تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆنیه‌تى عومڕه‌كردن هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌پێى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)

ئاماده‌كردنی: م،موحه‌ممه‌د عبدالرحمن


سه‌ره‌تا ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجامبده‌:

1- سه‌ره‌تا كه‌ له‌ ماڵ ده‌رچووى ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت { بِسْم اللَّهِ توكَّلْتُ عَڵى اللَّهِ، ولا حوْڵ ولا قُوه‌َ إلاَّ بِاللَّهِ }


2-  وه‌ ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت له‌ كاتى ماڵ ئاوى كردن له‌ كه‌س و كارت{ استودعكم الله الذی لاتضـیع ودائـعـه}


3- وه‌ ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت دواى سه‌ركه‌وتن بۆناو سه‌یاره‌ و ته‌یاره‌{ بسم الله الحمد لله،  سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ، الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبحانك اللهم إنی ظلمت نفسی فاغفر لی،إنه لا یغفر الذنوب إلا أنت"}


4- پاشان ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت بۆ سه‌فركردن:    { الله اكبر, الله اكبر, الله اكبر سُبْحَانَ الّذِی سَخّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنّا لَهُ مُقْرِنِینَ* وَإِنّا إِلَىَ رَبّنَا لَمُنْقَلِبُونَ. اللّهُمّ إِنّا نَسْأَلُكَ فِی سَفَرِنَا هَذَا الْبِرّ وَالتّقْوَىَ. وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَىَ. اللّهُمّ هَوّنْ عَلَیْنَا سَفَرَنَا هَذَا. وَاطْوِ عَنّا بُعْدَهُ. اللّهُمّ أَنْتَ الصّاحِبُ فِی السّفَرِ. وَالْخَلِیفَةُ فِی الأَهْلِ. اللّهُمّ إِنّی أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمَنْظَرِ، وَسُوءِ الْمُنْقَلَبِ، فِی الْمَالِ وَالأَهْلِ". } وه‌ ئه‌گه‌ر گه‌رایه‌وه‌ له‌ سه‌فه‌ر ده‌یڵێته‌وه‌و ئه‌مه‌ى بۆ زیاد ده‌كات{ آیبون، تائبون، عابدون، لربنا حامدون .



كاره‌كانى كاتى ئیحڕام كردن:


ئه‌گه‌ر گه‌یشتیه‌ (ذوالحلیفة) ئه‌وا ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌ ته‌یاره‌وه‌ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌ ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن .


1- سوننه‌ته‌ پێش ئیحڕام كردن خۆت بشۆیت


 2- سوننه‌ته‌ بۆپیاوان بۆنى خۆش له‌ لاشه‌یان بده‌ن،وه‌ بۆ ئافره‌تان كرێم و ڕۆنى به‌سوود له‌ لاشه‌یان بده‌ن وه‌نابێت جلى له‌به‌ر كراو بۆ ئیحڕام كردن بۆنى لێبدرێت .


3- دواى ئه‌وه‌ى جلى ئیحڕام له‌به‌رده‌كه‌یت،بۆپیاوان دوو پارچه‌ى سپى به‌یه‌كه‌میان ده‌وترێت (رداء)كه‌ ده‌درێت به‌سه‌ر هه‌ردوو شان و سك و پشتدا تا ناوك،وه‌ ئه‌وه‌ى دووه‌میان پێى ده‌وترێت (ئیزار)كه‌ له‌ ناوكه‌وه‌ تا ئه‌ژنۆى پێ داده‌پۆشێت،به‌ڵام ئافره‌ت جلێكى داپۆشراو له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه‌ هه‌موو لاشه‌یان داده‌پۆشێت جگه‌ له‌ هه‌ردوو قاپ و رومه‌تیان نه‌بێت .


4-وه‌ سوننه‌ت وایه‌ له‌ (ذوالحلیفة) دوو ڕكعات نوێژ بكه‌یت چونكه‌ شوێنێكى پیرۆزه‌ .


5- ئیحڕام كردن:وه‌ له‌ دواى ئه‌مانه‌وه‌ ڕوو له‌قیبله‌ ده‌كه‌یت و به‌پێوه‌ ده‌ڵێت{ لبیك اللهم عمرة }،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌ته‌یاره‌ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ نزیكى میقات بو نه‌وه‌ ئیحڕام ده‌كه‌ن


6- ئینجا دواى ئه‌وه‌ ده‌ڵێین:{ لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشریك لك} وه‌ سوننه‌ته‌ به‌ ده‌نگى زۆر به‌رز ئه‌مه‌ بڵێیته‌وه‌


7- به‌رده‌وام ئه‌م زیكره‌ ده‌ڵیت تاماڵه‌كانى مه‌ككه‌ دێته‌ پێش چاوت ، ئینجا واز ده‌هێنین له‌م زیكره‌و ، ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین:



پێش چوونه‌ ناو مه‌ككه‌وه‌ :


