تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

فەزڵ و پاداشتی خێر وبەخشین


ئاماده‌كردنی: م،موحه‌ممه‌د ئه‌سعه‌د


بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمین،والصلاة والسلام  على نبینا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه الى یوم الدین .

خوشك وبرا به‌ڕێزه‌كانم: یه‌كێك له‌و به‌ها زۆر گرنگ وگه‌ورانه‌ى كه‌ له‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا زۆر گرنگى پێ دراوه‌ بریتى یه‌ له‌ پاراستنى حه‌بلى برایه‌تى، كه‌ چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ ڕاستێتى ئه‌مه‌ به‌دیار ده‌خه‌ن . جا یه‌كێك له‌و كاره‌ زۆر پیرۆزانه‌ كه‌ ئه‌م حه‌بلى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ پته‌وتر ده‌كات بریتى یه‌ له‌ خێرو یارمه‌تى بۆ هه‌ژاران و ده‌ست كورتان ونه‌داران .


خوێنه‌رى به‌ڕێز:

خێرو یارمه‌تى باسى زۆر له‌خۆ ده‌گرێت وده‌رگامان زۆر به‌ڕوودا ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌من كورته‌یه‌كى له‌خزمه‌ت جه‌نابتاندا باس ده‌كه‌م پاداشتى خێرو صه‌ده‌قه‌یه‌ بۆ خوشك وبرا نه‌داره‌كانت، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌یته‌ ئه‌و بڕوایه‌ى كه‌ هه‌موومان له‌ ته‌رازوى شه‌رعدا یه‌ك كێشمان هه‌یه‌ مه‌گه‌ر به‌ له‌خوا ترسان و كارى چاك و جوان كێشمان به‌سه‌نگ بكه‌ین، وه‌بشزانیت هه‌ژارى و ده‌ست كورتى به‌رامبه‌رت به‌ڵگه‌ نى یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ تۆ كه‌متره‌، وه‌ بوونى سه‌روه‌ت و ماڵ و پاره‌ى تۆش به‌ڵگه‌ نییه‌ كه‌له‌و زیاتری، جا به‌یارمه‌تى خواى گه‌وره‌ باسى خێر و یارمه‌تى له‌چه‌ند خاڵێكدا كورت ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌خوێندنه‌وه‌ى كه‌مێك له‌خه‌وى غه‌فڵه‌تى ڕه‌زیلى وده‌ست نوقاوى بێینه‌ده‌ر .



یه‌كه‌م: خێرو یارمه‌تى پاداشتى ( 1 به‌ 700)ه‌:

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:  (مَّثَلُ الَّذِینَ یُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِی سَبِیلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِی كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّئَةُ حَبَّةٍ وَاللّهُ یُضَاعِفُ لِمَن یَشَاء وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِیمٌ ) [البقرة : 261].خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان نمونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ماڵ ده‌به‌خشن له‌ پێناوى و مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وه‌و سوود گه‌یاندنى به‌هه‌ژاران وه‌كو فه‌رمووى: نمونه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ماڵى خۆیان ده‌به‌خشن له‌ پێناو خواى گه‌وره‌دا وه‌كو ده‌نكه‌ گه‌نمێك وایه‌ كه‌ حه‌وت گوڵ بكات وهه‌ر گوڵه‌ى سه‌د ده‌نكى تێدا بێت، (واته‌ پاداشتى خێر وچاكه‌ یه‌ك به‌ حه‌وت سه‌ده‌)، وه‌ خواى گه‌وره‌ ویستى لێ بێت بۆهه‌ركه‌سێك له‌وه‌یش زیاتر پاداشتى ده‌داته‌وه‌.                                                                                                         



خوێنه‌ره‌ ئازیزه‌كان:

