تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : كۆمپیوته‌ر و مۆبــایل,

 

چۆنیه‌تی فۆرمات كردنی ویندۆز ئێكس پی - هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

سه‌ره‌تا به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان


چۆنیه‌تی فۆرمات كردنی ویندۆز ئێكس پی - هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

هه‌نگاوى یه‌كه‌م :

بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ هه‌نگاوه‌كانى فۆرمات بكه‌ین له‌ سه‌ره‌تادا سیدى فۆرماته‌كه‌ ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان پاشان 

كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ریستارت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبوونه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان 

 ESCداده‌گرین بۆئه‌وه‌ى داخلى فۆرمات بین به‌ پێى جۆرى كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان هه‌ندێك كۆمپیوته‌ر هه‌یه‌ به‌ F12یان-F11

  ده‌توانین داخلى فۆرمات بین. 


هه‌نگاوى دووه‌م:

دواى ئه‌وه‌ى داخلى فۆرمات بووین ئه‌م بۆكسه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌  CD-ROM Drive هه‌لده‌بژێرین وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ روون كراوه‌ته‌وه‌ 


هه‌نگاوى سێ یه‌م:

پاشان ئه‌م ویندۆیه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ واتا دووگمه‌یه‌ك له‌ دووگمه‌كانى كیبۆرد دابگره‌، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى Enter   داده‌گرین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ 


هه‌نگاوى چواره‌م :

دواى ئه‌وه‌ ئه‌م ویندۆیه‌ ره‌شه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌بۆوه‌ دووباره‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ریستارت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ..


هه‌نگاوى پێنجه‌م :

ئیتر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ خوێندنه‌وه‌ى سیدیه‌كه‌ و ده‌چێته‌ ناو دابه‌زاندنى ویندۆز(Windows setup) وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌ ره‌نگى شینه‌ .


هه‌نگاوی شه‌شه‌م :

ئینته‌ر داده‌گرین بۆ دابه‌زاندنى ویندۆزه‌كه‌ .به‌شێوه‌یه‌كى خۆكار خۆى ریستارت ده‌كاته‌وه‌ ، دواى ئه‌وه‌ لاپه‌ره‌یه‌كى شینمان بۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌  نووسراوه‌ ..Welcome to setup  كه‌ تیایدا سێ هه‌ڵبژاردنمان ده‌داتێ 

1- Enter بۆ دابه‌زاندنى ویندۆز 

2- پیتی بۆ چاككردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى ویندۆزه‌

3- دووگمه‌ی F3 بۆپاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌ له‌ دابه‌زاندنى ویندۆز

ئێمه‌ بۆ دابه‌زاندنی ویندۆز Enter داده‌گرین


هه‌نگاوى حه‌فته‌م :

ویندۆیه‌كى شینمان بۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجى تێدایه‌ بۆ رازى بوونى دووگمه‌ى F8  داده‌گرین


هه‌نگاوى حه‌فته‌م :

لێره‌دا به‌شه‌كانى هاردى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پیشان ده‌دات ده‌توانى دابه‌شی بكه‌یت (Partition) به‌پێى ویستى خۆت

لێره‌ ده‌توانین هارده‌كه‌مان دابه‌ش بكه‌ین ،بۆ دروست كردن و دیاریكردنى قه‌باره‌ى هارده‌كه‌ پیتى C   داده‌گرین


هه‌نگاوی هه‌شته‌م :

لێره‌ ده‌توانین هارده‌كه‌مان دابه‌ش بكه‌ین و قه‌باره‌كه‌ى بنووسین پاشان    Enter  ده‌كه‌ین



هه‌نگاوی نۆیه‌م :

 قه‌باره‌ى هه‌موو هارده‌كان دیارى ده‌كه‌ین و دروستى ده‌كه‌ین ، لێره‌شدا به‌ كلیك كردن له‌ پیتى   ده‌توانین ئه‌و هارده‌ى كه‌ ده‌مانه‌وێت ره‌شى بكه‌ینه‌وه‌ ...وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ دیاره‌ 


هه‌نگاوى ده‌یه‌م :

