تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

بمرن بە داخ و ڕقى خۆتانەوە


نوسینی: شێخ ئەبو موحەممەدى مەقدیسى (خوا ئازادى بكات)
وه‌رگێڕانی: ئه‌بو ئه‌نه‌سی ته‌وحیدی

قوڕئــانـەكەى ئێمە ئاگــرى ڕق و كـینە نایـسووتێنێ
پیلانى گەمژە و گێلەكانیش وشەكانى ڕەش ناكاتەوە
 

الحمد الله رب العالمین والصلاة والسلام على خاتم الأنبیاء والمرسیلین …
هێندێك لە خاچ پەرستە گەمژەكان وا گومان دەبەن ئەوان بەهۆى دڕاندنى قوڕئان،یاخود سووتاندنى سەركەوتوو دەبن لە كوژاندنەوەى نورى خوا یا لاوازكردنى دینەكەى یاخود ڕاگرتنى درێژبوونەوەو چوونە پێشەوەى ، ئەو دینەى كە خزاوەتە ناو شارو وڵاتیان بەبێ هێز و 

تواناى ماددى و بەبێ پاڵپشتى هیچ دەوڵەتێك..وە ئەمەش هیچ گومانى تێدا نییە كە ئاگر لە دڵەكانیان بەردەدا و بە ڕق و قین و حەسادەت و ستەم  دەیسوتێنێ …
ئەمەش ئەو درۆیانەیان پوچەڵ دەكاتەوە كە بڵاوى دەكەنەوە گوایە دینەكەى ئێمە بە شمشێر بڵاوبۆتەوە ، جا ئەمە بانگەشەكەیان چۆن بەڕاست دادەنێ ،هەموو خاوەن دوو چاوێكیش دەبینێ كە چۆن ئیسلام دەچێتە وڵاتەكانیان لەسەردەمى لاوازبوونى موسڵمانان و نەمانى دەوڵەتى ئیسلامى و پەرت و بڵاوبوونى موسڵمانان ، وە زاڵبوونى كلكەكانى نەسڕانییەت و دۆستەكانیان و جێگیرە دڵسۆزەكانیان لە تاغووتانى حوكم بۆ دژایەتى تێكردنى ئیسلام لەسەر دەزگاكانى ڕاگەیاندن ، سەرەڕاى ئەو شتانە ئەو جەنگە جیهانییە ماددى و مەعنەوىیەى كەوا خۆرئاوا هەموو تواناكانى خۆى بۆ كۆكردۆتەوە ، تاواى لێهاتووە نزیكە هێندێك لە دەوڵەتەكانیان مایە پووچ (مفلس) ببێ ؛ سەرەڕاى هەموو ئەو شتانە ئەوجار دەبینن ڕیشە سوورەكان لە ناوەڕاستى وڵاتەكانیان دەم و چاوى كەسانێك جوان دەكات كە لە خۆیانن ، ئەوانەى بە ڕازى بوونى تەواوە هاتوونەتە ناو دینى خوا ، بەڵكو زۆرێك لەوان گۆڕاون بۆ كەسانێكى موجاهید كە لەگەڵ برا موجاهیدەكانیان لە یەك ریزدان و بەرەنگارى خاچ پەرستەكان دەبنەوە ، ئایە ئەمه شایەن نییە بۆ توڕەبوون تا دەگاتە ڕادەى بێزاربوون و ،ڕق و قین و حەسادەت تا سنوورى زیادەڕەوى و لە دەست دانى عەقڵ یاخوود كەڕبوون ..