 با ته‌ماشا بكه‌ین په‌روه‌ردگار چه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵماندا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌رى یارمه‌تییه‌ك كه‌ ده‌یده‌ن به‌ هه‌ژارو نه‌دارێك، كه‌ كه‌مه‌و به‌هۆیه‌وه‌ خۆشه‌ویستى لاى ئه‌و هه‌ژاره‌ ده‌بین، كه‌چى خواى گه‌وره‌ به‌عیباده‌تى وه‌رده‌گرێت إن شاء الله وه‌ چه‌ندین قات پاداشتمان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى .وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌باسى زیادبوون وگه‌وره‌ بوونى خێرو صه‌ده‌قه‌ و یارمه‌تیدا ده‌فه‌رموێت: )من تصدَّقَ بِعَدلِ تمرةٍ مِن كَسبِ طَیِّبٍ ولایُصعَدُ إلى اللهِ الاّ الطیبَ فإنَّ الله یَتَقَبَّلُها بِیَمینِهِ ثُمّ یُرَبِّها لِصاحِبِها كما یُرَبی أَحدُكُم فلوَّهُ مثل الجبل) (صحیح البخارى، إرواء الغلیل: 3/393، مشكاة المصابیح، صحیح الترغیب والترهیب: 856 ).  واته‌: هه‌ركه‌سێك به‌ ئه‌ندازه‌ى له‌ته‌ خورمایه‌كى حه‌ڵاڵ خێر بكات- كه‌ خواى گه‌وره‌ جگه‌ له‌ حه‌ڵاڵ هیچ شتێكى تر وه‌رناگرێت- ئه‌وا خواى گه‌وره‌ به‌ ده‌ستى راستى وه‌رى ده‌گرێت وگه‌وره‌ى ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى تا به‌ئه‌ندازه‌ى شاخێكى لێ دێت، هه‌روه‌كو چۆن یه‌كێك له‌ ئێوه‌ بێچوه‌ ئه‌سپه‌كه‌ى گه‌وره‌ ده‌كات.سوپاس وستایش بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ڕه‌حمه‌تى پڕ لێشاوه‌، وه‌خواى گه‌وره‌ دڵه‌كانمان جۆش وخرۆش دات بۆ یارمه‌تى دانى هه‌ژاران و به‌زه‌یى هاتنه‌وه‌ به‌نه‌داراندا .



دووه‌م: خێر و یارمه‌تى تاوان ده‌شواته‌وه‌ و نایهێڵێ:

له‌ پاداشتى یه‌كه‌مدا خواى گه‌وره‌ چاكه‌كانى بۆ چه‌ندین جاركردوین، به‌ڵام لێره‌دا موژده‌ى دووه‌مى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانمان إن شاء الله، وه‌ك سه‌روه‌رمان  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:  (والصدقةُ تُطفِیءُ الخطیئةَ كما یُطْفیءُ الماءُ النارَ) (صحیح الترغیب والترهیب: 868) ..  واته‌: وه‌خێر و یارمه‌تى تاوان ده‌كوژێنێته‌وه‌ و ده‌شواته‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه‌ . به‌ڕاستى حه‌یفه‌ بۆ ئوممه‌تێك له‌ وێنه‌ى ئه‌م موژده‌ خۆشانه‌ى كرابێت به‌خه‌ڵات به‌ڵام بێ خه‌به‌ر بێت، پرسیارێك ده‌كرێت كه‌ ئایا ده‌بێت چه‌ندان منداڵى هه‌تیو و ئافره‌تى بێوه‌ژنى نه‌دارا هه‌بن له‌م شارو وڵاته‌ى ئێمه‌دا كه‌ به‌هه‌ژارى ژیان ده‌گوزه‌رێنن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندى خاوه‌ن سامانى بێ ژماره‌ هه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك بده‌نه‌وه‌ به‌لایاندا و كه‌مێك خه‌مى ده‌ست كورتییان له‌سه‌ر سووك بكه‌ن، ئه‌وا بارى هه‌ژارى كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مان ده‌گه‌ن به‌و پاداشته‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ كه‌مێكمان ده‌رباره‌ى باسكرد .  كه‌وا بوو ئه‌و حه‌قه‌مان واله‌ ئه‌ستۆدا كه‌ئه‌گه‌ر هه‌ژارێكمان هه‌ست پێكرد یارمه‌تى بده‌ین ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت، چونكه‌ به‌و به‌خشینه‌ دڵى خۆش ده‌بێت، وه‌ئاشكراشه‌ هیچ چاكه‌یه‌ك به‌ئه‌ندازه‌ى خێر و صه‌ده‌قه‌ خۆشى ناخاته‌ ناو دڵى هه‌ژارنه‌وه‌، چونكه‌ بارى قورسى ئه‌و نه‌بوونییه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت:  (أفضلُ الأعمالِ أنْ تدخُل على أخیك سروراً أو تقضی عَنْهُ دَیْناً أو تُطْعِمهُ خُبزاً) (صحیح الجامع: 1096، سلسلة الأحادیث الصحیحة: 1494)..  واته‌: چاكترین كرده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆشى وشادییه‌ك بخه‌یته‌ ناو دڵى برایه‌كته‌وه‌، یان قه‌رزارى یه‌كى بۆ بده‌یته‌وه‌، یان خواردنى پێ بده‌یت ئه‌گه‌ر له‌ته‌ نانێكیش بێت .هه‌ژارى واهه‌یه‌ له‌به‌ر نه‌بوونى سواڵ ده‌كات و ده‌ست له‌ خه‌ڵكى پان ده‌كاته‌وه‌ به‌و چاكه‌یه‌ى كه‌ تۆ له‌گه‌ڵیدا ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر واز له‌سواڵ و دزى و خراپه‌كارى بهێنێت، تۆ إن شاء الله پاداشتت بۆ ده‌نوسرێ، چونكه‌ هۆكارێك بووى بۆ ده‌رباز كردنى ئه‌و برایه‌ت له‌شوێن كه‌وتنى شه‌یتان و چه‌ندین تاوان . كه‌وابوو باته‌ماشا بكه‌ین هه‌ر له‌باسى پاداشتى صه‌ده‌قه‌دا وا چه‌ند جۆر خێرو پاداشت به‌ده‌ست ده‌هێنیت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خواى گه‌وره‌ بێت و نه‌فس و دڵ و ده‌رونت خاوێن كردبێته‌وه‌ له‌ڕیاو ناوبانگ ده‌ركردن .