بۆ فۆرماتى به‌شه‌كان (هارده‌كان)

هه‌ندێك جار هه‌ردوو جۆرى فۆرمات  (FAT)  و(NTFS) ده‌داتىَ  به‌ شێوازه‌ خێراكه‌و شێوازه‌ له‌سه‌رخۆكه‌یان وه‌ك :

1- NTFS فۆرماتى خێرا

2-  FAT فۆرماتى خێرا

3- NTFS فۆرماتى له‌سه‌رخۆ

4-  FAT فۆرماتى له‌سه‌رخۆ




هه‌نگاوى یازده‌یه‌م :

خۆمان سه‌ر پشكین له‌ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێكیان ، وه‌ فۆرماتى جۆرى  NTFS باشتره‌ له‌ جۆرى FAT هه‌ر بۆیه‌ ئێستا فۆرماتى جۆرى NTFS   به‌كاردێت ،  دواى هه‌ڵبژاردنى جۆره‌كه‌ش جارێكى داواى ئه‌وه‌ت لێده‌كات كه‌ ئایا رازى له‌سه‌ر فۆرماتكردنه‌كه‌ ئێمه‌ش بۆ رازى بوون دووگمه‌ى F داده‌گرین ، دواى ئه‌وه‌ سىَ هه‌ڵبژاردنمان ده‌داتىَ وه‌ك :

 Enter بۆ به‌رده‌وام بوونه‌

ESC  بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌

F3  بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌


هه‌نگاوى دوازده‌یه‌م :

ویندۆیه‌كى شینمان بۆ ده‌بێته‌وه‌ لێره‌وه‌ فۆرمات ده‌ست پێده‌كات ده‌بىَ چاوه‌رىَ بكه‌ین تا ده‌بێته‌ 100 %


هه‌نگاوى سێزده‌یه‌م :

دواى كۆتاى هاتنى فۆرمات ،هه‌ڵده‌ستێت به‌ له‌به‌رگرتنه‌وه‌ى مه‌له‌فه‌كان و دروستكردنى مه‌له‌فى تایبه‌ت به‌ ویندۆز . 


هه‌نگاوى چوارده‌یه‌م :

;ۆمپیوته‌ره‌كه‌ ریستارت ده‌بێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى خۆكار ، دواتر ده‌ست ده‌كات به‌ كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كان 

چاوه‌رێ ده‌بین (كاتى دیاریكراو بۆ فۆرماتكردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر تواناى كۆمپیوته‌ره‌كه‌)


لێره‌ كه‌ ئه‌یبینین ته‌واو بووه‌



هه‌نگاوى پازده‌یه‌م :

دواتر ئه‌م بۆكسه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ رێكخستنى ناوچه‌ و زمان


هه‌نگاوى شازده‌یه‌م :

دواتر بۆكسێكمان بۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ داوامان لێده‌كات ناوى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ بنووسین 



هه‌نگاوى حه‌ڤده‌یه‌م :

دواتر ئه‌م بۆكسه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ  نووسینى ووشه‌ى نهێنى كه‌ له‌پشتى سیدیه‌كه‌ نووسراوه‌ پاشان Next داده‌گرین


هه‌نگاوى هه‌ژده‌یه‌م :

پاشان ئه‌م بۆكسه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ رێكخستنى كات و شوێن  پاشان  Next داده‌گرین


هه‌نگاوى نۆزده‌یه‌م :

دواتر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ریستارت ده‌بێته‌وه‌ و ویندۆیه‌كى ره‌شمان بۆ ده‌بێته‌وه‌ 


هه‌نگاوى بیسته‌م :

له‌ كۆتایدا به‌خێرهاتنمان ده‌كات 


به‌م شێوه‌یه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان فۆرمات كرا





ئاماده‌کردنی بابه‌ت : عبدالله طائب

ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ماڵپه‌ری (مای سپێلكارد) به‌كه‌مێك ده‌ستكاری وێنه‌كان



ده‌توانیت ته‌واو ئه‌م بابه‌ته‌ دابگریت به‌فۆرماتی Word و Pdf

  


          

صفحات سایت

پیچک