سەرەڕاى هێرشە گەرم و تووندەكان بۆ دژایەتى نیقاب و داوێن پاكى و حیجاب ، وە سەرەڕاى دانانى ئەو یاسایانەى كە لەسەر نیقاب و حیجاب سزا دەدات ، وە هەروەها قەدەغەكردنى ئافرەتە داوێن پاك و پۆشتەكان لە خوێندن ، وە سەرەڕاى هەڵمەتى شێواندن و گاڵتە و سووكایەتیكردن بە حیجاب  ، بەڕاستى دڕك لە گەروویان گیربووە و دڵیان سووتاوه بە دیتنى ئەو ئافرەته سوورانەى كه له خۆیانن دەستیان گرتووه به حیجاب بەڵكو بە نیقاب  وەكو فەڕزێكى دینى كە ئیسلامەكەیان پێویستە دەكات لەسەریان ، ئەو ئیسلامەى بە هەموو ڕازیبوون و شانازى و جێگیربوونەوە دەستیان پێوە گرتووە … ئایە ئەوە بە تەنها بەس نییە بۆ ئەوەى دڵەكانیان بسوتێنێ و جەرگیان بخوات لە داخان ..؟
بەڕاستى خاچ پەرستەكان دڵیان تەنگ بووە و لەت لەت بووینە بە بڵاوبوونەوەى دینەكەمان و خزانى بۆ ناو شار و وڵاتیان سەرەڕاى ئەو هەموو هەوڵانەى كە دەیدەن بۆ كۆسپ و خستنە بەردەمى ، وە سەرەڕاى ئەو هەوڵ و تێكۆشانەى دەیبەخشن بۆ دژایەتیكردنى لە هەموو لایەنەكانى سەربازى و ڕاگەیاندن و جگە لە مانەش ، وە هەروەها سەرەڕاى تووندى هەڵمەتى شێواندنى دین و گاڵتەكردن بە پێغەمبەر و (صلى الله علیە وسلم)،دژایەتى كردنى خۆى و پشتیوانانى ، كە ئەمەش جەنگێكى جیهانى پەرش و بڵاوە ، جوولەكە و خاچ پەرستەكان و بێ باوەڕەكان و كلكەكانیان لە تاغووتەكانى عەڕەب و غەیرى عەڕەب تێیدا هاوبەشن ؟
بۆیە ئێمە لە هۆكارى كارە بێ سەروبەر و تووڕەبوونەكەیان لەو دینە گەورەیە و كیتابە پیرۆزەكەى دەگەین ، تاواى لێهاتووە هێندێ لە گەمژەكانیان هەوڵى سووتاندنى قورئانى داوە بەرامبەر كامیڕەى وێنەگرتن،وا گومان دەبەن بەهۆى ئەو كارە نوورى خواى گەورە دەكوژێننەوە … بۆیە تێكشكان و سەرنەوكەوتن ..
خواى گەورە دفەرمووێ:((یریدون لیطفئوا نورالله بأفواههم والله متم نورە ولو كرە الكافرون ، هو الذی أرسل رسولە بالهدى ودین الحق لیظهرە على الدین ولو كرە المشكرون)).الصف:8-9 .
واتە : دەیانەوێ ڕووناكى دینى خوا بە فووى دەمیان بكوژێننەوە ، وەخوا ڕووناكى خۆى تەواو دەكات بابێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێ . خوا ئەو زاتەیە كە پێغەمبەرى خۆى ناردووە بە ڕێنمووینى و ئایینێكى ڕاست و دروستەوە تا بەسەر هەموو ئایینێكدا سەرى بخات هەرچەندە هاوبەش پەیدا كەرانیش پێیان ناخۆش بێ .
هەركەسێك بیر لە مێژووى ئیسلام بكاتەوە دەزانێ كە وێنەى ئەو جۆرە كارو هەڵسوكەوت و تەشەنوجاته گەمژانەیە ، ئیللا سەرەنجامەكەى تەواو پێچەوانەى ئەوەیە كە ئەنجامدەرانى دەیانەوێ ..
بۆیەش بەهۆى ئەو جۆرەكارانە گەشانەوەى بانگەوازى یەكخواپەرستى زیاد دەبێ و ، ژمارە ئەو كەسانەى دێنە ناو ئیسلام دوو ئەوەندە زیاتر دەبێت و ، ژمارەى دەست گرتووان بە حیجاب زیاد دەبێت ..
هۆكارى ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى كە ئەم دینە دینى خوایە ، ئەو خوایەى كە پاراستنى كیتابەكەى گرتۆتە ئەستۆى خۆى ، خواى گەورە دەفەرموێ: ((إنا نحن نزلنا الذكر و إنا لە لحافظون)) .
دوژمنەكانمان بەهۆى نەزانینى زۆریان نازانن كە قورئانەكەمان ئاگرى ڕق و كینە نایسوتێنێ و ئاوى پیلانەكانیش ڕەشى ناكاتەوە ، ئەگەر چیش پیلانەكانیان دەریاكانى زەوى پڕ بكات..
