تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

فیسق، پێناسه‌ی، جۆره‌کانی، زیانه‌کانی، وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ فاسقن


ئاماده‌كردنی: م،عبدالكریم موحه‌ممه‌د قادر


بسم الله الرحمن الرحیم


الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین       

موسڵمانانى خۆشه‌ویست ده‌مانه‌وێت له‌م بابه‌ته‌دا باسى فاسق بكه‌ین و بزانین به‌كێ ده‌وترێت فاسق، وه‌چه‌ند جۆرى هه‌یه‌ سزاو حوكمى شه‌رعى چییه‌ بۆ فاسقه‌كان له‌ دونیا و دوارۆژدا، وه‌ زیانى كه‌سى فاسق چییه‌ بۆ سه‌ر خۆى و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى؟


إن شاء الله به‌شێوه‌یه‌كى پوخت ڕوونى ده‌كه‌ینه‌وه‌

له‌ڕاستى دا ئه‌وه‌ى زۆر به‌كاردێت بۆ پێناسه‌ى فاسق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێت: 

((فاسق به‌زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵى شه‌رعى خوایان كردبێت إقراریان به‌شه‌رعى خوا كردبێت پاشان به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆى وازبهێنى له‌ گوێڕایه‌ڵى كردنى زۆرێك له‌حوكمه‌ شه‌رعییه‌كان یان له‌ هه‌ندێكى، ئه‌وكه‌سه‌ هه‌رچییه‌ك بێت پیاو بێت یان ئافره‌ت ده‌سه‌ڵاتدار بێت یان بێ ده‌سه‌ڵات، ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار سپى پێست بێت یان ڕه‌ش پێست كه‌ ئه‌و سیفه‌تانه‌ى تێدا بوو كه‌ نیشانه‌ن بۆ فاسق ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سێكى فاسقه‌))، هه‌روه‌ها (فسق) به‌و كه‌سه‌ش ده‌وترێت كه‌گوناهو تاوانى گه‌وره‌و بچوك ئه‌نجام بدات وبه‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى، له‌ڕاستى دا به‌ مشك ده‌وترێت: (فویسیقه‌) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گیاندارێكه‌ سیفه‌تى پیسى و خه‌بیثى تێدایه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت:  (وإن الفویسقة تضرم على الناس بیتهم أو بیوتهم) (صحیح سنن أبی داود: 3732). واته‌: (مشك بكوژن، چونكه‌ سیفه‌تى پیسى تێدایه‌) كه‌سى فاسقیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ زۆرێك له‌تاوانه‌كان یان هه‌ندێك له‌تاوانه‌ پیسه‌كان ئه‌نجام ئه‌دات به‌ئاره‌زووى خۆى له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێى ده‌وترێت كه‌سێكى فاسق، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك تاوان ئه‌نجام بدات و په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ سیفه‌تێكى ناشیرین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ و به‌كه‌سێكى سیفه‌ت ناشیرین ده‌ناسرێت، هه‌ر بۆیه‌ جێگه‌ى خۆیه‌تى كه‌ پێى بوترێت فاسق.



فسق ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌:


1- فسقى گه‌وره‌: (كه‌خاوه‌نه‌كه‌ى له‌چوارچێوه‌ى ئیسلام ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌)، كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامى بدات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى و په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ و به‌و حاڵه‌یه‌وه‌ بمرێ ئه‌وه‌ پاشه‌ڕۆژێكى ترسناك چاوه‌ڕوانیان ده‌كات ئه‌ویش چوونه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌ به‌هه‌تاهه‌تایى په‌نا به‌خوا. وه‌كو هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خواى گه‌وره‌ و كوفركردن و دوو ڕوویى  له‌بوارى بیروباوه‌ڕدا....


2- فسقى بچووك: ئه‌م جۆره‌ فسقه‌ ناگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌یى كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ دین به‌ده‌ر بێت به‌ڵام موسته‌حه‌قى چوونه‌ دۆزه‌خ ده‌بێت به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و تاوان و خراپه‌كاریانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى دواى ئه‌وه‌ به‌هۆى ئیمانه‌كه‌یه‌وه‌ یان به‌گوێره‌ى ئیمانه‌كه‌ى له‌ دۆزه‌خ ڕزگارى ده‌بێت، ئه‌م جۆره‌ فسقه‌ش بوونى زۆره‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى مسوڵمانان وه‌كو جنێودان به‌ موسڵمانان و فیتنه‌یى كردن و.....هتد .



كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ فاسقن:


ئه‌وانه‌ى كه‌ فاسقن زۆرن، به‌ڵام له‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:


1-  إبلیس: له‌عنه‌تى خواى له‌سه‌ر فاسقه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ى نه‌كرد كاتێ خواى گه‌وره‌ پێى فه‌رموو:  (وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآَدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِیسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ) [الكهف: ٥٠]. واته‌: كاتێ ووتمان به‌فریشته‌كان كه‌ سوجده‌ى ڕێز بۆ ئاده‌م ببه‌ن هه‌موویان سوجده‌یان بۆ برد ته‌نها إبلیس نه‌بێت كه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ى (جن)ه‌ سوجده‌ى نه‌برد و فاسق بوو به‌رامبه‌ر فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ .  كه‌واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ جێ به‌جێ ناكه‌ن إبلیس ئاسا فاسقن و شوێنكه‌وته‌ى ڕێبازو ڕێچكه‌ى شه‌یتان و إبلیسن هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌یه‌ له‌قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌ .


2- كه‌سانى بێ باوه‌ڕ فاسقن: هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:  (وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَیْكَ آَیَاتٍ بَیِّنَاتٍ وَمَا یَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ) [البقرة: ٩٩]. واته‌: سوێند بێت به‌خوا ئێمه‌ بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تى ڕوونمان بۆ تۆ داگرتوه‌ ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  كه‌س بێ باوه‌ڕ نابێت پێى جگه‌ له‌فاسقه‌كان نه‌بێت . ئه‌وانه‌ى ده‌روون نه‌خۆش و یاخى بوون له‌فه‌رمانى خوا.  كه‌واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌باوه‌ڕ ناهێنن به‌قورئان و ئیسلام و شوێنى ناكه‌ون و كار به‌به‌رنامه‌و ڕێبازێكى جگه‌ له‌ئیسلام ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ بێ باوه‌ڕو كافرن.


3- ئه‌هلى كتاب له‌ گاورو جوله‌كه‌ ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕ ناهێنن به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تى (محمد) (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ئه‌وانه‌ فاسقن . هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (أَلَمْ یَأْنِ لِلَّذِینَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا یَكُونُوا كَالَّذِینَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَیْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِیرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ) [الحدید: ١٦]. واته‌: ئایا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ئیماندارن دڵه‌كانیان خشوعى تیا دروست بێت بۆ یادى خوا، بۆ ئه‌و حه‌قه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ ناردۆتیه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  كه‌ بریتى یه‌ له‌قورئان وسوننه‌ت، پاشان وه‌كو ئه‌هلى كیتاب مه‌بن كاتێ ئامۆژگارى خێر ده‌كران به‌ڵام وه‌ریان نه‌گرت و ڕۆژگارى ته‌مه‌نیان درێژه‌ى كێشا هه‌تاوه‌كو واى لێهات به‌گوێڕایه‌ڵى نه‌كردنیان بۆ شه‌رعى خوا دڵیان ڕه‌ق و زۆربه‌یان فاسق بوون. هه‌ر بۆیه‌ له‌شه‌رعى خوادا له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژێك دانراوه‌ كه‌ هه‌ینى یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئامۆژگارى موسڵمانان بكرێت، ئه‌گه‌ر بێت و موسڵمانان ئامۆژگاریه‌كان وه‌رنه‌گرن و به‌گوێ یان نه‌كه‌ن ئه‌وانه‌ ته‌مه‌نیان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات و دڵكانیان ڕه‌ق ده‌بێت و سه‌ره‌نجامیش وه‌ك ئه‌هلى كیتاب دڵیان ڕه‌ش و ڕه‌ق ده‌بێت و یاخى ده‌بن و فاسق ده‌بن په‌نا به‌خوا.


4- ئه‌وانه‌ى دووڕوون فاسقن: هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:  (إِنَّ الْمُنَافِقِینَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [ التوبة: ٦٧]. واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌دووڕوون بێگومان ئه‌وانه‌ فاسقن و یاخى بوون . مونافیق ئه‌وانه‌ى به‌ڕواڵه‌ت موسڵمان و به‌ دڵ كافرو بێ باوه‌ڕن ئا ئه‌وانه‌ فاسقن.


