تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

چۆنێتى ده‌ست نوێژ شۆرین بۆ نوێژ


ئاماده‌كردنی: ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د

ده‌ست نوێژ: مه‌رجێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ قه‌بوڵ بوونى نوێژ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌ست نوێژى نه‌بێت ئه‌وا نوێژه‌كه‌ى قه‌بوڵ نابێت. هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عَبْد اللَّه بن عُمَرَ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لاَ تُقْبَلُ صَلاَةٌ بِغَیْرِ طُهُور)(1) واته‌: نوێژى هیچ كه‌س قه‌بوڵ نابێت ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ نه‌بێت، له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى:  (لاَ صَلاَةَ لِمَنْ لاَ وُضُوءَ لَهُ)(2) .واته‌: نوێژى هیچ كه‌س ته‌واو نییه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.



1- بوونى نیه‌ت (النِّیَّة):

هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عُمَرَ بن الَخطّاب(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: (إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّیَّاتِ)(3) واته‌: به‌دڵنیایى هه‌موو كرده‌وه‌و په‌رستشه‌كان به‌نیه‌ته‌، به‌ڵام ده‌بێت نیه‌ت به‌دڵ ئه‌نجام بدرێت، ووتنى نیه‌ت به‌زووبان، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  نه‌ى ووتووه‌ به‌ڵكو زیاد كراوه‌ له‌دینداو تازه‌ داهێنراوه‌ (4).



2- ناوى خوا هێنان (التَّسْمِیَة):

پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست نوێژدا(بِسْمِ اللَّهِ )بكرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى:  (لاَ وُضُوءَ لِمَنْ لَمْ یَذْكُرِ اسْمَ اللَّهِ عَلَیْهِ)(5) واته‌: ده‌ست نوێژى هیچ كه‌س ته‌واو نییه‌ ئه‌گه‌ر ناوى خواى لێ نه‌هێنێت.



3- شۆرینى هه‌ردوو ناو له‌پى ده‌ست (غَسْل الْیَدَیْنِ):

شۆردنى هه‌ردوو ناو له‌پى ده‌ست سوننه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست نوێژدا. هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(الْمِقْدَام بْن مَعْدِیكَڕب(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رمووێ:   (أُتِىَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ فَغَسَلَ كَفَّیْهِ) (6)واته‌: شتێكیان بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  هێنا ئاوى تیابووپاشان ده‌ست نوێژى گرت و هه‌ردوو ده‌ستى شۆرى .



4- سیواك كردن (التَّسوُّكِ)

سوننه‌ته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست نوێژ سیواك بكرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: (لَوْلاَ أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِى لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ كُلِّ وُضُوءٍ)(7) واته‌: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ناڕه‌حه‌ت نه‌بوایه‌ ئه‌وا فه‌رمانم پێده‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ست نوێژێكدا سیواكیان بكردایه‌.



5- ئاو له‌ده‌م ڕادان (الْمَضْمَضَة):

پێویسته‌ له‌كاتى ده‌ست نوێژدا ئاو بكرێته‌ ناو ده‌م و پاشان ده‌ربكرێته‌وه‌هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عَلِىٍّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:  ( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  تَوَضَّأَ فَمَضْمَضَ ثَلاَثًا) (8) .واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌ست نوێژت شۆریء  سێ جار ئاوى له‌ده‌مى ڕادا .



6- ئاو له‌لوت ڕادان (الإ سْتِنْشَاق):                                                      

پێویسته‌ له‌كاتى ده‌ست نوێژدا ئاو بكرێته‌ ناو لوت پاشان ده‌ربكرێته‌وه‌،هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: (وَإِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَلْیَجْعَلْ فِى أَنْفِهِ مَاءً ثُمَّ لْیَنْتَثِرْ)(9) .واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ئێوه‌ ده‌ستنوێژى شۆرى ئه‌وا با ئاو بكاته‌ ناو لوتىء پاشان ده‌رى بكاته‌وه‌وه‌سوننه‌ته‌ سێ جار دووباره‌ى بكاته‌وه‌.هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عَلِىٍّ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:(أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  تَوَضَّأَ ... وَاسْتَنْشَقَ ثَلاَثًا ) واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌ست نوێژت شۆریء سێ جار ئاوى له‌ لوتى ڕادا .



