تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

ببورە پەیامبەری خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)


ئاماده‌كردنی: ئه‌سعه‌د صابر

ئێمەی مسوڵمانان توڕەین كاتێك لە فیلمێكی ئەمەریكی سوكایەتی بە پەیامبەر ی خۆشەویست (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)دەكرێت, و وەكو كاردانەوەیەكیش دەست دەكەین بە هوتافكێشان دژی ئەمەریكا و ئاڵاكانیان دەسوتێنین و لە شوێنی ئەو ئاڵایەك بەرز دەكەینەوە لەسەری نوسراوە (لا الە الا الله محمد رسول الله).

 

بەڵام...............................
ئایا (لا الە الا الله محمد رسول الله) لە ناو دڵی ئیمەو ئەو كەسانەی ئاڵاكە بەرزدەكەنەوە بونی ئەیە؟
ئایا بۆ ئەو مەبەستە بەرزی دەكەینەوە كە سوكایەتیەكە نەهێلین؟
ئایە لە دڵەوە بڕیارمان داوە كە كار بە (لا الە الا الله محمد رسول الله) بكەین؟

ئایا لە ماناو داواكانی (لا الە الا الله محمد رسول الله) دەگەین؟
ئایا؟ ئایا؟................
هیوادارین كە بۆ ئەم مەبەستە بێت انشا‌و الله !!!
بە داوای لێبوردنەوە ئێمەی مسوڵمان خۆمان بووین كاتێك سوكایەتیمان بە پەیامبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرد.
سوكایەتیمان كرد...... كاتێك كەمتەرخەمیمان كرد لە ئاینداری و گوێڕایەڵی خوداو پێغەمبەردا.
سوكایەتیمان كرد...... كاتێك درۆ بڵاو دەبێتەوە لەسەر زمانی خەڵكانێك لە ئوممەتی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).
سوكایەتیمان كرد...... كاتێك وازمان لە سونەتەكانی پەیامبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لێبێت هێنا.
- هەندێك لە مسوڵمانان وادەزانن كە بەرگری لە پەیامبەر بەوە دەبێت كە هێرش بكەنە سەر سەفارەت و هاوڵاتیانی ئەمەریكا لە وڵاتانی ئیسلامی.
- دیمەنی كوشتن وسوكایەتی بە سەفیری ئەمەریكا لە لیبیا زۆر لە ئیسلام و خوڕەوشتی پەیامبەر دوور بوو.
- هەموان باش دەزانین خەڵك كاتێك مسوڵمان دەبوو كە هەڵسوكەوتیان لەگەل پەیامبەر دەكرد و لە لێبوردەیی و ڕەوشت بەرزیەكەی دەگەیشتن.
- تاوەكو ئیستاش خەڵك كاتێك مسوڵمان دەبن كە ڕەوشتی بەرزی مسوڵمانان دەبینن.
بۆ ئەوەی بابەتەكەمان درێژەنەكێشێت..........
- پێویستە هەڵوەستەیەك بكەین و بزانین كە..
سەركەوتنی پەیامبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە گەڕانەوە بۆ سونەتەكانی دەبێت.
سەركەوتنی پەیامبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە ڕەوشت بەرزی دەبێت.
سەركەوتنی پەیامبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە زۆر سەڵاوات لێدان دەبێت.
سەركەوتنی پەیامبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە وە دەبێت كە خەڵك لە ڕەوشتەكانی ئێمەوە كەسایەتی پەیامبەر باشتر بناسن.
سەركەوتنی پەیامبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە گرتنی ڕێگاكەی دەبێت و نابێت لە ڕێگاكەی لابدەین.
سەركەوتنی پەیامبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە فراوانكردنی بازنەی بانگەوازی نا مسوڵمانان دەبێت بۆ ئیسلام و بەرجەستەكردنی ڕەوشتە بەرزەكان لە خۆمان.
بەڕێزان ئەمەش مانای ئەوەنیە كە ئێمە لە بەرامبەر بێڕێزیەكانیان بێدەنگبین, بە ڵام دەبێت بەشێوازێك بێت كە لەگەل ئیمانداری و مسوڵمانەتیمان بگونجێت نابێت كارێك بكەین كە دوربێت لە ڕەوشتی بەرزی پەیامبەر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم), نابێت ناڕەزاییەكانمان بە شێوازێك بێت كە لە مەزلومەوە ببینە زاڵم.
ئیمە باش دەزانین كە ئەوانەی ئەم فیلمەیان بەرهەمهێناوە كاردانەوەی مسوڵمانان لەو بارەیەوە دەزانن و پلانیشیان بۆ داناوە بۆیە نابێت ئێمەی مسوڵمان بكەوینە ناو پلانی ئەوان و وەكو یاریكەر سەیرمان بكەن.
ئێمە خاوەنی پەیامی اقرا ین بۆیە دەبێت بە شێوازی مەنتیقی و زانستی وەڵامیان بدەینەوە, هەروەها دەبێ‌ مسوڵمانان وا لە ژیانی پەیامبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بگەن كە هیچ شك و گومانێك كاریان لێنەكات.


          

صفحات سایت

پیچک