5- ئه‌وانه‌ى شوێن هه‌واو ئاره‌زوو بكه‌ون و حوكم بكه‌ن به‌ جگه‌ له‌شه‌رعى خوا، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَمَنْ لَمْ یَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [ المائدة: ٤٧]. واته‌: ئه‌وانه‌ى حوكم به‌شه‌رعى خوا ناكه‌ن و شوێنى هه‌واو ئاره‌زووى خۆیان كه‌وتون ئه‌وانه‌ فاسق و یاخى بوون له‌ فه‌رمانى خوا. كه‌واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌حوكم ناكه‌ن به‌و شه‌رعه‌ى كه‌خواى گه‌وره‌ وه‌كو به‌رنامه‌ بۆ ژیانى مرۆڤه‌كانى داناوه‌ وه‌شوێنى هه‌واو ئاره‌زووى خۆى كه‌وت له‌وه‌ى شوێن به‌رنامه‌و ڕێبازێكى جگه‌ له‌ شه‌رعى خوا بكه‌وێت ئه‌وانه‌ فاسقن.


6- هه‌ر پیاوێك بوختان بكات بۆ ئافره‌تێكى ئیماندارى داوێن پاك وتۆمه‌ت بارى بكات به‌زینا وه‌چوار شاهیدى نه‌بێت بۆ ئه‌و تۆمه‌ته‌ ئه‌وا ئه‌و پیاوه‌ كه‌سێكى فاسقه‌، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:  (وَالَّذِینَ یَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ یَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِینَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [النور: ٤]. واته‌: ئه‌وانه‌ى بوهتان بۆ ئافره‌تى داوێن پاك ده‌كه‌ن و چوار شاهیدیان نه‌هێناوه‌ بۆ ڕاستى قسه‌كه‌یان ئه‌وه‌ هه‌شتا جه‌ڵده‌یان لێ بده‌ن، وه‌ به‌هه‌میشه‌یى شاهیدیان لێ وه‌رناگیرێ ئائه‌وانه‌ كه‌سێكى فاسقن. تۆمه‌ت باركردنى ئافره‌تانى داوێن پاك و پیاوانى داوێن پاوێن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى چوار شاهید هه‌بێت بۆ ئه‌و تۆمه‌ته‌، كه‌سانى موجریم و فاسق شه‌هاده‌یان له‌لاى خواى گه‌وره‌ قه‌بوڵ نییه‌، ئیلا مه‌گه‌ر تۆبه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ بكه‌ن و جارێكى تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وكاره‌یان .


7- النمام ((ئه‌وانه‌ى قسه‌ ده‌هێنن و قسه‌ ده‌به‌ن و نێوانى خه‌ڵكى تێك ده‌ده‌ن)) فیتنه‌گێڕ: هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ:  (یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَیَّنُوا أَنْ تُصِیبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِینَ) [الحجرات: ٦ ]. واته‌: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكى فاسق هه‌واڵێكى گرنگى بۆ هێنان ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر بڕواى پێ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌ره‌نج بده‌ن و لێ¬ى بكۆڵنه‌وه‌ تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ڕاسته‌ یان درۆیه‌، نه‌وه‌ك به‌هۆى هه‌واڵى ئه‌م فاسقه‌وه‌ ئازارو ناخۆشى و گیروگرفت بۆ خه‌ڵكى دروست بكه‌ن به‌نه‌زانى، جا دواى ئه‌وه‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌و كاره‌ى كه‌ پێى هه‌ستاون. به‌ڕاستى زۆر خه‌ڵك كوژرا به‌هۆى قسه‌هێنان و قسه‌بردنه‌وه‌، زۆركه‌سى بێ تاوان زۆر ئافره‌تى داوێن پاك ته‌ڵاق درا، زۆر باوك ئازار درا له‌لایه‌ن منداڵه‌كانییه‌وه‌، زۆر پیاو پشتى له‌دایك و باوكى خۆى هه‌ڵكرد به‌هۆى فیتنه‌ى خێزانه‌كه‌یه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌وه‌ ئیشیانه‌ به‌فاسق ناو ده‌بات، چونكه‌ هه‌ر فاسقه‌ ئیشى پیس و كارو گوفتارى نه‌شیاوى لێ ده‌وه‌شێته‌وه‌.