7- شۆرینى ده‌م وچاو (غَسْل الْوَجْه):

شۆرینى ده‌م و چاو ڕوكنێكه‌ له‌ ده‌ست نوێژ هه‌ركه‌سێك نه‌ى شۆرێت ده‌ست نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ)المائدة: 6)واته‌: ڕوومه‌تءده‌م و چاوتان بشۆرن، سوننه‌ته‌ سێ جار دوو باره‌ بكرێته‌وه‌ هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(الْمِقْدَام بْن مَعْدِیكَرِب(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت  (أُتِىَ رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ...وَغَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثاً)(10)واته‌: ئاوى ده‌ست نوێژیان بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  هێنا



جا كاتێك كه‌ده‌ست نوێژى گرت سێ جار ڕوومه‌ت و ده‌م و  چاوى شۆرىپێویسته‌ پیاوان ده‌ست بخه‌نه‌ ناو ڕیشیانه‌وه‌و ژێر چه‌ناگه‌یان ته‌ڕبكه‌ن. هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَنَس بْن مَالِك (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كَانَ إِذَا تَوَضَّأَ أَخَذَ كَفًّا مِنْ مَاءٍ فَأَدْخَلَهُ تَحْتَ حَنَكِهِ فَخَلَّلَ بِهِ لِحْیَتَهُ وَقَالَ هَكَذَا أَمَرَنِى رَبِّى )(11) واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌ست نوێژى بگرتایه‌ ئه‌وا  به‌چنگى ئاوى بۆ ژێر چه‌ناگه‌ى ده‌بردو ده‌سته‌كانیشى ده‌خسته‌ ناوڕیشى، وه‌ ده‌ى فه‌رموو: به‌م شێوه‌یه‌ په‌روه‌ردگارم فه‌رمانى پێكردوم.



8- شۆرینى هه‌ردوو ده‌ست له‌گه‌ڵ ئانیشكه‌كان(غَسْلَ الْیَدَیْنِ إِلَى الْمَرَافِق):

شۆرینى هه‌ردوو ده‌ست تاكوئانیشكه‌كان ڕوكنێكه‌ له‌ده‌ست نوێژ هه‌ركه‌سێك نه‌ى شۆرێت ده‌ست نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:(  وَأَیْدِیَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ) واته‌: هه‌ردوو ده‌ستان بشۆرن له‌گه‌ڵ ئانیشكتان.سوننه‌ته‌ سێ جار دووباره‌ بكرێته‌وه‌، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(الْمِقْدَام بْن مَعْدِیكَرِب(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (أُتِىَ رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ.وَغَسَلَ ذِرَاعَیْهِ ثَلاَثًا)(12) واته‌: ئاوى ده‌ست نوێژیان بۆپێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  هێنا جا كاتێك ده‌ست نوێژى گرت سێ جــــار باڵى شۆرى، وه‌ سوننه‌ته‌ له‌پێشدا لاى ڕاست بشۆردرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(أَبُو هُرَیْرَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: ( إِذَا تَوَضَّأْتُمْ فَابْدَءُوا بِمَیَامِنِكُمْ )(13) واته‌: ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژتان شۆرى ئه‌وا له‌ پێشدا لاى ڕاسته‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن، پاشان لاى چه‌پ. هه‌روه‌ها دایكى باوه‌ڕداران(عَائِشَةَ-رَضِیَ اللَّهُ عَنْهَا) ده‌فه‌رمووێت: (كَانَ النَّبِىُّ(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  یُعْجِبُهُ التَّیَمُّنُ فِى تَنَعُّلِهِ وَتَرَجُّلِهِ وَطُهُورِهِ وَفِى شَأْنِهِ كُلِّهِ) مُتَّفَق عَلَیْهِ . واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێش خستنى لاى ڕاستى پێ خۆش بوو، له‌ پێڵاو له‌ پێكردن و سه‌ر شانه‌كردن و خۆ شۆرین و ده‌ست نوێژ گرتندا، وه‌ له‌ هه‌موو كاره‌كانى تریدا.



