تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئه‌و هۆکارانه‌ی شه‌یتان ده‌یانگرێته‌ به‌ر بۆ گۆمڕاکردنی مرۆڤه‌کان


ئاماده‌كردنی: شازاده‌ شه‌نێ

1- جوانکردنی کاری ناڕه‌واو ناشرین و به‌دڕه‌وشتی لای مرۆڤ.

2- زیاده‌ڕوی یان کامته‌رخه‌میکردن ،ئه‌وه‌یش یان ئه‌و که‌سه‌ ده‌خاته‌ زیادڕه‌وییه‌وه‌ له‌کاره‌کانیدا تا گومڕایده‌کات ، یا له‌ئه‌نجامدانی کاری خێردا که‌مته‌رخه‌میی تێدا دروستده‌کات و ته‌مه‌ڵیده‌کات ، تا به‌و هۆیه‌وه‌ له‌کاری خێر وازده‌هێنێت و ده‌ست ده‌کات به‌ عوزرهێنانه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و په‌رستش و کاره‌چاکانه‌ی پێناکرێت.

3 ته‌مه‌ڵکردنی به‌نده‌کانی خوا له‌ئه‌نجامدانی کاری چاکه‌داو دواخستنی ته‌وبه‌ پێیان.


4- به‌ستنی په‌یمانی درۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی خوای بێهاوتادا.

5- شه‌یتان واخۆی ده‌رده‌خات که‌ ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌کات.

6- شه‌یتان ڕێگه‌ی پله‌به‌ندی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ گومڕاکردنی مرۆڤه‌کان.

7- هه‌رچی کاری خێرو چاکسازی هه‌یه‌ له‌بیری مرۆڤی ده‌باته‌وه‌.

8- بڕواداران ده‌ترسێنێت به‌هۆی سه‌ربازو دۆسته‌کانییه‌وه‌.

9- مرۆڤ چ بوارێکی خۆشبوێت و ڕۆبچێت تێیدا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌چێته‌ لای.

10- دروستکردنی گومان.

11- ئاراقخواردنه‌وه‌.

12- قومارکردن.

13- بتپه‌رستی به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه‌ وه‌ک مرۆڤپه‌رستی ، مادده‌په‌رستی ، ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی و ... هتد

14- سیحرکردن.

15- دروستکردنی لاوازی وبێده‌سه‌ڵاتی له‌مرۆڤدا.

16- گیرۆده‌بوونی ناڕه‌وا به‌ خۆشه‌ویستی ئافره‌ت و خۆشه‌ویستی دونیاوه‌.

17- بایه‌خدانی زۆر به‌ مۆسیقاو گۆرانی نادروسته‌وه‌.

18- به‌سوک سه‌یرکردنی ئه‌و په‌رستش و کردارو گوفتارانه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ فرمانی پێکردوون  و فه‌رزیکردوون له‌سه‌رمان.

19- ناونانی تاوان و سه‌رپێچیکردنی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ به‌ناوێک که‌ خۆشه‌ویست بێت.

20- دورخستنه‌وه‌ی بڕواداران له‌ په‌رستشه‌کان و گوێڕایه‌ڵکردنی خوای گه‌وره‌ به‌و بیانووه‌ی که‌ قورسه‌و جێبه‌جێناکرێت.

21- ڕێگرێکی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌ڕێبازی ڕاستیخوای گه‌وره‌.
          

صفحات سایت

پیچک