تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

 

 

 

سیواک

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

سیواک


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ڕووەکی سیواک (بە عەرەبی: السواک) له‌ زۆربه‌ى ووڵاته‌ گه‌رمه‌كاندا ده‌ڕوێت, وه‌ك: (سوودان , عەرەبستانی سەعوودی , هیندستان , ئه‌م ڕووه‌كه‌ له‌ پۆلى ڕووه‌كه‌كانى جۆرى (Salvadoracea)یە , له‌ سه‌رچاوه‌ زانستىیه‌كاندا له‌ژێر ناوى لاتینى (Salvadora persicalinn)دا ئـه‌ناسرێته‌وه‌. درێژىیه‌كه‌ى نزیكه‌ى (٢) مه‌ترده‌بێت.سیواك له‌ چه‌ند جۆرێك له‌ ئاوێته‌ى ئه‌رۆماتى (مركبات أروماتیة)ى تام خۆش پێك دێت , هه‌روه‌ها پێك دێت له‌ بیكاربۆناتى سۆدیۆم كه‌ تواناى زاڵ بوون و له‌ناو بردنى زینده‌وه‌ره‌ وورده‌كانى هه‌یه‌ , بیكاربۆنات مادده‌یه‌كى هه‌ره‌ سه‌ره‌كى سیواكه‌ , هه‌روه‌ها سیواك ناوى (فڵچه‌ى ددانى سروشتى) لێنراوه‌.


دره‌ختى (ڕووه‌كى) سیواك ناوى (ئاراك)ه‌. ڕۆڵ و كاریگه‌رى یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى ده‌م و ددانه‌كان, و تواناى پارێزگارى كردنیانى هه‌یه‌ له‌ كلۆربوونى ددان ,

 و هه‌وكردنى پووك و پارێزگارى كردن له‌ تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى پووك. ئه‌وانه‌ى سیواك به‌كار دێنن كه‌متر تووشى ئەو نه‌خۆشى یانه‌ ده‌بن , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچى ژه‌مه‌ خۆراكى یه‌كانیشیان چه‌ور بێت و برِێكى زۆر له‌ كاربۆهایدرەیت و شه‌كره‌كانى تێدابێت. 


یه‌كێك له‌ توێژه‌كان له‌ (نێجیریا) ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك گوندى زۆر له‌ رۆژئاواى ئه‌فریقا لق و چڵو پۆپى ڕووه‌كى (ئاراك) به‌كاردێنن وه‌ك خوویه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ناسراو له‌و شوێنانه‌دا بۆ پاك كردنه‌وه‌ و لابردنى زه‌ردیی ددانه‌كان , سه‌رنجى ئه‌وه‌ى دا كه‌ زۆربه‌ى ئه‌و هاووڵاتى یه‌ گوند نشینانه‌ سه‌لامه‌تن و پارێزراون له‌ كلۆر بوونى ددانه‌كانیان و هه‌وكردنى ددان و پووكیان, ئه‌مه‌ واى له‌ توێژه‌ره‌وه‌كان كرد كه‌ هه‌ستن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و شیكار كردنى پێكهاته‌كانى لق و چڵه‌كانى ڕووه‌كى (ئاراك).