9- ده‌ستى ته‌ڕ به‌سه‌ردا هێنان(مَسْح الرَّأْس):

ده‌ستى ته‌ڕ به‌سه‌ردا هێنان (مَسْح) رِوكنێكه‌ له‌ ده‌ست نوێژ هه‌ركه‌سێك ئه‌نجامى نه‌دات ده‌ست نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:(وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ)(المائدة: 6) واته‌: ده‌ستى ته‌ڕ به‌سه‌رتانا بهێنن .وه‌ ده‌بێت مه‌سح كردن هه‌موو سه‌ربگرێته‌وه‌، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(عَبْد اللَّه بْن یَزِید (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌سته‌كانى ته‌ڕ ده‌كردوو به‌سه‌رید ده‌هێنا، جا له‌پێشى سه‌رییه‌وه‌ ده‌ستى پێ ده‌كرد تاپشتى سه‌رى، پاشان هه‌ردوو ده‌ستى ده‌گێڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌لێیه‌وه‌ ده‌ستى پێكردبوو(14).



10- ده‌ستى ته‌ڕ به‌ناو گوێچكه‌دا هێنان (مَسْحِ الأُذُنَیْنِ):

ده‌بێت هه‌ردوو ده‌ست ته‌ڕبكرێتء پاشان ناو هه‌ردوو گوێچكه‌ى پێ ته‌ڕ بكرێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست(أَبُو أُمَامَةَ((ڕه‌زای خوای لێبێت)) ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى:(الأُذُنَانِ مِنَ الرَّأْسِ)(15) واته‌: هه‌ردوو گوێ به‌شێكه‌ له‌سه‌ر.وه‌ ده‌ بێت ناو گوێچكه‌ ی ده‌ره‌وه‌ى پێ ته‌ڕ بكرێت .



11- شۆرینى هه‌ردووپێ له‌گه‌ڵ قوله‌پێ (غَسْلِ الرِّجْلَیْنِ إِلَى الْكَعْبَیْنِ):

شۆرینى هه‌ردوو پێ له‌گه‌ڵ قوله‌ پێه‌كان ڕوكنێكه‌ له‌ ده‌ست نوێژ هه‌ركه‌سێك نه‌ى شۆرێت ده‌ست نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:(وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَیْنِ)(المائدة: ٦ (واته‌: هه‌ردوو پێتان بشۆرن له‌گه‌ڵا قوله‌پێتان، وه‌پێویسته‌ په‌نجه‌ى ده‌ست بخرێته‌ ناو په‌نجه‌ى پێیه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نێوان په‌نجه‌كان ته‌ڕبێت، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (لَقِیطِ بْنِ صَبْرَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: (إِذَا تَوَضَّأْتَ فَخَلِّلِ الأَصَابِعَ)(16) واته‌: ئه‌گه‌رده‌ست نوێژت شۆرى بۆ نوێژ ئه‌وا په‌نجه‌كانىده‌ستت بخه‌ره‌ ناو په‌نجه‌كانى پێته‌وه‌.



(1) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (557) .

(2) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(101) وَابن ماجة(399) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (7514).

(3) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِیُّ (1)و مُسْلِمٌ (4904) .

(4) برِوانة: ثةرتوكى (رَوْضَةُ الطَّالِبِینَ) (1/224).

(5) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(102) وَابن مَاجَة(397) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (7514).

(6) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(121) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی.

(7) صَحیح: أَخْرَجَه أَحْمَد(10186) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (5317).

(8) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(100) وَابن مَاجَة(404) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی.

(9) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِیُّ (162) و مُسْلِمٌ (559) .

(10) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(121) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی.

(11) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(145) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (4696).

(12) صَحیح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد(121) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی..

(13) صَحیح: أَخْرَجَهُ ابن ماجة (402) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (454).

(14) صَحیح: أَخْرَجَه التِّرْمِذِی (32) ابن مَاجَة(434) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی مِشْكَاة الْمَصَابِیح(393).

(15) صَحیح: أَخْرَجَه التِّرْمِذِی (37) ابن مَاجَة(444) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فی الصَّحِیحَة (36).

(16) صَحیح: أَخْرَجَه التِّرْمِذِی (38) وَصَحَّحَهُ الشَّیْخ الأَلْبَانی فِی صَحِیح الْجَامِع (453).

          

صفحات سایت

پیچک