تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

زیکرکردن سوننه‌ته‌ به‌ڵام چۆن ده‌بێت بکرێت؟؛


بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ و سلم).وبعد.    


به‌ پێویستم زانى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ بنوسم  هه‌رچه‌نده‌ به‌فه‌زڵى خواى گه‌وره‌ مامۆستایانى ئه‌هلى سوننه‌ ڕونیان كردوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام وه‌كو خزمه‌ت كردنه‌ك بۆ ئه‌م دینه‌ پیرۆزه‌ نوسیومه‌وه‌,چونكه‌ به‌ڕاستى خه‌ڵكانێكى زۆر زیكر ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى بزانن ئایه‌ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) به‌م شێوازه‌ كردوه‌یه‌تى! چونكه‌ براى به‌رێزم هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌نجامى ئه‌ده‌یت پێویسته‌ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) كردبیه‌تى وه‌به‌و شێوازه‌ بێت كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) و وه‌ هاوه‌ڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كانى ئه‌نجامیان داوه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوازه‌ ئه‌نجامى نه‌ده‌یت ئه‌وا یه‌كه‌م:   لێت وه‌رناگیرێت ، وه‌ دووم: توشى گومڕاى ده‌بیت ،وه‌ سێ یه‌میش: بۆ ئاگره‌,وه‌ به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ زۆرن

 یه‌كێك له‌ وانه‌: فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌نه‌سى كوڕى مالیكه‌ (ڕه‌زاى خواى لێبێت) كه‌دفه‌رمووێت  :  سێ كه‌س هاتن بۆ ماڵى خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) وه‌ پرسیاریان كرد ده‌رباره‌ى (عیباده‌ت)ى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) كاتێ پێیان گووترا عیباده‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ئه‌وهایه‌,گووتیان كه‌ى ئێمه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌رین (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ! خواى گه‌وره‌ له‌گوناهى ڕابردوو داها توى خۆش بووه‌, یێكێكیان گووتى:من شه‌و هه‌مووى نوێژ ده‌كه‌م وه‌ ناخه‌وم, وه‌ئه‌وه‌ى تریش گووتى:من به‌ڕۆژوو ده‌بم هه‌موو ڕۆژێك وه‌ نایشكێنم,وه‌ سێیه‌میش گووتى: من خۆم له‌ئافره‌تان به‌دوور ده‌گرم وه‌ ژن ناهێنم,كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) هاته‌وه‌، پێى گووتن: ئێوه‌ن ئاواو ئاواتان گوتووه‌ ؟! من له‌ سه‌رنجامتان ده‌ترسم,من به‌رۆژو ده‌بم وه‌ ده‌شى شكێنم, وه‌ شه‌و نوێژیش ده‌كه‌م وه‌ ده‌شنووم,وه‌ ژنیش دێنم, جا هه‌ركه‌سێك له‌ سوننه‌تى من لابدات ئه‌وا له‌من نیه‌.} (شرح صحیح البخاری لإبن بطال(7/159)براى خۆشه‌ویستم خۆ له‌ زاهریدا ئه‌وان هیچ شتى هه‌ڵه‌یان نه‌گووت به‌ڵام چونكه‌ به‌و شێوازه‌ نه‌بوو كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) پێى هاتووه‌ بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) به‌رائه‌تى خۆى لێ كردن, بۆیه‌ خۆشه‌ویستان با كارێك نه‌كه‌ین كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) وه‌ هاوه‌ڵه‌كانى نه‌یان كردبێت ، چونكه‌ ئه‌وان دینیان به‌ئێمه‌گه‌یاندوه‌,وه‌ با ده‌مارگیریش  نه‌مان گرێت و بڵێین ئاخر باو باپیرانمان ئه‌وایان كردوه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ سیفه‌تێكى جاهیلیه‌كان بوو ، وه‌ كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: {وَإِذَا قِیلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَیْنَا عَلَیْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا یَعْقِلُونَ شَیْئًا وَلَا یَهْتَدُونَ} ( سورة البقرة ئایة 170)  واته‌ : (ئه‌گه‌ر پێان بوترێت شوێنى ئه‌و به‌ر نامه‌یه‌ بكه‌ون كه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ ڕه‌وانه‌ كراوه‌ ده‌ڵێن : نه‌خێر ، هه‌رشوێنى ئه‌وه‌ ده‌كه‌وین كه‌باوو باپیرانمان پێوه‌ى ئاڵوده‌بوون ، له‌سه‌رى ڕاهاتوون ئایا ئه‌گه‌ر باووباپیرانیشیان تێنه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زانوو ناشاره‌زاوو ڕێنمونیش وه‌رنه‌گرن (هه‌رشوێنیان ده‌كه‌ون ئه‌مه‌ سه‌یره‌؟!) 



