تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ناسینى نه‌فس


نوسینی: هارون یه‌حیا

په‌روه‌ردگار له‌ قورئاندا سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤه‌كان ،هه‌واڵی زۆر گرنگی بۆ باس كردووین ،یه‌كێك له‌وانه‌ ،هه‌بوونی نه‌فسه‌ ،كه‌له‌ عه‌ره‌بی به‌ مانای (خودی ئینسان )كه‌ ده‌توانرێ به‌ واتای " منیّت "یش بوترێ.

په‌روه‌ردگارمان له‌ قورئان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ نه‌فسی مرۆڤه‌كان خاوه‌نی دوو جۆره‌ بڕیارن ،یه‌كێكیان مرۆڤه‌كان وادار ده‌كات بۆ تاوانكردن وخراپه‌كاری،ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ دوره‌ په‌رێزی له‌ تاون وخراپه‌كاری ،له‌ په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه‌ قورئانی پیرۆز به‌م شێوه‌ به‌یانی ده‌كات :

(وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا ٧فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا ٨قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا ٩وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ١٠)(الشمس٧-١٠)


(وه‌ سوێند به‌ نه‌فس(ی ئاده‌می) و ئه‌وه‌ی ڕێک و پێک به‌دیهێناوه‌.٧ ئینجا به‌ سرووشت ئاگاداری کرد به‌ به‌دکاری و پارێزکاریی خۆی.٨ سوێند به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ڕاستی ڕزگاری بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ نه‌فسی خۆی پاک کرده‌وه‌.٩ بێگومان نا ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ نه‌فسی خۆی(به‌ گوناه) ون و تاوانبار کرد.١٠)

هه‌ربه‌م شێوه‌ كه‌ له‌م ئایه‌تانه‌دا هاتبوو كه‌ هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌نی نه‌فسێكی خراپه‌ (اماره).
به‌ڵام كه‌سێك بتوانێ خۆی له‌ تاوان خراپه‌كان به‌ پاكی ڕابگرێت ،له‌ شه‌ڕی نه‌فسی اماره )له‌ ئه‌مان دا ده‌بێت .
ئیماندار ته‌سلیمی هه‌وای نه‌فسی خۆی نابێت به‌و شێوه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار بریاری داوه‌ له‌ هه‌وای نه‌فسی اماره دوره‌ په‌رێز ده‌بێت .
له‌ ئایه‌تی ٥٣ سوره‌تی (یوسف )هاتووه‌ ..پێغه‌مبه‌ر یوسف (سه‌لامی خوای لێ بیت )سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ به‌م شێوه‌ بۆمان باس ده‌كات :

(وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِی إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّی إِنَّ رَبِّی غَفُورٌ رَّحِیمٌ)(یوسف ٥٣) 

(وه‌ (یوسف وتی) من هه‌رگیز پاکانه‌ بۆ خۆم ناکه‌م (چونکه‌) به‌ڕاستی نه‌فس زۆر فه‌رمان ده‌ره‌ به‌خراپه‌ بێجگه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێ کردبێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم لێبورده‌ی میهره‌بانه‌ )

ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌ نیشان ئه‌دات كه‌ ئیماندارێك چۆن له‌ م بابه‌ته‌ بیر بكاته‌وه‌ وڕه‌فتار بكات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فس توانای ئه‌مر كردنی به‌ (خراپه‌ )هه‌یه‌ ،ئیماندار ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌وای نه‌فسی خراپه‌ هۆشیار وئاگادار بێت .
نه‌فسی خراپ هه‌موو كاتێ هه‌وڵ ده‌دات ڕێنمایی خه‌ڵك بكات بۆ خراپه‌كاریه‌كانی دونیا كه‌ پێ چه‌وانه‌ن له‌ گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندیه‌كانی په‌روه‌ردگار وله‌یادی خوا بێ ئاگای بكات .وهه‌موو جارێ ئه‌م جێگره‌وانه‌ به‌ دڵڕفێن وه‌سوه‌سه‌ كاری پیشان ده‌دات .

ئیماندار ته‌نها له‌ ژێر سایه‌ی ترس له‌ په‌روه‌ردگاره‌ كه‌ فریوی ،ئه‌م خاسییه‌ته‌ فریو ده‌رو هه‌ڵخه‌ڵتێنه‌ره‌ی نه‌فس )ناخوات .خۆی له‌ ڕێگای ڕاست(ڕه‌زامه‌ندی ئیلاهی)لا نادات .
هه‌میشه‌ ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌ به‌ر كه‌ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری متعالی له‌ گه‌ڵدا بێت ،ژیانیشی به‌رده‌وام له‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست به‌سه‌ر ده‌بات .
          

صفحات سایت

پیچک