سوننه‌ته‌ پێش چوونه‌ ناو مه‌ككه‌وه‌ خۆت بشۆریت ئه‌گه‌ر بۆت كرا ، وه‌ سونه‌ته‌ به‌ رۆژ بچیته‌ ناو مه‌ككه‌وه‌ ، وه‌ چاكتر وایه‌ له‌ سه‌رووى مه‌ككه‌وه‌ بچیته‌ ژوره‌وه‌


1-  به‌ قاچى راست ده‌چیته‌ ژوره‌وه‌ ئینجا بڵێ { بِسْـمِ الله، وَالصَّلاةُ، وَالسَّلامُ عَلى رَسولِ الله، اللّهُـمَّ افْتَـحْ لی أَبْوابَ رَحْمَتـِك}


2-  ئینجا یه‌ك سه‌ر بڕۆ لاى به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ (الحجر الأسود) وه‌ ڕووى تێده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت   (بسم الله ، الله اكبر)


3- ئه‌گه‌ر بۆت كرا ده‌ست ده‌هێنیت به‌ به‌رده‌كه‌داو ، به‌ ده‌میش ماچى ده‌كه‌یت،سوجده‌ى له‌سه‌ر ده‌به‌یت ،وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ماچى بكه‌یت ئه‌وه‌ ده‌ست ده‌هێنیت به‌ به‌رده‌كه‌داو ئینجا ده‌ستت ماچ ده‌كه‌یت ،وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ویشت بۆنه‌كرا ئه‌وا به‌ده‌ستى ڕاستت له‌ دووره‌وه‌ ڕوو بكه‌ به‌ره‌و به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ و ده‌ستت به‌رز بكه‌وه‌ و بڵێ  (الله اكبر) وه‌ هیچى تر مه‌كه‌.


4- ئه‌وجا پۆشاكى سه‌ره‌وه‌ى ناوكت ده‌كه‌یته‌وه‌ و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ى ده‌خه‌یته‌ ژێر باڵى ڕاستت و بۆ ئه‌وه‌ى شانى ڕاستت به‌ده‌ره‌وه‌ بێت ،وه‌ هه‌ردوو سه‌رى پۆشاكه‌كه‌ ده‌ده‌یت به‌سه‌ر شانى چه‌پته‌وه‌


5- ئینجا له‌ ئاستى به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر خه‌ته‌ ڕه‌شه‌كه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ ته‌واف كردن به‌ده‌ورى كه‌عبه‌داو كه‌عبه‌ ده‌خه‌یته‌ لاى چه‌پته‌وه‌


6- وه‌ كه‌ گه‌یشتیه‌ ڕوكنى یه‌مانى وه‌ ده‌ست ده‌هێنى به‌سه‌ریداو به‌لام نابێت ماچى بكه‌یت،وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ده‌ست بهێنى به‌سه‌ریدا ئه‌وا ئازارى كه‌س مه‌ده‌ و نابێت به‌ ده‌ستیش ئیشاره‌تى بۆ بكه‌یت چونكه‌ بیدعه‌یه‌.


7-وه‌ سوننه‌ته‌ له‌ نێوان ڕوكنى یه‌مانى و به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ئه‌م زیكره‌ بخوێنیت { رَبَّنَا آتِنَا فِی الدُّنْیَا حَسَنَةً وَفِی الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ}وه‌ دروسته‌ سینگ و ڕوومه‌تت به‌و لا دیواره‌دا بلكێنیت كه‌ له‌نێوان ده‌رگاى كه‌عبه‌ و به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌دا هه‌یه‌ ،وه‌ دوعاى خێریش زۆر بكه‌


8- وه‌ سوننه‌ته‌ له‌ سێ ته‌وافى یه‌كه‌مدا تۆزێك به‌ خێرایى و به‌په‌له‌ بسوڕێیته‌وه‌، وه‌ سوننه‌ته‌ ده‌ست نوێژت هه‌بێت بۆ ته‌وافكردن ،وه‌ له‌كاتى ته‌واف كردن هه‌ر دوعایه‌ك یان هه‌ر زیكرێك بكه‌یت ئه‌وا دروسته‌ وه‌ دروسته‌ قوڕئانیش بخوێنیت،وه‌ كه‌ ته‌وافى حه‌وته‌مت ته‌واو كرد ئه‌وا ماچى به‌رده‌كه‌ مه‌كه‌و ده‌ستیشت بۆ درێژ مه‌كه‌ چونكه‌ بیدعه‌یه‌،ئینجا دواى ته‌واو بوونى ته‌وافى حه‌وته‌م شانى ڕاستت داپۆشه‌و یه‌ك سه‌ر بڕۆ بۆ لاى مه‌قام ئیبراهیم وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌  { وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَ‌اهِیمَ مُصَلًّى }ئینجا له‌پشت مه‌قامى ئیبراهیمه‌وه‌ دوو ڕكعات نوێژى سوننه‌ت ده‌كه‌یت، وه‌ سوننه‌ته‌ له‌ ركعاتى یه‌كه‌م سوڕه‌تى   { قُلْ یَا أَیُّهَا الْكَافِرُ‌ونَ ﴿١﴾ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ﴿٢﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٣﴾ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ﴿٤﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٥﴾ لَكُمْ دِینُكُمْ وَلِیَ دِینِ ﴿٦﴾ } بخوێنیت.وه‌ له‌ ركاتى دووه‌مدا سوره‌تى (قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ یَلِدْ وَلَمْ یُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ یَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾ ) ئینجا ده‌چیته‌ خواره‌وه‌ بۆ لاى ئاوى زه‌م زه‌م وه‌ لێى ده‌خۆیته‌وه‌و هه‌ندێكیش بكه‌ به‌سه‌ر سه‌رتدا، دواى ئه‌وه‌ بگه‌ڕێوه‌وه‌ بۆ لاى به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌و وه‌ ئه‌گه‌ر توانیت ده‌ستى پێدا ده‌هێنیت وه‌ ماچى ده‌كه‌یت ، وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌باڵغى هه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌چیته‌ سه‌ر خه‌ته‌  ڕه‌شه‌كه‌و به‌رامبه‌ر به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ده‌ست به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌ وه‌ئیشاڕه‌تى بۆ ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت  (بسم الله ، الله اكبر)



