری لەنێوی كەوان‌و شمشێری لەدەر كێلانبوو ... ئەوكات جیهاد پێغەمبەرو صلی الله علیە وسلم هاوەڵان‌و نەوەكانیان بازرگانی كاروانەكەی‌و پاسەوانی قەڵاكەی بوون ... بەڵام ئێستە سەد موخابن پاسەوان‌و سەربازەكەی وا قاعیدەو(دانیشتووە)، دەست‌و پەنجەی لەبری سەر بۆ خوارەوە خۆی رەنگكردووە‌و لەنەوینە، قادەكەشیان لەبەر ئەوەی حەزیان بەسەرما كەمترە، ورەو غیرەو ئیمانیشیان بەم واجبە لەرزۆكترە، وەك دەبینین لە بۆ گەرمای كاتی سەرما، یاخود سەرمای كاتی گەرما، چۆك و دەست‌و تەوێڵ‌و هەردووپێ‌و لوتیان بۆ تاغوتان لەزەمینە .. ئیدی بۆیە لەسایەی وان ئەم ئوممەتە بێ‌ شیرو شوان‌و عیززەتە، شیركی حوكمی پێ‌ باشترەو، نوێژی مەعبەدەكەشی پێ‌ دینە ...!! (جیم‌و، هاْ ‌و، ئەلف‌و، دال)ی نەك بەكردار بەڵكە بەزار پێگرانەو، بەهانەشیان گەرمایەو.. ناكرێ‌‌و.. مەڕۆن ... چۆنی دەبڕن..؟ كەی پێیدەگەن ..؟ كاتێك ئێوە پێپەتی‌و كەم، دوژمنانیشتان زۆرینە.. .!!.
 
 
 
والحمدلله رب العالمین
          

صفحات سایت

پیچک