لە فەرموودەیەكدا كە ئیمامى موسلیم لە سەحیحەكەى خۆیدا گێڕایتیەوە ، كە پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) ڕۆژێك لە ڕۆژان لە وتارەكەى باسى ئەوەیكرد كە خوا پێى فەرمووە : (إنما بعثتك لأبتلیك و أبتلی بك ، و أنزلنا علیك كتابا لا یغسلەالماء تقرؤە نائما ویقظان) . واتە : تەنها بۆ ئەوە تۆم ناردووە تاوەكو تاقیت بكەمەوە و بەهۆى تۆوەش خەڵكى تاقى بكەمەوە ( جا هەیە باوەڕ دێنێ و هەشە كافر دەبێ ) ، وە كیتابێكم بۆ سەر تۆ دابەزاندووە كە ئاو نایشواتەوە ، تۆ دەیخوێنیتەوه لە كاتى نووستن و بە ئاگایى،
(واتە: لەكاتى نووستن پارێزراوە بۆ تۆ ، وە لە حاڵەتى بە ئاگایش بە سووك و ئاسانى دەیخوێنیتەوە) .
ئیمامى نەوەوى دەفەرموێت : واتاى ئەو وتەیەى خوا (لا یغسلە الماء) ئەوەیه: پارێزراوە لە سینگەكان ، لە ناو چوون ڕووى تێ ناكات ، بەڵكو بە درێژایى ڕۆژكار دەمێنێتەوە .
بۆیەش دینەكەى خوا هێرش دەباتە وڵاتەكانیان ، بەڵكو تێدەپەڕێ و دەچێتە ناوەڕاستى كەنیسەكانیان و ، دەخزێتە ماڵى قەشەكانیان ،ئایە هەواڵى (كامیلیا و وەفائى قوستەنتینی)تان پێنەگەیشتووە ، كە خێزانى قەشەكان بووینە و موسڵمان بووینە ، ئینجا گاورەكانى میسڕ لە داخى ئەوە خەریكە دەمرن ، بۆیە هەوڵیان دا بۆ بڕینى دەنگ و لێستاندنەوەى ئازادیەكەیان ، وە كوژاندنەوەى تەوحیدەكەیان بە شیرك و پیلانەكانیان .
بە ئەندازەى چاو تروكاندنێكیش گومانمان لەوەدا نییە-ئەگەرچى گەمژە و بێئاگاكان گومانیان لەوەدا هەبێ- كە بەڕاستى شەڕى جوولەكە و گاورەكان ئەمڕۆ لەگەڵ ئێمە شەڕێكى دینییە ، وە هێرشەكانى ئەمریكا بۆسەر عێراق و ئەفغانستان لە ڕاستیدا هێرشێكى خاچ پەرستییە ، سەرۆكەكەیان لەسەرەتا بە ڕاشكاوى باسیكرد ، ئینجا خۆرئاوا پەیمانى لەگەڵ بەست و پشتى گرت ، وە تاغووتەكانى عەڕەب و جگە لە عەڕەبیش سەرى خست ..
وە ئەو ڕووداوانەش هیچ شتێك نییە ، تەنها كلكى ئەو شەڕەیە و بەشێكە لە سێبەرەكەى ، لێرە و لەوێ لە هێندێ كاتى جیاواز دەردەكەوێ ، كە خۆى دەبینێتەوە لەو ڕوداوانەى كافرەكانى خۆرهەڵات و خۆرئاوە بۆى كۆبووینە ، لە پلان دانان بۆ ئافرەتێك لە خۆیان كە موسڵمان بووە ، یا دژایەتیكردن حیجاب و نیقاب ، یاخوود گاڵتە و سوكایەتیكردن پێغەمبەرى ئیسلام (صلى الله علیە وسلم) ، وە لە كۆتایشدا -كە ئەمە كارى كۆتاییان نییە- سووتاندنى قوڕئانى پیرۆزبوو ..
ئێمە بە خاچ پەرستەكان و جوولەكە و هاو پەیمانەكانیان دەڵێین : بەبێ گومان ئومەتى ئیسلام بەردەوام زیندووە و ، گەنجە موسڵمانەكانیش كومڕاییەكانتان هیچ سوودى نابێ لەگەڵیان ، یاخوود بەنج كردن و هەواو ئارەزووەكانتان كەوا پێشتر ئەوانتان پێ بەنج دەكرد هیچ كاریگەریان تێناكات ، ئەمڕۆ  وەكو دوێنێ نییە ، ڕەحمى دایكانیشمان نەزۆك نەبووە و ، نەزۆك نابێ لە دایك بوونى كەسانى وەكو خالید و سەعد و قەعقاع ، وە برایانى موحەمەد عەتاو زیاد جەڕاح و شوحى ، وە هاوتاى خەتاب و موقرن و زەرقاوى و ئەبو عومەڕى بەغدادى و جگە لەوانیش..
