تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

ئایا دەزانێت ئەگەر كەسێك نوێژ نەكات لەگەڵ كێدا حەشر دەكرێت ؟


ئاماده‌كردنی: زه‌ینه‌ب حاجی مه‌حموود


وەڵامی ئەم پرسیارەمان لەم فەرموودەیەی خوارەوە دەست دەكەوێت :


عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (ڕه‌زای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِیِّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) أَنَّهُ ذَكَرَ الصَّلاَةَ یَوْماً فَقَالَ : ((مَنْ حَافَظَ عَلَیْهَا كَانَتْ لَهُ نُوراً وَبُرْهَاناً وَنَجَاةً یَوْمَ الْقِیَامَةِ ، وَمَنْ لَمْ یُحَافِظْ عَلَیْهَا لَمْ یَكُنْ لَهُ نُورٌ وَلاَ بُرْهَانٌ وَلاَ نَجَاةٌ ، وَكَانَ یَوْمَ الْقِیَامَةِ مَعَ قَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَأُبَیِّ بْنِ خَلَفٍ)) [مُسنَد الإمام أحمد رقم : (6733)]. واتە : ڕۆژێكیان پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) باسی نوێژی كرد و فەرمووی : هەركەسێك پارێزگاری بكات لەسەری ئەوا نوێژكردنەكەی دەبێتە مایەی ڕووناكی و بەڵگە و ڕزگاربوونی لە ڕۆژی قیامەتدا ، وە هەركەسێكیش پارێزگاری نەكات لەسەری ئەوا ڕووناكی و بەڵگە و ڕزگاربوونی نییە ، وە لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ (قَارُون وَفِرْعَوْن وَهَامَان وَأُبَیِّ بْنِ خَلَف) دا حەشر دەكرێت .



(ابن القیم) فەرموویەتی : (وفیه نكتة بدیعة وهو أن تارك المحافظة على الصلاة إما أن یشغله ماله أو ملكه أو ریاسته أو تجارته ، فمن شغله عنها ماله فهو مع قارون ، ومن شغله عنها ملكه فهو مع فرعون ، ومن شغله عنها ریاسة ووزارة فهو مع هامان ، ومن شغله عنها تجارته فهو مع أبی بن خلف) [الصلاة وحكم تاركها ص : (63 ـ 64)] . واتە : ئەم فەرموودەیە وانەیەكی كەم وێنەی تێدایە ئەویش ئەوەیە : ئەو كەسەی كە وازدێنێت لە پارێزگاری كردن لەسەر نوێژ یان ئەوەیە پارە و ماڵەكەی سەرقاڵی دەكات بۆ ئەوەی نوێژ نەكات یان موڵك یان دەسەڵات یان كەسابەت و بازارگانی ، جا هەركەسێك پارە و ماڵەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (قارون)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك موڵكەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (فرعون)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك دەسەڵات و وزارەتەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (هامان)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك كەسابەت و تیجارەتەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (أبی بن خلف)دا حەشر دەكرێت .وە خوای گەورە فەرموویەتی : ( فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ یَلْقَوْنَ غَیًّا إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ یَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا یُظْلَمُونَ شَیْئًا ) [مریم 59/60] . واتە : لە پاش پێغەمبەران و شوێنكەوتوە ڕاستەقینەكانیان كەسانێك هاتن بەرەو دوا ڕۆیشتن و خۆیان دواخست لە ڕێبازی ئەوان بەوەی كەوا نوێژیان فەوتاند و نەیان دەكرد و شوێنی ئارەزووەكانیان كەوتن ئەوانە لەداهاتوودا تووشی زەرەر و سزای سەخت دەبنەوە ئیللا ئەوانەیان نەبێت كە تەوبە دەكەن و ئیمان و باوەڕ دێنن و كردەوەی چاكە دەكەن ئا ئەمانە دەچنە نێو بەهەشتەوە و هیچ ستەمیان لـێ‌ناكرێت .كەواتە خوێنەری بەڕێز هەندێك بیربكەرەوە لەوەی كە ئێمەی ئادەمیزاد بۆچی دروست كراوین ؟ هەندێك بیربكەرەوە لە مردن , هەندێك بیربكەرەوە لە سەرئەنجامی تاوان كردن , هەندێك بیربكەرەوە لەو ڕۆژەی كە خۆت بە تاق و تەنها لە گۆڕدای نە دایك نە باوك نە برا نە خوشك نە پارە نە قەسر و سەیارە نە شەهادەی بەرز , هیچ بە هاناتەوە نایەت جگە لە كردەوە چاكەكانت نەبێت كە لە دونیادا ئەنجامت دابوون . دوبارە داوات لێدەكەمەوە تا دەرگای تەوبەت لێدانەخراوە تا كارلەكار نەترازاوە تا زمانت توانای پاڕانەوەی هەیە لە خوای گەورە تا چاوەكانت توانای بینینیان هەیە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بگەڕێرەوە و تەوبە بكە با لە دواڕۆژدا نەبیت بە  ئەهلی دۆزەخ , مەڵێ‌ تاوانم زۆرە و ناتوانم تەوبە بكەم ئەی نازانی تەوبە بۆ ئەو كەسانەیە كە تاوانیان كردووە و گوێڕایەڵی خوای گەورەیان نەكردووە ئیتر بە نوێژ نەكردن بێت یان بە نەكردنی باڵاپۆشی بێت بۆ خوشكان یان بە هەر تاوانێكی تر ... هتد ، ئەی نازانی ئەو تەوبەكردنەت دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوای گەورە لە هەموو تاوانەكانت ببورێت ؟ وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاگادارمان دەكاتەوە و دەفەرموێت : ( قُلْ یَا عِبَادِیَ الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ یَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ ) [الزمر 53] واتە : بڵێ‌ ئەی بەندەكانم ئەی ئەوانەی كە ڕۆچوون و زیادەڕەویتان كردووە لە تاوان كردن بێ‌ئومید مەبن لە ڕەحمەت و میهرەبانی خوا چونكە بەڕاستی خوا لە هەموو تاوانەكان خۆشدەبێت ، بەڕاستی خوا لێبووردە و بە بەزەییە .بەڕاستی بایەخدان بە نوێژ و پارێزگاری كردن لەسەری ئەوەندە گرنگە تەنانەت وەصێت و دواین ئامۆژگاری پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ ئەوممەتەكەی بریتی بووە لە نوێژ :عَنْ عَلِیٍّ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : كَانَ آخِرُ كَلاَمِ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) : ((الصَّلاَةَ الصَّلاَةَ ...)) [صحیح سنن أبی داود رقم : (5156)] واتە : دوا وتەی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بریتی بوو لە : ئاگاتان لە نوێژەكانتان بێت ئاگاتان لە نوێژەكانتان بێت .وە كۆتا وتەی منیش ئەوەیە داواكارم لە و خوایەی كە منی هیدایەت داوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست, هەمووان هیدایەت بدات پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بێت كە پەشیمانی سوودی نییە, وە زۆر سوپاسی خوێنەری بەڕێز دەكەم كە چەن چركەیەك لە تەمەنی بە خوێندنەوەی ئەم نووسراوە بەخشی ، هیوادارم توانیبێتم لەو چەن چركەیەدا هەندێك سوودم پێ‌ گەیاندبێت, بە هیوای نوێژێك كە ڕەزامەندی خوای گەورەی لەسەر بێ‌ بۆ هەموو لایەك . ئامین



والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

          

صفحات سایت

پیچک