سێیه‌م: صه‌ده‌قه‌و یارمه‌تى به‌ربه‌سته‌ له‌نێوان خاوه‌نه‌كه‌ى و دۆزه‌خدا :

له‌ ڕۆژى پڕ شه‌رمه‌زارى قیامه‌تدا كه‌ خۆزگه‌ى ئه‌وه‌ ده‌خوازین چاكه‌كانمان زیاتر بوایه‌، چاكه‌و خێر و یارمه‌تى دواى ڕه‌حمه‌تى په‌روه‌ردگار دێن به‌هانامانه‌وه‌ و قوتارمان ده‌كه‌ن به‌ئیزنى خوا، وه‌ده‌بنه‌ به‌ربه‌ستێك له‌نێوان ئێمه‌ و دۆزه‌خدا .چۆن خێرو صه‌ده‌قه‌ نابێته‌ به‌ربه‌ست له‌كاتێكدا چه‌ندین نه‌فس به‌هۆى ئه‌و یارمه‌تییه‌وه‌ له‌چه‌ندین مه‌ترسى ده‌ربازیان ده‌بێت .چۆن چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ نه‌داراندا هۆكارى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ نییه‌، له‌كاتێكدا نه‌فسى موسڵمان به‌ڕێزترو پایه‌دارتره‌ له‌ كه‌عبه‌ى پیرۆز؟ چۆن یارمه‌تیدان و ده‌ست هێنان به‌سه‌ر هه‌تیواندا هۆكارى گه‌یشتنه‌ به‌هه‌شت و بوون به‌دراوسێى ڕه‌سولى ئه‌كره‌م (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نییه‌، له‌كاتێكدا چه‌ندین ئایه‌ت دیفاع له‌ مافى هه‌تیوان ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌رى خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (إجْعلوا بَینكُم وبَینَ النارِ حِجاباً وَلَو بِشِقِّ التَمرةٍ) (سلسلة الأحادیث الصحیحة: 897، وصحیح الجامع الصغیر: 153) .واته‌: به‌ربه‌ستێك له‌نێوان خۆتان وئاگردا دابنێن، یان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌چنگى قوتاربن ئه‌گه‌ر به‌ له‌ته‌ خورمایه‌كیش بێت . ئه‌وه‌ تێ ده‌گه‌ین كه‌ هه‌ر كات یارمه‌تى هه‌ژارێكمان دا به‌كه‌مى نه‌زانین، ماده‌م په‌روه‌ردگار خێره‌كان په‌روه‌رده‌ ده‌كات و زیادى ده‌كات، ماده‌م ته‌رازووى دواڕۆژ كه‌متر له‌ مسقاڵه‌ زه‌ڕه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌، ماده‌م له‌و ڕۆژه‌دا پێویستمان به‌كه‌متر له‌له‌تى خورمایه‌، ماده‌م به‌ربه‌سته‌ له‌نێوان خۆمان و ئاگرى پڕ ئێشى دۆزه‌خدا، ده‌با په‌له‌ بكه‌ین و له‌چنگى ئاگرینى ئه‌و خۆمان بهێنینه‌ده‌ر، وه‌ به‌ئه‌نجامدانى كارى جوان و ڕازى كردنى خواى گه‌وره‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ى كه‌ بۆ كه‌ بۆ چاكه‌كاران ئاماده‌كراوه‌ إن شاء الله .



