تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

بێداركردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قونوتى نوێژى به‌یانیان

ئاماده‌كردنی: م،ئاكۆ جه‌لیل كریم


موسڵمانانى به‌ڕێز : السلام علیكم ورحمة الله وبركاته‌ :


یه‌كێك له‌و بیدعانه‌ى له‌ مزگه‌وته‌كانى كوردستانى خۆشه‌ویستدا له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نه‌زان و بێ ئاگا به‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان موحه‌مه‌دى هه‌ڵبژێدراو )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم ئه‌نجام ده‌درێت بریتیه‌ له‌ خوێندنى بیدعه‌ى قونوتى نوێژى به‌یانى به‌به‌رده‌وامى جابابزانین به‌ڵگه‌مان چیه‌ به‌وه‌ى ده‌ڵێین بیدعه‌یه‌و به‌ڵگه‌ى ئه‌وانه‌ش باس بكه‌ین كه‌ئه‌م بیدعه‌ سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر موسڵمانانى هه‌ژاردا جێ به‌جێ ده‌كه‌ن :



پێش ئه‌وه‌ى بچینه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌كان بابه‌یه‌كه‌وه‌ بچینه‌ لاى فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم( تاپێمان بڵێت هۆكارى چیه‌ ئه‌م به‌ڵایانه‌ ڕووبه‌ڕووى موسڵمانان ده‌بێته‌وه‌

پێشه‌وا ئه‌بوهوره‌یره‌ ڕه‌زاى خواى لێ بێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێت :) بینما النبیُّ (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم) فی مجلسٍ یُحَدِّثُ القومَ جاءَه أَعرابِیٌّ، فقال: متى الساعةُ؟ فمضى رسولُ اللهِ (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  یُحَدِّثُ، فقال بعضُ القومِ: سَمِعَ ماقالَ فَكَرِهَ ماقالَ، وقال بعضُهم: بل لم یسمعْ، حتى إذا قضى حدیثَه قال: ((أَینَ أراهُ السائلُ عن الساعةِ))؟ قال: ها أنا یارسولَ اللهِ، قال: ((فإذا ضُیِّعَتِ الأَمانةُ فانتظِرِ الساعةَ))، قال: كیفَ  إضاعتُها؟ قال: ((إذا وُسِّدَ الأَمْرُ إلى غَیْرِ أهلهِ فانْتَظِرِ الساعةَ)) (  صحیح البخارى : بَاب مَنْ سُئِلَ عِلْمًا وَهُوَ مُشْتَغِلٌ فِی حَدِیثِهِ فَأَتَمَّ الْحَدِیثَ ثُمَّ أَجَابَ السَّائِلَ فةرموودةى ذمارة )59(. واته‌)كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم) له‌ دانیشتنێكدا بوو قسه‌ى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كرد كه‌ له‌و دانیشتنه‌دا دانیشتبوون كابرایه‌كى ده‌شته‌كى هات، ووتى: ڕۆژى دوایى كه‌ى دێت؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كردنى خۆى (واته‌: وه‌ڵامى كابراى نه‌دایه‌وه‌ له‌وكاته‌دا) هه‌ندێك له‌وانه‌ى له‌ویادا دانیشتبوون فه‌رموویان: گوێى لێبوو پرسیاره‌كه‌ى پێ ناخۆش بوو ، هه‌ندێكى تریان فه‌رموویان: به‌ڵكو هه‌ر نه‌یبیست. هه‌تا له‌ قسه‌كردنه‌كه‌ى بوویه‌وه‌ و فه‌رمووى: له‌كوێیه‌ تا بیبینم، ئه‌وه‌ى پرسیارى ڕۆژى دوایى كرد؟ كابراى ده‌شته‌كى ووتى: ئائه‌وه‌ منم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)   فه‌رمووى: هه‌ركاتێك ئامانه‌ت فه‌وتێنرا چاوه‌ڕێى ڕۆژى دوایى بكه‌. كابراى ده‌شته‌كى ووتى: چۆن ئه‌مانه‌ت ده‌فه‌وتێت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  فه‌رموى: ئه‌گه‌ر كارێك درایه‌ ده‌ستى كه‌سێك وه‌ ئه‌وكه‌سه‌ شیاوى ئه‌وكاره‌ نه‌بوو ئه‌وا چاوه‌ڕێى ڕۆژى دوایى بكه‌ (. موسڵمانانى به‌ڕێز جوان سه‌یربكه‌ چۆن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم (ده‌رده‌كه‌مان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات كه‌ئه‌ویش سه‌پاندنى هه‌ندێك كه‌سه‌ به‌سه‌ر موسڵماناندا كه‌شیاو نین بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ جێنشینى باشترین دروستكراوى خوا پێغه‌مبه‌رمان )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم( له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ئاره‌زووى خۆیان و له‌ڕقى شوێنكه‌وتووانى ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلام ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌نجامدانى بیدعه‌و خوڕافه‌ت و زیندوكردنه‌وه‌ى دینى گۆڕپه‌رستى و هاواركردنه‌ غه‌یرى خواو شه‌ریك بۆ خوا په‌یداكردن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ناو خه‌ڵكدا بناسرێن ئه‌مانه‌ گروپێكى جیان و نایه‌نه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێت كه‌نه‌زانن و دژایه‌تى قورئان و سوننه‌ت ده‌كه‌ن , دێن ئه‌وه‌ى گومڕایى و بیدعه‌یه‌ له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا گرنگى پێده‌ده‌ن و خه‌ڵكى بۆ هانده‌ده‌ن و خه‌ڵكیش له‌به‌رئه‌وه‌ى شاره‌زاى ئاینه‌ پاكه‌كه‌ نین به‌گوێیان ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ چه‌كى ده‌ستیان بۆ تێكدان و له‌ناوبردنى ئاینى ئیسلام , جابه‌پشتیوانى خواى گه‌وره‌ هه‌رجاره‌و یه‌كێك له‌و بیدعانه‌ى له‌ناو خه‌ڵكدا دروستیان كردووه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باشترین جیهاد له‌ئیسلامدا پاراستنى دینه‌ له‌ گومڕایى و بیدعه‌و سه‌رلێشێواوى هه‌روه‌كو یه‌حیاى كوڕى مه‌عین ده‌فه‌رمووێت ) پاراستن و پارێزگاریكردن له‌ سوننه‌ت باشترین شێوه‌ى تێكۆشانه‌ (



