تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گرنگی خواپه‌رستی و بۆ خوا ژیان..!



یا اَیُّهاَ الناسُ اعْبُدُوا  ::  البقره‌:21

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانیت كه‌  "خواپه‌رستى " چه‌نده‌ به‌ختیارى و بازرگانى‏یه‌كى گه‌وره‌ و گرنگه‌ و، خراپه‌كارى و گومڕاییش چه‌نده‌ زه‌ره‌ر و زیانێكى گه‌وره‌ى تێدایه‌، ئه‌وا سه‌یرى ئه‌م چیرۆكه‌ بكه‌ و گوێى بۆ ڕابگره‌:

جارێكیان دوو سه‌رباز فه‌رمانیان پێ‏درا كه‌ بڕۆن بۆ شارێكى دوور. ئه‌وانیش پێكه‌وه‌ كه‌وتنه‌ڕێ هه‌تا گه‌یشتنه‌ دووڕیانێك له‌وێ‏دا پیاوێكیان دى، ئه‌م پیاوه‌ پێىوتن:

(ڕێگاى ده‌سته‌ ڕاستیان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بێ‏ زیانه‌، ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌یگرنه‌ به‌ر به‌ ڕێژه‌ى  "نۆ له‌ ده‌ " قازانجیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌ ئارامى و بێ‏ ماندووبوونیش ده‌یبڕن تا ده‌گه‌نه‌ جێ. به‌لێ‏م ڕێگاى ده‌سته‌ چه‌پیان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هیچ ده‌سكه‌وتێكى تێدا نى‏یه‌،  "نۆ له‌ ده‌ "ى ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌یگرنه‌به‌ر تووشى زه‌ره‌ر و زیان دێن.. ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ هه‌ردوو ڕێگاكه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى یه‌ك دوورن، ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ڕێگاى ده‌سته‌ چه‌پ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ر به‌ هیچ ڕژێم‏‏و یاسایه‌ك نى‏یه‌، ئه‌و ڕێبواره‌ى پیاى‏دا ده‌ڕوات چه‌ك و تفاق له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵناگرێت و، به‌م پێ‏یه‌ سووكى و حه‌سانه‌وه‌یه‌كى ڕووكه‌شى تێدا ده‌بینێت. به‌لێ‏م ڕێگاى ده‌سته‌ ڕاست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ژێر سایه‌ى یاسادایه‌، ئه‌و ڕێبواره‌ى ده‌یگرێته‌به‌ر ناچار ده‌بێت چه‌كێكى ڕه‌سمى به‌ قورسیى دوو كیلۆ له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵبگرێت و، نزیكه‌ى چوار كیلۆ خۆراكیش بخاته‌ ناو هه‌گبه‌كه‌یه‌وه‌، تاكو بتوانێت به‌سه‌ر هه‌ر مه‌ترسى و كۆسپ و دوژمنێك‏دا = كه‌ له‌وانه‌یه‌ بێنه‌ ڕێى = سه‌ربكه‌وێت).

پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو سه‌ربازه‌ گوێیان له‌ وته‌ى ئه‌و ڕابه‌ره‌ شاره‌زایه‌ ڕاگرت، به‌خته‌وه‌ره‌كه‌یان ڕێى ڕاستى هه‌ڵبژارد. به‌م چه‌شنه‌ كۆڵێكى قورسى به‌ كێشى یه‌ك باتمان خسته‌ ئه‌ستۆى خۆیه‌وه‌، به‌لێ‏م  "دڵ " و "ڕۆح "ى له‌ منه‌ت و ترس و ئازارێكى ئه‌وتۆ ڕزگاریان بوو كه‌ به‌ هه‌زاران جاریش له‌و كۆڵه‌ قورستر بوو (گه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ى نه‌گرتایه‌ته‌ به‌ر..

