تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گه‌وره‌یی وپاداشتی بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌لام


ئاماده‌كردنی: ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحیمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ یَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِیكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...


باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: (الْسَّلاَم) یه‌كێكه‌ له‌ناوه‌ جوان و پیرۆزه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار، وه‌ ئاشتىء هێمنى په‌روه‌ردگاره‌ له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ سه‌لامكردن ڕێزو سوپاسه‌ له‌نێوان باوه‌ڕداراندا، وه‌ ڕێزو سوپاسه‌ بۆ باوه‌ڕداران كاتێك كه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌،

وه‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ خۆشه‌ویستى له‌نێوان باوه‌ڕداراندا، به‌دڵنیایى فه‌زڵ و پاداشت و گه‌وره‌یى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌ڵاوكردن له‌ناو خه‌ڵكیدا گه‌لێك زۆره‌، هه‌روه‌ها پاداشتى زۆریشى بۆ دیاریكراوه‌، ئێمه‌ش به‌پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵء خێرو پاداشتانه‌ باس ده‌كه‌ین كه‌ به‌هۆى سڵاوكردنه‌وه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت. له‌وانه‌:



 یه‌كه‌م: یه‌كێكه‌ له‌ناوه‌ جوانه‌كاى په‌روه‌ردگار.

په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (هُوَ اللَّهُ الَّذِی لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَیْمِنُ الْعَزِیزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا یُشْرِكُونَ) [الحشر 23] .واته‌: په‌روه‌ردار زاتێكه‌ جگه‌له‌و خوایه‌كى تر نییه‌، پاشاى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌، پاكو بێگه‌رده‌، ئاشتى خوازو ئاشتى په‌روه‌ره‌، ئاسایش به‌خش و په‌ناگه‌ى باوه‌ڕدارانه‌، ده‌سه‌ڵات داره‌و چاودێرى درووستكراوه‌كانیه‌تى، باڵاده‌سته‌، وه‌ خاوه‌نى خێرى بێ سنووره‌، گه‌وره‌یه‌و خۆى به‌گه‌وره‌ ده‌زانێت، پاكى و بێگه‌ردى بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه‌ تێنه‌گه‌یشتوان شه‌ریكى بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.



دووه‌م: سه‌لامى خواى په‌روه‌ردگاره‌ بۆ به‌هه‌شتیه‌كان

په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت: (تَحِیَّتُهُمْ یَوْمَ یَلْقَوْنَهُ سَلَامٌ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًا كَرِیمًا) [الأحزاب 44] .واته‌: ئه‌و ڕۆژه‌ى كه‌ به‌ دیدار په‌روه‌ردگار شاد ده‌بن به‌سه‌لامكردن پێشوازیان لێ ده‌كرێت، وه‌ له‌ ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت: (سَلَامٌ قَوْلًا مِنْ رَبٍّ رَحِیمٍ )[یس 58] .واته‌: باوه‌ڕداران له‌به‌هه‌شتدا سه‌لامیان لێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌.



سێیه‌م:  ڕێزو سوپاسه‌ بۆ به‌هه‌شتییه‌كان.

په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت: (دَعْوَاهُمْ فِیهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِیَّتُهُمْ فِیهَا سَلَامٌ وَآَخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِینَ )[یونس 10] .واته‌: دوعاو پاڕانه‌وه‌یان له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌مه‌یه‌: په‌روه‌ردگار پاكى و بێگه‌ردى و ستایش شایسته‌ى تۆیه‌ ئه‌ى خواى میهره‌بان، وه‌ باوه‌ڕداران گه‌یشتنیان به‌یه‌كترى له‌ناو به‌هه‌شتدا سه‌لامكردنه‌، دوا هه‌مین گوفتارو ووته‌ى باوه‌ڕداران له‌به‌هه‌شتدا له‌دواى ئه‌و هه‌موو نازوو نیعمه‌ته‌ى كه‌ پێیان به‌خشراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ پڕ به‌دڵ له‌ناخى ده‌روونه‌وه‌ ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ى خواى په‌روه‌ردگاره‌، كه‌ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌.