موسڵمانى ئازیز : خوێندنى قونوت له‌نوێژدا دروسته‌ به‌به‌ڵگه‌ى قسه‌و كردارى پێغه‌مبه‌رى خوا )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم (له‌ دوو شویندا كه‌ئه‌وانیش :



 1- خوێندنى قونوت له‌كاتى په‌یدابوونى ناڕه‌حه‌تى له‌ناو موسڵمانانداو كاتێك به‌ڵایه‌ك هات به‌سه‌ریاندا ) قنوت النوازل(, له‌م شوێنه‌دا ئیمام له‌ هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌دا به‌نوێژى به‌یانیشه‌وه‌ له‌ڕكاتى كۆتاى دواى هه‌ستانه‌وه‌ له‌ ڕكوع قونوت ده‌خوێنێت و ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و نوێژخوێنانیش ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئامین ده‌كه‌ن .



2- خوێندنى قونوت له‌ ویتردا واته‌ ڕكاتى كۆتاى شه‌و نوێژ ) قنوت الوتر (. به‌به‌ڵگه‌ى : وَعَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ - رضی الله عنه - { أَنَّ رَسُولَ اَللًّهِ - صلًّى الله علیه وسلم - قَنَتَ شَهْرًا بَعْدَ اَلرُّكُوعِ , یَدْعُو عَلَى أَحْیَاءٍ مِنْ أَحْیَاءِ اَلْعَرَبِ , ثُمَّ تَرَكَهُ } مُتَّفَقٌ عَلَیْهِ صحیح . رواه البخاری ( 4089 ) ، ومسلم ( 677 ) ( 304 ) ، واللفظ لمسلم . . واته‌ ) پێغه‌مبه‌رى خوا )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم( یه‌ك مانگ قونوتى خوێند له‌دواى ڕكوع , تیایدا دوعاى له‌چه‌ند هۆزێك ده‌كرد له‌هۆزه‌كانى عه‌ره‌ب , پاشان وازى لێهێناو نه‌یكرد ) . ( كه‌ئه‌وانیش ره‌عل و زه‌كوان و عوصوییه‌و به‌نى لیحیان بوون (