كه‌چى به‌دبه‌خته‌كه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌زى له‌ په‌یڕه‌وى‏كردنى یاسا نه‌بوو، ده‌ستى له‌ سه‌ربازى هه‌ڵگرت و ڕێگاى چه‌پى هه‌ڵبژارد. خۆ هه‌رچه‌نده‌ش به‌ ڕواڵه‌ت له‌ هه‌ڵگرتنى ئه‌و كۆڵه‌ قورسه‌ ڕزگارى بوو بوو، به‌لێ‏م  "دڵ و ده‌روون "ى كه‌وتبوونه‌ ژێر منه‌ت و ئازارێكى ئه‌وه‌نده‌ قورسه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران جار له‌ هه‌ڵگرتنى ئه‌و كۆڵه‌ قورس‏تر بوو..  "ڕۆح "یشى هه‌رده‌م له‌ ترس و بیم‏دا ده‌ینالێ‏ند و، هه‌ر كه‌سێكى له‌ ڕێگادا ده‌بینى ده‌ستى لـێ پان ده‌كرده‌وه‌ و، له‌ گشت هه‌ڵوێست و ڕووداوێكى ڕێگادا ترسى لـێ‏ده‌نیشت! هه‌ر به‌م جۆره‌، ڕێى بڕى تا گه‌یشته‌ جێى مه‌به‌ست و، له‌وێ به‌ سزاى یاخى بوون و هه‌ڵهاتنى خۆى گه‌یشت.

ئه‌وى تریشیان كه‌ ڕێى ڕاستى گرته‌ به‌ر و په‌یڕه‌وى ڕێبازى سه‌ربازیى كرد و چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ى خۆى پاراست، به‌ دڵێكى پڕ له‌ ئارامى و ده‌روونێكى پڕ له‌ هێمنى‏یه‌وه‌ ڕێگاى بڕى تا گه‌یشته‌ جێگاى مه‌به‌ست، بێ ئه‌وه‌ى ئاوڕ له‌ كه‌س بداته‌وه‌ و منه‌تى كه‌س هه‌ڵبگرێت، یاخود له‌ هیچ كه‌سێك بترسێت. ئیتر له‌وێ پاداشت و خه‌لێ‏تى شایانى خۆى وه‌رگرت.

* * *

ئه‌ى نه‌فسى سه‌ركه‌شم!

بزانه‌ ئه‌و دوو ڕێبواره‌: یه‌كه‌میان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارانى یاساى خواوه‌ندن، مه‌به‌ست له‌وى تریشیان ئه‌وانه‌ن كه‌ یاخى بوون و، شوێنى نه‌فس و ئاره‌زووى ده‌روونى خۆیان كه‌وتوون.

ئه‌و ڕێگایه‌ش: ڕێى ژیانه‌ كه‌ له‌  "جیهانى ڕۆح "ه‌وه‌ ده‌ست پێ‏ده‌كات و له‌ گۆڕه‌وه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌ جیهانى ئه‌ودنیا كۆتایى پێ دێت.

ئه‌و چه‌ك و هه‌گبه‌ و تفاقه‌ش بریتین له‌: ته‌قوا و په‌رستش، چونكه‌ په‌رستش هه‌رچه‌ند له‌ ڕواڵه‌ت‏دا ئه‌ركێكى قورس و گران بێت، به‌لێ‏م له‌ ڕاستى‏دا ئاسانى و حه‌سانه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆى تێدایه‌ كه‌ له‌ باس‏كردن نایه‌ت، چونكه‌ مرۆڤى خواپه‌رست له‌ نوێژه‌كه‌ى‏دا  "یه‌كتایى " خوا ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت:  "ڕشهد ڕن لا إله إلاّ الله ".. واته‌: هیچ به‌دیهێنه‌ر و ڕۆزیده‌ر(رزاق)ێك نى‏یه‌ جگه‌ له‌ خوا و، هه‌موو سوود و زیانێكیش به‌ ده‌ستى ئه‌وه‌. خوایه‌كه‌ دانا و حه‌كیمه‌ و هیچ شتێك بێ واتا و مه‌به‌ست ناكات، به‌خشنده‌ و به‌سۆزه‌ و، چاكه‌ و میهره‌بانى‏یه‌كانیشى تابڵێى گه‌وره‌ و زۆرن..