خوشك و براى به‌ڕێزم:

له‌ كۆتایى ئه‌م خاڵه‌دا ئه‌وه‌ تێ ده‌گه‌ین كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ترساندن و موژده‌ى پێكه‌وه‌ باسكرد . واته‌: بترسن له‌و دۆزه‌خه‌ى كه‌ هه‌موو جۆره‌ سزایه‌كى به‌ئێشى تێدایه‌، به‌ڵام له‌پاش په‌رستنى خواى گه‌وره‌، ده‌توانن به‌یارمه‌تى هه‌ژاران و خێركردن به‌كه‌م ده‌ستان خۆتان بپارێزن لێى ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌خورمایه‌كیش بێت .



چواره‌م: خێرو صه‌ده‌قه‌دان هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵات و دیارى تایبه‌تى خواى گه‌وره‌ت بۆ بێت:

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت: (بینما رَجلٌ بِفَلاةٍ مِنَ الأرضِ فسَمِعَ صَوْتاً فی سَحابَةٍ: إسقِ حدیقةَ فُلان، فَتَنَحَّى ذلك السحاب فأفرَغَ ماءَهُ فی حَرّةٍ، فإذا رَجلٌ قائِمٌ فی حدیقتِهِ یُحوِّلُ الماءَ بِمِسْحاتِهِ، فقال لَهُ: یا عبدالله! مااسمك؟ قال: فلان، لِلإسم الذی سمع فی السحابة فقالَ له: یا عبدالله لِمَ تسألنی عَن اسمی؟ فقال إنّی سمعتُ صَوتاً فی السحابِ الذی هذا ماءُهُ یقولُ: إسقِ حدیقةَ فُلانٍ، لإسمِكَ فَما تَصْنَعُ فیها؟ قال: أما إذ قُلْتَ هذا، فإنّی أنظرُ إلى مایخرُخُ مِنْها، فَأَتَصَدَّقُ بِثُلُثِهِ، وآكلُ وعیالی ثُلُثاً، وَ أرُدُّ فیها ثُلُثَهُ) (صحیح مسلم).  پاك و بێ عه‌یبى بۆ په‌روه‌ردگار، كه‌ ئه‌ى ئینسان ئه‌گه‌ر خواناس بیت چه‌نده‌ خۆشه‌ویستى و چه‌نده‌ پایه‌دارى، به‌ڕاستى به‌بیستنى ئه‌م فه‌رموودانه‌ و وێنه‌یان ئه‌وه‌ تێ ده‌گه‌ین كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌رگاى ڕه‌حمه‌تى به‌ڕووماندا به‌ته‌واوى كردوه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین بانگخوازیشى له‌سه‌ر داناوه‌ بۆ چونه‌ ناوى  إن شاء الله خه‌ساره‌ت مه‌ند نابین ئه‌گه‌ر وڵامى نێردراوانى خواى گه‌وره‌ بده‌ینه‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا بانگخواز هه‌ن بۆ فریودان و گومڕاكردن .  هه‌ر له‌باسى خێرو یارمه‌تی، بانگخوازى یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویسته‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)وه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كانن، كه‌ هانمان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خێرات و پاشان دوعاشمان بۆ ده‌كه‌ن(1)(1)( مه‌به‌ست له‌ دوعاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌و فه‌رموودانه‌یه‌ كه‌ له‌كاتى خۆى باسى فه‌رمووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى یارمه‌تى هه‌ژاران ده‌ده‌ن .).به‌ڵام ئه‌وه‌ى دووه‌م شه‌یتانى ده‌رچووه‌ له‌ڕه‌حمه‌تى په‌روه‌ردگارو نه‌فسى خراپه‌ كاره‌، كه‌ پێت ده‌ڵێت: ماڵى حه‌ڵاڵى خۆت كه‌ به‌زه‌حمه‌ت په‌یدات كردوه‌ له‌چیدا سه‌رفى ده‌كه‌یت وده‌یده‌یت به‌كێ؟ده‌ت ترسێنێت به‌هه‌ژارى و غه‌مبارت ده‌كه‌ن به‌له‌ ده‌ستدانى ماڵ وسه‌روه‌تت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هره‌مه‌ند نه‌بیت به‌و خه‌ڵاته‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا ده‌ینێرێت .كه‌وا بوو ئازیزان به‌یارمه‌تى ده‌ست كورتان ونه‌داران (إن شاء الله) ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ خه‌ڵاتى تایبه‌تیمان بۆ بنێرێ، وه‌كو له‌فه‌رمووده‌كه‌دا هات سێ یه‌كى ئه‌و قازانجه‌ى كه‌ ده‌یكه‌یت له‌دوكان و كڕین و فرۆشتنه‌كه‌تدا، به‌ڵكو كه‌متریش له‌وه‌ به‌رزت ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاستێك كه‌ خواى گه‌وره‌ شێوه‌ یارمه‌تیه‌كت بدات، جیاواز له‌وانى تر كه‌وابوو هه‌ژارانت به‌رده‌وام له‌یادبێ.



