تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک !!


ئاماده‌كردنی: شازاده‌ شه‌نێ


پاش سوپاس و ستایش بۆ خوای باڵا ده‌ست ... هه‌رچه‌نده‌ هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت ( أصحاب الکهف) بۆماوه‌ی (309) ساڵی مانگی (قه‌مه‌ری) خه‌وتون ، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ک به‌نده‌ ڕاسته‌قینه‌کانی خۆت ده‌پارێزێت که‌ له‌سوره‌تی (الکهف)دا باسیان ده‌کات ، ، ئه‌م شێوازانه‌ش به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ زانستی نوێی سه‌رده‌مدا یه‌کده‌گرنه‌وه‌ ، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌خواره‌وه‌ هه‌ندێکیان ڕوونده‌که‌ینه‌وه‌:
* *  خوای په‌روه‌ردگار باسیئه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌کاتی خوتندا چاویان کراوه‌ بووه‌ هه‌روه‌کو که‌سی نه‌خه‌وتوو .. واته‌ چاویان داخراو نه‌بووه‌ له‌کاتی خه‌وتندا ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر چاوبه‌ به‌رده‌وامی داخراو بێت ئه‌بێته‌ هۆی کۆبونه‌وه‌ی ده‌ماری چاو به‌هۆی به‌رنه‌که‌وتنی ڕووناکیه‌وه‌ که‌ ناهێڵێت چاو هه‌ستێت به‌ئیشه‌که‌ی خۆی ، له‌ڕووی کار ئه‌ندامزانییه‌وه‌ زانراوه‌ هه‌ر ئه‌ندامێکی له‌شی مرۆڤ توشی کۆبونه‌وه‌و مردنی 

ته‌دریجی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆی نه‌گونجێت هه‌ڵسێت به‌کاری خۆی  (Disuse Atrophy) به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ به‌ندکراون بۆماوه‌یه‌کی دوورو درێژ له‌شوێنی تاریکدا و سه‌ره‌نجام توشبوون به‌ کوێری..

* *  خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تیشکی خۆر  له‌کاتی هه‌ڵهاتن و ئاوابووندا ڕاسته‌وخۆ له‌جه‌سته‌ی نه‌ده‌دان ، به‌ڵکو ناراسته‌وخۆ به‌هۆی کڵاوڕۆژنه‌ (فجوه‌) یه‌که‌وه‌ تیشکی خۆریان پێده‌گه‌یشت.. بابزانین سودی ئه‌مه‌ چییه‌؟   مرۆڤی نوستوو په‌ستانی خوێنی داده‌به‌زێت و چالاکی کۆئه‌ندامی سوڕان ولێدانی دڵی داده‌به‌زێت .. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ تیشکی خۆر به‌ر مرۆڤ بکه‌وێت ده‌بێته‌ هۆی فراوانبوونی لوله‌ خوێنه‌کانی و بڕێکی زۆر له‌خوێن تێیاندا کۆده‌بێته‌وه‌و به‌مه‌ش په‌ستانی خوێن زۆر داده‌به‌زێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌مێک خوێن بگات به‌ئه‌ندامه‌ زیندووه‌کانی وه‌ک (ده‌ماخ ، دڵ ، گورچیله‌ ، جگه‌ر)  ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی مردن ئه‌گه‌ر به‌خێرای ئه‌م باره‌  ئاسایی نه‌بێته‌وه‌ .. هه‌روه‌ها به‌رکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆی تیشکی خۆر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی سوتانی پله‌ یه‌ک و پله‌ دووی پێست و له‌هه‌ندێک کاتدا ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ی پێست ... به‌ڵام به‌رکه‌وتنی ناراسته‌وخۆی  تیشکی خۆر  سودی زۆره‌ بۆنمونه‌ ڵ به‌هێز بوونی ئێسک و شانه‌کان به‌هۆی دروستبوونی ڤیتامین (D) له‌ڕێگه‌ی پێسته‌وه‌ ، له‌کاتێکدا بێبه‌شبوون له‌ ناراسته‌وخۆ به‌رکه‌وتنی  تیشکی خۆر ده‌بێته‌  هۆی وه‌رینی موو نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌..

* * زانستی پزیشکی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاسییه‌ی که‌ نوستن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ش په‌ستان بخاته‌ سه‌ر ئه‌و شانانه‌ی که‌ به‌جێگه‌و شوێنی نوستنه‌وه‌ نوساون ، به‌تایبه‌تی خانه‌و شانه‌و لوله‌کانی خوێن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی خوێن به‌ناو لوله‌کانی خوێندا ، بۆیه‌ مادده‌کانی زینده‌ چالاکییه‌ جۆراوجۆره‌کان (Metabolism) تێداکۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ش زیندۆێتی شانه‌کان و به‌رگرییان که‌مده‌که‌نه‌وه‌ به‌مه‌ش ده‌بنه‌ نێچیرێک بۆهێرشی میکرۆبه‌کان (که‌هه‌میشه‌ له‌سه‌ر پێست و ده‌وروبه‌ریدا هه‌ن) ، ئه‌م هێرشانه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ند برینێک  که‌چاره‌سه‌ریان گرانه‌ و به‌خێرای بڵاوده‌بنه‌وه‌ به‌هه‌موو له‌شدا ، ئه‌مه‌ش به‌ برینی سه‌ر جێگا (Bed Sore) ناوده‌برێت که‌یه‌کێکه‌ له‌گرنگترین هۆکاره‌کانی مردن نه‌خۆش و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خه‌ون .. بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی تۆشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان توشی شکان ده‌بن له‌بڕبڕه‌ی پشت یان حه‌وز یان ئێسکی ڕاندا یان توشی شه‌له‌ل ده‌بن (واته‌ ئه‌و بارانه‌ی که‌ پێویسته‌ نه‌خۆش بۆماوه‌یه‌کی زۆر له‌جێگادا بمێنێته‌وه‌ ، پێویست نه‌خۆشه‌که‌ جارجار ئه‌م دیو ئه‌و دیو بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ دروستنه‌بن و لوله‌ خوێنه‌کانی په‌له‌کانی خواره‌وه‌ دانه‌خرێن ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ ڕویدا چاره‌سه‌ری گرانه‌و به‌ئازاره‌و کاتی زۆری ده‌یه‌وێت ، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( ونقلبهم ذات الیمن و ذات الشمال) الکهف :18  واته‌ ئه‌م دیو و ئه‌و دیومان پێده‌کرێن به‌لای ڕاست و چه‌پدا ... لێره‌دا خوایگه‌وره‌ شێوازی ئه‌م دیو و ئه‌و دیوکردنانه‌شیان باسده‌کات که‌به‌لای ڕاستو چه‌پدا بووه‌ ، واته‌ له‌سه‌رده‌م وله‌سه‌ر پشت نه‌بووه‌...  چونکه‌ خه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌م (له‌سه‌ر سک) به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌بێته‌ هۆی گرژبوونی ناوپه‌نچک به‌هۆی په‌ستانی ڕیخۆڵه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ری ، به‌مه‌ش هه‌ناسه‌دان و جوڵه‌ی سییه‌کان که‌مده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها نوستنی له‌سه‌ر پشت بۆماوه‌یه‌کی زۆر ، مرۆڤ توشی (بهر النوم) ده‌کات که‌ بریتیه‌ له‌وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان به‌هۆی  داخرانی بۆرییه‌کانی هه‌واوه‌.
          

صفحات سایت

پیچک