پێكهاته‌كانى دارى سیواك

دواى ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ك ئێستا به‌ گونجاوى ده‌زانم به‌ كورتى باسى پێكهاته‌ و ئاوێته‌كانى ناو سیواك روون بكه‌ینه‌وه‌. سیواك هه‌ردوو مادده‌ى فلۆراید(Fluoride) و سیلیكۆن (Silicon)ى تێدایه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ریشاڵه‌كانى مادده‌ى بیكاربۆناتى سۆدیۆمى تێدایه‌ , كه‌ به‌ هه‌موویان رۆڵى پارێزه‌ریان بۆ ددانه‌كان سه‌لمێنراوه‌ و ئێستا له‌ هه‌موو شوێنێكى جیهاندا ده‌خرێته‌ ناو پێكهاته‌كانى هه‌ویرى (مه‌عجون)ى پاك كردنه‌وه‌ى ددان. ئه‌مه‌ش به‌هۆى توانایان له‌ په‌كخستنى گه‌شه‌ و زۆر بوونى به‌كتریاكانى كلۆر بوون و له‌ناوبردنیان. هه‌روه‌ها سیواك له‌ پێكهاته‌كه‌ى دا مادده‌ى نیمچه‌ تفت (Alkaloid)ى خاوه‌ن تام و چێژێكى تاڵ هه‌یه‌ كه‌ هه‌مان كارى فلۆراید و سیلیكۆن ده‌كات, بێجگه‌ له‌وه‌ى كه‌وا رۆڵێكه‌ گه‌وره‌شى هه‌یه‌ بۆ هێمن كردنه‌وه‌ى ئازار و ئێشى ددانه‌كان, هه‌روه‌ها بوونى زه‌یتى ڕووه‌كى ژێێنه‌ر (Essential Oils) ، كه‌ رۆڵى هه‌یه‌ له‌ زیاتر به‌هێز كردنى كاریگه‌ریی پاكژ كه‌ره‌وه‌ و هێمن كه‌ره‌وه‌ى سیواك, هه‌روه‌ها بوونى هه‌ردوو مادده‌ى رێسین (Resin) و تانیك ئه‌سید (Tannic Acid) وا له‌ ددانه‌كان ده‌كات كه‌ زیاتر به‌رگرى یان هه‌بێت دژى كلۆر بوون و چاڵ بوونىددانه‌كان, ئه‌ویش به‌هۆى دروست كردنى چینێكى داپۆشه‌ر له‌سه‌ر و له‌ ده‌وروبه‌رى ددانه‌كان.له‌ ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ دارى سیواك چه‌ندین ئاوێته‌ (مركبات)ى سوود به‌خشى تێدایه‌ ، كه‌ خاوه‌نى تواناى له‌ناوبردنى میكرۆب و دژى گه‌شه‌ كردنى به‌كتریاى كلۆر بوونى ددانه‌كانه‌, ئه‌مه‌ش دواى چاندنى ئه‌م میكرۆبانه‌ له‌ ناوه‌ندێكى ژیاریی گونجاودا و پاشان تاقى كردنه‌وه‌ى پێكهاتووه‌كانى دارى سیواك له‌سه‌ریان.

هه‌ر له‌ سیواكدا مادده‌ى سینیگرین (Sinnigrin) هه‌یه‌ كه‌ له‌ زه‌یتى خه‌رده‌ل پێك هاتووه‌. ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ تازه‌ سیواك به‌كار ده‌هێنێت هه‌ست به‌ بۆنه‌ تیژه‌كه‌ى و تامه‌ سووتێنه‌ره‌كه‌ى ده‌كات. ئه‌م مادده‌یه‌ دژه‌ به‌كتریایه‌ و زۆرێك له‌ جۆره‌كانى ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات, مادده‌یه‌كى گرنگى ترى ناو سیواك بریتى یه‌ له‌ كریستاڵه‌كانى (سیلیس) كه‌ رێژه‌ى (٤%)ى كێشى چیلكه‌ ووشكه‌كانى دارى سیواك پێك دێنێت, كه‌ وه‌ك مادده‌یه‌كى ڕاماڵه‌ر وایه‌ و پیسى سه‌ر 

ددانه‌كان راده‌ماڵێت و زه‌ردیی سه‌ر دانه‌كان لاده‌بات و یارمه‌تى سپى كردنه‌وه‌ى ده‌دات.


هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى تریشى تێدایه‌ وه‌ك: گۆگرد (كبریت Sulpher) و كلۆر و سۆدیۆم و كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین سی (Vit. C), هه‌روه‌ها مادده‌ى ترى وه‌ك (Anthro-Quinouns) ، ئه‌م هه‌موو پێكهاتە به‌سوودانه‌ى ناو سیواك (كه‌ له‌ ٢٢ مادده‌ زیاتره‌) , واى كردووه‌ كه‌ سیواك به‌ها و نرخى زانستى باشى خۆى هه‌بێت له‌ ته‌ندروستى (ددان و پووك)دا. تواناى كه‌متر نه‌بێت له‌و مه‌عجوونانه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانىیه‌كانى دروست كردنى هه‌ویرى ددانه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. ته‌نانه‌ت ئێستا پێشبڕكێ هه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا له‌ به‌كارهێنانى سیواك وه‌ك مادده‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌ دروست كردنى هه‌ندێك مه‌عجوونى پاك كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان, له‌وانه‌ كۆمپانیاى ناسراوى (Sarakan Ltd. Of UK)ى به‌ریتانى به‌ به‌رهه‌مى (Chotta-Pila), و كۆمپانیاى (كلكتا)ى هیندى به‌ به‌رهه‌مى (Neem Tooth Paste), سوود و كه‌ڵكى ئه‌م رووه‌كه‌ به‌ ته‌نها بۆ ددان و ناوده‌م نى یه‌, به‌ڵكو گه‌لێك سوودى پزیشكى تریشى هه‌یه‌, وه‌ك: بوونى رۆنى (زه‌یتى) به‌ هه‌ڵم بوو تێیدا, وه‌ك: (كلۆرۆفۆرم, میپانۆل, ئیسپرتۆڵ) كه‌ زۆر به‌سوودن بۆ هه‌موو له‌ش به‌گشتى.


سیواك له‌ سوننه‌تدا

لێره‌دا ده‌چینه‌ خزمه‌ت فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ زۆر له‌م بواره‌دا ئامۆژگارى موسڵمانانى كردووه‌ به‌ به‌كارهێنانى ئه‌م ڕووه‌كه‌ به‌سووده‌ وه‌ك پاك كه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ ددانه‌كانیان , ئه‌وه‌تا له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا كه‌ هاوه‌ڵێكى پێغه‌مبه‌ر به‌ ناوى (ئه‌بو هوره‌یره‌) بۆمان ده‌گێڕته‌وه‌, پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:

  • (لَولا أَن أَشُقَّ عَلى أُمَّتی لأَمَرْتُهُم بِالسِّواك عِنْدَ كُلِّ صلاة) رواه البخاری ومسلم.

واته‌: ئه‌گه‌ر به‌ گرانم نه‌زانى یایه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا فه‌رمانم پێده‌كردن كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێژێكدا سیواك بكه‌ن (واته‌ واجبم ده‌كرد له‌سه‌ریان) هه‌روه‌ها له‌ ڕیوایه‌تێكدا هاتووه‌:

  • (لَولا أَن أَشُقَّ عَلى أُمَّتی لأَمَرْتُهُم بِالسِّواك عِنْدَ كُلِّ وضُوء)

واته‌: فه‌رمانم پێده‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستنوێژ گرتنێكدا سیواك بكه‌ن, له‌م فه‌رموودانه‌دا سوور بوون له‌سه‌ر به‌كار هێنانى سیواك و جه‌خت كردن له‌سه‌رى به‌دى ده‌كه‌ین, كه‌واته‌ به‌كار هێنانى سیواك جێبه‌جێ كردنى سوونه‌تێك و ئامۆژگارى یه‌كى (رسول الله)ى خۆشه‌ویستى په‌روه‌ردگاره‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو هه‌ستان و دانیشتنێك و جمووجووڵى رۆژانه‌دا (هه‌ڵس وكه‌وت) و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیز هه‌مووى پڕه‌ له‌ سوود و كه‌ڵك. هه‌روه‌ها به‌ شوێن پێ هه‌ڵگرتن و دواكه‌وتنى ئه‌م سوننه‌تانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان پله‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى له‌لاى خواى گه‌وره‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌, به‌ تایبه‌تى له‌ كاتى فه‌ساد و به‌د ره‌ووشتى و گه‌نده‌ڵى ئوممه‌تدا, كه‌ به‌كار هێنان و جێ به‌جێ كردنى ساده‌ و ساكارترین سوننه‌ت ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌ و نیشانه‌ى ته‌قوا و پارێزكاریی و ئیمانێكى زۆر به‌هێز.

