تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئاگاداریه‌ك بۆ گشت به‌كارهێنه‌ره‌ كورده‌كانی فه‌یسبووك


ئاماده‌كردنی: به‌نده‌ی خوا


بسم الله‌ الرحمن الرحیم

١-تکایە ئەگەر بابەتێکی ئاینیت بڵاوکردەوە زۆر لەبابەتەکە دڵنیا نەبووی بڵاومەکەوە چونکە لەوانەیە بابەتەکە درۆ بیت هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نە بێت


٢- بەهیچ شیوەیەک فەرموودە بڵاومەکەوە ئەگەر لە ڕاستی و دروستی فەرموودەکە زۆر دلنیا نەبووی چونکە هەر کەسیک درۆ بەدەمی 
پێغەمبەر (صلی اللە علیە سلم ) بکات دەچیتەوە دۆزەخەوە


٣-تکایە چیتر جوین بەیەکتری مەدەن خۆتان دووربگرن لە قسە بەیەکتری گوتن بەتایبتی پەیجە وەرزشیەکان و سیاسیەکان 

١-ئەوانەی وەرزشیان کردۆتە بەبەرنامەی ڕۆژانەیان بڵاوکردنەوەی بابەتی وەرزشی بۆچی تۆ لەشوینی خۆت لە شوینی یاریزانێکی گاور و بت پەرست لیرە قسە بەبراکەی خۆت دەڵی ئەم دیاردەیەی ئێستا کە زۆر باوە لە نیوان پەیجەکانی ڕیال مەدرید و بەشلۆنەیە تکایە خۆتان بەدووبگرن لە قسەبەیەکتری
٢-گشت پەیجە سیاسیەکان ئێوە کاتیک لەسەر پارەی میلەت شەرئەکەن 
لەبەرژەوەندی خۆتان خەلک باکاردینن تکایە ئەم ململانییە لەنێوان خۆتان و خەلک مەهێلن ئیوە هەمووتان برای یەکن پیویستە خۆتان بەخزمەتکاری میلەتی کورد بزانن نەک میلەت بە خزمەتکاری خۆتان بزانن

١-عَنْ أَبِی هُرَیْرَةَ (رضی الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) قَالَ: (الْمُسْتَبَّانِ: مَا قَالَا فَعَلَى الْبَادِئِ، مَا لَمْ یَعْتَدِ الْمَظْلُومُ).

(ابو هریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌و دوانه‌ی جوێن به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن تاوانه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یانه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ره‌، ئه‌گه‌ر سته‌م لێكراوه‌كه‌ زیاده‌ ڕه‌وی نه‌كات). 

٢-عَنْ أَبِی هُرَیْرَةَ (رضی الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) قَالَ: (أَتَدْرُونَ مَا الْمُفْلِسُ). قَالُوا: الْمُفْلِسُ فِینَا مَنْ لَا دِرْهَمَ لَهُ وَلَا مَتَاعَ. فَقَالَ: (إِنَّ الْمُفْلِسَ مِنْ أُمَّتِی [مَنْ] یَأْتِی یَوْمَ الْقِیَامَةِ بِصَلَاةٍ وَصِیَامٍ وَزَكَاةٍ، وَیَأْتِی قَدْ شَتَمَ هَذَا، وَقَذَفَ هَذَا، وَأَكَلَ مَالَ هَذَا، وَسَفَكَ دَمَ هَذَا، وَضَرَبَ هَذَا، فَیُعْطَى هَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، وَهَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، فَإِنْ فَنِیَتْ حَسَنَاتُهُ قَبْلَ أَنْ یُقْضَى مَا عَلَیْهِ أُخِذَ مِنْ خَطَایَاهُمْ، فَطُرِحَتْ عَلَیْهِ، ثُمَّ طُرِحَ فِی النَّارِ).

