تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : شعــــر و هۆنـــراوه‌,

 

پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله‌علیه‌ وسلم) 


عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌ی‌خۆشه‌ویستر له‌ گیانمان 
نوور و ڕوناكى و ڕێز ئه‌ی پێشه‌واو سه‌روه‌رمان 

ئه‌ی سه‌رکرده‌ی بێ وێنه‌ خه‌مخۆری مرۆڤه‌کان 
فێرت کردین جۆن بژین به‌خۆشه‌ویستی وئیمان، 

په‌روه‌رده‌ت کردین له‌ژێر تیشکی ڕۆشنای قورئان 
ئه‌ی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی ڕووناکی چاومان، 


فه‌رمووده‌و ووته‌ چوانه‌کانت کانیاوێکن له‌ هه‌نگووین 
هه‌تا بێ و نۆشی که‌ین ده‌رمانه‌ بۆ ده‌رده‌کانمان.. 

هه‌رتۆ بووی حه‌ق و نا‌حه‌قت بۆ لێک جیاکردین 
تاریکی و نه‌فامیت له‌سه‌ر لابردین 

ئاوات فێرکردین هه‌روه‌ک گو‌لێک بین 
بۆده‌وره‌به‌رمان بۆنخۆش و چوانبین 

ئازه‌یه‌تی و راست گۆی و خوره‌وشت جوانیت بۆ به‌رهه‌م هێناین 
به‌دروه‌شتی و ناپاکی و سته‌مه‌ت بۆ له‌ڕیشه‌ ده‌رهێناین 

ئه‌ی خۆشه‌ویستمان ئه‌ی ووزه‌ی گیانمان 
به‌رێزترین به‌شه‌ر له‌هه‌موو جیهان 

به‌لێن ئه‌ده‌ین تا شه‌هیدبوون په‌یمان بێت په یمان 
بۆخۆت و په‌یامه‌که‌ت پێشکه‌شه‌ ماڵ و گیانمان 

یاخوا سه‌لام و دروودوڕه‌حمه‌ت برژێ به‌سه‌رتا 
به‌قو‌ربانت بین به‌دایک و باوکمان 
ئه‌ی دڵ وگیانمان پێغه‌مبه‌ری خوا 

********************************** 
نوسینی به‌نده‌ ؛ عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌ 
          

صفحات سایت

پیچک