سه‌عى نێوان سه‌فا و مه‌ڕوه‌:


له‌سه‌عى نێوان سه‌فا و مه‌ڕواوه‌ ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌یت:


1- ئینجا له‌ ده‌رگاى سه‌فاوه‌ ده‌رۆیت به‌ره‌و كێوى سه‌فا ، وه‌ كه‌نزیك بوویته‌وه‌ ئه‌م ئایته‌ ده‌خوێنیت : (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْ‌وَةَ مِن شَعَائِرِ‌ اللَّـهِ  فَمَنْ حَجَّ الْبَیْتَ أَوِ اعْتَمَرَ‌ فَلَا جُنَاحَ عَلَیْهِ أَن یَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَن تَطَوَّعَ خَیْرً‌ا فَإِنَّ اللَّـهَ شَاكِرٌ‌ عَلِیمٌ )  ئینجا بڵێ ( نبدا بما بدا الله به )


2- ئینجا ده‌چیته‌ سه‌ر كێوى سه‌فا وه‌ ڕوو له‌ كه‌ عبه‌ ده‌كه‌یت و وه‌ ده‌ڵێیت (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر) ئینجا سێ جار ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت (ا إله إلا الله، وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شیء قدیر لا إله إلا الله وحده، صدق وعده، ونصر عبده، وهزم الأحزاب وحده.)وه‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌ (چى له‌سه‌ر سه‌فا كرد ئه‌واشى له‌سه‌ر مه‌روا كرد)  وه‌ سوننه‌ته‌ له‌نێوان ئه‌م زیكرانه‌دا دوعاى خێر بكه‌یت


3- ئینجا شۆڕ ده‌بیته‌وه‌ له‌ سه‌فاوه‌ به‌ره‌و كێوى مه‌ڕٍوا.


4- وه‌ له‌ئاستى به‌یداخه‌ سه‌وزه‌ كه‌دا به‌خێرایو به‌په‌له‌ برۆ تا ئاستى به‌یداخه‌ سه‌وزه‌كه‌ى تر


5-ئینجا به‌ له‌سه‌ر خۆ و به‌ له‌رێ كردن به‌سه‌ر مه‌روادا سه‌ر كه‌وه‌.


6- ئینجا له‌سه‌ر كێوى مه‌روه‌دا ڕوو له‌ كه‌عبه‌ بكه‌و ئه‌م زیكر بخوێنه‌ كه‌ له‌سه‌ر كێوى سه‌ فادا خوێندت ، وه‌ سوننه‌ته‌ له‌نێوان سه‌ فاو مه‌روادا ئه‌م زیكر بڵێى (رب اغفر وارحم وتجاوز عما تعلم، وأنت الأعز الأكرم .)


سه‌ر تاشین یان كورت كردنه‌وه‌ :


دواى ته‌واو بوونى سه‌عى نێوان سه‌فا و مه‌روا ، ئینجا سه‌رت بتاشه‌و یان كورتى بكه‌وه‌ (سفر كردن باشتره‌ له‌ كورت كردنه‌وه‌ (چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی اللە علیە وسلم)سێ جار دوعاى بۆئه‌م كه‌سه‌ كردووه‌ كه‌سه‌رى سفر ده‌كات ، به‌ڵام یه‌ك جار دوعاى بۆ ئه‌م كه‌سه‌ كردووه‌ كه‌ ته‌نكى ده‌كات) پاشان ئه‌ركانه‌كانى عومره‌ ته‌واو ده‌بێت إن شاء الله خواى گه‌وره‌ عومره‌كه‌ى  قبول بۆكردووین



 (له‌ دوعاى خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن)

          

صفحات سایت

پیچک