له‌ (أبو هریره‌)وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (ئایا ده‌زانن "مفلس" كێیه‌؟) وتیان "مفلس" له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌وانه‌ن كه‌ درهه‌م [پاره‌] و كه‌لوپه‌لی نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (به‌ڕاستی "مفلس" له‌ ئۆمه‌تی من له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ن كه‌ دێت به‌نوێژ و ڕۆژ و زه‌كات، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ جوێنی داوه‌ به‌و و، تۆمه‌تی خستووه‌ته‌ پاڵ ئه‌و، ماڵی ئه‌وی خواردووه‌ و، خوێنی ئه‌وی ڕێژاوه‌ و، له‌وی داوه‌. جا له‌چاكه‌كانی ئه‌م ده‌درێت به‌م وبه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه‌كانی ته‌واو بوو پێش ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه‌، ئه‌وا له‌ تاوانه‌كانی ئه‌وان وه‌رده‌گیرێ و فڕێ ده‌درێته‌ سه‌ر ئه‌م و پاشان فڕی ده‌درێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌) 

٤-تکایە بە هیچ شیوەیەک درۆ بەدەمی ماموستایانی ئاینی یان زانایانی مسوڵمان مەکەن چونکە ئیستا هەندێک کەسی نەفس نزم درۆ بەدەمی ماموستایانی ئاینی دەکەن پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم )دەفەرمووێ
((ویل للذی یحدث فیكذب لیضحك به القوم ویل له ثم ویل له .)) رواه ابو داود ..
واتە:- شین و رۆ رۆ بؤ ئەو كەسەى كە قسەیەك دەكات و درؤى لەكەل دەكات وەیل و رۆ رۆ بۆى..دوو جاران فەرمووى.

٥-بە هیچ شیوەیەک کاریکاتیریک بلاومەکەنەوە کە گوزارشت لەسەر کەسێک بکات کە خزمەت بە ئیسلام دەکات

٦-گوناهبار دەبیت خۆت بەقوربانی کەسیک بکەیت کە گاور و بت پەرستە 

٧-ئەوانەی کە دەڵین لەبەر خاتری خوا ئەم بابەتە لایک بکە یان کۆمێنت بنوسە یان بڵاوی بکەوە تکایە واز لە شتە بیمانایە بێنن چونکە گوناهێکی زۆر گەورەیە خوای گەورە چ پیویستی بە لایک و کۆمینتە تاکو تۆ ئەم قسەیە دەکەی

٨-ئەوانەی ڕیکلام دەکەن دەڵین ئەگەر ئەم ناوەت پی جوانە ئەم پەیجە لایک بکە بەڕێزم تۆ دەتەوی بەهۆی ئەم ناوێکی خوای گەورە یان ناوێکی پیرۆز لایک بۆخۆت کۆبکەیتەوە نازانی چەند گوناهباری

٩-ئەوانەی پەیجی ئاینیان هەیە تکایە چیتر لەپاڵ ئیسلامەوە کاری سیاسی مەکەن تکایە چیتر مەبنە ئیسلامی سیاسی ناوی ئەم ئیسلامە پاک و جوانە پیس مەکەن بۆهۆی کۆکردنەوەی چەند لایکیک کە تەنها مەبەستان کۆکردنەوەی لایکە پیویستە شتێک بڵاوبکەیتەوە کە لەرۆژی قیامەتدا خۆتی پیی سەربەرزکەیت بەهۆی بابەتەکەی تۆوە چەند کەس خیری پیگەیشتوە ئەگەر مەبەستت خوای گەورە بیت 

١٠-تکایە تکایە چیتر وێنەی خوشکان بڵاومەکەنەوە ئیستا کەزۆر لە پەیجەکان باوە وێنەی کچی کورد بەتایبەتی بڵاودەکرێتەوە 
کەتۆوێنەی خوشکێک بڵاودەکەیتەوە نازانی ئەگەر باوکی ئەم کچە یاخود برای بیبینیت ئەم ماڵە توشی هەزار کێشە دەبێت بەنامە چەند جاریک ئاگاداریان کردومەتەوە کە ئاگاداریەک بڵاوبکەمەوە بۆ ئەوەی پەیجێک بلۆک بکەیت کە هەستاوە بەدانانی چەندان وێنەی کچان چەندان کێسەی ناوەتەوە
          

صفحات سایت

پیچک