مرۆڤى باوه‌ڕدار له‌ هه‌موو شتێك‏دا ده‌رگانه‌ى گه‌نجینه‌ى میهره‌بانى و به‌خشنده‌یى خوا ده‌بینێت و، ده‌زانێت كه‌ هه‌رچى شت هه‌یه‌ له‌ ژێر ده‌سته‌لێ‏تى خواى په‌روه‌ردگاردایه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌، هه‌رده‌م به‌ نزا و پاڕانه‌وه‌ له‌ ده‌رگانه‌ى ئه‌و گه‌نجینانه‌ ده‌دات و، له‌به‌رده‌م هه‌موو گیروگرفتێكى دنیاش‏دا ده‌ڕواته‌ ناو سه‌نگه‌رى ته‌وه‌ككوله‌وه‌ و پشت به‌ په‌روه‌ردگارى خۆى ده‌به‌ستێت.

به‌م چه‌شنه‌، مرۆڤى باوه‌ڕدار له‌ ڕێگاى  "ئیمان "ه‌وه‌ ئاسایشێكى ته‌واوى ده‌ستگیر ده‌بێت.

به‌ڵێ، ئازایه‌تى و نه‌ترسان، وه‌ك هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى ترى چاك، ته‌نها له‌ سه‌رچاوه‌ى ئیمان و په‌رستشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن. ترس و بیم و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى ترى خراپیش ته‌نها له‌ گومڕایى و كوفره‌وه‌ په‌یدا ده‌بن.

خۆ ئه‌گه‌ر گۆى زه‌وى بۆمبایه‌ك بێت و بته‌قێته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ مرۆڤى خواپه‌رستى دڵڕووناك نه‌ترسێنێت و، به‌ موعجیزه‌یه‌كى ده‌سته‌لێ‏تى په‌روه‌ردگارى بزانێت و به‌ ڕێز و سه‌رسووڕمان و چێژه‌وه‌ لـێى ورد ببێته‌وه‌. به‌لێ‏م فه‌یله‌سووفێكى دوور له‌ خوا = كه‌ دڵى له‌ ئاستى ئیمان‏دا مردبێت = با له‌ناو خه‌ڵكى‏دا به‌ ڕۆشنبیریش ناسراو بێت، له‌وانه‌یه‌ گه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كى كلكدار(مُذنَّب) له‌ ئاسمان‏دا ببینێت ئه‌م له‌سه‌ر زه‌وىیه‌وه‌ سامى لـێ بنیشێت‏و بڵـێت:

(ئایا بڵـێى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ خۆى به‌ زه‌وى‏دا بكێشێت)؟

شه‌وێك دانیشتووانى ئه‌مریكا كلكدار(مذنب)ێكیان له‌ ئاسمان‏دا بینى، له‌ تاوا سامیان لـێ نیشت و، هه‌ندێكیشیان هه‌ر به‌و شه‌وه‌ خانووه‌كانیان چۆڵ كرد!

به‌ڵێ، گومان له‌وه‌دا نى‏یه‌ كه‌  "پێویستى یه‌كان "ى مرۆڤ له‌ ڕاده‌به‌ده‌رن، كه‌چى  "سه‌رمایه‌كه‌ى ده‌ستى " ئه‌وه‌نده‌ كه‌مه‌ له‌ حوكمى  "نه‌بوو "دایه‌.. هه‌روه‌ها ئه‌و  "به‌لێ‏ و ناخۆشى "یانه‌ى له‌ ژیان‏دا دێنه‌ ڕێى یه‌كجار زۆرن، كه‌چى  "توانا و ده‌سته‌لێ‏ت "ى هێنده‌ لاوازه‌ وه‌ك  "نه‌بوو " وایه‌. واته‌: مه‌وداى بازنه‌ى سه‌رمایه‌ و ده‌سته‌لێ‏تى مرۆڤ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ ده‌ستى پێى ده‌گات، به‌لێ‏م بازنه‌ى هیوا و ئاوات و، بازنه‌ى به‌لێ‏ و ئازاره‌كانى له‌و مه‌ودایه‌ن كه‌ چاوى بڕ ده‌كات و خه‌یاڵى بۆى ده‌چێت!

