تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئه‌و كچه‌ی زۆرترین داواكاری هه‌بوو..بزانین شووی كرد به‌كێ؟؟!!



ئه‌گێڕنه‌وه‌ كوڕێك به‌ باوكی ووت :
كچێكم دۆزیوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌وێت بیخوازم , بینیومه‌ و زۆر به‌دڵمه‌, سه‌رسام بووم به‌ جوانی و سحری چاوه‌كانی باوكی زۆر به‌ خۆشیه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ووتی: كوا ئه‌و كچه‌ له‌كوێیه‌ هه‌ر ئێسته‌ بۆت داوا ئه‌كه‌م كاتێ باوك و كوڕه‌كه‌ ڕۆشتن بۆ بینینی کجکه‌, باوكه‌كه‌ پێ ی سه‌رسام بوو و وه‌ حه‌زی لێ كرد به‌ كوڕه‌كه‌ی ووت:
گوێبگره‌ كوڕم:ئه‌م كچه‌ له‌ ئاستی تۆدا نیه‌ , تۆش بۆ ئه‌م كچه‌ ناگونجێیت
ئه‌م كچه‌ شایه‌نی پیاوێكه‌ كه‌ شاره‌زای و ته‌جروبه‌ی له‌ ژیاندا هه‌بێت وه‌ پیاوێك بێ وه‌ك من بتوانێت پشتی پێ ببه‌ستێ . كوڕه‌كه‌ واقی وڕما له‌ قسه‌كه‌ی باوكی ! ئینجا ووتی:
وه‌الله ى خۆم ئه‌ی هێنم نه‌ك تۆ ،، بوو به‌ شه‌ڕه‌ قسه‌یان تا كه‌وتنه‌ سه‌ر و گوێ ی یه‌كتر

ئینجا چوون بۆ بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ ضابطه‌كه‌ گێڕایه‌وه‌ ضابطه‌كه‌ ووتی : ئه‌و كچه‌ بهێنن بۆ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بكه‌ین بزانین شوو ئه‌كات به‌كامتان 
كاتێك كه‌ كچه‌كه‌ هات ضابطه‌كه‌ زۆر موعجیب بوو به‌ چاكی و ڕه‌وشتی و جوانیه‌كه‌ی هه‌ر بۆیه‌ به‌ باوك و كوڕه‌كه‌ی ووت:
ئه‌م كچه‌ به‌كه‌ڵكی ئێوه‌ نایه‌ت, به‌ڵكو ئه‌مه‌ بۆ پیاوێكی مه‌ڕموق و ناسراوی ناو كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌بێت پیاوێكی وه‌ك من ، باوك و كوڕه‌كه‌ ئه‌مه‌یان قبوڵ نه‌بوو هه‌تا هه‌رسێكیان بوو به‌ شه‌ڕیان ( كوڕ و باوك و ضابطه‌كه‌)
چوون بۆ لای جه‌نابی وه‌زیر به‌سه‌رهاته‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌ و كچه‌كه‌یان هێنا
كه‌ وه‌زیره‌كه‌ بینی ووتی: ئه‌م كچه‌ هیچ كه‌سێك بۆی نیه‌ بیهێنێت ته‌نها كه‌سانی وه‌زیری وه‌ك من نه‌بێت 
دیسان هه‌ر چواریان بوو به‌شه‌ڕیان !
هه‌تا كێشه‌كه‌ گه‌یشته‌ لای سه‌رۆكی وڵات كاتێ هه‌موویان هاتنه‌ لای سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ , سه‌رۆكه‌كه‌ ووتی: من كێشه‌كه‌تان بۆ چاره‌ ئه‌كه‌م بچن كچه‌كه‌ بهێنن .
كاتێ كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ كچه‌كه‌ی دی ووتی : ئه‌م كچه‌ شوو ناكات به‌ هیچ كه‌سێك ته‌نها سه‌رۆكێكی وه‌ك من نه‌بێت. هه‌ر هه‌موویان بوو به‌شه‌ڕیان له‌سه‌ر كچه‌كه‌ پاشان كچه‌كه‌ پێ ی ووتن بوه‌ستن من چاره‌یه‌كم هه‌یه‌ بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ :

ووتی : من ڕائه‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌موو ڕاكه‌ن به‌دواما, ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س گرتمیه‌وه‌ ئه‌وه‌ شوو ئه‌كه‌م به‌و كه‌سه‌ !
ئینجا كچه‌كه‌ ڕای كرد 
هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ش ڕایان ئه‌كرد به‌دوایا 
كوڕه‌كه‌ و باوكی و ضابطه‌كه‌ و وه‌زیره‌كه‌ و سه‌رۆكه‌كه‌ !
له‌و كاته‌یه‌ كه‌ ڕایان ئه‌كرد كتوپڕ هه‌ر پێنجیان كه‌وتنه‌ ناو یه‌ك چاڵی زۆر قوڵی گه‌وره‌وه‌ 
ئینجا كچه‌كه‌ له‌ قه‌راغی سه‌ره‌وه‌ی چاڵه‌كه‌ سه‌یری ئه‌كردن و ووتی :
ئایا ئێوه‌ ئه‌زانن من كێم ؟! 
من دونیام..!!!
من ئه‌و كه‌سه‌م كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی ڕائه‌كه‌ن به‌شوێنمدا وه‌ پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌م واز له‌ دین و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی خۆیان ئه‌هێنن تا به‌من بگه‌ن هه‌تا كاتێك ئه‌زانن ده‌چنه‌ ناو چاڵی گۆڕه‌ و ده‌مرن به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌من بگات و بمباته‌وه‌
((زُیِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاء وَالْبَنِینَ وَالْقَنَاطِیرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَیْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَیَاةِ الدُّنْیَا وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ )) سورة ال عمران/ ایة 14
( ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه‌و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زه‌به‌نده‌ و ئه‌سپی چاك و ره‌سه‌ن و (هۆكانی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها مالاَت و زه‌وی و زاری كشتوكاڵ بۆ خه‌ڵكی رازێنراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان ، خوایش (بۆ چاكان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده‌ كردووه‌ (كه‌ به‌هه‌شته‌).
          

صفحات سایت

پیچک