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ( عائیشة )ى دایكى ئیمانداران له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى:

  • (السِّواكُ مُطَهرة للفم, مَرضاةٌ للرَّب)

واته‌: سیواك كردن پاك كه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ده‌م و ددان, و ره‌زامه‌ندى خودا به‌ده‌ست هێنه‌ره‌.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر خۆى (علیه الصلاة والسلام) به‌كار هێنانى سیواكى كردبووه‌ خوویه‌كه‌ رۆژانه‌ و له‌ هه‌موو كاتێكدا به‌كارى ده‌هێنا ئه‌وه‌تا ئیمامى (بوخارى و موسلیم) له‌ (حوزه‌یفه‌ى كوڕى یه‌مان)ه‌وه‌ بۆمان ده‌گێڕنه‌وه‌:

  • پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فەرموویەتی: (إذا قامَ مِنَ الَّیلِ یَشُوصُ فاهُ بِالسِّواك) .

واته‌: هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ له‌ شه‌ودا خه‌به‌رى ده‌بووه‌وه‌ سیواكه‌كه‌ى ده‌هێنا به‌ ناو ده‌م و ددانه‌كانى دا, كه‌واته‌ نه‌ك هه‌ر له‌ رۆژدا به‌ڵكو له‌ شه‌ویشدا ئه‌م عاده‌ته‌ى هه‌بووه‌, هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا هاتووه‌: كه‌ (عائیشه‌)ى خێزانى پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ى یه‌كه‌م شتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌یكرد پاش گه‌رِانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌:

  • پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): (إذا دخَلَ بَیْتَهُ بَدَأّ بِالسِّواك) رواه مسلم وأبوداود والنسائی.

واته‌: هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و ده‌رچووه‌ ژووره‌وه‌ سه‌ره‌تا سیواكى ده‌كرد.


سووده‌ پزیشكى یه‌كانى سیواك

لێره‌دا هه‌ندێك سوود و كه‌ڵكى سیواك له‌ رووى پاراستن و چاره‌سه‌ره‌وه‌ (الوقائیة و العلاجیة) ده‌خه‌ینه‌ ڕوو, هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا به‌ ته‌واوه‌تى هه‌موو سووده‌كانى ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ چه‌ندین سوودى ترى هه‌یه‌ كه‌ زانست په‌ى پێنه‌بردووه‌:


یه‌كه‌م: نه‌خۆشییه‌كانى ده‌م و ددان

  • سیواك دژه‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌كتریا و كه‌رِووى (به‌ڵخى) ناوده‌م هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی باشى هه‌یه‌ له‌ رێگرتن له‌ دروست بوونى كلۆریی ددانه‌كان, ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى ترشه‌ ناوه‌ندێك دروست ده‌كات له‌ناو ده‌مدا كه‌ پارێزگارى ده‌كات له‌ دژى داخورانى ددانه‌كان, و تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى ده‌م كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
  • پێكهاته‌ و مادده‌ كاریگه‌ره‌كان له‌ سیواكدا كاتێك له‌گه‌ڵ لیك له‌ناو ده‌مدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئه‌و كاته‌ كاریگه‌ریی باشتر و به‌هێزتریان ده‌بێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیك له‌ناو ده‌مدا شىبوونه‌وه‌ى ریشاڵه‌كانى سیواك زیاتر ده‌كات و مادده‌كانى ناوى زیاتر بڵاو ده‌بنه‌وه‌ له‌ناو ده‌مدا و بۆ سه‌ر دانه‌كان.
  • تانینه‌كانى ناو سیواك (Tannins) پووك تون و به‌هێز ده‌كه‌ن. هه‌رچى سابوونه‌كانى (Saponins)ى ناویشى هه‌یه‌ كار له‌سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان ده‌كه‌ن.
  • له‌ كاتى به‌كار هێنانى (سیواك)دا رێژه‌ى كلۆربوونى ددانه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌, ئه‌گه‌رچى شه‌كر و شیرینى (كاربۆهیدرات)یش بخورێت, چونكه‌ سیواك به‌ رێگه‌ى كیمیایی ددانه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌ بێجگه‌ له‌ رێگه‌ میكانیكى یه‌كه‌ى.
  • ئه‌و چه‌ورى یه‌ به‌ هه‌ڵم بووانه‌ى كه‌ له‌ سیواكدایه‌, وه‌ك (به‌نج) كه‌رێكى ناوچه‌یی ( مخدر موضعی ) به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئازاره‌كانى ددان و پووكه‌ هه‌وكردووه‌كان.
  • مادده‌ى (فلۆر)یش كه‌ له‌ سیواكدا هه‌یه‌ یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ترشیی ده‌دات, كه‌ له‌ به‌كتریاكانه‌وه‌ دروست ده‌بێت, مادده‌ى فلۆر له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى چینى (مینا)ى دداندا یه‌ك ده‌گرێت, به‌مه‌ش توانایه‌كى باشى ده‌بێت بۆ به‌رگرىكردن له‌ كلۆر بوونى ددانه‌كان به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رز.
  • ددان تووشى نه‌خۆشى (قلح) ده‌بێت كه‌ زه‌ردى یه‌كه‌ له‌سه‌ر رووى ددان دروست ده‌بێت, و دان پیس و ناشرین ده‌كات,ئه‌مه‌ش به‌هۆى واز هێنان له‌ به‌كار هێنانى سیواك و ددان پاك نه‌كردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژ.
  • بوونى مادده‌ى (سیلیكات) له‌ سیواكدا یارمه‌تى سپى بوونه‌وه‌ و به‌ سپێتى راگرتنى ددانه‌كان ده‌دات به‌ رێگه‌یه‌كى میكانیكى, پێغه‌مبه‌رى نازداریش (علیه الصلاة والسلام) له‌م باره‌یه‌وه‌ ووته‌یه‌كى هه‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:

(ما لِی أَراكُم تَدْخُلونَ عَلَیَّ قَلَحاً )

له‌م فه‌رمایشته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستى یه‌ى كه‌ زۆر سوور بووه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانى سیواك, بۆیه‌ به‌ هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رمووه‌: بۆ ئێوه‌ دێن بۆ لام و سیواك ناكه‌ن و سیواك كردنتان پێوه‌ دیار نى یه‌ (كه‌ دانه‌كانسپى ده‌كاته‌وه‌), بۆیه‌ ئاوا ئه‌و زه‌ردایى یه‌ و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان به‌ ددانه‌كانتانه‌وه‌ دیاره‌ و به‌دى ده‌كرێت.

  • بوونى مادده‌ى تفت (القلویات) له‌ سیواكدا, هه‌ندێك له‌و مادده‌ تفتانه‌ كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى میكرۆبه‌كان ده‌كه‌ن, و هه‌ندێكى تریان كاریگه‌رى یان هه‌یه‌ بۆ هێور كردنه‌وه‌ و دامركاندنى ئازارى ددان.
  • بوونى مادده‌ى (راتینج) له‌ سیواكدا, كه‌ دواى توانه‌وه‌ى له‌ناو لیكدا چینێك له‌ ده‌ورى (مینا)ى ددان دروست ده‌كات و پێوه‌ى ده‌نووسێت, كه‌ به‌رگرى له‌ كلۆر بوونى ددانه‌كان ده‌كات.

دووه‌م: نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس و گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌

ڕیشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى هه‌وكردن و سۆى گه‌ده‌ كه‌ گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات. ئه‌گه‌ر بڕى نیو په‌رداخ له‌گه‌ڵ شه‌كردا تێكدرا و دوایی خورایه‌وه‌ یان له‌ناو ده‌مدا ڕیشكه‌كه‌ جوان جوورا و دوایی ئاوه‌كه‌ى قووتدرا ئه‌وا بۆ هه‌وكردنى گه‌ده‌ زۆر به‌ كه‌ڵكه‌.