.باسه‌كه‌شم ئه‌وه‌یه‌ (چۆنیه‌تى زیكر كردن له‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان).



 سه‌ره‌تا یادى خواى گه‌وره‌ پاداشتى زۆر هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى زیكرى دواى نوێژه‌كان و وه‌ زیكرى به‌یانیان و ئێواران ....هتد



ـ وعن أبی الدرداء رضی الله عنه قال قال رسول الله صلى الله علیه و سلم ألا أنبئكم بخیر أعمالكم وأزكاها عند ملیككم وأرفعها فی درجاتكم وخیر من إنفاق الذهب والورق  وخیر لكم من أن تلقوا عدوكم فتضربوا أعناقهم ویضربوا أعناقكم قالوا بلى,قال ذكر الله) (الترغیب والترهیب (2/253))  .له‌ئه‌بو ده‌رداءه‌ (ڕه‌زاى خواى لێبێت ) فه‌رمووى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) فه‌رمویه‌تى: ئایه‌ پێتان ڕابگه‌یه‌نم به‌ باشترین كرده‌وه‌تان وه‌ چاكترینیان وه‌ پاكترینیان له‌لاى خواى گه‌وره‌، وه‌ پله‌تان پێ به‌رزبێته‌وه‌، وه‌ باشتره‌ له‌ به‌خشینى زێرو پاره‌، وه‌ باشتره‌ له‌گه‌یشتن به‌دووژمنتان له‌له‌ملدانیان و وه‌له‌ملدانى ئێوه‌ (واته‌:جیهاد),گووتیان به‌ڵێ, فه‌رمووى :( یادكردنى خواى گه‌وره‌)



چۆنیه‌تى زیكركردن



 خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِی نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِیفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ وَلَا تَكُنْ مِنَ الْغَافِلِینَ} الاعراف (205) واته‌:یادى په‌روه‌ر دگارت بكه‌ له‌دڵ وده‌روونى خۆتدا به‌ڵاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه‌ وه‌بێ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ له‌به‌یانیان و ئێوارانه‌وه‌ له‌ بێ ئاگایان مه‌به‌.



ئه‌بوموساى ئه‌شعه‌رى (ڕازاى خواى لێبیت) ده‌فه‌رمووێت: خه‌ڵكى ده‌نگى خۆیان به‌رز كردوه‌ له‌ پاڕانه‌وه‌دا له‌هه‌ندێك سه‌فه‌ردا پێغه‌مبه‌ر  (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) پێى گووتن : ئه‌ى خه‌ڵكینه‌ به‌زه‌ییتان به‌نه‌فسى خۆتان دابێته‌وه‌ ئێوه‌ داوا له‌زاتێكى كه‌ڕوڵاڵ و بزرناكه‌ن، ئه‌وه‌ى ئێوه‌ داواى لێ ده‌كه‌ن گوێ بیستوو نزیكه‌. صحیح البخاری برقم (4205) وصحیح مسلم برقم (2704) پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ده‌فه‌رمووێت: (ألا إن كلكم مناج ربه فلا یؤذین بعضكم بعضا ولا یرفع بعضكم على بعض فی القراءة) واته‌: (ئێوه‌ هه‌موو له‌خواى خۆتان داوا ده‌كه‌ن باكه‌س ئازار به‌كه‌س نه‌گه‌ینێت,وه‌ باكه‌س ده‌نگى به‌سه‌ر ده‌نگى كه‌س به‌رز نه‌كاته‌وه‌له‌خوێندنى قورئاندا) أخرجه أبو داود ( 1332 ) وصححه الألبانی فی صحیح أبی داود ( 1183) وفی صحیح الجامع الصغیر( 2639 ) ونسبه لأحمد والحاكم والبیهقی وابن خزیمه‌ ئه‌مه‌بۆقورئان خوێندن ئه‌ى چى ده‌ڵێى بۆزیكر كردن؟!