8- ئه‌وانه‌ى جنێو ئه‌ده‌ن به‌ موسڵمانان به‌هۆى ئه‌و جنێو دانه‌یانه‌وه‌ موسڵمانان ئازار ئه‌ده‌ن وخێزانى خۆیان ئازار ئه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئازار ئه‌ده‌ن و دۆست و هاوڕێكانیان ئازار ده‌ده‌ن و هاوسێ كانیان ئازار ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)   ده‌فه‌رمووێت: (سباب المسلم فسوق، وقتاله كفر) (متفق علیه، وانظر: 3595). واته‌: جنێودان به‌موسڵمانان فسقه‌و كوشتنى كوفره‌. ئه‌مڕۆ له‌ناو كۆمه‌ڵگاى موسڵماناندا ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر باوه‌ ته‌نانه‌ت واى لێ هاتووه‌ له‌جیاتى سه‌لام كردن له‌یه‌كتر جنێو به‌یه‌كترى ئه‌ده‌ن.


9- ئه‌وانه‌ى له‌كاتى شاهێدى داندا یان له‌كاتى نوسیندا كاتێ ده‌كرێت به‌كاتب زیان ده‌گه‌یه‌نن به‌خاوه‌ن حه‌ق و خیانه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ى كه‌ئه‌وه‌ ئیشیان بێت ئه‌وانه‌ فاسقن په‌نا به‌خوا. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَلَا یُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِیدٌ وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ) [البقرة: ٢٨٢]  .  واته‌: نابێت زیان بده‌ن له‌خاوه‌ن حه‌ق نوسه‌رو شاهید، ئه‌گه‌ر زیانیان گه‌یاند به‌خاوه‌ن حه‌ق و خیانه‌تیان لێ كردن ئه‌وه‌ به‌ڕاستى ( فسق ) یان كردوه‌.


10- هه‌ر كه‌سێك تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ موسڵمانان بدات به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌وه‌ فسقى كردووه‌ په‌نا به‌خوا. ئه‌مه‌ له‌گرنگترین جۆره‌كانى فسق بوون كه‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى له‌خۆ گرتوه‌ گه‌وره‌ و بچوك.



* زیانى كه‌سى فاسق له‌سه‌ر خۆى و  كۆمه‌ڵگه‌:


1- كه‌سى فاسق به‌وكارانه‌ى كه‌ئه‌نجامى ئه‌دات زیان به‌خۆى ده‌گه‌یه‌نێت و خۆى موسته‌حه‌قى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌كات.


2- كه‌سى فاسق هه‌میشه‌ له‌ناو خه‌ڵكى دا كه‌سێكى بێ ڕێزو بێ شه‌خسیاته‌ و كارو گوفتاره‌كانى پیس و نه‌گریس و شه‌یتانییه‌.


3- كه‌سى فاسق ده‌رچووى قوتابخانه‌ى (إبلیس)ه‌و  شوێن ئه‌و كه‌وتووه‌.


4- كه‌سى فاسق هه‌میشه‌ له‌ناخى خۆیدا كه‌سێكى بێزارو ماندووه‌ به‌هۆى ئه‌و كارو ڕه‌فتاره‌ خراپانه‌ى كه‌به‌رده‌وام دووباره‌یان ده‌كاته‌وه‌.


5- كه‌سى فاسق كه‌سێكى یاخى بوو وسه‌رگه‌ردانه‌ به‌وه‌ى كه‌له‌ گوێڕایه‌ڵ بوونى بۆ دینى خوا یاخى یه‌و شوێن كه‌وته‌ى شه‌یتانه‌.


6- كه‌سى فاسق كه‌سێكه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ میكرۆبه‌، كۆمه‌ڵگه‌ تووشى چه‌نده‌ها نه‌خۆشى و فه‌سادى ده‌كات.


7- كه‌سى فاسق زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌خه‌ڵكى و هه‌وڵى نانه‌وه‌ى ئاشوب و فیتنه‌ ئه‌دات له‌نێوان تاكه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا.


