تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

وشه‌ی (استغفرالله‌ )


ئاماده‌كردنی: مه‌سعود موحه‌ممه‌د شیوه‌ره‌شی

ووشه‌یه‌كی سووك و سانایه‌ له‌سه‌ر زمان ،نه‌رم و نیان و جوانه‌ ،پله‌و پایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ ،به‌هاكه‌ی بێ وێنه‌یه‌ ، پێغه‌مبه‌ری خودا رۆژانه‌ (70-100 ) جار ووشه‌ی (استغفر الله العظیم) ی گوتووه‌ ،‌. ووشه‌یه‌كه‌ به‌ ساده‌و ساكاری ده‌زانیین ، به‌ڵام به‌هایه‌كی ده‌روونی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ،سوودێكی خێراو،خه‌ڵاتێكی دواخراو یشی هه‌یه‌ ،خراپه‌كان ره‌ش ده‌كاته‌وه‌ و چاكه‌كان زیاد ده‌كات ،پله‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .

 

پیته‌كانی ئه‌م ووشه‌یه‌ پڕشنگ دارن ،له‌كاتی ووتنی دا ووشه‌كه‌ و بیرو هزر به‌هێز ده‌كه‌ن ،چاككه‌ری ڕه‌فتاره‌و چاره‌سه‌ركه‌ری خه‌وشه‌كانه‌ و به‌رزكه‌ره‌وه‌ی نه‌فسه‌ له‌هه‌موو لایه‌ك و شوێنێك ،داوده‌رمانه‌ هێمنی و ئاسووده‌ییمان پێ ده‌به‌خشێت ،غه‌م و په‌ژاره‌ له‌ناوده‌بات (ۆأَنِ اسْتَغْفِرُوارَبَّكُم ْثمَّ تُوبُوا إِڵیْه یُمَتِّعْكُم مَتَاعاً حَسَناً ) به‌روبوومه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ باران بارین ،سه‌ركه‌وتن ،زۆر بوونی رزق و منداڵ پێ 

به‌خشین (نه‌وه‌ خستنه‌وه‌ ) (فقلت استغفروا ربكم إنه كان غفاراً. یرسل السما‌و علیكم مدراراً .ویمد دكم بأموالٍ وبنین ویجعل لكم جنات ویجعل لكم أنهارا) .
ووشه‌یه‌كه‌ ئه‌من و ئه‌مانه‌ته‌ له‌ فیتنه‌ دا ،پارێزگاری كه‌ره‌ و ئاسووده‌یی یه‌ له‌ ناخۆشیدا (ۆمَا كَان الڵّهُ لِیُعَژِّبَهُم ۆأَنْتَ فِیهِمْ ۆمَا كَان الڵّهُ مُعَژِّبَهُم ۆهُمْ ێسْتَغْفِرُون ) 
هێزو عززه‌ت و به‌رگری یه‌ ،ته‌ندروستی جه‌سته‌یه‌ ،سه‌لامه‌تی یه‌ بۆ نه‌خۆشی (اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُم ثم تُوبُوا إِڵیْهِ یُرْسِلِ السَّمَاء عَڵیْكُمْ مِدْرَاراً ۆێزِدْكُمْ قُوَّه‌ً إِڵی قُوَّتِكُمْ).
خێره‌كه‌ی هه‌مووی بۆتۆیه‌ ،به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ست تۆیه‌ ، استغفاركردن هیچ ماندوبوونێكی ناوێت هیچ كات و سه‌روه‌ت و سامانیشی ناوێت ،زۆر دووباره‌ی بكه‌وه‌ به‌شه‌و و به‌رۆژ ،به‌ئاشكرا و به‌نهێنی ،له‌هه‌ستان و دانیشتن دا،له‌سه‌ر كار و له‌ ماله‌وه‌ ، له‌كاتی باش و خراپ ، هه‌روه‌ها له‌كاتی تووش بوونی گیروگرفتیشدا .
باشترین چاكه‌ استغفاره‌ ئه‌وكه‌سه‌ی به‌ یه‌قینه‌وه‌ بیلێت و بمرێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شت .
ماوه‌ بلێین ((اللهم انت ربی لا اله‌ الا انت ، خلقتنی و انا عبدك ،وانا علی عهدك و وعدك ماستطعت،اعوذبك من شر ماصنعت، اعترف لك بنعمتك علی،و ابوء بذنبی فأغفر لی ، فانه‌ لایغفر الذنوب الا انت )) .
          

صفحات سایت

پیچک