قیس بن عباده‌ ده‌فه‌رمووێت : عن قال:  « كان أصحاب رسول الله یكرهون رفع الصوت عند ثلاثة مواطن: عند الذكر، وعند القتال، وعند الجنائز » .واته‌: (هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ڕقیان له‌ده‌نگ به‌رزبوونه‌وه‌ بوو له‌سێ جێگادا,له‌كاتى یادكردنى خوا,وه‌له‌كاتى جه‌نگدا, وه‌ له‌لاى مردوو.) (شرح صحیح البخاری لإبن بطال)(5/198)



ووته‌ى زانایان سه‌بارت به‌چۆنیه‌تى زیكركردن له‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان



1ـ ئیمامى شافعى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبیت):له‌ كتابى ( الأم ) (1/111) ده‌فه‌رمووێت: (دانراوه‌ بۆ ئیمام و مه‌ئموم كه‌وا زیكر بكه‌ن له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌نوێژ ته‌واو بوون,وه‌ ده‌نگییان نزم بكه‌ن ئیلا ئه‌گه‌ر ئیمامه‌كه‌ ویستى خه‌ڵك  فێربكات ئه‌وا ده‌نگى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ تائه‌و كاته‌ى فێر ده‌بن پاشان ده‌نگى نزم ده‌كاته‌وه‌ ,خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ولا تجهر بصلاتك ولا تخافت بها }[ الإسراء : 110] واته‌:,(ولاتجهر) یانى به‌رز مه‌كه‌وه‌,(ولاتخافت) واته‌ : واش نزمى مه‌كه‌وه‌ تاكو واى لێبێ خۆشت گوێت لێ نه‌بێ)



2ـ وه‌ ئیمامى نه‌وه‌ووى ده‌فه‌رمووێت : (سوننه‌ته‌ زیكركردن وپاڕانه‌وه‌ له‌دواى هه‌موو نوێژێك به‌ ده‌نگ نزم بێت ,ئه‌گه‌رئیمام ویستى فێریان بكات ئه‌وا ده‌نگى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌فێر بوون ئه‌وا ده‌نگى نزم ده‌كاته‌وه‌) (كتاب التحقیق للنووی ( 219 ) . كمال فی كتاب مسك الختام ( 137 - 141 )



3ـ ئیمامى علاءالدین الكاسانى ده‌فه‌رمووێت (ئه‌بو حه‌نیفه‌ ده‌فه‌رمووێت: ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ الله أكبرـ واته‌ زیكرـ بیدعه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌سڵ له‌زیكر كردن به‌ده‌نگ نزمیه‌,وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:(ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْیَةً). سورة الأعراف 205 واته‌:هاناو هاوار بكه‌ن بۆ په‌روه‌ردگارتان به‌پاڕانه‌وه‌و به‌زه‌لیلى و وه‌ به‌نهێنى.وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ده‌فه‌رمووێت(خیر الدعاء الخفی) (1)(1)( أخرجه الإمام أحمد فی المسند ( 3 / 44 ) ، وأبو یعلى فی مسنده ( 2 / 81 ) ( 731 ) ، وابن حبان فی صحیحه ( 3 / 91 ) ( 809 ) ، وأورده الهیثمی فی مجمع الزوائد ( 10 / 81 ) وقال : (( رواه أحمد وأبو یعلى ، وفیه محمد بن عبد الرحمن بن لبیب ، قد وثقه ابن حبان ... وضعفه ابن معین وبقیة رجاله رجال الصحیح )))واته‌:(باشترین پاڕانه‌ ئه‌وه‌ى به‌نهێنیه‌)  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م شێوازه‌ واته‌: ده‌نگ نزمى ـ نزیكتره‌بۆ خۆشكاندنه‌وه‌و ئه‌ده‌ب,وه‌ دوریشه‌ له‌ڕیا,وه‌ نابێت ئه‌م شێوازه‌ وازلێبهێنرێت)  (بدائع الصنائع فی ترتیب الشرائع ( 1 / 196 )