پێنجه‌م: خێرو صه‌ده‌قه‌ى نهێنى هۆكاره‌ بۆ نه‌مانى توڕه‌یى په‌روه‌ردگار:

په‌نا ده‌گرین به‌خواى گه‌وره‌ له‌ توڕه‌ بوونى په‌روه‌ردگار، به‌ڕاستى تاوان و سه‌رپێچى گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ په‌روه‌ردگار به‌ هه‌ڕه‌شه‌وه‌ باسى بكات، حه‌قه‌ له‌سه‌رمان زوو بكه‌ین و په‌له‌ بكه‌ین بۆ ڕازى كردنى ئه‌و ژاته‌ پیرۆزه‌، تا شاڵاوى عیقابى ئیلاهى بۆ سه‌ر ئه‌وان ئێمه‌ش نه‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام خواى گه‌وره‌ به‌لوتف و لێبوردنى خۆى ده‌بورێت له‌ كه‌سێك كه‌ گه‌ڕاوه‌ بێت و ته‌وبه‌كار بێت، وه‌ تووڕه‌ بوونى خۆى ناهێڵێ به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه‌دڵ نه‌رم و به‌سۆز بن له‌ موسڵمانان، به‌تایبه‌تى خێرخوازان،



براى خێرخوازم: موژده‌ى خۆشت به‌ر دیده‌كه‌وت و له‌ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند په‌ڕه‌یه‌دا، به‌ڵام ئاگاداربه‌، ڕیاو سومعه‌و ناوبانگ خۆى نه‌كات به‌شه‌ریكه‌ به‌شت، په‌نا به‌خوا چاكه‌كانت ناهێڵێ وصه‌ده‌قه‌و خێره‌كانت له‌ناو ده‌بات، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌پاداشتى پێنجه‌مى خێرو یارمه‌تیه‌كانتدا بۆنه‌داران، ده‌فه‌رمووێت: (صَدَقَةُ السَّرَّ تُطفیءُ غضب الرَّب) (صحیح الترغیب والترهیب: 888، سلسلة الأحادیث الصحیحة: 1908، صحیح الجامع الصغیر: 7973 ).. واته‌: (خێرو صه‌ده‌قه‌ى نهێنى تووڕه‌ بوونى په‌روه‌ردگار ده‌كوژێنێته‌وه‌ و نایهێڵێ). خوشك وبراى ئیماندارى خێرخواز، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ موژده‌یه‌كى خۆش و وانه‌یه‌كى به‌سوودى تێدایه‌ .



