تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

فه‌زڵى نوێژه‌ سوننه‌ته‌کان له‌ماڵه‌وه‌:


ئاماده‌كردنی: ناصح ئیبراهیم سازانی

نوێژه‌ سوننه‌ته‌کانى پێش نوێژ و دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌کان فه‌زڵ و خێرى گه‌وره‌یان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ بکرێن, چونکه‌ ده‌بنه‌ هۆى پڕکردنه‌وه‌ى که‌م و کوڕی نوێژه‌ فه‌رزه‌کان و به‌دوور بوون له‌ ریایى و رووپامایى, مندالآن چاو له‌ ئاکارو ڕه‌وشتى باوک و دایکیان ده‌که‌ن و رادێن له‌سه‌ر نوێژکردن, هه‌روه‌ها خێرو به‌ره‌که‌تیشه‌ بۆ ناوماڵ و ماڵه‌کانیشتان نابێ به‌گۆڕستان نوێژى تێدا نه‌که‌ن.
  * پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَوَّلَ مَا یُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ یَوْمَ الْقِیَامَةِ مِنْ عَمَلِهِ صَلَاتُهُ فَإِنْ صَلُحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خَابَ وَخَسِرَ فَإِنْ انْتَقَصَ مِنْ فَڕیضَتِهِ شَیْءٌ قَالَ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ انْظُرُوا هَلْ لِعَبْدِی مِنْ تَطَوُّعٍ فَیُكَمَّلَ بِهَا مَا انْتَقَصَ مِنْ الْفَڕیضَةِ ثُمَّ یَكُونُ سَائِرُ عَمَلِهِ عَلَى ذَلِكَ) .

واته‌: یه‌که‌م کرده‌وه‌ موحاسه‌به‌ى به‌نده‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێ له‌ قیامه‌تدا نوێژه‌, جا ئه‌گه‌ر چاک و ته‌واو بوون ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازه‌, ئه‌گه‌ر ناته‌واو بوون ئه‌وه‌ دۆڕاوو په‌شیمانه‌, ئه‌گه‌ر نوێژه‌ فه‌رزه‌کانى که‌م و کووڕى هه‌بوو ئه‌وا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: سه‌یرکه‌ن بزانن به‌نده‌که‌م چه‌نده‌ نوێژى سوننه‌تى هه‌یه‌ با فه‌رزه‌کانى پێ ته‌واو بکه‌ین و که‌م و کووڕیه‌کانى پێ پڕبکه‌ینه‌وه‌, هه‌روه‌ها هه‌موو کرده‌وه‌کانى تریشى به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت.
 * پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِذَا قَضَى أَحَدُكُمُ الصَّلاَةَ فِى مَسْجِدِهِ فَلْیَجْعَلْ لِبَیْتِهِ نَصِیبًا مِنْ صَلاَتِهِ فَإِنَّ اللَّهَ جَاعِلٌ فِى بَیْتِهِ مِنْ صَلاَتِهِ خَیْرًا) . واته‌: کاتێک نوێژه‌ فه‌رزه‌کانتان له‌ مزگه‌وت ته‌واو کرد, به‌شى ماڵه‌وه‌ بهێڵنه‌وه‌ له‌ نوێژه‌ سوننه‌ته‌کان, خواى گه‌وره‌ پاداشتێکى زۆرتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نوێژه‌ سوننه‌تانه‌ى له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.                                                          
 * پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَنْ صَلَّى صَلاةً لَمْ یُتِمَّهَا زِیدَ عَلَیْهَا مِنْ سَبَحَاتِهِ حَتَّى تَتِمَّ) . واته‌: هه‌ر موسوڵمانێ نوێژێک بکات به‌ ته‌واوى ئه‌نجامى نه‌دات, ئه‌وا له‌و سوننه‌ت و ته‌سبیحاتانه‌ى که‌ کردوویه‌تى بۆى ته‌واو ده‌کرێت.  
  * هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (صَلُّوا أَیُّهَا النَّاسُ فِی بُیُوتِكُمْ، فَإنَّ أفْضَلَ الصَّلاَةِ صَلاَةُ المَرْءِ فی بَیْتِهِ إِلاَّ المَكْتُوبَةَ) . واته‌: ئه‌ى خه‌ڵکینه‌ نوێژبکه‌ن له‌ ماڵه‌کانتاندا, چونکه‌ خێرترین نوێژ نوێژى که‌سێکه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بیکات جگه‌ له‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌کان.
  * پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: (فضل صلاة الرجل فی بیته على صلاته حیث یراه الناس كفضل الفریضة على التطوع ) . واته‌: خێرى نوێژى پیاوێ له‌ ماڵه‌وه‌ بیکات به‌سه‌ر ئه‌و نوێژه‌ى- خه‌ڵک ده‌یبینێ- وه‌ک خێر و گه‌وره‌یى نوێژه‌ فه‌رزه‌کانه‌ به‌سه‌ر سوننه‌ته‌کاندا.                                                                    
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (صَلاَةُ الْمَرْءِ فِى بَیْتِهِ أَفْضَلُ مِنْ صَلاَتِهِ فِى مَسْجِدِى هَذَا إِلاَّ الْمَكْتُوبَةَ) . واته‌: خێرو گه‌وره‌یى نوێژى که‌سێ له‌ ماڵه‌وه‌ باشتره‌ له‌و نوێژه‌ى له‌م مزگه‌وته‌ى مندا بیکات جگه‌ له‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌کان.
  * ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تى: (صَلُّوا فِى بُیُوتِكُمْ وَلاَ تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا) . واته‌: نوێژ بکه‌ن له‌ ماڵه‌وه‌ ماڵه‌کانتان مه‌که‌ن به‌ گۆڕستان.                                                     
  * پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: وێنه‌ى ئه‌و ماڵه‌ى یادى خواى تێدا ده‌کرێت, ئه‌وه‌ى تێیدا ناکرێت وه‌ک زیندو مردوو جیاوازن 
          

صفحات سایت

پیچک