4ـ ئیمامى المباركفورى ده‌فه‌رمووێت: {بزانه‌ حه‌نه‌فیه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵك په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن كه‌وا ده‌بێت ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه‌ له‌دواى هه‌موو نوێژه‌ فه‌رزه‌كان وه‌ واش ده‌زانن واجبه‌............وه‌كردارى ئه‌مانه‌ موخالفى ئیمامه‌كه‌یانه‌ ئیمامى ئه‌بو حنیفه‌,وه‌موخالفى كتابه‌ گرنگه‌كانیانه‌) تحفة الأحوذی شرح الجامع للترمذی ( 1 / 246 )



5ـ ئیمامى محمد احمدمیارت المالكى ده‌فه‌رمووێت: (ئیمامى مالك و كۆمه‌ڵێك له‌زانایان ڕێیان پێ نه‌داوه‌ پێشه‌وایانى مزگه‌وت كه‌وا دوعاكردن و زیكر كردن به‌ده‌نگى به‌رز بكه‌ن) (الدرالثمین والموردالمعین،للشیخ محمدبن أحمدمیارةالمالكی(ص 173 ،212 )



6ـ ئیمامى شاطبى ده‌فه‌رمووێت:(دوعاكردن به‌شێوه‌ى جه‌ماعه‌ت له‌سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم)  نه‌بووه‌) الاعتصام 1/ 219



7ـ ئیمامى ابن تیمیه‌ ده‌فه‌رمووێت:(كه‌س نه‌ى گێراوته‌وه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) كاتێ نوێژى به‌خه‌ڵك ده‌كرد پاشان بانگى كردبن له‌دواى ته‌واو بوون له‌نوێژدا وه‌ئه‌وانه‌ى نوێژیان له‌دواى كردووه‌ كه‌زیكر به‌جه‌ماعى بكرێت ـ نه‌له‌نوێژى به‌یانى وه‌نه‌ له‌نوێژى عه‌سرنه‌له‌ هیچ له‌ نوێژه‌كانى تر) الفتاوى الكبرى ( 2 / 467 )



8ـ ئیمامى زه‌ركه‌شى ده‌فه‌رمووێت:( سوننه‌ت وایه‌هه‌موو زیكره‌كان به‌ده‌نگى نزم بكرێت ) ( إصلاح المساجد للقاسمى ( ص 111 )



9ـ ابن حاج ده‌فه‌رمووێت : ( پێویسته‌ نه‌هى له‌وانه‌ بكرێت كه‌ زیكر به‌جه‌ماعى ده‌كه‌ن له‌دواى نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان و وه‌ پێش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان) إصلاح المساجد للقاسمی ( ص 111 )



10ـ یه‌كێك له‌والى یه‌كان عومه‌رى كورى خه‌تاب نامه‌یه‌كى ناردبۆ عومه‌ر ووتى كه‌سانێك لێره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ دوعا بۆموسڵمانان و سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن,ئیمامى عومه‌رنامه‌یه‌كى بۆناردوه‌ فه‌رمووى وه‌ره‌بۆ لام وه‌ئه‌وانیش بهێنه‌ له‌گه‌ڵ خۆت وه‌ به‌و كه‌سه‌ى گووت كه‌له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستابوو دارێكم بۆبێنه‌,كاتێك كۆمه‌ڵێك هاتن بۆلاى ئیمامى عومه‌ر یه‌كسه‌ر كه‌وته‌ سه‌ر گه‌وره‌كه‌یان لێیدا به‌دار گووتیان ئێمه‌ ئه‌وكه‌سانه‌نین  به‌ڵكو ئه‌وان له‌ جێگایه‌كى ترن) ما جاء فی البدع لابن وضاح ( 54 ) ، وابن أبی شیبة فی المصنف ( 8 / 558 ) . وسنده حسن .