یه‌كه‌م: وانه‌ به‌سووده‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ دواى ئه‌وه‌ى هانى داین بۆ ده‌ست گرتنى هه‌ژاران، ئینجا فێرمان ده‌كات كه‌ئه‌و ده‌ست گرتنه‌مان به‌نهێنى بێت وئیخلاصمان بیرنه‌چێت، چونكه‌ صه‌ده‌قه‌ى نهێنى یه‌كێكه‌ له‌سیفاتى ئه‌و حه‌وت تاقمه‌ى كه‌وان له‌ژێر سێبه‌رى عه‌رشه‌ پیرۆزه‌كه‌ى په‌روه‌ردگار دا.



دووه‌م: به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌زیاتر مه‌به‌ستمانه‌ لایه‌نى پاداشته‌كه‌یه‌تى، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌، هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌روه‌ردگار ئه‌و خه‌شم وتووڕه‌ بوونه‌ى كه‌ به‌هۆى تاوان ومه‌عصیه‌تى خۆمانه‌وه‌ لێى گرتووین نه‌یهێڵێ.پاك وبێ عه‌یبى بۆ تۆ ئه‌ى ئه‌و زاته‌ پیرۆزه‌ى كه‌چه‌ندین كارو گوفتارت ئاماژه‌ پێداوه‌ كه‌ هۆكارى ڕازى كردنى تۆن، سوێند بێ به‌تۆى خاوه‌ن شكۆ زۆرێك له‌ خاوه‌ن ماڵ وسامانه‌كان ده‌توانن توڕه‌یى تۆ له‌سه‌ر خۆیان لابده‌ن، به‌یارمه‌تى دانى ده‌ست كورتان.



شه‌شه‌م/ماڵ سه‌رف كردن له‌پێناوى خێزان و مناڵدا گه‌وره‌ترین خێرو صه‌ده‌قه‌یه‌ :