وه‌هه‌روه‌ها وَعَنْهُ أَنَّ اَلنَّبِیَّ - صلًّى الله علیه وسلم – ) كَانَ لَا یَقْنُتُ إِلّا إِذَا دَعَا لِقَوْمٍ , أَوْ دَعَا عَلَى قَوْمٍ ( صَحَّحَهُ اِبْنُ خُزَیْمَةَ صحیح . رواه ابن خزیمة (620) . واته‌ هه‌رله‌ئه‌نه‌سه‌وه‌ ڕه‌زاى خواى لێ بێت ) كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم (به‌به‌رده‌وامى قونوتى نه‌ده‌خوێند ته‌نها ئه‌گه‌ر دوعاى بۆ قه‌ومێك بكردایه‌ یان دوعاى شه‌ڕى لێبكردنایه‌ ( واته‌ ئه‌گه‌ر پێویستى كردایه‌ قونوتى ده‌خوێند وه‌ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ نه‌یده‌خوێند ئه‌ویش له‌هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌دا نه‌ك ته‌نها له‌نوێژى به‌یانیدا .



كه‌واته‌ خۆشه‌ویستان خوێندنى قونوت له‌كاتى ناڕه‌حه‌تى و ویتردا سوننه‌ته‌و كارێكى ڕێپدراوه‌ به‌ڵام تایبه‌تى كردنى به‌به‌یانیانه‌وه‌ بیدعه‌و گومڕاییه‌ به‌به‌ڵگه‌ى فه‌رمایشتى ئه‌و هاوه‌ڵه‌ :وَعَنْ سَعْدِ بْنِ طَارِقِ الْأَشْجَعِیِّ - رضی الله عنه - قَالَ :) قُلْتُ لِأَبِی : یَا أَبَتِ إِنَّكَ قَدْ صَلًّیْتُ خَلْفَ رَسُولِ اَللًّهِ - صلًّى الله علیه وسلم - وَأَبِی بَكْرٍ , وَعُمَرُ , وَعُثْمَانُ , وَعَلَیَّ , أَفَكَانُوا یَقْنُتُونَ فِی اَلْفَجْرِ ? قَالَ : أَیْ بُنَیَّ , مُحْدَثٌ ( رَوَاهُ اَلْخَمْسَةُ , إِلًّا أَبَا دَاوُدَ صحیح . رواه النسائی ( 2 / 203 ) ، والترمذی ( 402 ) ، وابن ماجه ( 1241 ) ، وأحمد ( 3 / 472 و 6 / 394 ) ، وقال الترمذی : "حدیث حسن صحیح" .