11ـ ئیمامى محمد رشید رضا ده‌فه‌رمووێت : (له‌دواى ته‌واوكردنى نوێژ به‌جه‌ماعت كردنى زیكرله‌مزگه‌وته‌كان وه‌ ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ له‌وبیدعانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك دایان هێناوه‌,ئه‌گه‌ر ئه‌و زیكرانه‌ش بكه‌ن كه‌ له‌ سوننه‌ته‌وه‌ هاتوون ـ واته‌به‌ جه‌ماعى ـ ئه‌وا هه‌ر بیدعه‌یه‌) الفتاوى( 4 / 358 ).وه‌ له‌جێگایه‌كى تردا ده‌فه‌رمووێت: (له‌ سوننه‌ت نیه‌ كه‌له‌دواى نوێژ دابنیشن شتێك بخوێنن له‌زیكره‌كان له‌و زیكرانه‌ى كه‌ هاتون وه‌ له‌و زیكرانه‌ى كه‌ نه‌هاتون به‌ده‌نگ به‌رزى و به‌جه‌ماعى , وه‌جه‌ماعى بۆ ئه‌م كاره‌و ، وه‌ به‌شدارى لێكردن به‌ ده‌نگى به‌رزكردنه‌وه‌ بیدعه‌یه‌) الفتاوى( 4 / 359 )



12ـ شێخ ابن عثیمین ده‌فه‌رمووێت:( نه‌مان زانیوه‌ دوعاكردن له‌دواى سه‌لام دانه‌وه‌ له‌ نوێژ هیچ بنه‌مایه‌كى شه‌رعى له‌سه‌ر هه‌بێت) الفتاوى الإسلامیة)( 4 / 318 )



13ـ شێخ ساڵح الفوزان ده‌فه‌رمووێت : (ئه‌و بیدعانه‌ى له‌باره‌ى عیباده‌ت ده‌ركه‌وتون زۆرن له‌م كاته‌ى ئێمه‌دا.........یه‌كێك له‌وان زیكر كردنه‌ له‌دواى نوێژ به‌جه‌ماعى, دروست وایه‌ هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆى بكات به‌ته‌نیا) الإرشاد إلى صحیح الاعتقاد ( ص 389 ).



14ـ شێخ عبدالله الطیار ده‌فه‌رمووێت:(زیكر كردن به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵ و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ بیدعه‌یه‌) (كل خیر فی إتباع السلف(1/31)