موسڵمانه‌ به‌ڕێزه‌كان: بیستت پاداشتى خێرو صه‌ده‌قه‌ له‌چه‌ند ڕووه‌وه‌، به‌ڵام باخراپ تێ نه‌گه‌ین، ئه‌و پاداشه‌ كاتێكه‌ منداڵ وخێزانت بێ پێویست بن له‌و یارمه‌تییه‌ى كه‌ ده‌یده‌یت به‌نه‌داران، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوو وهه‌ژار بن تۆى باوك له‌هه‌موو كه‌س له‌پێشترى به‌خێوكردنیان، وه‌ئه‌وان له‌هه‌موو كه‌س له‌پێشترن به‌بێ پێویست بوونیان وبێ ئیحتیاجیان . كه‌وابوو برا به‌ڕێزه‌كه‌م، منداڵه‌كانت به‌خێو بكه‌ به‌پارووى حه‌ڵاڵ، دڵنیابه‌ گه‌وره‌ترین خێره‌، كاتێك ئه‌وان پێویستیان به‌و پاره‌و ماڵه‌ نه‌بوو، ئینجا خێرى لێ بكه‌، به‌ئیزنى خوا، ده‌گه‌یت به‌و پاداشتانه‌ى كه‌باسكران . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌باسى پاداشتى ماڵ سه‌رفكردن به‌ خێزان ومنداڵ ده‌فه‌رموێت:  (دینار أنْفَقْتَهُ فی سبیلِ الله، ودینار أنْفَقْتَهُ فی رَقَبَةٍ، ودینار تصدَّقتَ بهِ على مسكینٍ، ودینار أنفقته على أهلِكَ، أعْظَمُها أجراًالذی أنفَقْتَه على أهلِك) (رواه مسلم) . واته‌: (ئه‌ى ئینسانى موسڵمان دینارێك ببه‌خشى له‌پێناوى خوا، وه‌ دینارێكیش ببه‌خشى له‌پێناوى ئازاد كردنى به‌نده‌یه‌كدا، وه‌دینارێكیش ببه‌خشى بۆ سه‌ر كه‌م ده‌ستان وهه‌ژاران، وه‌دینارێكیش ببه‌خشى بۆ سه‌ر ئه‌هله‌كه‌ت بۆ به‌خێو كردنیان، گه‌وره‌ترینى ئه‌م خێرو صه‌ده‌قانه‌ له‌ ئه‌جرو پاداشتدا، ئه‌وه‌یانه‌كه‌ ده‌یبه‌خشى بۆ سه‌ر ئه‌هل وماڵ ومنداڵه‌كانت.  به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ خاوه‌نى ماڵ بوو، ئه‌و ماره‌یى یه‌ى كه‌ مێرده‌كه‌ى داویه‌تییه‌وه‌، خێرى لێ بكات، ئازاده‌ ئه‌گه‌ر پرسى مێرده‌كه‌شى له‌سه‌ر نه‌بێت، جیاواز له‌ماڵى مێرده‌كه‌ى .  به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى ده‌ست كورت بوو، پاداشتى خێرى ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆ مێرده‌كه‌ى دووجاره‌، پاداشتى نزیكییه‌تى وپاداشتى یارمه‌تى دانى، وه‌كو(زه‌ینه‌بى خێزانى عبدالله‌ى كوڕى مسعود) (خوایان لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى:  (تصدّقن یا معشرالنساء، ولو من حلیّكُنَّ قالت: فرجعتُ الى عبدالله فقلتُ: إنكَ رجل ذات الید، وان رسول الله(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  قد أمرنَا بالصدقةِ، فأته فسألهُ فان كان ذلِك یُجزیءُ عنّی وإلا صرَفتُها الى غیرِكم؟ قالتْ: فقال لی عبدالله: بل ائته أنتِ قالتْ: فانطلقتُ، فاذا امرأة الأنصار بباب رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) حاجتی حاجتُها قالت: وكان رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)قد ألقَیْتُ عَلَیهِ المهابَة، فقالتْ: فَخَرَج علینا بلال فقلنالَهُ: ائتِ رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فاخبرهُ أنَّ امرأتین ِبالبابِ تسألانِك: أتُجزِیءُ الصَدَقَةُ عنهما على أزواجهما وعلى أیتامٍ فی حجرِهِما، ولا تُخبِرهُ مَنْ نَحْنُ . قالَتْ: فَدَخل بلال على رَسولِ الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فسَألَهُ، فقال لَه رَسول اللهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مَنْ هُما-؟ قال: امرأة من الأنصار. فَقال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) أیُّ الزیانبِ؟ قال:امرأة عبدالله. فقال رسول الله(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) –لَهُما أجرانِ، أجرُالقَرابةِ، وأجرُالصدَقَةِ) (متفق علیه، واللفظ لمسلم، وانظر: مشكاة المصابیح: 1934)..  واته‌: (پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ئه‌ى كۆمه‌ڵى ئافره‌تان خێرو صه‌ده‌قه‌ بكه‌ن: ئه‌گه‌ر له‌و ئاڵتونانه‌ش بێت كه‌ بۆ جوانى به‌قه‌دتانه‌وه‌ن: ده‌فه‌رمووێت: گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ لاى عبدالله و ووتم: پێغه‌مبه‌رى خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رمانى پێكردووین خێرو صه‌ده‌قه‌ بكه‌ین، وه‌تۆش پیاوێكى كه‌م ده‌ست وهه‌ژارى، بچۆ بۆ لاى لێى بپرسه‌ كه‌ زه‌ینه‌بى خێزانم ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت وبه‌خێرو صه‌ده‌قه‌ بۆم ده‌نوسرێ، ئه‌وه‌ ده‌یده‌م به‌تۆ، ئه‌گینا ده‌یده‌م به‌كه‌سانى تر، ده‌فه‌رموێت: عبدالله(ڕه‌زای خوای لێبێت) پێى ووتم: به‌ڵكو خۆت بڕۆ وپرسیارى لێ بكه‌، ده‌فه‌رمووێت: ڕۆیشتم ته‌ماشام كرد ئافره‌تێكى ئه‌نصارى كه‌لاى ده‌رگاى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌ردووكمان بۆیه‌ك كارو پێویست هاتبووین، ده‌فه‌رمووێت: جا له‌و كاته‌دا بیلال (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌رچو، پێمان ووت: ئه‌ى بیلال(ڕه‌زای خوای لێبێت) بڕۆ بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌واڵى به‌رێ دوو ئافره‌ت له‌لاى ده‌رگان پرسیارى ئه‌وه‌ت لێ ده‌كه‌ن: كه‌ ئایا خێر و یارمه‌تیان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت (به‌و مانایه‌ى پاداشتى ته‌واویان بۆ بنوسرێ و یارمه‌تى كه‌سانى تر ئه‌ده‌ن) ئه‌گه‌ر بیده‌ن به‌ مێرده‌كانیان، وه‌ ئه‌و هه‌تیوانه‌ى كه‌ له‌ ژوورى خه‌وتنى ئه‌ماندان؟ به‌ڵام مه‌ڵێ ئێمه‌ كێین، ده‌فه‌رموێت: بیلال (ڕه‌زای خوای لێبێت) چووه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (ڕه‌زای خوای لێبێت) و پرسیارى لێكرد پێغه‌مبه‌رى خوا (ڕه‌زای خوای لێبێت) پێى فه‌رموو ــ ئه‌و دووانه‌ كێن ــ ؟ فه‌رمووى: (ئافره‌تێكى ئه‌نصارى و زه‌ینه‌ب )ه‌ پێغه‌مبه‌رى خوایش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى ــ كام زه‌ینه‌ب ــ وتى: خێزانى عبدالله (ڕه‌زای خوای لێبێت)، ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى ــ دوو پاداشتیان بۆ هه‌یه‌، پاداشتێك له‌به‌ر نزیكى و پاداشتێك له‌به‌ر یارمه‌تییه‌كه‌ .