وە ئێوەن لەمەودوا بەرپرسیاریەتى ئەو شتانە دەگرنە ئەستۆ كە پاڵەونانى ئیسلام ئەنجامى دەدەن ، وە ئەمەش چار نییە هەر دێت ــ چونكە غیرەت نەرمدووە لەلاى موسڵمانان و ناشمرێت ــ بۆیە وەڵامدانەوە هەرچۆنێك بێت و ، هەرچەندە ببێتە هۆى خوێن ڕشتن وكەوتنى لاشەكان و لەناوچوون ، ئەوە ئێوە بەرپرسى یەكەمن لێى ، بە هۆى بێدەنگ بوونتان ، بەڵكو پاراستن و پارێزگارىكردنتان بۆ ئەو سووكایەتیەى كە بەشتە پیرۆزەكانى موسڵمانان دەكرێ ، وەهەروەها سووتاندنى كیتابەكەى خواى گەورە و ، سوكاتیكردن بە پێغەمبەرە بەڕێزەكەى (صلى الله علیە وسلم) ،  وە ڕێككەوتنتان لەگەڵ كەنیسەى قیبتى بۆ فڕاندنى ئەو ئافرەتانەى موسڵمان بووینە و زۆر لێكردنیان تاوەكو هەڵگەڕێنەوە لە دین ، جا ئێوە و دەوڵەت و دەستوور و فەرمانڕەوا و گەلەكەتان و ،هەر كەسێكیش له ئێوه كه بێ دەنگه لەو تاوانەى بەرامبەر ئیسلام دەكرێ،بەرپرسیاریەتى هەر بەرپەرچ دانەوەیەكى چاوەڕوانكراو لە لایەنى ڕۆڵەكانى ئەو دینە دەگرێتە ئەستۆ .. وە دەرگاش كراوەیە و له سەر پشتە بۆ هەر ڕوودان و پێشبینیكردنێك ..
لە كۆتاییدا بەوپەڕى ئاشكراییەوە دەڵێین : بێ گومان بێ دەنگ بوونى گاورەكان لەو تاوانە ئاشكرایەى كە كەسانێك لە خۆیان ئەنجامیان داوە تووشى لێپرسینەوەیان دەكات ئێستا بێ یا دووایى ، وە دەیانكات بە ئامانج بۆ ئاكامى ئەو كردەوە ناشیرینانەى قەومەكەیان .. چونكە ئومەت خاڵى نیە و خاڵیش نابێ لە كەسانى خەمخۆر و (بەغیرەت)پاڵەوان ، ئەوانەى ژیان و خوێنیان لە لاسووك و هەرزانە لە پێناوى دینەكەیان ..
كەواتە پێویستە لەسەر ئەو كەسەى دەیەوێ سەلامەت بێ لە دوژمنانمان ، پەلە بكات بۆ خۆبەریكردن و ڕاگەیاندنى دڵتەنگى بەرامبەر بەو كردەوە ناشیرینە ،وە بەڕائەتى خۆى ڕابگەیێنێ لە بكەرەكانى و ، هەوڵبدات بۆ دەست گرتنیان تاوەكو كارى وا نەكەن..
ئەگەر وانەكەن ئەوەبا بەرگەى ئاكامەكەى بگرن…
وەپێش ئەوە كۆتایى پێ بێنم ، بەو بزنانە(مەبەستى زانا خراپەكانە)،دەڵێین : لە فوقەهاى مارێنزى وڵاتەكانمان ، ئەوانەى بەردەوام فەتوا دەدەن بۆ دڵنیاكردنى (تأمین)دوژمنە شەڕكەرەكان و پارێزراوى خوێن و ماڵیان ئەگەرچى سەربازى داگیركەرەكانیش بن ، لە بەرامبەریشدا موجاهیدەكان تاوانبار دەكەن و لە ڕێزى ئەو كەسانەیان دادەنێن كە دوژمنایەتى خوا و پێغەمبەرەكەى دەكەن ! ئەوانەى هەوڵ ئەدەن لە زەویدا خراپە بڵاوبكەنەوە ، پێویستە ڕاوبنرێن و لاوازبكرێن و بگیرێن ، یاخود بكوژرێن و دەست و قاچیان بە پێچەوانەوە (ڕاست و چەپ) ببڕدرێت .