15ـ (وه‌ مامۆستاى خوشه‌ویست (د.عبداللطیف أحمد)له‌یه‌كێك له‌وتاره‌ كانى ده‌فه‌رمووێت:(زۆر شت هه‌ن نه‌خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى نه‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم).....هیچ حه‌دیسێك نیه‌ بڵێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) پێش نوێژه‌كانى زیكرى به‌جه‌ماعه‌ت كردوه‌).چونكه‌ به‌ڕاستى له‌هه‌ندێك له‌مزگه‌وته‌كاندا ده‌بینین زیكر پێش نوێژیش ده‌كرێت!كه‌چى هیچ به‌ڵگه‌یكى له‌سه‌رنیه‌.براى خۆشه‌ویستم بۆت ڕوون بووه‌ كه‌وا ده‌بێت زیكربه‌ ده‌نگ نزمى بكرێت به‌ته‌نیا یى نه‌ك به‌ كۆمه‌ڵ, وه‌ به‌و كه‌سانه‌ ده‌ڵێم كه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعین كوا شوێن كه‌وتنتان بۆ ئیمامى شافعى خۆ له‌ زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كان ئه‌م جۆره‌ بیدعانه‌ى تێدا ده‌كرێت كه‌ ئیمامى شافعى لێى به‌ریه‌! بۆنمونه‌: كه‌ى ئیمامى شافعى به‌م شێوازه‌ زیكرى كردووه‌؟! كه‌ى ئیمامى شافعى گووتویه‌تى له‌دواى بانگدان به‌م شێوازه‌ سه‌ڵاوه‌ت لێبده‌ن؟!.........هتد  به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌یڵێم زۆر كه‌سى واهه‌یه‌ ئه‌م شتانه‌ ده‌زانێت به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نایڵێت,  یان له‌به‌ر پله‌وپایه‌ومه‌نسب,یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵك لێیان توره‌ نه‌بێت, من به‌وكه‌سه‌خۆشه‌ویستانه‌ ده‌ڵێم ئایه‌ توڕه‌ بوونى خواى گه‌وره‌ ئاسان تره‌ یان توڕه‌ بوونى خه‌ڵك؟!  خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {إِنَّ الَّذِینَ یَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ الْكِتَابِ وَیَشْتَرُونَ بِهِ ثَمَنًا قَلِیلًا أُولَئِكَ مَا یَأْكُلُونَ فِی بُطُونِهِمْ إِلَّا النَّارَ وَلَا یُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ یَوْمَ الْقِیَامَةِ وَلَا یُزَكِّیهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِیمٌ} (174البقرة) واته‌: بێگومان كه‌سانێ كه‌ ئه‌وه‌ی خودا له‌ته‌وراتدا ناردوویه‌تی- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و پارته‌كه‌یان- كه‌تمانی ده‌كه‌ن وده‌یشارنه‌وه‌ و به‌نرخ و به‌هایه‌كی كه‌م ده‌یفرۆشن، واته‌: هه‌ق و راستییه‌كان له‌ مه‌ردم ده‌شارنه‌وه‌، هه‌تالای سه‌رۆك وده‌سه‌ڵاتداران كه‌مێ دنیایان ده‌سكه‌وێ پڕ به‌سكیان هه‌ر ئاگر ده‌خۆن؛، واته‌: ئه‌و به‌هاو نرخه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌یخۆن له‌و پێناوه‌دا هه‌ر ئاگره‌و، ده‌ره‌نجام له‌قیامه‌تدا ورگیان پڕده‌كه‌ن له‌ئاگر وخوا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ، قسه‌یه‌كی خۆشیان له‌گه‌ڵ ناكاو، توڕه‌یه‌ لێیان و له‌گوناح و تاوان پاكیان ناكاته‌وه‌و لێیان خۆش نابێت به‌ڵكو سزایه‌كی ئێش پێگه‌یه‌نه‌ریشیان بۆ هه‌یه‌)(ته فسیرى رامان)بۆیه‌ براى به‌ڕێزم بادونیا وامان لێنه‌كات كه‌ دینه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ بشارینه‌وه‌ بۆ شتێكى كه‌م له‌دونیا,وه‌ باخۆبه‌زل زانینیش وامان لێنه‌كات كه‌ حه‌ق قه‌بوڵ نه‌كه‌ین چونكه‌ به‌ڕاستى زۆر كه‌سى وا هه‌یه‌,شه‌رمى به‌خۆیه‌ ئه‌گه‌ر گه‌نجێك شتێكى هه‌ڵه‌ى بۆ ڕاست بكاته‌وه‌ یان ده‌ڵێت چۆن ده‌بێت گه‌نجێكى وه‌كو تۆ شتم بۆ ڕاست بكاته‌وه‌, بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌دوو ڕووان ده‌فه‌رمووێت:{ وَإِذَا قِیلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ} (البقرة206) واته‌: (ئه‌گه‌ر پێى بوترێت له‌خوا بترسه‌ شانازى به‌تاوان وگوناهه‌كانى ده‌كات وه‌ سور ده‌بێت له‌سه‌رى)  كه‌ده‌ڵێین زیكركردن ده‌بێ وابكرێت ,مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ زیكر درووست نیه‌, چونكه‌ به‌ڕاستى كه‌سانێك هه‌ن ته‌نها ئیشیان ئه‌وه‌یه‌ چه‌واشه‌كارى له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاو بكه‌نه‌وه‌ بۆ نموونه‌ كه‌ده‌ڵێى:هاواركردنى غه‌یرى خوا دروست نیه‌ كه‌سێكى گومڕا وچه‌واشه‌ كار دێت و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ ڕقیان له‌ پیاوچاكانه‌ یان كه‌ ده‌ڵێى به‌م شێوازه‌ زیكركردن دروست نیه‌ كه‌سێكى دڵ نه‌خۆش ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ باوه‌ڕیان به‌زیكر و سه‌ڵاوه‌ت نیه‌,بۆیه‌ به‌ئه‌وانیش ده‌ڵێم له‌خوا بترسن چونكه‌ بوهتان كردن سزا كه‌ى زۆر به‌ئێشوو ئازاره‌.



