تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئایا ئێمە مسولمانین؟!


نوسینی: بوخاری عبدالله‌ قه‌سرێ

لەم رۆزانە خەریكی خویندنەوەی بەرتوكێكی مامۆستا موحەممەد قوتبم لەزێر ناوی (هل نحن مسلمون) واتە: ئایا ئێمە مسوڵمانین؟!. لەم كتیبەدا نوسەر برسیارێكی زۆر هەستیار ئەورزێنێ و دەیخاتە بەر باسەوە كە هەقی خۆیەتی هەموو مسوڵمانێك لە خۆی ببرسێ و بە هەند وەریبكرێت. جا ئیتر منیش لەوەوە ئەم بیرۆكەیەم بۆ هات و بینوسەكەم هەلكرت تا شتێكتان بۆ بنوسم..

با هەریەكێكمان لە خۆی ببرسێت و ڕازێك لە كەل ناخی خۆیدا بكات: ئایا من مسولمانم؟.. مسولمانێتی واتا جی؟ ئایا رەوایە بیم بوترێ مسولمان؟ جۆن ببم بە مسولمانێكی راستەقینە؟!!!!!

زۆربەی خەلكی ئەم رۆزكارە.. وا حالی بووە.. یان راستتر بلێین وا حالی كراوە كە مسولمانێـتی واتە: ئەنجامدانی جەند ركاتێك نوێز لە

شەوو رۆزێكدا، هەروەها بەرۆزوبون و خوابەرستی تاكەكەسی رەمەزان و..هتد.

ئایا بەیامێكی ئەوەندە كەورەو بیرۆزی وەكو ئیسلام تەنها لەمانەدا كورت هەلهاتووە؟.. ئایا بێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) لە تەمەن و زیانی دا تەنها ئەم جەند شتەی فێری هاوەلانی كرد؟. ئایا سۆزو خۆشەویستی بۆ بیغەمبەر تەنها بریتیە لە دەربرینی جەند سۆزو عاتیفەیەكی كاتیی هەلجوو یان خوێندنەوەی مەولدنامەیەك و لێدانی دەف و ..هتد ئەم شتە ڕووكەشانە، یان لەراستی دا ئەرك و بەیامی ئیمەی خۆ بە شوێنەكەوتوی بێغەمبەر دانەر زۆر لەم شتانە كەورەترە؟!. 
بەراستی بێویستە بە جەمكەكاندا بجینەوە...، ئیسلام رێبازی زیانە، برۆكرام و مەنهەجە، نەخشەی رێكایە، هەروەكو رۆزهەلاتناسێك جوان بیناسەی ئیسلام ئەكات و ئەلێ: ئیسلام ئەو قیبلە نومایەیە كە لە هەر جركەیەكدا دلی مرۆ بە خواوە ئەبەستێتەوە... لە هەمو هەلسان و دانیشتن و جولەیەكی زیانت، هەست ئەكەی كە جاودێرێك بەسەرتەوەیە، ئەویش خوایە.
كە ئەلێی من مسولمانم: هەست ئەكەی كە تۆ بەیامێكی بەرزت بێ یە، ئەو بەیامەش ماهیەتی مرۆف بوون وەدی دەهێنێ و بەختەوەری راستەقینیەی مادی و مەعنەوی بەرجەستە ئەكات.. زۆر جار ئەو برسیارە ئەكەم لە هاوریكانم: تۆ بۆجی ئەزیت؟ ج بەیامێكت لە زیانتا بێیە؟ بەداخەوە وەلامێكی بەجێ و ڕەوان و تینو شكێن بۆ ئەم برسیارە نادۆزینەوە.. بەلام ئەكەر ئیسلامەتی راستەقینە لە خۆمان بەرجەستە بكەین، بێكومان ئەزانین كە بۆحی ئەزین.. بەیاممان جییەو ئەركی سەرشانمان لەم زینەدا جییە.. جونكە هەر مسولمانێ: مامۆستایەكە، رزكاركەر و بێشەوایەكە.. خاوەن بەیام و بەهادارێكە كە مرۆفایەتی رزكار ئەكات.
دكتۆر ئیبراهیم فەقێ (بە رەحمەت بێت) ئەلێت: لە %90 ئەوكەسانەی كە خۆیان ئەكوزن لەبەرئەوەیە كە نازانن بۆجی ئەزین! نمونەیەك دێنێـەوە ئەلیت بەهێزترین رۆماننوسی ئیتالی كە زۆر بەناوبانك بوو خۆی كوشت، لە كاغەزێكدا كە لەدوای خۆی بەجێما، نوسیبوی: لا توجد معنی لحیاتی! واتە: زیانم مانای نەبوو!، نەمزانی بۆجی ئەزیام!.
ئەمانە بێباوەڕن، ئەی ئێمە؟.
منیش مردووم ئەكەر خاوەنی بەیامێكی بیرۆز نەبم، جیاوازی جییە؟!!
ئێمە ئەلێین: موسلمانین؟ كەس نابیت سوكایەتی بە ئایین و بیغەمبەرمان بكات!! كەجی خۆمان وتەكانی ئەو بیشەوایەمان بشتكوی خستووە!، رێنماییەكانی ئەومان فەرامۆش كردووە!. ئایا ئەكەر بێغەمبەر لەناومان بوایە لێمان رازی ئەبوو؟.. با هەر یەكێ لە ئێمە لە خۆی ببرسێ: ئایا ئەكەر بیغەمبەر بیت و رۆزانە لەكەلم بزیت لیم رازی ئەبێت؟!
جیم بێ ئەلێت؟... مامۆستا ئەحمەد شوقەیر (خوا سەركەوتوی بكات) كە من بە مامۆستای خۆمی ئەزانم/ لە بەرنامەیەكدا (لوكان الرسول بیننا واتە: ئەكەر بێغەمبەر لەناومان بوایە) لە خەلك ئەبرسێت: ئەكەر بێغەمبەر بۆ یەك دەقیقە ببینی جی بێ ئەلێی؟!!!! بەراستی برسیارێكی زۆر قورسە؟، یەكێ ئەلێت: هیج نالێم جونكە لەبەر كریان قوركم ئەكیرێت!! (ئینجا ئەكریت).

بەراستی وایە.. حەقی خۆیەتی هەركاممان بكرین، حونكە شەرمەزاری ئەوین... ،بە خۆمان ئەلێین مسولمان، كەجی مسولمانی راستەقینە نین!, 
هەركاممان خۆمان بێ دیندارە، كەجی:
هەر كە رەخنەیەكمان لێ كیرا، تورە ئەبین,. لە مامەلەو رەفتارەكانمان توند و رەق ئامێزین.. بێ حەوسەڵەو دەماركیرین..یاخود، خیانەت و فێل لەوانی تر ئەكەین و، بەفیزو لوت بەرزیەوە ئەزین.. بەداخەوە ئەم رەفتارە ناشیرینانە وای كردووە كە ئەمریكیەكی تازە مسولمان بوو بلیت: (سوباس بۆ خوا كە مسولمان بووم بەرلەوەی مسولمانان لە رۆزهەلاتی ناوەراست ببینم)..
بەراستی جوانی فەرمووە.. جونكە ئەكەر ئێمەی بەم هەموو خالە لاوازەوە بینیبوایە، ئەوا هەركیز مسولمان نەئەبوو، جونكە جوانی ئیسلامەتی نەئەبینی.

بۆیە با هەركاممان خۆمان بخەینە زێر میكرۆسكۆبی ئەم برسیارەو ببرسین: ئایا من مسولمانم؟!!!.
          

صفحات سایت

پیچک