له‌سه‌عدى كوڕى تاریقى ئه‌شیمى ئه‌شجه‌عیه‌وه‌ ڕه‌زاى خواى لێ بێت فه‌رمووى : ) ووتم به‌ باوكم : ئه‌ى باوكه‌ تۆ بێگومان نوێژت له‌ پشت پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم (وه‌ ئه‌بوبه‌كر وه‌ عومه‌ر وه‌ عوسمان وه‌عه‌لیه‌وه‌ ڕه‌زاى خوایان لێ بێت كردووه‌ , ئایه‌ ئه‌وان له‌ نوێژى به‌یانیدا قونوتیان ده‌خوێند ؟ تاریقى ئه‌شجه‌عى هاوه‌ڵى پایه‌به‌ر له‌وه‌ڵامیدا فه‌رمووى : ئه‌ى كوڕم خۆم بیدعه‌و داهێنرا و گومڕاییه‌ ( كه‌واته‌ زانیمان تایبه‌تكردنى قونوت به‌نوێژى به‌یانیه‌وه‌ گومڕایى و بیدعه‌یه‌ له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌و صه‌حابیه‌ موباره‌كه‌ ، ئایه‌ به‌گوێى صه‌حابه‌ بكه‌ین یان به‌ گوێى مه‌لا.... ؟! , وه‌ئایه‌ صه‌حابه‌ باش له‌ دینه‌كه‌ى خوا تێگه‌یشتوون یان مه‌لا ....؟! , ئه‌ى بۆچى بیدعه‌چیه‌كان ده‌یكه‌ن له‌به‌ر فه‌رمووده‌یه‌كى لاوازو مونكه‌ر كه‌ناكرێته‌ به‌ڵگه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌رى كاربكرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌مێك شاره‌زاى ئه‌و كه‌سانه‌ بێت باش ده‌زانێت زۆربه‌ى عیباده‌ته‌كانیان له‌سه‌ر قسه‌ى لاواز و درۆو و مونكه‌ر بنیاد ناوه‌ بۆیه‌  دینه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ به‌ئاره‌زووى خۆیان گۆڕیوه‌و سوپاس بۆ خوا خه‌ریكه‌ موسڵمانان بیانناسن و پێیان نه‌خه‌ڵتێن , فه‌رمووده‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌ : ) فَأَمَّا فِی اَلصُّبْحِ فَلَمْ یَزَلْ یَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ اَلدُّنْیَا (منكر . رواه أحمد ( 3 / 162 ) ، والدار قطنی ( 2 / 39 ) .



 )جاهه‌رچى ده‌رباره‌ى نوێژى به‌یانیه‌ به‌به‌رده‌وامى پێغه‌مبه‌رى خوا )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم (قونوتى ده‌خوێند تا وه‌فاتى كرد (.



جا موسڵمانى خۆشه‌ویست ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ مونكه‌رو لاوازه‌ ناكرێته‌ به‌ڵگه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى (( ئه‌بو جه‌عفه‌رى ڕازى كه‌ناوى عیساى كوڕى ماهانه‌ )) له‌فه‌رموده‌كه‌دا هه‌یه‌و زانایان ئه‌م كه‌سه‌ به‌مونكه‌رو لاواز ناوده‌به‌ن(سلسلة الأحادیث الصعیفة والموضوعة لشیخ الإسلام الإمام الألبانی رحمه الله : قال ابن حنبل والنسائی : لیس بالقوی، وقال أبو زرعة : یهم كثیرا ، وقال الفلاس : سییء الحفظ، وقال ابن حبان : یحدث بالمناكیر عن المشاهیر ". ئه‌وه‌ فه‌رمایشى گه‌وره‌ پیاوانى ئوممه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ئیتر بۆده‌بێت بكرێته‌ به‌ڵگه‌و موسڵمانانى پێ چه‌واشه‌ بكرێت ؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! وقال ابن القیم فی " زاد المعاد " ( 1/99 ) : " فأبو جعفر قد ضعفه أحمد وغیره، وقال ابن المدینی : كان یخلط. وقال أبو زرعة : كان یهم كثیرا.), به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا دابنێین صه‌حیحیشه‌ ئه‌وا هه‌ربه‌ڵگه‌نیه‌ بۆ ئه‌و بیدعه‌چیانه‌ چونكه‌ باسى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم (به‌به‌رده‌وامى له‌دواى هه‌ستانه‌وه‌ له‌ڕكوعى نوێژى به‌یانیاندا زیاتر ده‌وه‌ستا  چونكه‌ یه‌كێك له‌واتاكانى قنوت واته‌ : طول القیام – زۆر وه‌ستان هه‌روه‌كو شیخى ئیسلام ئیبن و قه‌ییم به‌وشێوه‌یه‌ لێكى داوه‌ته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم) به‌به‌رده‌وامى له‌دواى ئه‌وه‌ له‌ڕكوع هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌ ئه‌م دوعایه‌ى ده‌خوێند تا وه‌فاتى كرد  و دوعاكه‌ش ئه‌مه‌ بوو كه‌ده‌یفه‌رموو:  (اَللًّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ اَلْحَمْدُ مِلْءَ اَلسَّمَوَاتِ وَمِلْءَ اَلْأَرْضِ , وَمِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَیْءٍ بَعْدُ , أَهْلَ اَلثَّنَاءِ وَالْمَجْدِ , أَحَقُّ مَا قَالَ اَلْعَبْدُ - وَكُلٌّنَا لَكَ عَبْدٌ - اَللًّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَیْتَ , وَلَا مُعْطِیَ لِمَا مَنَعْتَ , وَلَا یَنْفَعُ ذَا اَلْجَدِّ مِنْكَ اَلْجَدُّ) صحیح . رواه مسلم ( 477 ) .