وه‌ له‌كۆتایشدا ئامۆژگاریه‌ك بۆخۆم و بۆهه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م نامیلكه‌یه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ ئه‌ویش ئامۆژگاریه‌كه‌ى مامۆستاى خۆشه‌ویسته‌ (د.عبداللطیف أحمد) "خوا بیپارێزێت" كه‌له‌كۆڕێكدا پێشكه‌شى كرد دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى (الدین النصیحه‌) شه‌رح ده‌كات تاده‌گاته‌ ئه‌وه‌ى  كه‌ ده‌لێت:(نوصح بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌تۆ سه‌ره‌تا خۆشت بوێت,وه‌كو ئیمامى عومه‌ر"ڕه‌زاى خواى لێبێت"فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) تۆم له‌ هه‌مووكه‌س زیاتر خۆش ده‌وێت,ته‌نها له‌ نه‌فسى خۆم نه‌بێت, پێغه‌مبه‌رى خواش(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) پێى فه‌رموو:ئه‌ى عومه‌ر هێشتا ئیمانت ته‌واو نیه‌,ئیمامى عومه‌ریش فه‌رمووى:ده‌ى تۆم له‌خۆشم خوشتر ده‌وێت, پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) پێى فه‌رمووئێستا ئیمانت ته‌واوه‌ ئه‌ى عومه‌ر, كه‌خۆشت ویست نیشانه‌ى خۆشویستنى ڕسته‌قینه‌چیه‌؟ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:{ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِی یُحْبِبْكُمُ اللَّه} آل عمران31.ئه‌وه‌ ئایه‌تى تاقیكردنه‌وه‌ى پێ ده‌وترێت,هه‌ر كه‌سێك وا ده‌ربخات كه‌خواى خۆش ده‌وێت ـ زۆریشن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ده‌رى ده‌خه‌ن و بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن ـ خواى گه‌وره‌ تاقیان ده‌كاته‌وه‌و مه‌رجێكیان بۆداده‌نێت,ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كه‌یان تێدابێت ئه‌وا ڕاست ده‌كه‌ن, كه‌مه‌رجه‌كه‌یان تێدا نه‌بوو ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ن ,مه‌رجه‌كه‌ش بریتى یه‌ له‌(فَاتَّبِعُونِی) واته‌ شوێن  پێغه‌مبه‌رى خوابكه‌ون (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) خواى گه‌وره‌ خۆشى ده‌وێن". كه‌واته‌ هه‌ر كه‌سێكتان بینى له‌ عه‌قیدوه‌ بیروباوه‌ڕ و له‌مه‌نهه‌ج و سلوكه‌كه‌یدا له‌ڕه‌وشت و ئاكاریدا له‌ده‌عوه‌و بانگه‌وازیدا له‌جل و به‌رگ و ڕوكه‌شیدا شوێنكه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ربوو (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) إن شاء الله پێغه‌مبه‌رى خۆش دوێت(صلی الله‌ علیه‌ و سلم)  وخواى گه‌وره‌ش خۆشى ده‌وێت,وه‌ هه‌ركه‌سێكت بینى كه‌سه‌یرى بكه‌یت ئه‌مریكى یه‌كت بێته‌ پێش چاو له‌شك له‌كه‌ى و له‌جۆرى جل و به‌رگه‌كه‌ى و له‌جۆرى ڕیش تاشینه‌كه‌ى له‌جۆرى ملوانكه‌ له‌مل كردنه‌كه‌ى له‌جۆرى قسه‌كردن و مه‌كر كردنه‌كه‌ى له‌ هیچ شتێكدا له‌ پێغه‌مبه‌رى خواناچێت (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) بزانه‌ درۆ ده‌كات,ئه‌گه‌ر باسى خۆشه‌ویستنى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) بۆموسڵمانان بكات,بۆچى؟ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (فَاتَّبِعُونِى) كه‌واته‌ تۆ كوا شوێنكه‌وته‌ت بۆ پێغه‌مبه‌رخوا(صلی الله‌ علیه‌ و سلم)..........  بۆیه‌ خۆت بپشكنه‌ و بزانه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك شوێنكه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ریت (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) ؟  تا چ ڕاده‌یه‌ك هه‌واڵه‌كانیت هه‌مووى قه‌بوڵه‌؟ تاچ ڕاده‌یه‌ك تۆ سوننه‌ته‌كانیت لا گه‌وره‌ و به‌نرخه‌؟ نه‌ك بڵێیت دین دووبه‌شه‌:(دین بریتى یه‌ له‌ناوك و توێكڵا) سوننه‌ت توێكڵه‌ جارێك باخۆمانى پێوه‌ مه‌شغول نه‌كه‌ین, بزانه‌ به‌هۆى ده‌ستگرتنت به‌سوننه‌تى  پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) خواى گه‌وره‌سه‌ركه‌وتوت ده‌كات و خۆشى ده‌وێیت و لێت خۆش ده‌بێت,كه‌ كه‌سێكیش خواى گه‌وره‌ خۆشى بوێت ولێى خۆش بێت بێگومان سه‌ركه‌وتوى ده‌كات) (ئامۆژگاریكردن و بنه‌ماكانى له‌ ئیسلامدا .ل 25ـ27).