  • له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سیواك مادده‌ى (ترشى تانیك)ى تێدایه‌, ئه‌م مادده‌یه‌ سیفه‌تى پاڵپێوه‌نه‌ر و ره‌وانى هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ حاڵه‌تى قه‌بزى به‌كار ده‌هێنرێت, هه‌روه‌ها بۆ خوێن به‌ربوونیش به‌سووده‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى ڤیتامین(C)ى تێدایه‌.
  • به‌هۆى بوونى زه‌یت له‌ سیواكدا, دژه‌ كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ هه‌وكردن و سۆ و تواناى ده‌ركردن و فڕێدانه‌ ده‌ره‌وه‌ى غازاتی هه‌یه‌ له‌ كۆئه‌ندامى هه‌رسدا.
  • مادده‌ى (ئه‌نسرۆكوینۆن Anthro-Quinouns) له‌ سیواكدا هه‌یه‌, كه‌ ئه‌م سوودانه‌ى هه‌یه‌:
  1. وه‌ك (ئه‌نتى بایۆتیك Antibiotic) كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ چاكردنى هه‌وكردنه‌ میكرۆبى یه‌كان.
  2. نه‌رم كه‌ره‌وه‌یه‌كى سووكى ریخۆڵه‌كانه‌ (كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌رم كردنه‌وه‌ى ڕیخۆڵه‌كان هه‌یه‌).
  3. جووڵه‌ى ریخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات و رێك ده‌خات.
  4. ئاره‌زووى خواردنى خۆراك زیاد ده‌كات.
  • پاڵفته‌ى ڕیشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت وه‌ك شه‌ربه‌تێك بۆ چاره‌سه‌رى ئازاره‌كانى سپڵ.
  • (خوساوى) ڕیشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ فڕێدانى كرمى ئه‌سكارس.
  • توێكڵى ریشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كرمى ئه‌نگلستۆما , كه‌ (100گرام) له‌ ڕیشكه‌كه‌ له‌ناو چاره‌كه‌ لیترێك ئاو له‌سه‌ر ئاگرێكى هێواش گه‌رم ده‌كرێت. دوایی ئه‌پاڵێورێت , و نیو په‌رداخ پێش نان ئه‌خورێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌.

سێیه‌م: نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان

  1. گه‌ڵاى دارى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ فڕێدانى به‌ڵغه‌م له‌ نه‌خۆشى یه‌كانى بۆریچكه‌ هه‌وایى یه‌كاندا (القصبات الهوائیة).
  2. له‌به‌ر بوونى مادده‌ى (ترشى میتائه‌نیسیك) له‌ سیواكدا , ئه‌م كاریگه‌رى یانه‌ى هه‌یه‌:
  • دژه‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌كتریا و میكرۆب.
  • به‌ڵغه‌م فڕێده‌ره‌.
  • پاك كه‌ره‌وه‌ى ناوده‌مه‌ (كه‌ ناو ده‌م پاك ده‌كاته‌وه‌).

چواره‌م: نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى میز و زاووزێێ

  1. كوڵێنراوى ڕیشكى سیواك ده‌خورێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رى سووزه‌نك (سیلان ).
  2. خوساوه‌ى ڕیشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێتبۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ى خوێن به‌ربوونى ئافره‌تان به‌ تایبه‌تى خوێنى زه‌یستانى.
  3. گه‌ڵاى سیواك بۆ میز پێكردن به‌كار ده‌هێنرێت.
  4. بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى میزى نێرینه‌, كوڵاوى ریشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت, كه‌ له‌ رۆژێكدا چه‌ند جارێك ده‌خورێته‌وه‌.


سەرچاوە

  • گۆڤارى (التربیة الإسلامیة)/ ژماره‌ 2 / ساڵى 1985.
  • گۆڤارى (التربیة الإسلامیة)/ ژماره‌ 4 / ساڵى 1986.
  • ویكیپیدیای ئینگلیزی
  • كوردژین

          

صفحات سایت

پیچک