بەو بزنانە دەڵێین : پاش ئەمڕۆ چیتر سەرمان مەهێشێنن بە قسەكردن دەربارەى ئەهلى زیمە و ئەوانەى ئەمانیان دراوەتێ و پەیمان و بە ڵێنیان هەیە ، ئەوانە ئەگەر بوونیشیان هەبێت ، ئەوە بێ گومان بەڵێنە بانگەشەكراوەكەیان هەڵوەشاندۆتەوە ، بەهۆى شەڕكردنیان لەگەڵ ئومەتەكەمان و تانە و تەشەردانیان لە دین و پێغەمبەر و كیتابەكەمان ..
خواى گەورە دەفەرمووێ: (( وإن نكثوا أیمانهم من بعد عهدهم و طعنوا فی دینكم فقاتلوا أئمة الكفر إنهم  لا أیمان لهم لعلهم ینتهون)).التوبە: 1 .
واتە : بەڵام ئەگەر سوێند و پەیمانەكەیان هەڵوەشاندەوە پاش بەستنى پەیمانكەیان و تانە و تەشەریان لە ئایینەكەتان دا ، ئەوە بچەنگن لە دژى پێشەوایانى كوفر بەڕاستى ئەوانە هیچ جۆرە پەیمانێكیان نییە ، بەڵكو كۆتایى بێنن (بەبێ باوەڕى) .
ئەوه دەربارەى كەسێكە كە پەیمان و ئەمانێكى باوەڕپێكراوى هەبێت لە لایەن موسڵمانانەوە ، بە تانەدان لە دینەكەمان بە بێ گومان پەیمانەكەى هەڵدەوەشێتەوە ، چجاى ئەوەى كەسێك كە هەر لە بنچینەدا  پەیمان و ماف(ذمە)و ئەمانێكى باوەڕپێكراوى نەبێ و ، تانە و تەشەریش لە دینەكەمان بدات …!؟
بەراستى كاەركە زۆر ترسناكە ، وە ئەوانەى دەرگاكەشیان لەسەر پشت كردەوە ، بریتین لەو گەمژە و گێلانەى كە یارى بە ئاگر دەكەن ، جارێك گاڵتە بە پێغەمبەرەكەمان دەكەن و جارێكى تر قورئانەكەمان دەسوتێنن و جارێكى تر خوشكەكانمان دەفڕێنن ..
ئەگەر بێتوو ژیرەكانیان دەستى گەمژەكانیان نەگرن ، یاخود كەمترین شت بە ئاشكرا بەڕائەت لە خۆیان و كردەوە ناشیرینەكانیان نەكەن ، ئەوە با پێشبینى شتى چاوەڕووان نەكراو بكەن و ، بەرگەى ئاكامى گوناهو تاوانى گەمژەكانیانى قەومەكەیان بگرن .
(والله غالب على أمره ولكن أكثر الناس لا یعلمون) .یوسف: 21.
واتە:خوا بەسەر كارى خۆیدا زاڵە و بە دەسەڵاتە،بەڵام زۆربەى خەڵكى ئەمە نازانن و لە حیكمەتى كارەكانى تێ ناگەن .
لە كۆتایدا كیتابێكى خۆم دەكەمە دیارى بۆ ئەو گەمژانە ، كە بۆ ئەوانم داناوە لەناو تاریكى زیندانەكان ، كاتێك ئەو كیتابەم لەوێ پێ بوو  كە ئەوان  بە پیرۆزى دادەنێن ، كیتابەكەشم بە ناونیشانى (من كان بیته من زجاج فلا یرم غیره بحجر )  بریتیە لە خوێندنەوە و ووردبوونەوەیەك لە (كیتابەكەى ئەوان) سفرى  عەهدى قەدیم ، وە بەراورد كردنێكیشە لە نێوانى هەواڵە شێواندراوەكانى كیتابەكەى ئەوان و چیرۆكەكانى قوڕئانى مەزن ( كیتابەكە ئێمە) ، جا با بیربكەنەوە تاوەكو بەڕاستى بزانن ، كە كامە لەو دوو كیتابە لە پێشترە بۆ ڕق لێبوونەوە و سووتاندن ..
لە دواى ئەوە… ئەمە چەند وشەیەكى پێویست بوو ، چارمان نییە هەر ئەبێ بیڵێین و بیدركێنین ، با ئاكامەكەشى تووشى هەر شتێكمان بكات ، لە پێناوى سەرخستنى قوڕئان و پێغەمبەرەكەمان (صلى الله علیە وسلم) زیندان خۆش دەبێت و،لە پێناوى بەگریكردن لە دین و ناموسى خوشكەكانمان مردن شیرین دەبێ …
          

صفحات سایت

پیچک