تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ڕاهێنانى منداڵەكەت لەسەر پارێزگارى كردنى نوێژ 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

بێ گومان زۆربەى دایكان و باوكان بیرلەوە دەكەنەوە كە منداڵەكانیان پابەند بن بە دین و ڕەوشتەوە،یەكێك لەو بوارانە كە بەگرنگترین دادەنرێت نوێژە، كە لەڕێیەوە دەتوانیت منداڵەكەت بە پابەند بوون و هانابردن بۆ خواى گەورە لەهەموو كات و ساتێكى پێویست دا كە پێیدا تێدەپەڕن ڕابهێنیت.
لێرەدا ئاماژە بە پێنج هەنگاو دەكەین لە ڕێیەوە منداڵەكەت ڕادەهێنیت لەسەر پابەند بوون بە نوێژەوە:-
1- بەكارهێنانى هەندێ چیرۆك و ڕووداوى تەمسیلى كە منداڵەكەت هان بدات بۆ نوێژكردن.
2- بەكارهێنانى هەندێ دروشم كە یارمەتى منداڵەكەت ئەدات وەك:
- پارێزگارى لە یادى یاخواى گەورە هەمیشە.
- ئاگادارى گوێڕایەڵى خواى گەورە بە بە ووتە و بە كردار.
- دوور بكەوەرەوە لەهەر كارێك خواى گەورە توڕە دەكات.

3- پێویستە منداڵ هەمیشە دایك و باوكى ببینێت كە بەهەستەوەن بۆ نوێژەكانیان،بۆنمونە ئەگەر منداڵەكە داواى ڕوخسەت بۆ خەوتن پێش نوێژى عیشا بكات، پێویستە باوكى بەبێ بیركردنەوە پێى بڵێت كە نوێژەكەمان دەكەین ئینجا پێكەوە دەخەوین، ئەوە دەبێتە هاندەرێك بۆى،ئەو هاندانەش وا لەو منداڵە دەكات هەمیشە هەستی بۆ كردنى نوێژەكانى زیندوو بێت.
4- ئەكرێت پەیوەندیەك لە نێوان نوێژەكان و ژماردن یان خشتەى لێكدان بۆ منداڵەكەت بكەیت، بۆ نمونە: دەڵێى پیاوێك دوو ڕەكعات نوێژى كرد پاشان نوێژى نیوەڕۆى كرد كە چوار ڕەكاتە،ئایا چەند ڕەكات نوێژى كردووە؟ بەو شێوەیە یان ئەگەر گەورە بوو، دەڵێى پیاوێك نێوان ماڵى خۆى و مزگەوتەكەى 500 مەترە،هەر هەنگاوێكى 40 سانتیمەتر دەبڕێت،كەواتە چەند هەنگاو دەنێت تا دەگاتە مزگەوت؟ وە ئەگەر بزانى خواى گەورە بۆ هەر هەنگاوێك 10 چاكەى بۆ دەنوسێت،ئەى كەوایە بۆ هەموو هەنگاوەكەكانى چەند چاكەى دەست دەكەوێ؟
5- ئەكرێت شریتى ڤیدیۆ و كاسێت بەكار بهێنرێت كە چۆنێتى فێربوونى دەست نوێژ و نوێژكردنى تێدایە،یان هەر هۆكارێك كە دەبێتە هاندەر بۆ منداڵەكەت.
          

صفحات سایت

پیچک