كه‌واته‌ به‌سه‌ گومڕاكردنى موسڵمانان و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌و خۆت به‌گه‌وره‌ مه‌زانه‌ له‌ئاست سوننه‌تداو جێ به‌جێى بكه‌ والله ى ئه‌م دینه‌ ناته‌واو نیه‌ تا پێویستى به‌من و تۆ بێت تاته‌واوى بكه‌ین و كه‌م و كورتیه‌كانى دابپۆشین , ته‌وبه‌بكه‌ن بۆخۆتان باشتره‌ چونكه‌ له‌ڕۆژى دوایدا ڕووتان نایه‌ت بگه‌ن به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم )له‌كاتێكدا دینه‌كه‌یتان گۆڕیوه‌ و ئه‌و هه‌موو بیدعه‌تان بۆ زیاد كردووه‌.



ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ چى بكه‌ین له‌كاتێكدا ئه‌وان مل ناده‌ن بۆسوننه‌ت و به‌بیدعه‌ڕازین ؟ پێویسته‌ (شوێن بیدعه‌كه‌یان نه‌كه‌وین و ده‌ستیان له‌گه‌ڵدا به‌رزنه‌كه‌ینه‌وه‌ ,تۆى موسڵمانیش ئامینیان بۆ مه‌كه‌ چونكه‌ هاندانیانه‌ تا زیاتر خراپه‌كارى له‌ناو موسڵماناندا بڵاو بكه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر بیدعه‌ى خۆیان سور بن خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : (وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ)201 المائدة: ٢  وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم )ده‌فه‌رمووێت : (مَنْ سَنَّ فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً سَیِّئَةً كَانَ عَلَیْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَیْرِ أَنْ یَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَىْءٌ ) صحیح . رواه مسلم (69)(1017).).



موسڵمانانى به‌ڕێزو خۆشه‌ویست چاك بزانه‌ كه‌ تۆ بیدعه‌و خورافه‌ت ئه‌نجام ناده‌یت له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا نامۆیت به‌ڵام گوێى مه‌ده‌رێ و پێى ڕازیبه‌ , ئایه‌ حه‌ز ناكه‌یت به‌و نامۆییه‌ت به‌هه‌شت بۆ خۆت ده‌ست بخه‌یت له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێیت به‌ڵێ , ده‌ى منیش مژده‌ت ده‌ده‌مێ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وعلى آله وسلم )ده‌فه‌رمووێت : :( إِنَّ الإِسْلامَ بَدَا غَرِیبًا ، وَسَیَعُودُ غَرِیبًا كَمَا بَدَا ، فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ ، قِیلَ : وَمَنِ الْغُرَبَاءُ ، یَا رَسُولَ اللهِ ؟ قَالَ : الًّذِینَ یُصْلِحُونَ إِذَا فَسَدَ النَّاسُ) سلسة الأحادیث الصحیحة ( 1273).. واته‌ ( ئیسلام به‌نامۆیى ده‌ستى پێكرد ، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ى جارى یه‌كه‌مى به‌نامۆیى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌نامۆن ، ووترا ئه‌و كه‌سانه‌ى نامۆن كێن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم) ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  فه‌رمووى ئه‌وانه‌ له‌كاتى خراپ بوونى خه‌ڵكیدا هه‌وڵى چاككردنیان ده‌ده‌ن ). وه‌ئه‌و نامۆیانه‌ى كه‌ له‌كاتى خراپ بوونى خه‌ڵكیدا هه‌وڵى چاككردنیان ده‌ده‌ن ژماره‌یان كه‌مه‌ له‌به‌رده‌ست گرتنیان به‌سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خواوه‌  (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  و دژایه‌تیكردنیان بۆ بیدعه‌كان.



پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  فه‌رمووى : (طُوبَى لِلْغُرَبَاء ، أُنَاسٌ صَالِحُونَ فِی أُنَاسِ سُوءٍ كَثِیرٍ مَنْ یَعْصِیهِمْ أَكْثَرُ مِمَّنْ یُطِیعُهُمْ ) صحیح الجامع الصغیر ( 3816).  واته‌ (خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌نامۆن ، خه‌ڵكانێكى چاكه‌كارن له‌ناو خه‌ڵكانێكى خراپى زۆردا ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچیان ده‌كه‌ن زۆرترن له‌وانه‌ى گوێڕایه‌ڵیان ده‌كه‌ن ).



ده‌ى ئه‌ى براى باوه‌ڕ سوربه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ببیته‌ برایه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  به‌ده‌ست گرتنت بۆ سوننه‌ته‌كانى و دووركه‌وتنه‌وه‌ت له‌بیدعه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌نیانن و دایان هێناوه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  ده‌فه‌رموێت :( وَدِدْتُ أَنَّا قَدْ رَأَیْنَا إِخْوَانَنَا ، قَالُوا أَوَلَسْنَا إِخْوَانَكَ یَا رَسُولَ اللًّهِ قَالَ « أَنْتُمْ أَصْحَابِى وَإِخْوَانُنَا الًّذِینَ لَمْ یَأْتُوا بَعْدُ » ) أخرجه مسلم واته‌( ئاى چه‌نده‌ زۆرم پێخۆش ده‌بوو براكانمان بینیایه‌ ، ووتیان ئه‌ى بۆ ئێمه‌ براى تۆ نین ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا  (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  ، فه‌رمووى (( ئێوه‌ هاوه‌ڵمن و براكانمان ئه‌وانه‌ن كه‌هێشتا نه‌هاتوون )) )



موسڵمانانى به‌ڕێز زۆر جار خواى په‌روه‌ردگار به‌وه‌ى خۆى ده‌یه‌وێت به‌نده‌كانى تاقى ده‌كاته‌وه‌ جائه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ئارامبگرین و سوپاسى خواى گه‌وره‌ بكه‌ین , یه‌كێك له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى خواى گه‌وره‌ شوێنكه‌وتووه‌ ڕاسته‌قینه‌كانى ئیسلامى پێ تاقى ده‌كاته‌وه‌ به‌كارهێنانیانه‌ بۆ دژایه‌تى كردنى بیدعه‌چیه‌كان به‌وه‌ى ده‌یخاته‌ شوێنێك ئه‌و بیدعه‌چیانه‌ ده‌سته‌ڵاتیان هه‌یه‌ تیایدا و سته‌م له‌ ئاینه‌كه‌ى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم)  ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوویاندا گونجا ده‌یكه‌ن و گوێ به‌سوننه‌ت ناده‌ن و ڕقیان له‌ ئه‌هلى سوننه‌ و جه‌ماعه‌ ده‌بێته‌وه‌ نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌هلى سوننه‌ خراپه‌یان به‌رامبه‌ر كردبێتن , نه‌خێر , ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خوا(صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم) كه‌وتوون به‌ڕاستى به‌بێ ئه‌وه‌ى بیدعه‌بكه‌ن و شوێن ئاره‌زووه‌كانیان بكه‌ون  جابۆیه‌ ده‌بێت ئارامبگرین , ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ بانگه‌واز بكه‌ین (وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِینُ )العنكبوت: ١٨ ئه‌وه‌ى تر كه‌ سه‌رخستنى دینه‌كه‌ى خۆیه‌تى بده‌ینه‌ ده‌ستى خواى گه‌وره‌ خۆى و غه‌مبار نه‌بین.                                     



سُبْحَانَكَ اللًّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاًَّ أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَیْكَ

          

صفحات سایت

پیچک