تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ڕێك بووه‌ستن... ده‌بێته‌ هۆی موسڵمانبوونی ئه‌مریكاییه‌ك!


دكتۆر نه‌رێی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ موسڵمانان فه‌وزاو ئاژاوه‌چی بن و ڕێك و پێكی و ته‌نزیم له‌ كاریاندا نه‌بێت. 
وتی: ئه‌وان كاتێك قه‌ناعه‌تی ته‌واویان به‌ ئایینه‌كه‌یان هه‌بێت، ده‌بنه‌ ئوممه‌تێكی به‌ نیزام و په‌رت و بڵاوی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له‌ ژیانیاندا ڕوو نادات. 

باسی له‌ دیمه‌نێك كرد كه‌ هه‌ندێك له‌ بانگخوازان پیشانی كابرایه‌كی ئه‌مریكاییان داوه‌و بۆته‌ هۆی موسڵمانبوونی به‌م شێوه‌یه‌: 

دیمه‌نه‌كه‌ هی حه‌ره‌می پیرۆزه‌ له‌ كاتی قه‌ره‌باڵغی پێش ده‌سپێكردنی نوێژ، له‌و كاته‌ی حه‌ره‌م‌ ئه‌وپه‌ڕی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆ به‌خۆوه‌ ده‌بینێ.


پێی ده‌ڵێن: به‌ڕای تۆ ئه‌مانه‌ چه‌ندیان كات ده‌وێت تاكو یه‌ك له‌ دوای یه‌ك و ڕیز له‌دوای ڕێز ڕێك بخرێن؟ 
ئه‌ویش كه‌ ئه‌و هه‌موو حه‌شاماته‌ ده‌بینێ ده‌ڵێ: دوو تا سێ سه‌عاتیان ده‌وێت. 
ده‌ڵێن: ئاخر حه‌ره‌م چوار قات و ده‌ورانه‌. 
ئه‌ڵێ: كه‌واته‌ 12 سه‌عاتی ده‌وێت. 
پێی ده‌ڵێن: به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌موو یه‌ك زمان قسه‌ ناكه‌ن، چه‌نده‌ها زمان و ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نی جیاوازن. 
ده‌ڵێت: به‌م جۆره‌ ئه‌مانه‌ به‌هیچ جۆرێك ناكرێت ڕیز بكرێت و شتی وا ئه‌سته‌مه‌. 

پاشان كاتی نوێژ دێت: 
بانگ ده‌وترێت و شێخ سودێس پێش ده‌كه‌وێت بۆ نوێژ و ده‌ڵێت: إستوو.. (رێك بووه‌ستن) 
ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێت هه‌موو له‌ چه‌ند ساتێكی كه‌مدا به‌ڕێك و پێكی له‌ ڕیزه‌كانی خۆیان ده‌وه‌ستن و ئاماده‌ ده‌بن. 

ئه‌وكات پیاوه‌ موسڵمان ده‌بێ.
          

صفحات سایت

پیچک