وه‌ ئیمامى زه‌ركه‌شى ده‌فه‌رمووێت: ( سوننه‌ت وایه‌ له‌هه‌موو زیكره‌كان به‌ده‌نگى نزم بكرێت) وه‌ له‌فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ و سلم) كاتێك هه‌دنێك له‌هاوه‌ڵه‌كانى ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه‌ له‌هه‌ندێك زیكردا پێى فه‌رموون:ئێوه‌ بانگى كه‌سێكى كه‌ڕوڵاڵ ناكه‌ن....هتد



داواكارم له‌خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تمان بدات بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى وه‌ ئیستیقامه‌مان پێ ببه‌خشێت, وه‌ سه‌ركه‌وتوى دونیاو قیامه‌تمان بكات,وه‌داواكارم له‌خواى گه‌وروه‌ ئه‌وه‌ى حه‌قه‌ به‌حه‌قى پیشانمان بدا ت و وامان لێ بكات شوێنى بكه‌وین وه‌ ئه‌وى باگله به باگلى پیشانمان بدات وامان لێبكات خۆى لێ به‌دوور بگرین.



"واخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد."



ژماره‌ى مۆڵه‌ت (92) ى وه‌زاره‌تى ڕۆشه‌نبیرى پێدراوه‌



کۆکردنه‌وه‌و ئاماده‌کردنی



(هاشم محمد)



پێدا چوونه‌وه‌ی مامۆستا خالید احمد و مامۆستا ادریس ڕوستایی



زنجیره‌ بڵاوکراوه‌کانی په‌رتوكخانه‌ی دێرین ژماره‌ (12)

          

صفحات سایت

پیچک