له‌ كۆتایدا خوشك و براى به‌ڕێزم ئه‌م چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ ده‌ده‌م به‌ گوێتاندا كه‌  باس له‌ پاداشتى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات له‌ خێر و یارمه‌تى ده‌به‌خشن و ترسى ئه‌وه‌یان نییه‌ هه‌ژار بكه‌ون .(داوو مَرضاكُم بِالصّدَقة) (حسنه الألبانی فی: صحیح الجامع الصغیر: 3358، صحیح الترغیب والترهیب: 744 ). . واته‌: نه‌خۆشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ صه‌ده‌قه‌ و خێركردن، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ست گرتنى هه‌ژاران نه‌خۆشى ده‌په‌ڕێنێ و نایهێڵێ إن شاء الله .  (ظِلُّ المُؤْمِنِ یومَ القیامةِ صَدَقتُهُ ) (مسند الإمام احمد: 18072، وقال الشیخ الألبانی: اسناده حسن صحیح، وانظر: مشكاة المصابیح: 2432، وصحیح الترغیب والترهیب: 1925). . واته‌: خێرو سه‌ده‌قه‌ له‌ رۆژى دواییدا ده‌بێته‌ سێبه‌ر بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.  وفی لفظٍ آخر:  (كُلُّ آمرِءٍ فی ظِل صَدَقتهِ حتى یُقضى بین العِباد ) (صحیح الجامع الصغیر: 4510، صحیح الترغیب والترهیب: 872، ومشكلة الفقر: 188). واته‌: هه‌موو مرۆڤێك له‌ رۆژى قیامه‌تدا له‌ ژێر سێبه‌رى سه‌ده‌قه‌و خێره‌كه‌یدایه‌ تا بڕیار ده‌درێت له‌ نێوان خه‌ڵكیدا.  (الصَدَقَةُ على المسكین صدقة، وهیَ على ذی الرَّحِمِ ثنتانِ: صَدَقَةٌ وَصِلَةٌ) (صحیح الجامع الصغیر: 3858، ومشكاة المصابیح: 1939) . . واته‌: یارمه‌تى و خێركردن بۆ سه‌ر ده‌ست كورت خێرو صه‌ده‌قه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و خێره‌ بۆ سه‌ر ده‌ست كورتێكى خزم وكه‌س دوانه‌: خێرو صه‌ده‌قه‌یه‌، وه‌ گه‌یاندنى صیله‌ى ڕه‌حمیشه‌ .



له‌ كۆتایدا داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ عیباده‌تى موسڵمانان و خێر و یارمه‌تى خێرخوازان و چاكه‌ى هه‌موو لایه‌ك وه‌ربگرێت، إن شاء الله .



وصلى الله على نبینا محمد وعلى آلِهِ وَصحبِهِ وسلم.

          

صفحات سایت

پیچک