تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئایا دزیكردنیش ته‌قوای تێدا ده‌كریێت؟!!



دەگێڕنەوە گەنجێك زۆر موتتەقی بوو هەوەها كەمێكیش نەزان بوو. چوو بۆ لای یەكێك لە زاناكان تا توانی مۆڵەتی دەرس خوێندن لای ئەو زانایە وەربگرێت.
زانەكە چەم كوڕە و قوتابیەكانی تری گووت: مەبن بە بارگرانی بەسەر خەڵكیەوە, چونكە بەڕاستی ئەو زانایەی دەست بۆ خەڵكی ئەهلی دونیا درێژبكات هیچ خێرێكی پێوەنیە, با هەر یەك لە ئێوە بچێت ئەوكارە بكات كە باوكی دەیكرد و تەقوای خوایشی تێدا بكات, گەنجەكەش چووە لای دایكی و لێی پرسی: دایكە باوكم چ كارێكی دەكرد؟
دایكەكە شێواو گوتی:
كوڕم باوكت چووەتەوە بەر ڕەحمەتی خواو چ كارت داوە لەوەی خەریكی چ جۆرە پیشەیەك بوو؟
زۆر لێ كرد و تا توانی بێنێتە قسە كردن 

گوتی: باكوت دز بووە.
كوڕەكەش گوتی مامۆسا داوای لێ كردین هەر یەكەمان خەریكی پیشەی باوكی بێت و تەقوای خوای تێدا بكات.
داكیشی گووتی: هاوار بەماڵت دزیش تەقوای تێدایە...
كوڕەكەش كەمێك نەزان بوو گوتی: 
مامۆستا وای پێ ووتین.
گەڕا و گوێی گرت, پرسیاری كرد و گوێ بیستی هەواڵەكان بوو تا زانی چۆن دزەكان دزی دەكەن, پێداویستیەكانی دزیكردنی ئامادە كرد و نوێژی شێوانی كرد و وەستا تا خەڵكی خەوتن. ئینجا چووە دەروە بۆ ئەوەی خەریكی پیشەكەی باوكی بێت هەروەكو مامۆستا پێی گوتبوون.
بەماڵی دراوسێكەیان دەستی پێكرد و ویستی پچێتە ژوورەوە,
پاشان بیری كەوتەوە مامۆستاكەی پێی گوتبوو تەقوای هەبێت, 
ئەزیەتدانی دراوسێش پارێزكاری نیە,
وازی لەم ماڵە هێنا و چوو سەر ماڵێكی تر, 
گووتی: ئەمە ماڵی هەتیوانە, خواش ئاگاداری كردووینەتەوە لە خواردنی ماڵی هەتیوان,
هەر بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن هەتا گەیشتە ماڵی بازرگانێك پاسەوانی لێ نەبوو, خەڵكیش دەیانزانی پارەی زیاد لە پێویستی خۆی هەیە, 
گووتی : ئێرە هەوە.
خەریكی دەرگاكەبوو بەو كلیلانەی دروستی كردبوون, كردیەوە و چووە ژوورەوە بینی ماڵێكی گەورەیە و ژووری زۆری هەیە.
لە ماڵەكە گەڕا تا ئەو شوێنەی دۆزیەوە كە پارەكەی لێیە, زێڕ و زێوێكی زۆری دۆزیەوە و ویستی بیان بات, پاشان گووتی: نەخێر مامۆستاكەمان فەرمانی پێمان كردووە پارێزكار بین, 
لەوانەیە ئەو بازرگانە زەكاتی ماڵەكەی دەرنەكردبێت, با جارێ زەكاتەكە دەر بكەین!!
دەفتەرەكانی هێناو چرایەكی هەڵكرد كە لەگەڵا خۆی هێنا بووی و دەستی كرد بە گەڕان لە دەفتەرەكە و حیساب كردن, 
لە كاری ژمێریاری زیرەك بوو, زۆر لێهاتوو بوو لە كاری دەفتەر و حیسابكردندا, پارەكانی هەموو ژمارد و زەكاتەكەی دیاری كرد, بڕی زەكاتەكەی بەلاوە نا, بە ژماردن و حیسابەوە سەرقاڵ بوو تا ماوەی چەندین كاتژمێری پێ چوو, كاتێك تەواو بوو, سەیری كرد كاتی نوێژی بەیانیە, 
گوتی: تەقوای خوا 
بەوە دەكرێت سەرەتا نوێژەكە ئەنجام بدرێت.
چووە هۆڵەكەو دەستنوێژی هەڵگرت و دەستی كرد بە نوێژ كردن, 
خاوەن ماڵەكە بە ئاگا هاتەوە و بینی 
چرایەك داگریساوە!!! سندوقی پارەكانی كراوەتەوە !!! 
پیاوێكیش نوێژ دەكات!!!

خێزانەكەی پرسی ئەوە چیە؟؟؟
خاوەن ماڵەكە گووتی: بەخوا نازانم!!!

پاشان گووتی: ئەوە چی دەكەیت؟؟؟
ئەویش پێی گووت: سەرەتا نوێژ پاشان گفت و گۆ!
خێراكە دەستنوێژ بگرە پێش نوێژی بكە, چونكە ئیمامەتی بۆ خاوەن ماڵە,
خاوەنماڵەكە ترسا لەوەی نەوەك چەكی پێ بێت بۆیە بەگوێی كرد, خوا دەزانێت چۆن نوێژێكی كرد!
كاتێك نوێژەكە تەواو بوو پێ گوت: تۆ كێیت و كارت چیە؟
ئەویش گووتی : من دزم!
لێی پرسی ئەی چی لە دەفتەری حیساباتەكانم دەكەیت؟
گووتی: دەیانژمێرم و زەكاتی شەش ساڵی لێ دەردەكەم.
ئەوەتا هەموویم حیسابكردووە و جیامكردووەتەوە بۆ ئەوەی لە شوێنی خۆیاندا سەرفیان بكەیت.
پیاوەكە خەریك بوو شێت بێت, پێی گووت: چیت لێ بەسەر هاتووە ئەوەشێت بووی؟
ئەویش باسەكەی هەموو بۆ گێڕایەوە, كاتێك بازرگانەكە گوێی لێ بوو,كارزانیەكەی لە ژمێریاریدا بینی, بەڕاستگۆییەكەی زانی, سوودی زەكاتی ماڵەكەی زانی. 
پێی گوت: ڕات چۆنە ئەگەر تۆم وەكو ژمێریارێك دامەزراند و تۆو دایكت لە ماڵەكەی مندا ژیان بەسەر ببەن و ببیت بە هاوبەش لە كارەكەمم؟
ئەوەیش گووتی: قەبووڵم كرد... شایەتیان بانگ كردو شایەتیان دا.

لەم چیڕۆكەوە فێر دەبین: تەقوا ئەوەیە لە هەموو كارەكانماندا خوا لەپێش چاوی خۆمان دا بنێین وەكو ئەوەی دەیبینین و لێی بترسین, ئەمەیە تەقوای ڕاستەقینە تەنانەت لە كارە خراپەكانیشدا.
          

صفحات سایت

پیچک