تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

چۆن واز لە جگەرە كێشان دەهێنیت؟؟؟ 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

1- پشت بە خواى گەورە ببەستە بۆ وازهێنان لێى،وە بزانە تاوانى بچوك حوكمى تاوانى گەورەى بەسەردا دەدرێت ئەگەر:
* بەردەوام بوون لەسەرى.
* خۆ دەرخستن پێى لەناو خەڵكدا.
* دڵخۆش بوون بەوەى كە جگەرە كێشى.
*ئەگەر ببتە هۆى ئەوەى چاوت لێبكرێ و بە هۆى تۆوە كەسانى تریش فێر ببێت.
* بە ئاشكرا كێشانى ئەو جگەرەیە.
2- ئەگەر هاوڕێكەت جگەرەیەكى داپێت وەرى مەگرە، داواى لێبوردنى لێ بكە پێى بڵىَ كە ئەوە ژەهرێكى بكوژە و مردنێكى هێواشە.
3- لەوانەى كە جگەرە كێشن یان دوكەڵى جگەرە نزیك مەبەرەوە.

4-سیواك بەكار بهێنە.
5- جگەرە كێشان خووە وە خوو دەتوانرێت وازى لێبهێنرێت ئاگادار بە دەست پێ مەكەرەوە.
6- وازهێنانەكە بە تەواوەتى بێت واتە كەووتت واز دەهێنم بەیەكجار وازبهێنە نەك بەرە بەرە.
8- ئەو بڕیارەى دەیدەیت مەیكەرە گاڵتە جاڕى بە جدى وەرى بگرە.
9- مەعیدەت پڕ مەكە لە خواردن.هەر وەجبەیەك دەیخۆیت با ژەمێكى سووك بێت.
10- میوە زۆر بخۆ،وە ئەو خواردنانەى كە توونیان كەمە بخۆ.
11- ڕۆژانە دواى نان خواردن شەربەتى لیمۆ،یان پرتەقاڵ یان خواردنى سوێر چونكە ئارەزووت بۆ جگەرە كێشان ناهێڵێت.
12- لەگەڵ خۆت گفتوگۆ بكە بۆ بڕیاردان لە وازهێنان.
13- لەوانەیە لەسەرەتاى وازهێنانتەوە هەست بە بێ تاقەتى بكەیت بۆیە پێویستە ئارام بگریت و لەسەر خۆ بیت بەتایبەتى لەوانەیە ئەو خواردنەى دەیخۆى هەست بە خۆشى یەكەى نەكەى.
براى بەڕێزم سەركەوتنت لە جگەرە نەكێشان تەنها سەركەوتن نى یە،بەڵكو سەركەوتنى گەورەت ئەوەیە بەردەوام بیت لە جگەرە نەكێشان وە هاوڕێكانیشت بانگ بكەى بۆ وازهێنان لێى.
هەركەسێك بۆ چاكەیەك بانگ بكەى خێرى ئەویشت بۆ دێت.
براكەم ئایا سەیرى ئەو ڕێگەیەى كە بەرەو خوایە كردووتە؟
ئایا ڕێگەیەكى لەوە باشترت دۆزیوەتەوە؟
ئایا ڕِازى دەبیت لە ناو كۆمەڵێك دا بیت توێشوویان پێ بێت بۆ قیامەت بەڵام تۆ بێ توێشوو بیت؟؟
براى بەڕێزم ئامۆژگاریت دەكەم بەوەى دواى هیدایەتى پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) بكەوى چونكە خێرترین و باشترین ڕێگەیە بۆ دونیا و قیامەتت.
بەهیواى سوود وەرگرتن..... بەڵام لە یادبێت نیەتت تەنها بۆ خواى گەورە بێت لە وازهێنان ئینجا بیر لە كوشندەیى و زیانى بۆ تەندروستیت...
          

صفحات سایت

پیچک