8- كه‌سى فاسق كه‌سێكى ده‌م پیس و قسه‌ پیس و ڕه‌وشت پیسه‌، ده‌بێته‌ مایه‌ى ناخۆشى و ئازار بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ ئه‌م فاسقه‌یان تێدایه‌.


9- كه‌سى فاسق كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو سیفه‌تێكى ناشرینه‌ له‌وانه‌(بێ باوه‌ڕى، كوفر كردن، هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوا، فیتنه‌یى، خیانه‌ت كردن، جنێودان، شه‌ڕ كردن، ئازاردانى چوارده‌ور، بێ ڕه‌وشت.......هتد).


10-كه‌سى فاسق نه‌خۆشى و عیله‌ته‌ بۆ خێزانى، بۆ چوارده‌ورى، بۆ هاوسێكانى، بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى پێویسته‌ بنبڕ بكرێت.



حوكمى فاسق له‌شه‌رعى خوادا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى:



* حوكمى فاسق له‌دونیادا: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (مَا قَطَعْتُمْ مِنْ لِینَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَى أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللَّهِ وَلِیُخْزِیَ الْفَاسِقِینَ) [الحشر: ٥]. واته‌: ئه‌و دارانه‌ى كه‌بڕیتانه‌وه‌ یان یان ئه‌وانه‌ى كه‌وازتان لێ هێنا هه‌مووى به‌ئیزنى خوابوو بۆ ئه‌وه‌ى فاسقه‌كانى پێ سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بن. كه‌واته‌: سزاو حوكمى خوا بۆ  فاسقه‌كان له‌ دونیادا ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌ت بكرێن له‌هه‌ر كات وساتێكدا بێت ئیلا مه‌گه‌ر تۆبه‌ بكه‌ن وبگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌ و وازبهێنن له‌و فسقانه‌ى كه‌ كردویانه‌، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت سه‌رشۆڕییان به‌چاوى خۆیان ببینن.



*حوكمى فاسق (فسقى گه‌وره‌ به‌تایبه‌تى) له‌ڕۆژى قیامه‌تدا:



خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:  (وَأَمَّا الَّذِینَ فَسَقُوا فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ یَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِیدُوا فِیهَا وَقِیلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِی كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ) [السجدة: ٢٠ ]. واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌فاسق بوون و فسقى گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌ وه‌كو(كوفر كردن، هاوبه‌ش بڕیاردان، منافق بوون له‌بیروباوه‌ڕدا) ئه‌وانه‌ شوێن و مۆڵگه‌یان ئاگره‌و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌ كاتێ ئاگره‌كه‌ى ناوى په‌لكێشیان ده‌كات به‌ره‌و لاى ده‌رگاى جه‌هه‌ننه‌م به‌ئه‌قڵى خۆیان ده‌توانن ده‌ربچن له‌ دۆزه‌خ، به‌ڵام هه‌ر كاتێ نزیكى قه‌راغى دۆزه‌خ ده‌بنه‌وه‌ دووباره‌ فڕێ ده‌درێنه‌ ناوییه‌وه‌و پێیان ده‌وترێت بچێژن عه‌زاب و سزاى ئاگر ئه‌و ئاگره‌ى ئێوه‌ به‌درۆتان ده‌زانى كاتێ هه‌واڵیتان پێ درابوو. جا له‌ كۆتایدا ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین پێویسته‌ كه‌سى فاسق بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌ و تۆبه‌ بكات و خۆى توشى ئه‌و سزایه‌ نه‌كات كه‌ بۆى دانراوه‌ په‌نا به‌خوا، له‌خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌و ده‌ڵێین: خوایه‌ گیان لێت ده‌پاڕێینه‌وه‌ به‌ناوه‌ جوان و سیفه‌ته‌ به‌رزه‌كانت كه‌ بمان پارێزى له‌ئاگرى دۆزه‌خ و له‌هه‌موو سیفه‌تێكى فسق گه‌وره‌ بێت یان بچوك ڕه‌حممان پێ بكه‌و ڕه‌حم به‌مردوومان بكه‌و خۆمان و منداڵ و خێزانمان سه‌لامه‌ت بكه‌ له‌عه‌زابى خۆت. آمین



وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین



وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

          

صفحات سایت

پیچک