تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گه‌وره‌یی وپاداشتی ڕاستگۆیی


ئاماده‌كردنی: م،ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د


بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحیمِ


إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ یَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِیكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...


باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: ڕاستگۆى ڕه‌وشتێكى جوان مه‌دح كراوه‌و مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌گه‌یه‌نێت به‌ به‌هشت و به‌خشنده‌یى و ڕازى بوونى په‌روه‌ردگار, بێگومان ڕاستگۆى له‌ گوفتارو كرداردا فه‌زڵ و پاداشتى گه‌لێك زۆرى هه‌یه‌، به‌ پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و پاداشتانه‌ باس ده‌كه‌ین كه‌ مرۆڤى باوه‌ڕدار به‌هۆى ڕاستگۆییه‌وه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت له‌وانه‌


یه‌كه‌م: خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێكردووین كه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیاندابین.

په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِینَ )[التوبة 119]. واته‌: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ خۆتان بپارێزن و ته‌قواى خواتان هه‌بێت و له‌خوا بترسن، وه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیاندابن.



دووه‌م: خواى په‌روه‌ردگار له‌ باوه‌ڕدارى ڕاستگۆ ڕازییه‌.

په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (قَالَ اللَّهُ هَذَا یَوْمُ یَنْفَعُ الصَّادِقِینَ صِدْقُهُمْ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِی مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِیمُ )[المائدة 119] . واته‌: په‌روه‌ردگار له‌ ڕۆژى دواییدا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌كه‌یان سودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌كانى به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه‌ كه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌كانیدا ده‌ڕوات، وه‌ بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایى له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه‌، وه‌ خواى په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازى بووه‌و ئه‌وانیش له‌ په‌روه‌ردگاریان ڕازى بوون، به‌ڕاستى ئه‌وه‌یه‌ سه‌رفرازى گه‌وره‌و بێ سنوور.



سێیه‌م: باوه‌ڕدارى ڕاستگۆ لێخۆش بوون و پاداشتى بێ سنوورى هه‌یه‌.

په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَالصَّادِقِینَ وَالصَّادِقَاتِ .... أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِیمًا )[الأحزاب 35]. واته‌: وه‌ پیاوانى ڕاستگۆو ئافره‌تانى ڕاستگۆ، به‌خشین و لێ بوورده‌یى و پاداشتى زۆر گه‌وره‌و بێ سنووریان له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار بۆ ئاماده‌كراوه‌.



چواره‌م: خواى په‌روه‌ردگار مه‌دحى ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ ده‌كات كه‌ ڕاستگۆن له‌ كردارو گوفتاردا.

په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:  (مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ یَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا لِیَجْزِیَ اللَّهُ الصَّادِقِینَ بِصِدْقِهِمْ )[الأحزاب 23/24] . واته‌: له‌ناو باوه‌ڕداراندا پیاوانێك هه‌ن ئه‌و په‌یمانه‌ى داویانه‌ به‌ په‌روه‌ردگار، ڕاستیان كردو له‌سه‌رى ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ى و لایان نه‌دا لێى، جا هه‌یانه‌ په‌یمانه‌كه‌ى جێ به‌جێكردو مرد له‌سه‌رى، وه‌ هه‌شیانه‌ چاوه‌ڕوانه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانء لارى و لادان ڕووى تێ نه‌كردوون، تا په‌روه‌ردگار پاداشتى ڕاستگۆیان به‌هۆى ڕاستیه‌كه‌یان بداته‌وه‌.



پێنجه‌م: ڕاستگۆى هۆكاره‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت.

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: (عَلَیْكُمْ بِالصِّدْقِ فَإِنَّ الصِّدْقَ یَهْدِى إِلَى الْبِرِّ وَإِنَّ الْبِرَّ یَهْدِى إِلَى الْجَنَّة) رَواهُ مُسْلِم (6805) . واته‌: به‌رده‌وام پابه‌ند بن به‌ ڕاستگۆیى یه‌وه‌، چونكه‌ ڕاستگۆیى ڕێگه‌یه‌كه‌ (ڕێى نیشانده‌ره‌) بۆ كارى چاك وخێرو باش، وه‌ كارى چاك وخێرو باش ڕێگه‌یه‌كه‌ موسڵمان ده‌بات بۆ به‌هه‌شتى خواى په‌روه‌ردگار.



شه‌شه‌م: به‌هۆى ڕاستگۆییه‌وه‌ خێرو به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته‌ ناو ڕزق و ڕۆزییه‌وه‌.

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: (الْبَیِّعَانِ بِالْخِیَارِ مَا لَمْ یَتَفَرَّقَا فَإِنْ صَدَقَا وَبَیَّنَا بُورِكَ لَهُمَا فِى بَیْعِهِمَا ) رَواهُ البُخَاریّ (2079) . واته‌: كڕیارو فرۆشیار بۆیان هه‌یه‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌كترى جیانه‌ببونه‌وه‌، جا هه‌ر كه‌سێكیان ڕاستگۆبێت له‌ كڕین و فرۆشتنه‌كه‌یدا وه‌ ڕوونى بكاته‌وه‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى، ئه‌وا په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ ناو ڕزق و ڕۆزییه‌وه‌.



حه‌وته‌م: باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بێت ئه‌وا ناوى تۆمار ده‌كرێت لاى په‌روه‌ردگار به‌ ڕاستگۆ.

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى:(وَمَا یَزَالُ الرَّجُلُ یَصْدُقُ وَیَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى یُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ صِدِّیقًا) رَواهُ مُسْلِم (6805). واته‌: وه‌ باوه‌ڕدارى وا هه‌یه‌ به‌رده‌وام قسه‌ى ڕاست ده‌ڵێت و ڕاستگۆیه‌ تاكو له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار ناوى تۆمار ده‌كرێت به‌وه‌ى كه‌ كه‌سێكى ڕاست بێژو ڕاستگۆیه‌ له‌گوفتارو كرداردا.



هه‌شته‌م: ڕاستگۆى هۆكاره‌ بۆ ئارامبوونى دڵ و ده‌روون.

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: ( فَإِنَّ الصِّدْقَ طُمَأْنِینَة ) صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (3378)   واته‌: به‌ڕاستى ڕاستگۆیى و ڕاست بێژى دڵ و ده‌روون ئارام ده‌كات ئاده‌میزاد ئاسوده‌و سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ر ده‌كات.



نۆیه‌م: هۆكاره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى خۆشه‌ویستى په‌روه‌ردگار

 پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: (مَنْ سَرَّهُ أَنْ یُحِبَّهُ اللهُ وَرَسُولُهُ فَلْیَصْدُقْ حَدِیثَهُ) مشكاة المصابیح (4991) واته‌: هه‌ركه‌سێك پێى خۆشه‌ خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  خۆشیان بوێت, ئه‌وا با ڕاسگۆ بێت له‌ قسه‌ كردنیدا .



له‌كۆتاییدا ئه‌مه‌ گوڵبژێرێك بوو له‌ گه‌وره‌یى و پاداشتى باوه‌ڕدارى ڕاستگۆیى.



وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمینَ



وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِیّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ  أَجمَعین.

          

صفحات سایت

پیچک