له‌م به‌راورده‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت:  "ڕۆح "ى مرۆڤ، كه‌ تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ لاواز و بێ‏ ده‌سته‌لێ‏ت و هه‌ژاره‌، چه‌نده‌ پێویستى به‌ ڕاستى‏یه‌كانى ئیمان هه‌یه‌، وه‌ك: په‌رستش و ته‌وحید‏و ملكه‌چ‏كردن بۆ فه‌رمانه‌كانى خوا و پشت‏به‌ستن به‌و. هه‌روه‌ها بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ هه‌ركات ئه‌م ڕێگایه‌ ده‌گرێته‌به‌ر چ به‌ختیارى و نیعمه‌ت و قازانجێكى زۆر و گه‌وره‌ى ده‌ستگیر ده‌بێت، بۆ كه‌سێك كه‌ بینایى دڵى له‌ ده‌ست نه‌دابێت و هه‌ستیان پێ‏بكات.

وه‌ك ئاشكرایه‌ هه‌ر ڕێگایه‌ك بێ‏زیان بێت، با ڕێژه‌ى قازانجیشى یه‌ك له‌ ده‌ بێت، له‌ هه‌ر ڕێگایه‌كى زیان‏به‌خش باشتره‌. خۆ ئه‌م ڕێگایه‌ى له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ڕێى به‌ندایه‌تى و په‌رستنى خوایه‌، كه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى نى‏یه‌ و ڕێژه‌ى قازانجیشى  "نۆ له‌ ده‌ "یه‌، له‌ هه‌مان كاتیش‏دا گه‌نجینه‌ى كامه‌رانیى هه‌میشه‌ییمان پێ ده‌به‌خشێت.

به‌لێ‏م ڕێى خراپه‌كارى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بێ‏سووده‌ = هه‌روه‌ك ڕێڕه‌وانى دان به‌م ڕاستى‏یه‌دا ده‌نێن = هۆیشه‌ بۆ چاره‌ڕه‌شى و له‌ناوچوونى هه‌میشه‌یى. جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ هیچ گومانێك له‌ زه‌ره‌ر و زیانى‏دا نى‏یه‌ كه‌ ڕێژه‌ى ده‌گاته‌  "نۆ له‌ ده‌ ".. ئه‌مه‌ش به‌ شایه‌تیى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ چه‌سپێنه‌ران و پسپۆڕانى ئه‌م مه‌یدانه‌ كه‌ به‌  "ته‌واتور " و یه‌كده‌نگى(إجماع) شایه‌تىیان له‌سه‌ر داوه‌ و له‌ ڕوانگه‌ى هه‌واڵى "ئه‌هلى كه‌شف "یشه‌وه‌ دڵنیایى‏یه‌كى بێ‏گومانه‌.

به‌ كورتى:

به‌خته‌وه‌ریى دنیا = وه‌ك هى قیامه‌ت = له‌وه‌دایه‌ كه‌ ببین به‌ سه‌ربازێكى دڵسۆز و لـێ‏بڕاو له‌ په‌رستشى خواى گه‌وره‌دا.

كه‌واته‌، پێویسته‌ ببین به‌و سه‌ربازه‌ و، هه‌رده‌م بڵێین:

"الحمد لله على الطاعه‌ والتوفیق " و، شوكرانه‌ى خواىگه‌وره‌ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كردووینى به‌ موسڵمان.



په‌یامه‌كانی نوور - به‌دیعوززه‌مان مامۆستا سه‌عیدی نوورسی
          

صفحات سایت

پیچک