چواره‌م: یه‌كێكه‌ له‌ناوه‌كانى به‌هه‌شت.

په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت:( لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِیُّهُمْ بِمَا كَانُوا یَعْمَلُونَ )[الأنعام 127] .واته‌: باوه‌ڕداران به‌هه‌شتى پڕ له‌ئاشتى و سه‌لامه‌ت و هێمنییان بۆ ئاماده‌كراوه‌ له‌لاى په‌روه‌ردگاریان، وه‌ هه‌ر په‌روه‌ردگاریش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه‌ به‌هۆى ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه‌ئه‌نجامیان ئه‌دا.



پێنجه‌م: سه‌ڵاوى  فریشته‌كانه‌ بۆ به‌هشتیه‌كان.

په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَالْمَلَائِكَةُ یَدْخُلُونَ عَلَیْهِمْ مِنْ كُلِّ بَابٍ سَلَامٌ عَلَیْكُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ )  الرعد23/23)واته‌: مه‌لائیكه‌ته‌كان ئه‌چن بۆ سه‌ردانى باوه‌ڕداران له‌ به‌هه‌شتدا، ده‌فه‌رموون: سه‌ڵاوتان لێبێت به‌ هۆى خۆگریتانه‌وه‌ ( له‌ كێشه‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كانى ژیانى دونیا، وه‌ له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕى خوانه‌ناسان) به‌ڕاستى جێگه‌و شوێنێكى پڕله‌نازو نیعمه‌تان بۆخۆتان مسۆگه‌ركرد.



شه‌شه‌م: هۆكاره‌ بۆخۆشه‌ویستى نێوان باوه‌ڕداران.

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموویه‌تى: (أَفَلاَ أُنَبِّئُكُمْ بِشَىْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ أَفْشُوا السَّلاَمَ بَیْنَكُمْ) .صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (3361) .واته‌: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م به‌شتێك ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتان دا خۆشه‌ویست ببن لاى یه‌كتر سه‌لام بكه‌ن له‌نێوان یه‌كتریدا .



حه‌وته‌م: سه‌لا مكردن هۆكاره‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت.

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رموویه‌تى: (أَفْشُوا السَّلاَمَ تَدْخُلوُا الْجَنَّةَ بِسَلامٍ) صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (7865).واته‌: سه‌لام بكه‌ن له‌نێوان یه‌كتریدا، ئه‌چنه‌ به‌هه‌شتانه‌وه‌ به‌ سه‌لامه‌تى.



هه‌شته‌م: هۆكاره‌ بۆ لێخۆش بوونى گوناهو تاوان.

 پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ مِنْ مُوجِبَاتِ الْمَغْفِرَةِ بَذْلُ السَّلامِ، وَحُسْنُ الْكَلامِ) صَحِیح الْجَامِع(2232)واته‌: به‌ڕاستى هۆكار بۆ لێخۆش بوونى تاوان و داپۆشینیان، سه‌لامكردنه‌ له‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌ى ناسیت، وه‌ له‌وه‌ى كه‌سه‌ى كه‌ناى ناسیت، وه‌ قسه‌ى چاك و خێر



نۆیه‌م: نزیكترین به‌نده‌ له‌خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌ست پێشخه‌رى ئه‌كات له‌ سه‌لامكردندا.

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِاللَّهِ مَنْ بَدَأَهُمْ بِالسَّلاَمِ) صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (2011).واته‌: نزیكترین كه‌س له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌ست پێشخه‌رى ده‌كات له‌ سه‌لامكردندا.



له‌كۆتایدا ئه‌مه‌ گوڵبژێرێك بوو له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و پاداشتى سه‌لامكردن.

بیرخستنه‌وه‌یه‌ك: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ أَبْخَل النَّاس مَنْ بَخِلَ بِالسَّلام) صَحِیح الْجَامِع (1519).واته‌: ڕه‌زیل و چاوچنۆك و پیسكه‌ ترین كه‌س ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ڕه‌زیلى ده‌كات له‌ سه‌لامكردندا.



وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمینَ



وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِیّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ  أَجمَعین.

          

صفحات سایت

پیچک